"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لهگهڵ "یۆچی میکامی" ڕاوێژکاریی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن و جێگری باڵیۆزی ژاپۆن لە ئەنقەرە دیداریی کرد.
"یۆچی میکامی" ڕاوێژکاریی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن و جێگری باڵیۆزی ژاپۆن لە ئەنقەرە هاورێ لەگەڵ "کێنتا بامێ" سکرتێری سێیەم لە باڵیۆزخانەی وڵاتی ژاپۆن لە تاران، ئەمرۆ یەکشەمە ڕێکهوتی 15/12/2019 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "سۆران عهلی ئەمین" بەرپرسی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن پێشوازیان لێکرا.
له سەرەتای ئهم دیدارهدا "یۆچی میکامی" سوپاسی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کرد بۆ پێدانی ئەو دەرفەتە و باسی لەوە کرد کە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن نێردراوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی و ئامادەکردنی ڕاپۆرت سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە، هەر لەبەر ئەم هۆیەش سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووه.
له درێژهی ئهم کۆبوونهوهیهدا "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران باسی لە باروودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد و سیاسەتی حکومەتی هەرێمی لەم باروودۆخەی ئێستای عێراقدا بۆ ڕاوێژکاریی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن و جێگری باڵیۆزی ژاپۆن لە ئەنقەرە شیکردهوه و هەروەها بۆ پشتیوانییەکانی وڵاتی ژاپۆن لە شهڕیی دژ بە داعش له ڕێگای "یۆچی میکامی" سوپاس و پێزانینی گەلی کوردستانی پێشکەش به حکومەتی ژاپۆن کرد.
له بهشێکی دیکهی ئهم دیدارهدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، هیوای خواست کە حکومەتی ژاپۆن ڕۆڵی کاریگەرتر بگێڕێت لە ئاییندەدا بۆ پشتیوانی کردن لە دۆزی ڕهوای گهلی کورد.