نازم ده‌باغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ "صبح نو" : کورده‌کان بۆ دواخستنی ریفراندۆم مه‌رجی تایبه‌تیان هه‌یه

هه‌فتا به‌هاری ژیانی له کاتێکدا تێپه‌ڕاندووه که زۆربه‌ی ساڵانی ژیانی به چالاکی سیاسی و دووره‌وڵاتیی زۆره‌ملییانه تێپه‌ڕاندووه. له رابه‌رانی چالاکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقه و به هۆی گه‌شه‌ی ئاشتی و هێمنی و پاراستنی مافی که‌مینه ئایینیییه‌کانه‌وه خه‌ڵاتی ئاشتی ئه‌تلانتیکی ٢٠١١ی ئیتالیای پێبه‌خشراوه. ئێستا چی روویداوه که بۆ ناوچه‌یه‌ک که هێمنی و ئاسایشی ته‌واوی هه‌یه، باس له جیابوونه‌وه‌و کێشه ده‌کات. باسه‌که‌مان له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانییه سه‌رۆکی هه‌رێمی کردستانی عێراقه. ئه‌و ده‌یه‌وێت که رێفراندۆمی جیابوونه‌وه‌ی کوردستان له عێراق سه‌ره‌ڕای هه‌موو دژایه‌تییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له ٢٥/٩ له‌م ناوچه‌ و هه‌روه‌ها له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان به‌ڕێوه ببات. ئێستا و یه‌ک هه‌فته پێش به‌ڕێوه‌چوونی خوازیاری پێشنیارێکی جێگره‌وه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته.

ئاژانسی هه‌واڵی المسله‌ی عێراقی ده‌ڵێت: مه‌سعود بارزانی که ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی روو له کۆتاییه، هه‌شت مه‌رجی بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن له رێفراندۆم باس کردووه که ده‌وترێت ئامانج له باسکردنی ئه‌م  مه‌رجانه به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی کاریگه‌ریی سیاسی، سه‌ربازی و ئابووری کورده‌کانه، ئه‌م ئاژانسه مه‌رجه‌کانی بارزانی به داواکردنی باج ناوده‌بات و ده‌ڵێت: هه‌شت ساڵ سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق، زیادکردنی بوجه‌ی هه‌ولێر، زیادکردنی بوجه‌ی پێشمه‌رگه، دانانی دووباره‌ی هوشیار زێباری وه‌کو وه‌زیری دارایی عێراق و وه‌رگرتنی ئیمتیازی ئابووری له گرنگترین به‌شه‌کانی مه‌رجه‌کانی بارزانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستانه.

 

نازم ده‌باغ: بارزانی به مه‌رج، راپرسی بۆ دوو ساڵ دواده‌خات

به‌ڵام نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران وێڕای به‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی له ئاژانسی هه‌واڵی "المسله" باسکراوه له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "صبح نو" ده‌ڵێت: ئه‌و بابه‌ته‌ی ئاژانسی هه‌واڵێ عێراقی باسی کردووه دووره له راستییه‌وه‌، به‌ڵكو ئاغای بارزانی دواخستنی راپرسی به‌و‌ه به‌ستووه‌ته‌وه که دوو ساڵی دیکه له ٢٥/٩ به‌ڕێوه‌ بچێت و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان چاودێری بکه‌ن و له‌م دوو ساڵه‌دا ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ندی دروست بێت. نازم ده‌باغ وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که مه‌رجه‌کانی کاک مه‌سعود دیارو روونه رایگه‌یاند: ١- چاودێری رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، به‌ریتانیا، ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر ریفراندۆم. ٢- مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان، ٣- کرانه‌وه‌ی بابه‌تی دانوستان له نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بوجه، نه‌وت و ده‌ستوور، ٤- سه‌ربه‌خۆیی نه‌وتی هه‌رێم له گرنگترین بابه‌ته‌کانی ئه‌م بواره‌ن.

 

رابه‌رێکی کوردی عێراق، پێشنیاری وڵاتانی زلهێزی بۆ بارزانی خسته‌روو

رۆژنامه‌ی الشرق‌الاوسط نوسیویه‌تی؛ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود، سکرتێری گشتیی حزبی سوسیالیستی کوردستان وتویه‌تی: مه‌ک‌گورک نوێنه‌ری ئه‌مریکا له شه‌ڕی دژ به داعش و باڵیۆز و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێشنیاریان کردووه که راپرسی هه‌‌رێمی کوردستان دوو ساڵ دوابکه‌وێت تاوه‌کو کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به که‌یسی عێراق و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه بچێت و له‌م رێگایه‌وه کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بکه‌ن. هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: مه‌ک گورک ئه‌م پێشنیاره‌ی له‌م رۆژانه‌دا به بارزانی داوه‌و وتویه‌تی ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندی نه‌که‌ن، ه‌‌رێم ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌کانی بێت.

ئیسرائیل ته‌نها پشتیوانی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم

له کاتێکدا که زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوایی و ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاش دژی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمن، به‌ڵام  ئیسرائیل ته‌نها پشتیوانی ئه‌م هه‌نگاوه دووبه‌ره‌کییانه‌ی کوردستانه. هه‌ر به‌م پێیه نتانیاهو ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له وته‌یه‌کدا رایگه‌یاند که ئیسراییل پشتیوانی له دروشمی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م ناوچه ده‌کات.

دوای رووخانی سه‌دام، ئیسرائیل به ئه‌سپایی و له ژێره‌وه له باکووری عێراق ئاماده بووه و زۆریك له کۆمپانیاکانی ئیسراییل له‌ژێرناوی رۆژئاوایی له‌م ناوچه چالاک بوون. سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی وڵاتانی ناوچه‌که‌و وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم، ئیسراییل بووه که چه‌ندین جار پشتیوانی لێکردووه چونکه ئاژاوه‌نانه‌وه‌ و دروستکردنی دووبه‌ره‌کی له رۆژهه‌ڵاتی ناوین به یه‌کێک له سیاسه‌ته‌کانی خۆی ده‌زانێت تاوه‌کو باشتر بتوانێت داگیرکاری خۆی له فه‌له‌ستین درێژه پێ بدات.

په‌یوه‌ندی جێگای پرسیاری و نهێنی ئیسراییل له‌گه‌ڵ سیاسییه‌کانی هه‌رێم که چه‌ندین جار دووپات بووه‌ته‌وه‌وه، ئه‌م باسه ده‌سه‌لمێنێت. له‌وانه‌یه بکرێت به‌ڕێوه‌چوونی یادی جێگای پرسیاری شیمۆن پرێز له کوردستانی عێراق به یه‌کێک له‌و بابه‌تانه ناوببرێت. کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی سه‌ر به لایه‌نی جێگای پرسیار له شاری دهۆکی کوردستانی عێراق، ساڵی رابردوو یادێکیان بۆ شیمۆن پرێز به‌رپرسی مرۆفکوژی قانا به‌ڕێوه برد.

 

زارعی: ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بارزانی ته‌نها ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه

 

ئه‌سغه‌ر زارعی کارناسی بواری رۆژئاوای ئاسیا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ "صبح نو" وێڕای ئاماژه به‌وه‌ێ که ریفراندۆمی کوردستان ئاسایشی ناوچه‌که تێکده‌دات، وتی: کێشه نوێ له باکووری عێراق به‌ڕێوه‌یه‌و مه‌سعود بارزانی هه‌وڵ ده‌دات تاوه‌کو له رێگای ئه‌و په‌یوه‌ندییه نهێنی و ئاشکرایانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئیسراییل هه‌یه‌تی، ریفراندۆم به‌ڕێوه ببات. ئه‌م کارناسه ده‌ڵێت: بارزانی سه‌ربه‌خۆ نییه و به‌دوای ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه و کار بۆ ئامانجی دوژمنان ده‌کات. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌توانین بڵێین که هاوکات له‌گه‌ڵ کۆتاییهاتنی واده‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی، به‌دوای وه‌رگرتنی ئیمتیازی نوێ بۆ خۆیه‌تی. به دروستبوونی  ئه‌و کێشانه‌ی که  له نێوان کورده‌کان له هه‌‌رێم هاتووه‌ته کایه‌وه، بارزانی خۆشه‌ویستی نه‌ماوه‌و ریفراندۆم به رێگایه‌ک بۆ ده‌رچوون له‌م بارودۆخه ده‌زانێت. به‌و مێژووه‌ سیاسییه‌ی که بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌یانه، ئه‌گه‌ر پێداگری له‌سه‌ر یه‌کگرتوویی عێراق بکات، باشتر به ئامانجه‌کانی ده‌گات، زارعی وێڕای ئاماژه به‌وه که دابه‌شکردن و وردکردنی ناوچه‌که‌ پلانی کۆنی ئیستعماره، ده‌ڵێت: وه‌رگرتنی پێگه‌ی و جێگه‌ی جیهانی بابه‌تێکه که سه‌ره‌نجی مه‌سعود بارزانی راکێشاوه وه‌کو رابه‌ری کورده‌کان له جیهاندا بناسرێت.  

 

Read کد خبر: 1976

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی