نازم دەباغ: ئێرانییەكان بەبینینی مام جەلال خۆشحاڵبوون

 

ژمارەیەك لەهاوڕێ و دۆستی دێرین لەئێران سەردانی سەرۆك مام جەلال دەكەن لەشوێنی حەوانەی خۆی لەتاران.

سەرۆك مام جەلال بەسەردانی هاوڕێ و دۆستەكانی خۆشحاڵ بوەو باشبوونی تەندروستی و سەردانەكەی ئەوانیشی خۆشحاڵكردوە،  لەوبارەیەوە، نازم عومەر دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لەكۆماری ئیسلامی ئێران بە PUKmediaی راگەیاند: ئەمڕۆ لەشوێنی حەوانەوەی خۆی سەردانی سەرۆك مام جەلال-م كردو باری تەندروستی زۆر باشەو بەدیداری هاوڕێ و دۆستانیشی زۆر خۆشحاڵە.

لەبارەی سەردانیكردنی هاوڕێ و دۆستانیەوە، وتی: بەتەئكید ئەمڕۆ نەك لەچوارچێوەی دیداری رەسمی، بەڵكو بۆ سەردانیكردن و هەواڵپرسینی سەردانیانكردوەو مام جەلال-یش زۆر خۆشحاڵ بووە بەبینینیان.

رونیشیكردەوە كە تەنیا ستافی سكرتاریەتی مام جەلال یاوەری دەكەن و سەردانەكەش كە بۆ پشووە زیاتر لەهەفتەیەك دەخایەنێت، بەڵام بەوتەی نازم دەباغ كورتكردنەوە یان درێژكردنەوەی ماوەی گەشتەكە پەیوەستە بەویستی مام جەلال خۆیەوە.

 

Read کد خبر: 1941

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی