«نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ دکتۆر "ئیبڕاهیم ته‌قی زادە" سەرۆکی زانکۆی پەیام نووری ئێران و شاندی هاوڕێی دیداری کرد.

 

شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران بە سەرۆکایەتی دکتۆر "ئیبڕاهیم ته‌قی زادە" و بە یاوەری دکتۆر "موجته‌با سوڵتان ئه‌حمه‌دی" سەرۆکی کاروباری نێودەوڵەتی زانکۆ و دکتۆر "وه‌حید ئه‌فشین مێهر" سەرۆکی زانکۆی پەیام نووری پارێزگای تاران، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 03/09/2022 سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، بە گەرمی بەخێرهاتن و پێشوازییان لێکرا.

 

دکتۆر ته‌قی زادە له سه‌ره‌تای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم دیدار و چاوپێکەوتنە و هیوای بەردەوامی خواست بۆ سەردان و دیداری نێوان هەر دوولا و له درێژه‌ی قسه‌کانیدا سه‌باره‌ت به زانکۆی پەیام نوور، ئه‌رک و کارەکانیان، خوێندکارانی بیانی و ناوخۆیی و هه‌روه‌ها باروودۆخی خوێندنی باڵا له وڵاتی ئێران هاته ئاخاوتن. 

 

له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سەرۆکی زانکۆی پەیام نووری ئێران، هەروەها باسی وەرگرتنی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان و هاوکاری زانستی و توێژینەوەی زانستی کرد لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.  

 

له‌ درێژه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، دکتۆر ته‌قی زادە داوای هاوکاری و یارمەتی لە نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران کرد بۆ ئەوه‌ی که له‌م پێناوه‌دا پاڵپشتی و یارمه‌تیان بدات.

Read کد خبر: 2761

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی