تشرینی دووەم, کوردستانی - ش ش - نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌تاران "نازم ده‌باغ" ئاماژه به‌وه ده‌كات كه لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌ر كاتێك له ئێران گرفتێكیان هاتبێته رێ و ویستبێتیان چاویان به‌وه‌زیرێك یان سه‌رۆك كۆماری ئێران بكه‌وێت، ته‌نها له ڕێگه‌ی "قاسم سلێمانی"ه‌وه توانیویانه خێرا بگه‌نه ئامانج، ئه‌و ده‌ڵێت: "سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد چه‌ندین نامه‌یان بۆ كاربه‌ده‌ستانی ئێران ناردووه و سوپاسی "قاسم سلێمانی"یان كردوه كه رۆڵی گرنگی له پاراستنی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بووه".
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: "نازم ده‌باغ" له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت به ئاوێنه‌دا رایگه‌یاند كه هه‌مو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی "قاسم سلێمانی" داونی به لایه‌نه سیاسیه‌كانی كورد جێبه‌جێی كردوون، ئه‌و وتی: "من به درێژایی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تییم كردووه له تاران، ئازایه‌تیی و راستگۆیی و ئه‌مه‌كدارییم له‌و پیاوه‌دا بینیوه به‌رامبه‌ر به یه‌كێتیی و پارتی".
وتیشی: "كاره‌كانی ئێران له عێراقدا به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌م پیاوه ده‌كرێت، "قاسم سلێمانی" واته كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێران له عێراقدا یانی "قاسم سلێمانی"، هه‌ر به هۆی ئه‌و رۆڵه‌ی ئێستایه‌وه له عێراق و كوردستان، سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد چه‌ندین نامه‌یان ناردووه بۆ كاربه‌ده‌ستانی ئێران و سوپاسی ده‌كه‌ن، "قاسم سلێمانی" نه‌ك هه‌ر له كوردستان و عێراق به‌ڵكو له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا رۆڵێكی گه‌وره و گرنگ ده‌بینێت".