سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تاران دەکات و کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر سەردانەکە بە ئەرێنی ناودەبات.

 کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: "نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی و گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی پرسە سیاسی ، ئابووری ، ئەمنی و کولتوورییەکان سەردانی تاران دەکات و لە رۆژی 21-1-2018 لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە".


بەپێی راگەیاندنی کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ، لەو سەردانەدا قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆکی حکومەت و شاندێکی حکومی یاوەری سەرۆکوەزیران دەکەن.

کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ ئەو وڵاتە بە گرنگ ناودەبات و رایدەگەیێنێت: "سەفەری ئەو شاندە کە یەکەمین سەردانە لەدوای گشتپرسی و دژایەتی حکومەت و دادگای فیدراڵی عێراق بۆ گشتپرسییەکە ، بە ئەرێنی دادەنرێت".

 

Read کد خبر: 2024

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی