"نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران وێڕای سپاس کردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاژانسی مێهر بە بۆنەی کردنەوەی بەشی زمانی کوردی ئەم ئاژانسە،وتی: ئاژانسی هەواڵی میهر پەیامهێنەری ئاشتی، هاودڵی و هاوکاری زیاترە بۆ کوردەکانی ناوچەکە.
بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران ئەمرۆ دووشەمە ۴ی گەڵاڕێزان لە ماینەی بەسەرکردنەوەی نووسینگەی سەرەکی ئاژانسی مێهر لەگەڵ بەڕێوەبەری گستی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران و سەرنووسەرانی ئەم هەواڵدەرییە دیدار و گفتوگۆی کرد و سپاسی کردنەوەی بەشی کوردی ئاژانسی مێهری کرد و وەک هەنگاوێکی بە نرخ ناوی برد.
نازم عومەر دەباغ با ئاماژە بە کردنەوەی بەشی زمانی کوردی ئاژانسی مێهر وتی:بە راستی ئەمە هەنگاوێکی پڕبایەخ و گرینگ بوو کە ئاژانسێکی فەرمی لە ئێران ئەنجامی داوە و هیوادارم کە بەرێوەبەرانی مێهر پشتیوانی بە هێز لەم بڕیارە بە نرخە بکەن.
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران هەروەها زیادی کرد:منیش وەک نوێنەری هەرێم و وەک کوردێک سپاسی ئەم هەنگاوەی ئاژانسی مێهر دەکەم و بێ گومان ئەمە کاریگەری باشی لەسەر ناوچە کوردییەکان دەبێت.
"نازم دەباغ" بە ئاماژە بەوەی کە بواری ڕاگەیاندن و میدیای کوردی پێویستی بە چالاکی زیاترە، وتی: بێ گومان لەم سەردەمەدا راگەیاندنەکان دەتوانن ببنە هۆی هاودڵی و یەکگرتوویی زیاتر و دڵنیاین کە لە ناوچە کوردییەکانیشدا ئاژانسی مێهر دەتوانێ ئاوێنەی ئەم تایبەتمەندییە ئیجابییە بێت.
"نازم دەباغ" وتی: ئەمرۆ لە بارودۆخێکداین کە ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناڤین گیروودەی ڕووداوی جۆراوجۆرە و هەربۆیە دەبێ هەوڵ بدرێت بە چالاکی راگەیێنەری ڕاستبێژانە و بە پاراستنی ڕاستییەکان کار بکریت لە پێناو هاودڵی و هاوکاری زیاتر.
"نازم دەباغ" پاش کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی میهر سەردانی بەشەکانی ئەم ئاژانسەی کرد و دواتر بەشداریی کرد لە گفتوگۆیەکی ڕۆژنامەوانی بە بەشداریی هەواڵنێرانی مێهر.