خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کرد

رۆژی سێ ­شەممە (٢٧/٩/٢٠١٦)   خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کرد لە تاران.

لەلایەن بەرێز نازم عومەر نوێنەری حکومەتی هەرێم وهەر یەک لە بەرێزان سۆران علی امین و  سەلام عارف روشدی  ئەندامانینوێنەرایەتی پێشوازی گەرمی لێ کرا.

 

لە دانیشتنەکەدا خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەی کرد و پرسیاری لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان هەبوو بە تایبەت لە ئامادەکاریەکانبۆ رزگار کردنی شاری موسڵ و پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند. بەرێز نوێنەری حکومەتی هەرێم راو بۆچوونی حکومەتی هەرێمی لەمەر روداوەکان بۆ میوانەکانی روون کردەوە و بە تایبەت چاوەروانی حکومەتی هەرێم لە نەتەوە یکگرتووەکان بۆ هاوکاری کردن لە بواری کۆمەک بە ئاوارەکان و هەروەها چاوەروان دەکرێت لە شەری رزگاری موسل ئاوارەیەکی زۆری ئەو شارە روو لە هەرێمی کوردستان بکەن  .

Read کد خبر: 1893

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی