ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 14/1/2024 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانييدا له به‌غدا، ده‌رباره‌ى سه‌ردانى دوو ڕۆژه و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى عێراق، قسه‌ى بۆ ڕۆژنامه‌نووسان كرد و وه‌ڵامى پرسياره‌كانيانى دايه‌وه.
به‌ڕێزيان سه‌ره‌تا گوتى:
“هاتنی ئێمه بۆ به‌غدا به پله‌ی یه‌ك به‌شداری بوو له ڕۆژی شه‌هیدی عێراقيدا، له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شدار بووین و دواتر له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك دیدار و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌نجامداوه. بێگومان ئه‌م دیدارانه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌ربگیرێن، چونكه ماده‌م ئێمه له‌م جوگرافیایه ده‌ژین و له‌م وڵاته ده‌ژین، زۆر ئاساییيه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ين و هه‌وڵ بديه‌ن ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆیان له‌باریه‌وه بكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ين چاره‌سه‌ريان بۆ بدۆزينه‌وه.
له‌م دیدارانه‌ی كه ئه‌مڕۆ و دوێنێ كراوه، زیاتر دوو بابه‌تی سه‌ره‌كیمان گفتوگۆ كردووه، یه‌كه‌میان پرسی قووتی خه‌ڵكی كوردستان كه به بۆچوونی ئێمه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندييه‌كانى خۆی به‌رامبه‌ر به به‌غدا جێبه‌جێ كردووه و ئێستا پێویسته ده‌رباره‌ى بابه‌تی مووچه چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێت، ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانيش به‌و شێوه‌یه بێت. ناكرێت مووچه بكرێته بابه‌تێكی سیاسی، یان كارتێكى فشار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. بێگومان جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران تێگه‌یشتنێكی یه‌كجار باشی هه‌بووه بۆ ئه‌م پرسه و دڵنیام له‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌روه‌ك ده‌زانن هه‌ر ئه‌مڕۆش بڕیارێكى له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوه، به سوپاسه‌وه بۆ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران كه ئه‌مه هه‌ر له ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌شدا نه‌بووه، به‌ڵام زۆر به په‌رۆشه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێت ئه‌مه بخرێته ناو ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه. به دیدی ئێمه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
بابه‌تی دیكه پرسی ئه‌منییه كه ئێمه پێمانوایه ناردنی ئه‌م درۆنانه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ئاسایشی عێراقیش تێكده‌ده‌ن، چونكه هه‌موو پێكه‌وه به‌ستراوه و ناكرێت له یه‌كتری جیا بكرێنه‌وه. ئه‌مه بابه‌تێكی سه‌ره‌كی بوو كه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانیش ئه‌م باسه‌مان كرد. بێگومان ئه‌مه گفتوگۆی زیاتری ده‌وێت، به‌ڵام ئێمه هیوادارین ئه‌م بابه‌ته‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی جارێكی دیكه سوپاسی خۆڕاگريی خه‌ڵكی هه‌رێم و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین. سوپاسیان بكه‌ین كه به ڕاستی له هه‌موو كوردستانه‌وه زۆر خۆڕاگر بوون و زۆر به‌رگه‌يان گرتووه. هیوادارین ئه‌مساڵ بابه‌تى مووچه جارێكی دیكه نه‌بێته بابه‌تی میدیایی و له ڕاگه‌یاندن باس بكرێت. بابه‌تێك بێت كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و نۆرمال وه‌ك هه‌موو مووچه‌خۆرانی دیكه له عێراق، مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش دابین بكرێت.”
دواتر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به واده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى له‌مباره‌يه‌وه، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی:
“به سوپاسه‌وه شاندی هه‌رێمی كوردستان، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به جددی كاریان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه، پرسه‌كه ئه‌وه نییه كه ته‌نیا به‌نده، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و شاندانه‌ی كه له هه‌ولێره‌وه هاتوون بۆ به‌غدا به شێوه‌یه‌كی زۆر ڕێك‌وپێك كاریان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیایه كردووه و به ته‌واوه‌تی هه‌موو هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌م پرسه له ڕێشه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و نه‌بێته بابه‌تێكی میدیایی، مووچه هات، مووچه گه‌یشت، مووچه وایلێهات. ئێستا به هیوای ئه‌وه‌ین ئه‌مساڵ بتوانین ئه‌م بابه‌ته به شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه په‌نا به‌خوا نه‌بێته بابه‌تی میدیایی”.
سه‌باره‌ت به پرسی هه‌مواری یاسای بودجه و چاره‌سه‌ركردنی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان تیایدا، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند:
“بێگومان ته‌نیا بۆ دابینكردنی مووچه له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ده‌ورى هه‌شتسه‌د و حه‌فتا و پێنج ملیار دینار پێویسته، ئه‌مه ته‌نیا بۆ مووچه، ئه‌مه بابه‌تێكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه و هه‌موو داتاكانی داوه‌ته به‌غدا. ئێستا نۆره‌ی ئه‌وه‌یه كه پابه‌ندى له به‌غداوه بكرێت و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت”.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌نديى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به ناردنی شه‌شسه‌د و پازده ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ردانى جه‌نابيان بۆ به‌غدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد:
“به سوپاسه‌وه، دوێنی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌م بابه‌ته ده‌خرێته كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا ئه‌وه نییه كه هه‌وڵی من بێت، پێش منیش حكوومه‌تی هه‌رێم شاندی ناردووه‌ته به‌غدا، به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر هێڵ بوون له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌وڵێكی زۆریان داوه، هه‌موو لایه‌كمان هه‌وڵمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه په‌نا به‌خوا له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا چه‌ند له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له به‌غدا باس له چۆنیه‌تيی ڕێگریكردن له هێرشى درۆنى بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و گارانتيی ئه‌و بابه‌ته كراوه، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند:
“ئه‌و درۆنانه‌ی كه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێن، ئه‌وه پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراقه، كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و بۆچوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشه وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان. هه‌ڵوێستی ئێمه ئاشكرایه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن و دووباره نه‌بنه‌وه، وه‌ك گارانتیش، من هیچ گارانتییه‌كم وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی خۆمان وه‌ك هه‌رێمی كوردستان زۆر به ڕوونی له قسه‌كانم، له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان‌م باس كردووه. جارێكی دیكه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م شت سه‌روه‌ریی عێراق پێشێل ده‌كرێت، چونكه چ جیاوازییه‌ك هه‌یه؟! بۆ نموونه جیاوازيی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چییه؟ هه‌ولێریش شارێكی عێراقییه و سه‌روه‌ریی به‌غدا و سه‌روه‌ریی هه‌ولێر یه‌ك سه‌روه‌رین كه سه‌روه‌ریی عێراقه. پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراق له‌لایه‌ن هه‌ندێك گرووپی چه‌كداره‌وه، پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی هه‌موو عێراقه نه‌ك ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان. ده‌بێت ئه‌مه بوه‌ستێت و ناكرێت ئه‌مه به‌رده‌وام بێت. تێگه‌یشتنێكی باش هه‌یه بۆ ئه‌م پرسه. ده‌توانم بڵێم تێگه‌یشتنی باش هه‌یه و به هیواین په‌نا به‌خوا ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرێت”.
هه‌ر سه‌باره‌ت به بودجه و دیاریكردنی واده‌یه‌ك و چۆنیه‌تیی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه و كۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی:
“هه‌موو هه‌وڵێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه یاسای بودجه به شێوه‌یه‌ك دابڕێژرێ كه ده‌سته‌به‌ری مافی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكات. له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن، زۆر به‌داخه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر دواكه‌وتن و زیاتر دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن بابه‌تی شه‌رعییه‌تی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. داوامان كردووه شاندی كۆمسیۆنی باڵا سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و سبه‌ی و دووسبه‌ی له‌گه‌ڵ هاوكارانم كۆده‌بنه‌وه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و قسه له‌سه‌ر واده‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه دڵنیا بین له‌و واده‌یه‌دا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت. زۆر به‌داخه‌وه كه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كه‌م و له‌به‌ر زۆر هۆكار ناكرێت. هیوادارم ئه‌مه كۆتا جار بێت”.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی كۆمسیۆن كێشه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دروست ناكات، به‌رێزیان ڕایگه‌یاند “ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین پێش ئه‌وه هه‌ڵبژاردن بكرێت”.
هه‌ر سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، له وه‌ڵامى پرسيارێكى ديكه‌دا ئاشكرای كرد:
“هیوادارین و ئه‌وه‌ی بینیم له جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران له به‌غدا، هه‌موو لایه‌نێك ده‌یه‌وێ ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ببێت و هه‌موو هه‌وڵێكی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كێشه‌یه به‌پێی یاسا چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه”.
هه‌ر سه‌باره‌ت به بڕياره‌كه‌ى حكوومه‌تی عێراق به ناردنى پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشبینيی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی:
“پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كێك له بابه‌ته‌كان بوو كه ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وت گفتوگۆمان كرد و به‌هیوای ئه‌وه‌ین ئه‌م پرسه‌ش له ماوه‌یه‌كی كورتدا چاره‌سه‌ر بكرێت، ناتوانم بڵێم كه‌ی، به‌ڵام پێموایه له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی دروستین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌ش په‌نا به‌خوا چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌روه‌ك باسم كرد مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیانه كه ده‌بێت مووچه وه‌رگرن و هیوادارین ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ كۆتاییهێنان به‌و كێشه‌یه”.
دواتر له وه‌ڵامى پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی هه‌نگاوه‌كانی دياريكردنى پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد:
“دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و دوای ئه‌وه‌ی تانه‌لێدان ته‌واو ده‌بێت، بێگومان ده‌كه‌وینه گفتوگۆكردن. له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه با وا قسه بكه‌م وه‌ك پارتی، ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌م باسه گفتوگۆ ده‌كه‌ین. په‌نا به‌خوا هه‌وڵ ده‌ده‌ین چ له مووسڵ و چ له كه‌ركووك، بگه‌ینه لێكگه‌یشتنێك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت. زۆر سوپاس”.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-we-discussed-the-issue-of-the-kurdish-peoples-livelihood-with-baghdad/
«سەلام رشدی» بە‌شداری له ساڵوه‌گه‌ڕیی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵڵا «محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم» کرد
«سەلام رشدی» بە‌شداری له ساڵوه‌گه‌ڕیی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵڵا «محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم» کرد
"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، به‌شداری له بیست و یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕیی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵڵا سه‌ید "محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم" کرد.
"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ستافی نوێنه‌رایه‌تی له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی نووسینگه‌ی مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراق له ئێران، به‌شداری له بیست و یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕیی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵڵا سه‌ید "محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم" کرد که کاتژمێر ٧:٣٠ی دوێشه‌و هه‌ینی ١٢ی کانوونی دووهه‌می ٢٠٢٤ له حوسه‌ینییه‌ی ئه‌میر ئه‌لموئمنین (ع) له ناوچه‌ی ده‌وڵه‌ت ئابادی شاری تارانی پێته‌ختی وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
"ماجد غه‌ماز" نوێنه‌ری مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراق له ئێران، پێشوازیی له شاندی نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ڕێکخه‌رانی ئه‌م ساڵیاده، به‌خێرهاتنی جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها شاندی هاوڕێیان کرد بۆ به‌شداریان له بیست و یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕیی ڕێزلێنانی ئایه‌توڵڵا سه‌ید "محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم" له تاران.
له بیست و یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕیی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵڵا سه‌ید "محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم"، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی و عێراقی و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتی عێراق له تاران به‌شداریان تیایدا کرد.
ڕێوڕه‌سمی ساڵوه‌گه‌ڕیی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵڵا سه‌ید "محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم" ناسراو به "شه‌هیدی میحڕاب" بۆ به‌رز ڕاگرتنی فیداکارییه‌کانی ئه‌م که‌سایه‌تییه پایه‌به‌رزه به عێراق و هه‌روه‌ها به خه‌ڵکانی ئه‌م وڵاته؛ هه‌موو ساڵێک به به‌شداری کۆڵێک که‌سایه‌تی ناوداریی کورد، عێراقی، ئێرانی و بیانی له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، به‌شدارییه‌کی به‌رچاوی له‌م بۆنه‌یه‌دا هه‌یه.
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 1/8، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت، سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە کردووە. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکەکانی داهاتوویدا بۆ خواست.
باڵیۆزی فەرەنسا، پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی بەهێزی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.
بابەتێکی سەرەکی کۆبوونەوە، کە یان برێم کونسولی گشتیى فەرەنسا لە هەرێم ئامادەی بوو، تایبەت بوو بە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان . هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پابەندبوونی عێراق بە سیستەمی دیموکراسیی و فیدراڵیی و ڕێزگرتن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2024/january/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-فەرەنسا-لە-عێراق-دەکات/
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 1/8 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا (ئۆستریا) لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی لەمێژینە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری نەمسا و پشتیوانیی وڵاتەکە لە گەلی کوردستان کرد لە قۆناخە جیاوازەکاندا.
باڵیۆزی نەمسا خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا و پشتیوانی بۆ قەوارەی دەستووریی هەرێم دووپات کردەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی سەلامەتیی نێردە دیپلوماسییەکان لە عێراق و بەردەوامبوونیان لە ئەرکەکانیان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2024/january/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-نەمسا-لە-عێراق-دەکات/
سه‌رۆكی حکومەت لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا کۆبووەوە
مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ڤیکتۆریا نولاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا كه ئەلينا ڕۆمەناوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا لە عێراق ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە حکومەتی فیدراڵ ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت و نابێت بەغدا وەک هاووڵاتییەکی پلەدوو، ڕەفتار لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات.
سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی سیستەمی فیدراڵی و پتەوکردنی بنەما دیموکراتییەکان لە عێراقدا کردەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی لە چوارچێوەی عێراقدا دووپات کردەوە.
پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادیی ئایینی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێکهاتەکانی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/december/سه-رۆكی-حکومەت-لەگەڵ-جێگری-وەزیری-دەرەوەی-ئەمەریكا-کۆبووەوە/
سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق دەکات
ڕۆژی شەممە 12/16، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیى عێراق و پرۆسەی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال ئاڵوگۆڕ کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/december/سه-رۆكی-حکومەت-پێشوازى-له-نوێنه-رى-تایبه-تیی-سكرتێرى-گشتيى-نه-ته-وه-يه-كگرتووه-كان-له-عێراق-دەکات/
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ژمارەیەک باڵیۆز و کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/7 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئێوارەخوانێکی تایبەتدا بەبۆنەی جەژنەکانی لەدایکبوون و سەری ساڵ، پێشوازی لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا، پیرۆزبایی جەژنەکانی لەدایکبوون و سەری ساڵی لێ کردن و هیوای ساڵێکی پڕ لە شادی و سەرکەوتنی بۆ خواستن.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و نیگەرانی و خەمگینی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی قوربانییانی سڤیل دەربڕی و جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و بە شێوازێکی ئاشتییانە کردەوە.هەروەها داوای کرد کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکرێن.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکەیدا، سەرۆکی حکومەت باسی لە ئاڵنگارییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ژیانی خەڵک کرد و داوای پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاریى کۆمەڵگەی نيودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کرد.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/december/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-ژمارەیەک-باڵیۆز-و-کونسوڵ-و-نێردە-و-دیپلوماتی-وڵاتان-لە-عێراق-و-هەرێمی-کوردستان-دەکات/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە
ڕۆژی شەممە 12/2 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە شاری دوبەی، لەگەڵ سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.
سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی یونامی و بەردەوامبوونی لە ئەرکەکانی لەپێناو سەقامگیریى ئاشتی و ئاسایشى عێراق کردەوە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها باسی لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرد و داوای کرد نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا بگێڕێت.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/december/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-لەگەڵ-سکرتێری-گشتیی-نەتەوە-یەکگرتووەکان-کۆبووەوە/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/1/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز د. ئه‌ندريا ناسى، باڵيۆزى نوێى نه‌مسا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له به‌ڕێز ناسى كرد كه پله‌ى نوێنه‌رايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى له عێراق بۆ باڵيۆزخانه به‌رز بووه‌وه و به‌ڕێزيان وه‌ك باڵيۆزى نه‌مسا له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى نه‌مسا سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش له بواره‌كانى سياسى، ئابوورى و كولتووريدا. له‌مباره‌يه‌وه باس له نيازى نه‌مسا بۆ كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رايه‌تييه‌ك له هه‌رێمى كوردستان كرا.
دۆخى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-barzani-meets-with-austrian-ambassador/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/1/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكى ماڵئاواييدا به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه له عێراق، سوپاسى به‌ڕێز ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نساى له عێراق كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌دا بۆ خواست.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و دۆستايه‌تيى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌واميى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز شۆڤاليێ سوپاس و پێزانينى بۆ هاريكاريى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و هيواى خواست هه‌مان هاريكارى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى داهاتووى فه‌ره‌نسا له عێراق به‌رده‌وام بێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا كه به‌ڕێز يان برێم كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، باس له دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له عێراق و ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتى كرا.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-french-ambassador/