"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا "عه‌لی باپیـر" ئەمیـری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆبۆوه.
مامۆستا "عه‌لی باپیـر" ئەمیـری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رۆژی سێشەممە 30/08/2016 لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی نووسینگەی
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران پێشوازی گەرمی لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا مامۆستا "عه‌لی باپیـر" باسی لە بارودۆخی عێراق و ناوچەکە کرد و ووتی دەبێت پێگەی نوێنەرایەتی بەهێز بکەین و پەرە بە دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوە بدەین، هەروەها باسی لە یەکریزی ناوماڵی کورد و چارەسەری کێشەکانی عێراق و بە تایبەت کوردستان کرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌دا، "نازم ده‌باغ" باسی لە کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران کرد وەکوو سەردان، دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ باڵیۆز، قۆنسوڵ و نوێنەریی وڵاتانی بیانی لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان و هەروەها لە باڵیۆزخانەی وڵاتان لە تاران.
نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران هەروەها باسی لە بەرفراوانبوونی پەیوەندیی دیپبلۆماسی ماڵی کورد لە تاران بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی و عەڕەبی کرد و پێگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان لە وڵاتی ئێرانی بەرز نرخاند.