نازم دەباغ لەگەڵ پێر لینار سکرتێری یەکەمی باڵوێزی سوید لە تاران دیداری کرد

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ( ١٩/٩/٢٠١٦ )   پێر لێنار سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید لەتاران سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی لە تاران کرد.لەلایەن بەرێز نوێنەری حکومەتی هەرێم ( نازم عومەر دەباغ ) و هەریەک لە بەرێزان سۆران علی ئەمین و سەلام عارف روشدی  ئەندامانی نووسینگە پێشوازی لێ کرا.

لەدانیشتەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە وعێراق بە گشتی وهەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرا. بەرێز پێر لێنار  باسی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کرد دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی هێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستان.نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى ، ڕاووبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ میوانەکەی روون کردەوەو باسی رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی کرد لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان و باسی لەوە کرد کە تا ئێستا هاوکاریە سەربازیە نێو دەوڵەتیەکان وەکو پێویست نەبوون بەڵام سەرەرای ئەوەش پێشمەرگە توانیویەتی سەرکەوتن بەدەست بێنێت لەبەرامبەر تیرۆریستان. وە هیوای خواست کە وڵاتانی دۆست لەدوای پرۆسەی جەنگی داعش هاوکاربن لە پرۆسەی سیاسی و بونیاد نانی هەرێمی کوردستان.   

Read کد خبر: 1886

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی