"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له ئێران داوی بانگهێشتێک لە لایەن جێگری بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتی زانکۆی پزیشکی شههید بهههشتی تاران،سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشهمه (٢٢/٧/٢٠١٥) سەردانی ئهم زانکۆیهی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان "دکتۆر بیژەن نەقیبزادە" جێگری بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتی و "دکتۆر ئەحمەد قەرەباغیان" بەڕێوەبەریی کاروبار و گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و دکتۆر "کەمال وەیسی" نوێنەری کاروباری نێودەوڵەتی بۆ ناوچەی هەرێمی کوردستان بەشداریی کرد.
لە دانیشتنەکەدا باس لە هاوکاریی زانکۆیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرا و هەروەها سهبارهت به چۆنییەتی وەرگرتنی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان له لایهن زانکۆکانی ئێران و گۆڕینەوەی زانیارییە پزیشکییەکان هاتنه ئاخاوتن.
لەم کۆبوونهوهیهدا هەروەها بەرپرسانی زانکۆی شههید بهههشتی تاران باسیان لەوە کرد کە بە زووترین کات پرۆژەیەکی هاوکاریی پێشنیارکراو لە لایەن زانکۆکەیانەوە ئامادە دەکەن و پێشکەشی وەزارهتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و کۆلێژە پزیشکییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی دەکەن.