«سەلام رشدی» بەشداری له ساڵوه‌گه‌ڕیی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵڵا «محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم» کرد
"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، به‌شداری له بیست و یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕیی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵڵا سه‌ید "محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم" کرد.
"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ستافی نوێنه‌رایه‌تی له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی نووسینگه‌ی مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراق له ئێران، به‌شداری له بیست و یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕیی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵڵا سه‌ید "محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم" کرد که کاتژمێر ٧:٣٠ی دوێشه‌و هه‌ینی ١٢ی کانوونی دووهه‌می ٢٠٢٤ له حوسه‌ینییه‌ی ئه‌میر ئه‌لموئمنین (ع) له ناوچه‌ی ده‌وڵه‌ت ئابادی شاری تارانی پێته‌ختی وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
"ماجد غه‌ماز" نوێنه‌ری مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراق له ئێران، پێشوازیی له شاندی نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ڕێکخه‌رانی ئه‌م ساڵیاده، به‌خێرهاتنی جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها شاندی هاوڕێیان کرد بۆ به‌شداریان له بیست و یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕیی ڕێزلێنانی ئایه‌توڵڵا سه‌ید "محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم" له تاران.
له بیست و یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕیی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵڵا سه‌ید "محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم"، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی و عێراقی و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتی عێراق له تاران به‌شداریان تیایدا کرد.
ڕێوڕه‌سمی ساڵوه‌گه‌ڕیی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵڵا سه‌ید "محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم" ناسراو به "شه‌هیدی میحڕاب" بۆ به‌رز ڕاگرتنی فیداکارییه‌کانی ئه‌م که‌سایه‌تییه پایه‌به‌رزه به عێراق و هه‌روه‌ها به خه‌ڵکانی ئه‌م وڵاته؛ هه‌موو ساڵێک به به‌شداری کۆڵێک که‌سایه‌تی ناوداریی کورد، عێراقی، ئێرانی و بیانی له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، به‌شدارییه‌کی به‌رچاوی له‌م بۆنه‌یه‌دا هه‌یه.
«سەلام رشدی» بەشداری له ساڵوه‌گه‌ڕیی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵڵا «محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم» کرد
Read کد خبر: 3157 |
دوایین هەواڵەکان
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ «سەفین دزەیى» بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبووه
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد