"سەلام روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستان / لقی هه‌ولێر له تاران، دیداری کرد.
له درێژه‌ی کار و چالاکییه‌کانی نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، ڕۆژی یه‌کشه‌مه ٥ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠٢١ سه‌ردانی شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستان / لقی هه‌ولێری کرد که له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی کۆمپانیای "پارس ڕه‌ستاک" Pars Rastak به‌ڕێوه‌به‌ریی پێشانگا و کۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه پیشه‌ییه‌کان له ئێران و به مه‌به‌ستی به‌ره‌پێشبردنی ئابووری و بازرگانی هه‌رێمی کوردستان و زیادکردنی جووڵه‌ی بازرگانی سه‌ردانی شاری تارانی پایته‌ختی ئێرانیان کردووه که ئه‌ندامانی شانده‌که پێکهاتبوون له: "گه‌یلان سه‌عید عه‌زیز" سه‌رۆکی لقی هه‌ولێر، "خه‌لیل گۆران" جیگری سه‌رۆکی لقی هه‌ولێر، "عه‌بدوالخالق زرار عه‌بدوڵڵا"، "ڕه‌سووڵ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا " و "هوشیار محه‌مه‌د ئیبڕاهیم" ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێری لقی هه‌ولێر و هه‌روه‌ها "خالید سه‌عید ئه‌حمه‌د" بازرگان.
له‌م سه‌ردانه‌ی جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیی دۆستانه و فراوانکردنی جووڵه‌ی ئابووری و بازرگانی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کرا که له پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دایه و هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان و هه‌روه‌ها ئێرانیش که پشتیوانی له خاوه‌نکار، سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن پیشه‌کان ده‌کات که له هەرێمی کوردستان پڕۆژه‌کانیان جێبه‌جێی بکه‌ن بۆ بونیادنانی ژێرخانێکی به‌هێز و پته‌و به داهاتووی هەرێمی کوردستان.
"سەلام روشدی" له درێژه‌ی ئه‌م دیداره‌دا ده‌ستخۆشی له سه‌ردانی شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران کرد بۆ ئه‌وه‌ی که سوودوه‌ربگرن له‌و ئه‌زموونه‌ی که هه‌یانه و گواستنه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان بۆ جێبه‌جێی کردنی پڕۆژه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازی.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستان / لقی هه‌ولێر، ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد که سوودیان له بیرۆکه‌کانی کۆمپانیا ئێرانییه‌کان وه‌رگرتووه له کاتی سه‌ردانیان بۆ پێشانگا و ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازی تاران که زانیاریی گرینگ‌یان ئاراسته کردبوون تاکوو بیگوازنه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان.
سه‌ردانی شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستان / لقی هه‌ولێر بۆ وڵاتی ئێران، ٤ ڕۆژ کات ده‌خایه‌نێت و به‌شداری کۆنفرانسی ناساندنی بازار و بازرگانی له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستان ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها سه‌ردانی چه‌ندین پێشانگا و ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازی ده‌که‌ن، له‌وانه: پێشانگای بنه‌مای زانستی، سه‌ردانی سندووقی نوێخوازی و گه‌شه‌پێدانی سه‌رۆک کۆماری، سه‌ردانی ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازی له پارکی زانست و ته‌کنه‌لۆجیای ئه‌لبورز، سه‌ردانی کۆمپانیاکانی بنه‌مای زانستی، سه‌ردانی پێشانگای ئێران "مێتافۆ" (پۆڵا، کانزا، که‌ره‌سته‌کانی مه‌کینه و ...)، سه‌ردانی گه‌وره‌ترین پێشانگاکانی ئێران له بواری پیشه‌ی پۆڵا و مێتالۆجی، سه‌ردانی ناوه‌ندی IHIT و ...