وشە کلیلییەکان: تورکمانەکانی عێراق، ڕۆڵی سیاسی تورکمانەکان لە عێراق، حیزبەکانی تورکمانەکانی عێراق، پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و تورکمانەکانی عێراق، پەیوەندیی دەوڵەتی عێراق لەگەڵ تورکمانەکانی عێراق، ڕۆڵی تورکمانەکان لە داهاتووی کەرکووک.
زانیارییەکانی ئاماری ڕاگەیێندراو سەبارەت بە تورکمانەکانی عێراق، گومانی جۆراوجۆری لەسەر دەکەوێتەوە. یانی هەندێک جار، جمووری تورکەکانی عێراق، ڕێژەی سەتا دوو و یا تەنانەت سەتا سێی تەواوی دانیشتووانی عێراقی لە خۆگرتووە و هەندێک سەرچاوەی ڕۆژئاوایی جمووری تورکمانەکانی عێراقی 500 هەزار کەس دەستنیشانکردووە. هەندێک سەرچاوەی دیکەش وەکوو سەرچاوەی تورکمانی ناوخۆی عێراق، ڕێژەی ئەوانی زیاتر بەراورد کردووە و تا 3 میلیۆن کەس مەزندەی کردوون. ژمارەی واقیعی تورکمانەکانی عێراق و ناوچەکانی بوونی ئەوان لە کام بەش لە عێراقدایە؟
بابەتى تورکمان لە عێراق و کوردستان دەگەرێتەوە بۆ ئەو کاتانەى کە دەسەڵاتەکانى ئیمپراتۆریەتى عوسمانلی بەسەر ناوچەکەدا باڵى کێشا بوو ئەو کات تورکمانەکانى کەلەگەڵ هێزەکانیان و یاخود وەکو فەرمانبەر و کاربەدەست رویان لە ناوچەکە کرد مانەوە .دیارە بەپێ ی کارەکان بەسەر شارو شارۆچکەکاندا بڵاوبوونەوە .بەڵام وەکو چرى دانیشتوان بەپلەى یەک لەسنوورى پارێزگاى کەرکوک و هەروەها بەشێکى کەمتر لە هەولێر و پارێزگاى موێل کە لە موێل زیاتر لە ناوچەى تەلەعفەر ژمارەیان تا ئێستا بەپێ ی سەرژمێرى راست و دروست دیار نیە بەڵام لە هەڵبژاردنەکان وە کو پێ ئاگادارى تا ئێستکە ژمارەیەکى بەرچاویان نەبوو لە هەرێمى کوردستان هەر بۆیەش کورسیەکانیان لەرێگەى پارت و رێکخراوە سیاسیەکانیان دەکەوێتە بەشی کۆتا لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرکردایەتى سیاسی کورد هەمیشە رێزى تایبەت و مافی زیاترى بۆ دابین کردوون .کەئەم مافانەشى بەرەواو راست زانیوە وەکو چۆن خەباتى کردووە بۆ بەدەست هێنانى مافی گەلی کورد هەرواش برواى بە دابین کردنى مافەکانى ئەوانى ترەوە هەبووە.
لە لایەنی دابەشبوونەکانی ناوخۆیی، تورکمانەکانی عێراق موسوڵمانی شیعە و سوننەن. لەم ناوەندەدا پەیوەندی تورکمانەکانی عێراق لەگەڵ کوردەکان لە دە ساڵی ڕابردوودا چ گۆڕانکارییەکی بەخۆیەوە بینیوە؟
تورکمانەکانى عێراقیش هەروەکو نەتەو و مەزهەبەکانى تر کەوتونەتە بەرشاڵاوى درندانەى رژێمە دکتاتۆری و فاشیستەکانى عێراق ،بۆیە لەزۆربەى قۆناغەکان بەشێکیان هاوشان بوون لەگەڵ کورد لە خەبات و تێکۆشان دژى چەوساندنەوە.
لە لەیەنی سیاسییەوە تورکمانەکانی عێراق چەندین حیزب لەوانە: بەرەی تورکمانەکانی عێراق، یەکێتی ئیسلامی تورکمانەکانی عێراق، حیزبی خەلقی تورکمانی بزووتنەوەی دیمکراتیکی تورکمانی، حیزبی ئەخەوانی تورکمانی عێراق و ... لە خۆگرتووە، گرینگترین حیزبەکانی تورکمانی لە عێراق تا چ ڕادەیەک چۆنەتە ناو بنەمای سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە؟
لەراستیدا من لێرەدا نامەوێ قسە لەسەر ژمارە و توانا و لێ هاتویی هیچ لایەک بکەم تەنها ئەوەندە دەڵێم لەهەڵبژاردنەکان لەگەڵ یەکترا جیاوازیەکى وا لەنێوانیان بەدى ناکەم و هەرهەموویان بەر کورسی کۆتا دەکەون. ئەمەش نیشانەى ئەوەیە کە ژمارە و توانایان سنووردارە لەبەراورد لەگەڵ یەکترى دا.
یەکەمین میدیای تورکمانەکانی عێراق لە ساڵی 2004 زایینی لە لایەن بەرەی تورکمانەکانی عێراق بە ناوی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی تورکمەنلی دەستی بە کار کرد. باروودۆخی ئێستای دەزگاکانی ڕاگەیاندنی تورکمانەکانی عێراق بە چ شێوازێکە؟
بەهۆی ئەو ئازادیەى ئەمرۆکە لەهەرێمى کوردستاندا هەیە هەرهەموویان رۆژژنامە و رادیۆ و تەلەفزیۆنى لۆکاڵیان هەیە ،بەگشتى راگەیاندنى لایەنە سیاسیەکان زۆرن.
ڕوانینی ئێستای تورکمانەکانی عێراق بە داهاتووی کەرکووک و گەڕانەوەی ئەم شارە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق یا ... چییە؟
دەربارەى بەستنەوەى کەرکوک بە هەرێمى کوردستان تا ئێستا یەکلا نەکراوەتەوە کە بەشێکى بنەرەتى دەگەرێتەوە بۆ جێ بە جێ کردنى مادەى (140) داواى ئەوە دەکرێت لە ریفراندۆمێکى ئازاددا خەڵکى پارێزگای کەرکوک بریارى خۆیان بدەن....هەرچەندە بەبرواى من کەرکوک ئەگەر بگەرێتەوە بۆ مێژوو وجوگرافیا و بەڵگەکان کوردستانە و پێویست بە ریفراندۆم ناکات ،بەڵام دیسان لە پێناوى پاراستنى دیموکراسیەت و ماف و ئازادى ، کورد ئەم لایەنەى هەڵبژاردووە.
ماوەیەک پێش ئێستا ئەحمەد داوودئۆغڵۆ پشتیوانی لە تورکمانەکانی عێراقی بە یەکێک لە بنەما ئەخلاقی و سیاسی حکوومەتی وڵاتەکەی ناساند. لە ساڵانی ڕابردووشدا پەیوەندیی نێوان ڕێکخراوە سیاسییەکانی تورکمانەکانی عێراق لەگەڵ مەکۆکانی پان ـ توورانیسی تورکیا لە ئارادابووە. لەم باروودۆخەی ئێستادا پەیوەندیی و دزەکردنی تورکیا لە ناو کام ڕەوت و گرووپەکانی تورکمانی عێراق زیاتر بووە؟
راستیەکى مێژوویی هەیە کە تورکمان لە عێراق و هەرێمى کوردستان هەیە وە ئەگەر بەو بنەمایە لەهەرشوێنێک تورکمان هەبێت و تورکیا دەست بخاتە ناو کاروباریانەوە ئەوە دەبێت عەرەب وفارس و کوردیش بەهەمان شێوە بیکەن لەگەڵ ئەوەى کورد لە تورکمان جیایە چونکە ئەو شوێنانەى لێ یەتى خاکى باوباپیرانیانە نەک هۆکارێکى کۆچ کردن وداگیرکردن بوبێتە هۆی بوونى لەوناوچەیەدا ، وە پەیوەندى نێوان گروپەسیاسیەکانى تورکمان و تورکیا و یان -تۆرانیش جێ دەهێڵین بۆ بەڵگەکان و مێژوو.
وتووێژ لە: فەرزاد ڕەمەزانی بوونش
نووسین: ناوەندی نێودەوڵەتیی خوێندنەوەکانی ئاشتی ـ IPSC لە ڕۆژی 14ی مێهری 1392