"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران له‌گه‌ڵ جێگری بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتی زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی شه‌هید به‌هه‌شتی تاران کۆبۆوه.
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له ئێران داوی بانگهێشتێک لە لایەن جێگری بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتی زانکۆی پزیشکی شه‌هید به‌هه‌شتی تاران،سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌مه (٢٢/٧/٢٠١٥) سەردانی ئه‌م زانکۆیه‌ی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان "دکتۆر بیژەن نەقیبزادە" جێگری بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتی و "دکتۆر ئەحمەد قەرەباغیان" بەڕێوەبەریی کاروبار و گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و دکتۆر "کەمال وەیسی" نوێنەری کاروباری نێودەوڵەتی بۆ ناوچەی هەرێمی کوردستان بەشداریی کرد.
لە دانیشتنەکەدا باس لە هاوکاریی زانکۆیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرا و هەروەها سه‌باره‌ت به چۆنییەتی وەرگرتنی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان له لایه‌ن زانکۆکانی ئێران و گۆڕینەوەی زانیارییە پزیشکییەکان هاتنه ئاخاوتن.
لەم کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هەروەها بەرپرسانی زانکۆی شه‌هید به‌هه‌شتی تاران باسیان لەوە کرد کە بە زووترین کات پرۆژەیەکی هاوکاریی پێشنیارکراو لە لایەن زانکۆکەیانەوە ئامادە دەکەن و پێشکەشی وەزاره‌تی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و کۆلێژە پزیشکییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی دەکەن.