رووداو - هەولێر / "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایدەگەیێنێ، ئامادەکاریی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی نێوان ئێران و عێراق دەکرێ لەبارەی ئاڵوگۆڕی زیندانییان.
بەگوتەی "نازم دەباغ" ئەو رێککەوتننامەیە، ئەو زیندانییانە ناگرێتەوە کە لەسەر پرسەکانی پەیوەندیدار بە تیرۆر و کوشتن دەستگیرکراون.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران هەروەها داوا لە کەسوکاری ئەو هاونیشتمانیانەی باشووری کوردستان دەکات کە لە ئێران بەندکراون، لەبارەی دەستگیرکراوەکانیان ئاگاداریان بکەنەوە.
لینکی وتووێژی تەلەڤیزیۆنی رووداو لەگەڵ "نازم دەباغ":