کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کورد و ئێرانی لە نامەیەکدا بۆ هونەرمەندانی جیهان نووسیویانە: خه‌ڵکی ئێران ئه‌مڕۆکه به‌ره‌وڕووی دوو قه‌یران بوونه‌ته‌وه: قه‌یرانێکی هاوبه‌ش به ناوی "کۆڕۆنا" که ئێوه ده‌یناسن و قه‌یرانی "ئابڵۆقه‌ی ئابووری" که خۆزگه هه‌رگیز نهتاندهناسی. بۆ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی، ئێستا گرنگ ئه‌وه‌یه که بزانین ئێوه‌ی - هونه‌رمه‌ندانی جیهان - سه‌باره‌ت به بارودۆخی نه‌خۆشه‌کانی کۆڕۆنایی، منداڵان و پیر و به‌ساڵاچووان له به‌ره‌به‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه و که‌م و کۆڕیی زیانباری پێداویستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای پزیشکانی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا، چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه؟ له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن و چی ده‌که‌ن؟
لە دەقی ئەم نامەیەدا، کە بە واژۆی هونەرمەندانی دیار و هه‌ڵکه‌وته‌ی کورد، لەوانە: کەیهان کەڵهوڕ، هووشەنگ کامکار، ئەردەشیر کامکار، بێهرووز غەریب پوور، سەعید ئاقاخانی، کەیخەسرەو پوورنازری، تەهموورس پوورنازری، سۆهراب پوورنازری، مەهناز ئەفزەلی، کوروش سلێمانی، عەبدولجەبار کاکایی، ئیلهام پاوەنیژاد، شادمێهر ڕاستین و هەروەها کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی ناوداری ئێرانی لە به‌شه جۆراوجۆرەکانی هونەری گەیشتووە و واژۆکانی ئه‌و نامه‌یه‌ش هەر بەردەوامە، هاتووە: هه‌موو ئێمه له هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێکه‌وه که بین، خاوه‌نی نیشته‌جێبوون و سه‌ر به نیشتمانێکی بێ‌سنوور و ئامانجێک به ناوی "هونه‌ر" و له جیهانێکیشداین به ناوی "که‌لتوور"؛ هیچ هێزێکیش ناتوانێت ئێمه له هه‌بوونی ئه‌م مافی نیشته‌جێبوون و خاوه‌ندارێتییه دوور بکاته‌وه.
له‌م نیشتمانه هاوبه‌شه خهیاڵاوییهدا، چ ئاسیایی یا ئه‌وروپایی بین و چ ئه‌مه‌ریکی یا ئه‌فریقی بین، خاوه‌نی توانایی لێکتێگه‌یشتنی که‌لتووریی، به‌هره‌یه‌کی کاریگه‌ری دانه‌ر له‌سه‌ر بیر و هزری خه‌ڵکین و توانایی شیکردنه‌وه و گوڕانکاریی بارودۆخه‌کانمان هه‌یه.
هه‌موومان، به به‌رهه‌مه‌کانمان ئیمان و کوفر، ئه‌وین و نه‌فره‌ت، ئاشتی و جه‌نگ، زانست و نه‌زانین، کاری باش و خراپه و ناحه‌زییه‌کان و رزگاربوون ـ به چێژ و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کو‌لتووریی خۆمان ـ گێڕاومانتهوه و ئه‌وانه‌مان ده‌رخستووه؛ هه‌ر بۆیه کۆمه‌ڵگایه‌که‌ی گه‌وره‌تر له‌و وڵاته‌ی که تێیدا ده‌ژین، له رێگای به‌رهه‌مه‌کانی یه‌کترییه‌وه ناسیومانه و ناساندوومانه.
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاته‌کان و سیاسه‌ته‌کان به هۆی دووبه‌ره‌کییه‌کانیان، له نێوان ئێمه‌دا مه‌ودا و و دووره‌په‌رێزی و قه‌ده‌غه‌یان دروست کردبێت، به‌ڵام ئێمه له گوازتنه‌وه و ده‌ربڕینی په‌یامه‌کانی هاوبه‌ش و مرۆڤانه بۆ گشت جیهان، شێلگیرانه‌تر، ئازایانه‌تر، به‌تواناتر و کاریگه‌ری دانهرتر بووینه.
ئێستاکه، هه‌موومان - که له هه‌ر پێگه‌یه‌کی جوگرافی و سیاسی‌دا بین - له‌گه‌ڵ دوژمنێکی کوشنده و هاوبه‌ش به‌ره‌وڕوو بووینه‌ته‌وه که گرنگ نییه له کوێوه هاتووه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که خه‌ریکه به ئازادی و به خێرایی بۆ هه‌موو جێگایه‌ک ده‌ڕوات؛ و ئێمه له به‌رامبه‌ر ئه‌م دوژمنه وردیله و نه‌بینراوه‌دا، هه‌موومان به یه‌ک ڕاده زیان پێگه‌یشتوو بووینه و له مه‌ترسیداین و ڕزگاربوونی هه‌ر یه‌ک له ئێمه، به‌ستراوه به ڕزگاربوونی ئه‌وه‌ی دیکه‌مان.
کۆرۆنا ته‌نیا یه‌ک ڤایرۆس نییه، به‌ڵکوو پرسیارێکی ساکار و مێژووییه که خه‌ریکی وه‌رگرتنی
وڵامه دژوار و ئاڵۆزه‌کانه له میلله‌ته‌کان و ده‌وڵه‌ته‌کانی جیهان.
ئایا وڵامی نه‌ته‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌م پرسیاره مێژوویه - له بارودۆخێکدا که ڕێگای هه‌ناسه‌دانی به چنگی ئابڵۆقه‌یه‌کی جیهانییه‌وه به‌ستراوه - ده‌توانێت له شێوه‌ی وڵامی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ده‌بێت؟
ئایا ئه‌مه چاوه‌ڕوانییه‌کی مه‌نتقی و گونجاو نییه که وڵامی هونه‌رمه‌ندانی سه‌ربه‌ستی جیهان بۆ پرسیاری "کۆرۆنا"ش - له بارودۆخێکدا که ئه‌م مه‌ترسییه تا به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌کانیان هاتووه - وڵامێکی جیاوازتر و کاریگه‌ری دانهرتر بێت له وڵامی سیاسه‌تمه‌داران و ده‌سه‌ڵاتداران؟
ئه‌م قه‌یرانه، سه‌ره‌ڕای زیانه که‌م و زۆره‌کانی تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام چیرۆکه هاوبه‌ش و جیاوازه‌کانی ده‌مێنێته‌وه. چیرۆکی ئه‌و په‌ره‌ستاره ماندووانه‌ی که بۆ به‌هێزکردنی وره‌ی نه‌خۆشه‌کان و هاوکاره‌کانیان له که‌شوهه‌وای ئاڵۆزاوی نه‌خۆشخانه‌کاندا سه‌مایان ده‌کرد و په‌رۆشیی خۆیان له که‌مبوونی که‌رسته و پێداویستییه‌کان و ده‌وا و ده‌رمان له پشتی ئه‌م خۆشییه‌وه دهشارهدهوه، ده‌مێنێته‌وه؛ چیرۆکی ئه‌و پزیشک و دکتۆرانه‌ی که چه‌ندین هه‌فته‌یه نهڕۆیشتوونهتهوه بۆ ماڵه‌وه و به‌بێ ده‌مامک و ده‌سته‌وانه و پێداویستییه‌کانی خۆپارێزی، به نێو نه‌خۆشه‌کاندا ده‌گه‌ڕان که هه‌ندێک له‌وان له ڕێڕه‌وه‌کانی نه‌خۆشخانه‌کان و له‌سه‌ر زه‌وی خه‌وێنرابوون؛ ده‌مێنێته‌وه؛ ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان له یاده‌وه‌ریی مێژوویی جیهاندا ده‌مێنێته‌وه و دره‌نگ یا زوو ده‌گێڕدرێته‌وه؛ له لایه‌ن ئێوه یان ئێمه‌وه.
خوزگه ئه‌وه‌نده دره‌نگ نه‌بێت که هونه‌رمه‌ندانی به‌رپرسیار و کاریگه‌ری دانه‌ر له‌سه‌ر بێر و ڕای گشتیی جیهان و ده‌سه‌ڵاتداران، به‌ر له‌وه‌ی که چیرۆکی ئه‌و زوڵمه‌ی که له خه‌ڵکی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا ده‌کرێت، به گوێی ده‌سه‌ڵاتداران و سیاسه‌تمه‌داراندا بگه‌یه‌نن، هه‌ناسه‌کانی خۆیان به‌هۆی توشبوون به‌م نه‌هامه‌تییه‌وه، بوه‌ستێت و بکه‌وێته ژماره‌وه.
خه‌ڵکی ئێران ئه‌مڕۆکه به‌ره‌وڕووی دوو قه‌یران بوونه‌ته‌وه: قه‌یرانێکی هاوبه‌ش به ناوی "کۆڕۆنا" که ئێوه ده‌یناسن و قه‌یرانی "ئابڵۆقه‌ی ئابووری" که خۆزگه هه‌رگیز نهتاندهناسی.
بۆ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی، ئێستا گرنگ ئه‌وه‌یه که بزانین ئێوه‌ی - هونه‌رمه‌ندانی جیهان - سه‌باره‌ت به بارودۆخی نه‌خۆشه‌کانی کۆڕۆنایی، منداڵان و پیره‌کان و به‌ساڵاچووان له به‌ره‌به‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه و که‌م و کۆڕیی زیانباری پێداویستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای پزیشکانی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا، چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه؟ له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن و چی ده‌که‌ن؟
ناوه‌کانی ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی که نامەی "هونەرمەندانی کورد و ئێرانی بۆ هونەرمەندانی جیهان" واژۆیان له‌سه‌ر کردووە لەم لینکەی خوارەوەدا به‌پێی ریزبه‌ندی پیته‌کانی ئهلف و بێ هاتووە:
لینک:
http://www.fcf.ir/news/public/2225