"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران گوتی: شایەدی درێژەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێرانین. پەیوەندیی ئێران و عێراق لە ئاستەکانی ئەمنی، ئابووری و تیجاری بەهێزدەکرێت.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری سیاسی ئاژانسی "بوڕنا" سەبارەت بە سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان گوتی: بە بڕوای من ئەم سەردانە پۆزێتیڤ بوو و لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە و هەروەها درێژەپێدانی ئەم جۆرە پەیوەندیانە کاریگەیەکی ئەوتۆی دەبێت.
بەڕێزیان سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەم سەردانە گوتی: لە باروودۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەمارۆکانی ئێران لە لایەن ئەمەریکاوە، دوو وڵاتی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیان کردەوە کە بە پێی پێویست هاوکاریی یەکتری بکەن و پەیوەندیی خۆیان لە ئاستەکانی ئەمنی، ئابووری و تیجاری بەهێزبکەن.
دەباغ لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژە بە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد: بە بڕوای من، ئێمە پەیوەندییە پۆزێتیڤەکانی ڕابردوو لەم دوو ناوچەیەدا دیسانەکە دەبینینەوە.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا گوتی: حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای دانووستانەوە پێویستیان بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان هەیە و کۆماری ئیسلامی جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی و یەکێتی عێراقییەکان دەکاتەوە.
پەیامنێر: فاتمە زاهێد
لینکی چاوپێکەوتن:
https://www.borna.news/بخش-سیاسی-3/801465-شاهد-ادامه-دار-بودن-روابط-اقلیم-کردستان-ایران-خواهیم-بود-روابط-ایران-عراق-در-سطوح-امنیتی-اقتصادی-تجاری-تقویت-می-شود