کارا جۆنسۆن مالینا جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد

رۆژی سێشەمە ( ٢٢/١١/٢٠١٦ ) کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی کاراجۆنسۆنمالینا  جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کردلەلایەن نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم و سۆرانعلیئەمین  بەرێوبەریپەیوەندیەکانوراگەیاندنپێشوازیلێکرا.

لە دانیشتنەکەدا کاراجۆنسۆنمالینا  پرسیاری لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان هەبوو بەتایبەت لە دوای دەستپێکردنی ئوپەراسیۆنی رزگارکردنی شاری موسڵ و پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند.

نوێنەری حکومەت تێروانین و بۆ  چوونەکانی حکومەتی هەرێمی بۆ میوانەکەی روون کردەوە و باسی رۆلی پێشمەرگە قارەمانەکانی لە  ئۆپەراسیۆنی رزگارکرنی موسل کرد و هەروەها وتەکانی ئەم دواییەی سەرۆک بارزانی بۆمیوانەکەی روون کردەوە.

 

 

Read کد خبر: 1896

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی