"نینگ زوو" بەرێوبەریی نووسینگەی خۆرهەڵاتی ناوەراستی رۆژنامەی "وێن هیو دەیلی" رۆژییەکشەمە ٥/٣/٢٠١٧ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران پێشوازی لێکرا.
له دیدارێکدا "نینگ زوو" پرسیاریی هەبوو لەسەر پێشهاتەکانی ناوچەکە بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی و پەیوەندییەکانی وڵاتی چین لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
لە درێژهی دانیشتنەکەدا نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران راوبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لهمبارهیهوه بۆ بەرێوبەریی نووسینگەی خۆرهەڵاتی ناوەراستی رۆژنامەی "وێن هیو دەیلی" راگهیاند و خواستی هەرێمی کوردستانی خستهڕوو بۆ بەرەوپێشچوونی پەوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان به گشتیی و بەتایبەتی چین کە یەکێکە له وڵاتە زلهێزەکانی جیهان.