نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ هیدە ئاکی ئاداچی بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی ژاپۆن کۆبۆوه

"نازم عومەر ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران، ڕۆژی دووشەمە رێکەوتی 30/4/2018 له‌گه‌ڵ "هیدە ئاکی ئاداچی" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی ژاپۆن دیداریی کرد.

لە چاوپێکەوتنەکەدا بەرێز"هیدە ئاکی ئاداچی" خۆشحاڵی خۆی دەربری لەسەر هێوربوونەوەی تەنگەشه‌کانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی و کردنەوەی سنوورەکان و فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان، و هیوای خواست کە کێشەکانی دیکە هەروەها بەره‌و چارەسەری هەنگاوبنێت.   

له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هەروەها گفتووگۆ لەبارەی ڕەوشی سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی دەنگدان باسی لێوە کرا. 

نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران ڕاوبۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو، و باسی  لە هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەرێز "نێچیرڤان بارزانی" کرد کە دوای پرۆسەی رفراندۆم چەندین سەردانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا و هەرێمی ئەنجامداوە بۆ هێورکردنەوەی دەرئەنجامی ریفرادۆم و سەرکەوتو بوو. 

لە دیدارەکەدا "نازم ده‌باغ" ئەوەشی خستەڕوو کە کوردستان هەمیشە پێویستی بە باڵپشت و پشتیوانی دۆستان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا و هەروەها بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستیەکان.  

"هیدە ئاکی ئاداچی" هیوای سەرکەوتنی بۆ پرۆسەی ئاشتی و گفتۆوگۆ خواست لە چوارچێوەی پابەندبوونی هەر دوولا بە دەستوری هەمیشەیی عراق.

 

Read کد خبر: 2065

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی