نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران ده‌ڵێت: کورده‌کان ده‌چنه ناو فراکسیۆنێکه‌وه که پابه‌ندی رێکه‌وتنه‌کان بێت و بۆ جێبه‌جێ‌کردنیان گه‌ره‌نتی پێویست بدات.
به‌پێی راپۆرتی په‌یامنێری به‌شی نێوده‌وڵه‌تی ئاژانسی هه‌واڵی "آنا"، ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بوونی عه‌مار حه‌کیم، عه‌بادی، ساڵح موتڵه‌ک، سه‌لیم جبووری، ئه‌یاد عه‌لاوی، ئوسامه نوجه‌یفی و نوێنه‌رانی سائرون، بوونی خۆی راگه‌یاند. ئه‌م فراکسیۆنه ١٧٧ کورسی په‌رله‌مانی هه‌یه.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م فراکسیۆنه به‌ناوی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانکردنه‌وه پێکهاتووه و تیایدا لایه‌نی جیاواز له‌وانه فه‌تح، یاسا، نه‌سر و چه‌ند لایه‌کی دیکه ئاماده‌ن/
چه‌ن کاتژمێرێک له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه تێنه‌په‌ڕیبوو که گروپی فه‌تح به سه‌رۆکایه‌تی هادی عماری و ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆکایه‌تی مالکی فراکسیۆنێکی دیکه‌یان پێکهێنا. ئه‌م فراکسیۆنه ١٤٥ کورسی په‌رله‌مانی هه‌یه. خاڵی سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه که سه‌باره‌ت به پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینه ناکرێت بڕیاری کۆتایی بدرێت، به شێوه‌یه‌ک که هه‌ردوولا ده‌ڵێن خۆیان گه‌وره‌ترین فراکسیۆنن. هه‌روه‌ها له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا سه‌رۆکی به‌ته‌مه‌نی په‌رله‌مان نه‌یتوانی زۆرینه دیاری بکات و دیاریکردنی ئه‌مه‌ش سپێردرایه ده‌ست مه‌حکه‌مه‌ی فیدراڵی.
به‌ڵام روونه که به درێژه‌کێشانی کێشه‌و ئاڵۆزییه‌کانی نێوان حزبه سیاسییه‌کانی عێراق به تایبه‌ت له نێوان شیعه‌و سوننه‌و کورد، بێ‌شک هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌کیش دروست بکرێت زۆر لاواز ده‌بێت و له داهاتوودا کێشه‌ی زۆر دێته سه‌ر رێگایان.
هه‌روه‌ها بابه‌تی لایه‌نی کوردییه‌کان و یه‌کگرتنیان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان بابه‌تی سه‌ره‌کی راگه‌یاندنه‌کانی عێراقه. له‌م نێوانه‌دا یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی هاوپه‌یمانی سائرون وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌م هاوپه‌یمانییه به ١٨٠ کورسی په‌رله‌مانییه زۆرینه پێک ده‌هێنێت ده‌ڵێت: دوو حزبی سه‌ره‌کی کوردستان له ئێمه‌وه نزیکن.
ئیمه‌ن الشمری ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانی سائرون و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی هاوپه‌یمانی ١٨٠ کورسی په‌رله‌مانیان هه‌یه. بۆیه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پێک دێنن، هه‌روه‌ها پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان هه‌رچه‌ند به فه‌رمی یه‌کگرتنیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه‌که‌ی ئێمه رانه‌گه‌یاندووه به‌ڵام له ئێمه‌وه نزیکن.
نوێنه‌رێ هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران له ووتوێژێکدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری به‌شی نێوده‌وڵه‌تی ئاژانسی آنا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی فه‌رمی کورده‌کان له‌م‌باره‌وه ده‌ڵێت: هه‌ڵوێستی لایه‌نه کوردییه‌کان روونه و چاوه‌ڕوانن رای لایه‌ن و حزبه‌کانی دیکه روون بێته‌وه تاوه‌کوو بزانن کامیان به شێوه‌یه‌کی راسته‌قینه پابه‌ندی ده‌ستووری عێراقن، ئه‌ڵبه‌ت تا ئێستا هیچ لایه‌نێک ئه‌وه رێکه‌وتنه‌ی کورده‌کان چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ن، نه‌یانکردووه.
نازم ده‌باغ ده‌ڵێت: خواسته‌کانی کورده‌کان دوو به‌شه: هاوبه‌شی(مشارکت)، سازان(توافق) و هاوسه‌نگی(توازن)، به‌شێکی دیکه‌ی جێبه‌جێ‌کردنی رێکه‌وتنه‌کانی پێشوو به پێی ده‌ستووری عێراق که مادده‌ی ١٤٠، یاسای پێشمه‌رگه و بواری نه‌وت و چۆنیه‌تی بنه‌مای په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا ده‌گرێته‌وه. بۆیه هه‌ر فراکسیۆنێک که پابه‌ندی رێکه‌وتنه‌کان بێت و بۆ جێبه‌جێ‌کردنی بابه‌ته‌کان گه‌ره‌نتی بدات، کورده‌کان ده‌چنه ناو ئه‌و فراکسیۆنه‌وه.
ئه‌و وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که کوردههکان فراکسیۆنێکی تایبه‌تیان له‌به‌رچاو نییه ده‌ڵێت: له نێوان هاوپه‌یمانییه‌کان رێکه‌وتن ده‌کرێت که گه‌وره‌ترین فراکسیۆن پێک بێت و ئه‌وکات کورده‌کان ده‌چنه ناو فراکسیۆنێکه‌وه که جێبه‌جێ‌کردنی ده‌ستوور بخاته ناو کاری خۆیه‌وه. له راستیدا هه‌موو ئاڵوگۆڕه‌کانی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، یان رێکه‌وتن ده‌کرێت یان رێکه‌وتن دواده‌خرێت بۆ کاتێکی دیکه، که تا ئێستا له‌سه‌ر کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی په‌رله‌مان رێکه‌وتن نه‌کراوه.
نازم ده‌باغ ده‌ڵێت: ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که باس له پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆن ده‌که‌ن زۆر به‌هێز نین، چونکه ئه‌مانه پێشتریش بڵاوبووبووه‌وه، رێکه‌وتنی نێوان سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کان بووه که مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌ندامانی فراکسیۆنه‌کان هاوڕای بن، له‌م جۆره به‌ڵگانه زۆر ئیمزاکراوه به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌کراون.
ئه‌و ده‌ڵێت: ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین و بزانین سه‌رۆک هاوپه‌یمانییه‌ک که نامه‌ی ئاماده‌بوونی هاوپه‌یمانییه‌که‌ی له فراکسیۆنی زۆرینه‌ی ئیمزا کردووه نوێنه‌ری هاوپه‌یمانییه‌که‌ی بووه یان یه‌کلایه‌نه ئه‌مه‌ی کردووه. کێشه‌ی ئه‌م نامه ئیمزاکراوانه‌یه که هیچ به‌شێکی روون نییه و دیار نییه چی ئیمزاکراوه.