"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "نامیگ حه‌یده‌رئۆف" بەڕێوبەریی نووسینگەی یۆنامی بەشی عێراق لە تاران دیداریی کرد.
"نامیگ حه‌یده‌رئۆف" بەڕێوبەریی نووسینگەی یۆنامی UNAMI بەشی عێراق لە ئێران، ڕۆژی یەکشەمە ٢٠٢١/٥/٩ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران پێشوازیی لێ‌کرا.
لە سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا "نامیگ حه‌یده‌رئۆف" سوپاسی "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد بۆ ئەو پێشوازییه گەرمەی که لێیکرا و له درێژه‌دا دوو لایه‌ن باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، بەغدا و تاران و هه‌روه‌ها شەڕی داعش کرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونەوەیه‌دا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، باسی باروودۆخی کوردستان و عێراقی کرد و سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم بارودۆخەی ئێستا و دوای شەڕیی دژ بە داعش بۆ بەڕێوبەریی نووسینگەی یۆنامی بەشی عێراق لە تاران خستەروو.
"یۆنامی" واته لێژنه‌ی هاوکارییه‌کانی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UNAMI) له لایه‌ن بڕیارنامه‌ی ١٥٠٠ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له رۆژی ١٤ی ئۆگۆستی ٢٠٠٣ دامه‌زرا و پشتیوانی له گه‌شه‌سه‌ندنی نه‌ته‌وه‌یی له ئاستی سیاسی، هه‌ڵبژاردنه‌کان و هه‌روه‌ها مرۆڤ دۆستانه له سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌کات.