"نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران و "مەحموود نەجەفی عەرەب" سهرۆکی ژووری بازرگانیی تاران؛ لە دیدار لەگەڵ یەکتردا جەختیان لەسەر پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان و پەیوەندییە بازرگانییەکان کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "مەحموود نەجەفی عەرەب" بەرپرسی ژووری بازرگانیی تاران و "نازم عومهر دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان، لە دیدار و کۆبوونەوەیەک لهگهڵ یهکتردا جەختیان لە سەر پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان و پەیوەندییە بازرگانییەکان کردەوە و به لهبهر چاو گرتن و تاوتوێکردنی ئهوهی که عێراق دووهەمین هاوبەشی بازرگانیی ئێران دێته ئهژماردن، باسیان له پێویست بوونی هاوکاریی نزیکتر و فراوانتر کرد.
لەم دیدارەدا سهرۆکی ژووری تاران ئامادەیی ئهم ژووری بۆ وەرگرتنی شاندهکانی بازرگانی و ناردنی شاندێکی بازرگانی لە چالاکانی ئابووری بۆ ئەم ههرێمه ڕاگەیاند.
لە دیداری نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ بەرپرسی ژووری بازرگانیی تاران، هەر دوولا جەختیان لەسەر پێویستیی کەمکردنەوەی گرفت و ئاستهنگهکان له پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها پەرەپێدانی هاوکارییە ئابوورییەکان و زیادبوونی سهرمایهگوزارییهکانی هاوبهش و وەبەرهێنان وەک هۆکاری سەقامگیری لە داهاتووی پەیوەندییەکان زانرا.
لەم دیدارەدا کە ڕۆژی سێشەممە ٧ی فێبریه/ ڕێبهندانی ٢٠٢٤ لە نووسینگەی سهرۆکایهتی ژووری تاران بەڕێوەچوو، پێشنیاری ناردنی شاندێکی بازرگانی بە هاوڕێیهتی و هاوبەشی لەگەڵ ژووری بازرگانیی تاران و ژوورەکانی بازرگانیی پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران بۆ ههرێمی کوردستان و هەروەها ئامادەیی بۆ قبووڵکردنی شاندێکی ئابووری لەم ههرێمه، بۆ ڕاگەیاندنی نیازپاکی لە باشترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەر دوولا لە لایەن بەرپرسانی ژووری تارانەوە ئاراسته کرا.
بە پێی ڕاگەیاندنی ژووری تاران، لەم دیدارەدا، "مەحموود نەجەفی عەرەب" سەرۆکی ژووری تاران، ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق دووههمین هاوبەشی بازرگانیی ئێرانە و ئاڵوگۆڕە بازرگانی و ئابوورییهکانی ئێران لەگەڵ ئەم وڵاتە، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی ههرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن، ئهوهشی روونکردهوه که له خولی نوێی پەیوەندییهکان و هاوکارییهکان، دروستکردنی وەبەرهێنان و سهرمایهگوزارییه هاوبەشهکان دەبێت لە ریزی کارهکاندا بێت.
ئهو به ڕاگەیاندنی ئهوهی کە پێشنیاری ناردنی وەفدێکی بازرگانی لە ژووری تارانەوە بۆ هەولێر یان سلێمانی، وەک شاندێکی دۆستایەتی و نیازپاکی لە لایەن ئەم ژوورەوە پێشکەش بە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران کراوە، ئهوهشی وەبیر هێنایەوە کە ژووری بازرگانیی تاران ئامادەیە بۆ وەرگرتنی شاندەکانی بازرگانیی هەرێمی کوردستان.
ئاڵوگۆڕی کاڵا لە سنوورە بازرگانییەکان بەردەوامە
"نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران، هەروەها لەم دیدارەدا ڕایگەیاند کە بهرپرسان و دەسەڵاتدارانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر پاراستن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئەم هەرێمە لەگەڵ ئێران دەکەنەوە لە بوارهکانی سیاسی و ئابووریدا، و ڕوونیشی کردەوە کە بە چارەسەرکردنی کێشه و گرفتهکان و لێک تێنەگەیشتنەکان کە سەریان هەڵداوە، ههل و بوارێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەر دوولا پێکهاتووه و بەردەستە، هەروەها هەرێمی کوردستان دەتوانێت هاوپەیمانێکی ستراتیژیکی ئێران بێت لە هەموو بوارەکاندا.
ئهو دواتر باسی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە و هەروەها ئاماژهی به ڕاگەیهندراوی ژووری بازرگانیی هەولێر سەبارەت بە گەمارۆی کاڵاکانی ئێرانی لە بازاڕی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: سەرەڕای دەرکردنی ئەم ڕاگەیاندنه لە لایەن ژووری هەولێرەوە، ئاڵوگۆڕی کاڵاکان لە سنوورە بازرگانییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان درێژهی ههیه و ئێمە پێمان وایە کە هەر دوولا پێویستە به تێڕوانینێکی کراوه بۆ تێپەڕین لەو کەشوهەوای گرژییە که روویداوه، جگە لە پاراستنی هاوکارییە ئابوورییەکان، بەرەو پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە هەنگاوێک هەڵبگرن.
تورکیە لە بازاڕی عێراقدا پێش ئێران کەوت
دەباغ ئاماژەی بەوەشکرد، بازاڕی باشووری عێراق و ناوچەی عەرەبنشینی ئەم وڵاتە، لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێت و بەرهەمهکان و کاڵاکان لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێن؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لە هەرێمی کوردستان کەمیی بەرهەمهکان و کاڵای بەکارهێنراو هەبێت، بازرگانهکان و پیشهگهرانی ئابووریی تورکیا، چالاکییەکانی خۆیان لەم بازاڕەدا چڕتر دەکەنەوە و ئەم رووداوه لە بەرژەوەندی کۆمپانیاکان و بازرگانانی ئێرانی نییە.
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران، پاشان وهبیری هێنایەوە کە تا ساڵی ٢٠٠٢ی زایینی، نزیکەی ٤٥٠ کۆمپانیای ئێرانی لە سلێمانی تۆمار کرابوون و تورکیا کەمتر لە ١٠٠ کۆمپانیای لەم هەرێمەدا تۆمار کردبوو، ئهوهشێ روونکردهوه که لە ئێستادا، زیاتر لە ٢ هەزار کۆمپانیای تورکیا لە سلێمانی و هەرێمی کوردستان تۆمار کراون و خهریکی کار و چالاکین، لە کاتێکدا که له کۆمپانیا ئێرانییهکان، کەمتر لە ١٥٠ کۆمپانیا لەم هەرێمەدا ماونهتهوه.
دەباغ پاشان جەختی لەوە کردەوە کە تێڕوانینی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان ئابوورییە، ئهوهشی وەبیر هێنایەوە کە بازرگانی پیلهوهریی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەبێت ببێتە بازرگانییەکی فەرمی و ئەو ڕێککەوتنانەی که لە ماوهی ساڵانی ڕابردوودا لە نێوان پارێزگا سنوورییەکانی ئێران و ژوورە بازرگانییەکانی نیشتهجێ لەم ناوچەیەدا لەگەڵ ههرێمی کوردستان بهستراوه، له کۆتاییدا ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی کارا بێت.
پێکهێنانی کۆمپانیایەکی تایبەت بە بەڕێوەبردنی هەناردەکردن بۆ هەرێمی کوردستان
لەم دیدارەدا، "بەهمەن عیشقی" سکرتێری گشتی ژووری تاران، ههروهها به جەخت کردنهوهی دووباره لهسهر ئهوهی که ژووری تاران بە مەبەستی ڕاگەیاندنی نیازپاکی و گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، ئامادەیە شاندێکی بازرگانی لە نێوان هەر دوولا بنێرێت یان قبووڵ بکات و پێشنیاری پێکهێنانی کۆمپانیایەکی تایبەتی بەڕێوەبردنی هەناردەکردنی بازاڕی هەرێمی کوردستان ئاراسته کرد، کە ئەندامان و خاوەن پشکەکانی ئهو کۆمپانیایهش، کۆمپانیاکانی بەناوبانگ و پڕبایخ بن لە هەر دوو لایهنهوه، هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەگەر ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان و ژوورەکانی دیکەی ئەم هەرێمە ڕێکبکەون و هاوکار بن، ئەوا ئەم کۆمپانیای بەڕێوەبردنی هەناردەکردنە دەتوانرێت بۆ ئامانجی پەرەپێدانی بازرگانی دوو لایەنە له ماوهی ساڵی داهاتوودا بەکار بهێنرێت و دابمهزرێت.
پەیامنێر: سومهیە ڕەسووڵی
لینکی ڕاپۆرت:
https://www.mehrnews.com/news/6017791/مبادله-کالا-در-مرزهای-تجاری-ایران-و-اقلیم-کردستان-ادامه-دارد