ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامى لە کوردستانى عێراق سەردانى نوێنەرایەتى هەرێمی کوردستان لە تارانى کرد

مامۆستا علی باپیرئەمیری کۆمەڵی ئیسلامى لەکوردستانى عێراق سەردانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە تارانى کرد.

     بەرێز مامۆستا علی باپیرئەمیری کۆمەڵی ئیسلامى لە کوردستانى عێراق کاتژمێر  12ى سەر لەبەیانى ئەمرۆ یەکشەمە   (5-1 -2014) سەردانى نووسينگەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە تارانى کرد و لە لایەن بەرێزان نازم دەباغ نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان و دكتۆر محمد صديق (جگەرخوێن) جێگرى نوێنەرى حکومەتى هەرێم پێشوازیان لێکرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە و عێراق بەگشتى و هەرێمى کوردستانيش بەتایبەتى کرا و ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامى لە
کوردستانى عێراق رۆڵی نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ئێران و بەشدارى نوێنەرانى حیزبە کوردستانیەکان لە نوێنەرایەتى حکومەت لە ئێرانى بەرز نرخاند و هیواى سەرکەوتنى خواست لە کاروبارەکانیاندا.
هەروەها باس لە هەنگاوەکانى دواى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان و دروست کردنى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرا.

 

 

 

 

Read کد خبر: 295

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی