نوێنەرایەتی
وتاری "نازم عومه‌ر ده‌باغ" له خەندان: کوا راوێژکاریی و دووربینی بۆ داهاتوو؟
"نازم عومەر دەباغ" لە وتارێکدا لە ماڵپەڕی "خەندان" ڕای کەسایەتیی خۆی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە کە دەقەکەی لە خوارەوە ھاتووە:
له هه‌موو قۆناغه‌کانی کار و به‌ڕێوه‌بردن و سیاسه‌تکردن و له کاری رۆژانه‌دا و بۆ زیاتر بیرکردنه‌وه له ئاینده و داهاتوویه‌کی باشتر، په‌نا ده‌برێته به‌ر دیراسه‌کردن و سوودوه‌رگرتن له راوێژی راوێژکاران.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌ی ناوی زۆر ده‌هێنرێت و ده‌بیسترێت سیاسه‌تمه‌دار و راوێژکار و چاودێری سیاسییه، ده‌کرێت و پێویسته پێوانه دابنرێت بۆ ئه‌وانه‌ی که ئه‌م ناو و نازناوانه‌یان بۆ داده‌نرێت.
سیاسه‌تمه‌دار ئه‌و که‌سانه‌ن که له بواری سیاسی‌دا و له شکست و سه‌رکه‌وتندا خاوه‌ن ئه‌زموون و. خاوه‌ن رابردوون، نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌یه‌کی حزبییان هه‌بووه یان هه‌یانه و ئه‌مڕۆ له سه‌ر کاردان یان له‌به‌ر هه‌ندێک هۆکار له‌سه‌رکار لابراون. ئه‌مڕۆکه سیاسه‌تمه‌دار بووه‌ته ناونیشانی ئه‌وانه‌ی له کاروباری حزب کاریان کردووه یان نه‌ماون له بواره‌که‌دا، به هۆی کاری رۆژانه یان خود به هۆی هه‌ندێک مه‌رجی تایبه‌ته‌وه پله‌یه‌کی حزبییان وه‌رگرتووه و ده‌م له سیاسه‌ت ده‌ده‌ن، رۆژانه ژماره‌یه‌ک له‌وانه ده‌بینین لێکدانه‌وه بۆ رووداوه‌کان ده‌که‌ن و لێکدانه‌وه‌کانیشیان به خواستی خۆیان و له به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌کانیان لێکده‌ده‌نه‌وه و دوای ماوه‌یه‌کی کورت هه‌موو رووداوه‌کان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی باسیان کردووه رووده‌ده‌ن و که‌سیش نییه ره‌خنه‌یان لێبگرێت و راستییه‌کانیان بۆ بخاته روو.
راوێژکار ده‌بێت پیاوێکی ئه‌کادیمی و چالاک له بواری سیاسی و مێژوویی و یاساییدا بێت نه‌ک به پله‌و مووچه بووبێته راوێژکار، هه‌ر به‌م شێوه‌یه با بزانین ئه‌م هه‌موو سه‌رکرده‌و دهوڵهتمهردانهی ده‌یان راوێژکاریان هه‌یه چ له ده‌ره‌وه‌و چ له ناوه‌وه که ئه‌و هه‌موو مووچه‌و ده‌رماڵه‌یه وه‌رده‌گرن ئایا هیچ پرسیویانه ئه‌و هه‌موو گرفت، قه‌یران، رۆتین و بروکراتییه چییه؟ و بۆچی وایه؟ کام راوێژکار و کام راوێژی واده‌رچووه که باسی لێوه‌کراوه؟
به‌داخه‌وه زۆرینه‌ی راوێژکاره‌کان ته‌نها گوێ له به‌رپرسان ده‌گرن و لێکدانه‌وه‌کانیان به پێی وته‌ی ئه‌وان ئاڕاسته ده‌که‌ن و له کۆتاییشدا ده‌ستخۆشییان لێده‌کرێت، ئه‌وه‌تا ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه هاتووه‌ته ئاراوه که ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو راوێژکارییه و وایکردووه له داهاتووشدا زوخاوێکی دیکه بکات به گه‌رووی ئه‌م گه‌له داماوه‌دا، له لایه‌کی دیکه‌وه وایکردووه کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هه‌موو شتێک له خۆیدا چڕبکاته‌وه، که کێ سه‌رۆکه‌و چۆن هه‌ڵده‌بژێردرێت؟
پرسیار ئه‌وه‌یه ناکرێت له جیاتی ئه‌و هه‌موو کۆبوونه‌وه سیاسی رۆژانه و چه‌ندین کاتژمێر کاتبردن، که ته‌نها کاتی به‌تاڵی ته‌له‌ڤزیۆن و راگه‌یاندنه‌کان پڕده‌کاته‌وه بیر له کێشه‌و قه‌یرانه سه‌ره‌کییه‌کان بکرێته‌وه یان هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌یه به قه‌یران، قه‌یران به‌ڕێ بکه‌ن؟
ناکرێت باس له پلان و چاکسازی و ئاینده بکرێت و چیتر دهنگوباسی مووچه‌پێدان یان چه‌ند کاتژمێر بوونی کاره‌با و ئاو و ... هتد، بکرێته موژده‌و به گوێی جه‌ماوه‌ردا بدرێته‌وه. له کاتێکدا ئێمه عێراقمان به گه‌نده‌ڵترین وڵات داده‌نا و به خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو گرفت و قه‌یران و شکستانهمان ده‌زانی له به‌ڕێوه‌بردندا و خۆشمان به سه‌رکه‌وتوو. ئه‌مڕۆکه عێراق که گیرۆده‌ی شه‌ڕی داعش و تیرۆر و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی رۆژانه‌ی کاری تیرۆریستی و ئه‌و هه‌موو ململانێیه‌ی نێوان هێز و لایه‌نه‌کانی بووه، که‌سێک هاتووه بانگه‌وازی چاکسازی ده‌کات و دژ به گه‌نده‌ڵی ده‌وه‌ستێته‌وه‌و به ده‌نگ هاوولڵاتیانی راپه‌ڕیو و خۆپیشانده‌ره‌وه ده‌چێت. ئه‌ی ئێمه که ده‌مانگوت کوردستان نمونه‌ی دیموکراسی و ئازادی و پێشکه‌وتنه له ناوچه‌که‌دا، بۆچی ئه‌مڕۆکه به پێچه‌وانه‌وه وه‌ستاوه‌ته‌وه. کوان ئه‌و هه‌موو سیاسه‌تمه‌دار و راوێژکار و چاودێری سیاسی و ئه‌ندام په‌رله‌مانه گه‌نجانه یان خاوه‌ن ئه‌زموونه‌کان؟
ئه‌گه‌ر سه‌یری دروشم و بۆچوونه‌کانی رابردوو تا ئه‌مڕۆکه بکه‌ین کوا ئه‌نجامه‌کان و کێ لێپرسینه‌وه‌ی کرد له‌سه‌ر ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌کان؟
با چیتر پرسه چاره‌نوسسازه‌کان و پرۆژه‌ی چاکسازی نه‌کرێته قوربانیی پله‌و کورسییه‌ک، چ له‌وه ده‌گۆڕێت گه‌ر له په‌رله‌مان بێت یان له ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، باشتر نییه کۆبوونه‌وه‌کان چڕ بکرێنه‌وه له پرۆژه‌یه‌کی ئاشکرا بۆ شه‌فافیه‌ت و چاکسازی و بخرێته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر؟ و ئه‌وسا باس له راپرسی و سازان بکرێت؟
نه‌ک له پشتی په‌رده‌وه باس له سازان بکرێت له‌سه‌ر پشک و پله‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌کان له ناو پرۆسه‌که‌دا.
وتاری "نازم عومه‌ر ده‌باغ" له خەندان: پەنابردن بۆ رای جەماوەر چ مانایەكی هەیه؟
"نازم عومەر دەباغ" لە وتارێکدا لە ماڵپەڕی "خەندان" ڕای کەسایەتیی خۆی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە کە دەقەکەی لە خوارەوە ھاتووە:
زوڵملێكردن و چەوساندنەوەی جەماوەر دەبێته هۆی دروستبوونی ناڕەزایی له نێویانداو له قۆناغی دواتریشدا جێبەجێنەكردنی خواست و داواكارییەكانیان وادەكات كه داوای مافەكانیان بكەن و تەنانەت بێنه سەرشەقام و به شێوەی جۆراوجۆر داوای بەدیهاتنی خواستەكانیان بكەن، هەمیشه و به درێژایی مێژوو ئەم دیاردەیه وایكردووه كه كەسانێكی دڵسۆز و بەپەرۆش به هەستكردن به بەرپرسایەتی جڵەوی جەماوەر بگرنه دەست و له ئاكامیشدا به دروستكردنی سەركردایەتییەك رابەری جوڵانەوەو بزووتنەوەكانی جەماوەری بگرنه دەست و له پێناو گەیشتن به مافه رەواكانی خەڵك و دابینكردنی خواستەكانیان چالاكی بكەن و ئەمەش دیاردەیەكه كه به درێژایی مێژوو نموونەمان دیوەو چەندین رێكخستن و پارت و حزب هاتوونەته ئاراوه كه سەركردایەتی شۆڕش و جوڵانەوەی رەوا و ئازادیخوازانەی گەلانیان كردووەو كاروانی خەبات و تێكۆشانیان بەرەو سەركەوتن بردووه و لەم نێوانەشدا هەندێك گەیشتوونەته ئامانج و هەندێكیان هێشتا بەڕێگاوەن و هەندێكی دیكەش شكستیان خواردووه.
به دڵنیاییەوەو به روونی دەتوانین نمونەی زۆر له مێژوودا دەستنیشان بكەین كه به دوو جەمسەری جیاوازدا چارەنوسی خۆیان و گەلەكانیان تۆماركردووه، هەندێك لەو نمونانه ئیمپراتۆری و دیكتاتۆری بەدوای خۆیدا هێناوەو هەندێكیش به شۆڕش و راپەڕین درێژەیان به خەبات داوه، بەڵام ئەنجام و كۆتایی ئەوانەی له خزمەت فراوانكردنی ئیمپراتۆری و دیكتاتۆریدا بوون و هەوڵیان بۆ فراوانكردنی دەسەڵات داوه ئەوە بووه كه لەو پەڕی هێز و توانادا گەیشتوونەته خاڵی كۆتایی و شكستیان هێناوەو لەناو چوون.
پیوێسته له رۆژگاری ئەمڕۆدا و له كاتی ئێستادا زیاتر سەرنجی ئەو رووداوانه بدەین و توێژینەوەی وردیان بۆ بكەین و ئەو پرسیاره رووبەرووی خۆمان بكەینەوه كه دەبێت بۆ چ ئەنجام و ئامانجێك ئەو هەموو سەركرده مەزن و ئەو هەموو هێز و تێكۆشەرانه له بەرامبەر كێشەیەكدا لەسەر كورسی و پایه، ئەو هەموو قەیران و كێشه بێننه ئاراوەو جەماوەرێك كه له رابردوودا بەردەوام پشتیوانی‌یان بوون پشتگوێ بخەن، جەماوەرێك كه پشتیوانی سەرەكی ئەوان بوون بۆ خەبات و گەیشتن به ئامانجه نەتەوەییەكان.
بەڵام ئەمڕۆكه له پێناو پلەو پایەی حزبی و دەستكەوتی تەسكدا ئەو جەماورەمان لەیادكردووه كه به كۆبوونەوەو پەیامی رێكخراوەیی و خواستی لایەنەكان داوا له سەركردایەتییەكانیان دەكەن رێكبكەون و واز له بیركردنەوەی تەسكی بەرژەوەندی تاكی بهێنن و بەرەو سازان بڕۆن، مەگەر هەموو لایەك داوای سازن و دژ به خۆ سەپاندن نییه؟
لەم بارودۆخەدا به دڵنیاییەوه دەبێت هەر لایەك له بەشێك له داخوازییەكانی دەست هەڵبگرێت و بەرەو پرۆژەیەكی هاوبەش هەنگاو بنێن كه تیادا شتێك دراوەو شتێك وەرگیراوه و مانای راستەقینەی دانوستان بەرجەسته بكات.
جەماوەری خەڵكی كوردستان كه به درێژایی مێژوو له لایەن رژێمەكان و به هۆی قۆناغه جیاوازەكانی خەبات تووشی چەندەها زەرەر و زیان و ئەشكەنجه و كیمیاباران و شاڵاوی بەدناوی ئەنفال بووەو هەزاران شەهیدی لەم رێگایەدا بەخشیوه و سەدان پەككەوتەی تیایه و هەزاران بێوەژن و باوكی جگەرسووتاوی له ئامێزه، ئاستی سەبر و پشووی سنووردارەو دەبێت ئەو پرسیارە لەخۆمان بكەین ئایا ئاستی سەبری ئەم خەڵكه تاكوێیەو تاكەی دەبێت باجی دەسەڵاتخوازی سەركردەكانی بدات؟
پێویسته ئەم سەركردەو پارتانه باش بزانن كه به ماندووبوونی ئەم جەماوەره پێ گەیشتوون و هەر ئەم جەماوەرەش دەتوانێت سزا و پاداشتیان بدات.
هیوادارم و ئۆمێد دەخوازم زیاتر لەمه لەسەر دەستی سەركرده و پارت و رێكخراوەكان زاخاو به قوڕگی ئەم گەله زوڵملێكراوەدا نەكرێت كه به درێژایی مێژوو له لایەن دوژمنەوه زوڵمی لێكراوەو چەوساوەتەوه، دڵنیابن رق و تووڕەبوونی جەماوەر سنوورداوەو هەوڵ بدەن نەكەونه بەردەمی تووڕەیی و عوسیانی جەماوەر.
با دوور بڕوانن لەو هەموو پەیام و راسپاردانەی له لایەن جەماوەرەوه پێیان دەگات، كام رێكخراو و پارت و سیاسەتمەداری كورد هەیه له لایەن كەسان و وڵاتانی دراوسێ و جیهانییەوه ئامۆژگاری نەكرابێت؟ تۆ بڵێی پەیامەكان تەنها زاراوەیی بێت یان ئەوەتا له پشت ئەم پەیامانەوه پەیامی دیكه هەیه كه گرنگتر له هەمووان پەیامی جەماوەره كه پاداشتی سەروەری دەستكەوتەكانی خوێنی شەهیدانەو له سەروو هەموو شتێكەوه دەوەستێت و دەبێت سەرتا پێ گوێی لێبگیرێت و جێبەجێ بكرێت.
"نازم دەباغ" بۆ ئاوێنە: تا چارەسەركردنی كێشه‌کان، ئێران پێی لە هەرێمی كوردستان نابڕێت
ئا: ئاوێنە / راپۆرت ئێران ـ "نازم دەباغ" نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران، لەم گفتوگۆیەی ئاوێنەدا دەڵێت: "ئەمڕۆ هەر نائارامییەك لە هەرێمی كوردستان ڕوبدات، ئەو نائارامییە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر ئێران و توركیاش".
ئاوێنە: باس لەوە دەكرێت كە "قاسمی سلێمانی" پەیامی بۆ یەكێتی‌و پارتی ناردوەو داوای كردووە بارزانی تا دو ساڵی تر وەك سەرۆكی هەرێم بمێنێتەوە، ئایا ئەمە وایە؟
نازم دەباغ: من ئاگام لەهیچ هەواڵێكی بەو جۆرە نییە.
ئاوێنە: ئێران دەیەوێت چۆن خۆی لەپرسی سەرۆكایەتی هەڵقورتێنێت؟
نازم دەباغ: سیاسەتی ئێران لەگەڵ ئەوەیە یەكڕیزی لایەنە سیاسییەكان پارێزراو بێت و لە ئاست چارەسەر كردنی كێشەكاندا بن، هەوڵبدەن كێشەكانی خۆیان لە چوارچێوەی یاسای عێراقیدا چارەسەر بكەن. بەڵام بۆ وردەكاریی ئاگام لێنییە.
ئاوێنە: بۆ مەسەلەی پرسی سەرۆكایەتی لەگەڵ دکتۆر "ڕه‌زا ئه‌میری موقه‌ده‌م" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران گەڕایتەوە كوردستان و بەشداری دانیشتنەكانی بویت، ئایا ئەو هیچ پڕۆژەیەكی پێ‌بوو بۆ چارەسەركردنی پرسی سەرۆكایەتی؟
نازم دەباغ: لەو دانیشتنەی من بەشدار بووم، دیدی ئێران سەبارەت بە پرسی سەرۆكایەتی هەر ئەوەیە كە چۆن هەموو لایەنەكان لە حكوومەتی بنكە فراوان بەشدار بوون، لە پرسی سەرۆكایەتیش هەر بەهەمانشێوە بەشدار بن و لە ڕێگەی گفتوگۆ و سازان ئەو پرسە چارەسەر بكرێت.
ئاوێنە: بەڵام قسەیەك هەیە كە ئێران نایەوێت بارزانی ببێتەوە بە سەرۆكی هەرێم، وەك عیرفانی قانعی فەرد دەڵێت؟
نازم دەباغ: عیرفانی قانیعی فەردیش هەر یەكێكە لەوانەی رۆژانە بە ناوی چاودێری سیاسی و چالاكڤانی مەدەنی هەر یەكە و بۆ خۆی بۆچونێك دەردەبڕێت، ئەویش بۆ خۆی قسە دەكات، من هەستم نەكردوە كۆماری ئیسلامی بۆچونی وا بێت، كە بە هۆی پەیوەندیی نزیكم لە ناوەندە بڕیاردەرەكانی ئێران، هەستم نەكردوە ئەوان دژایەتییان بۆ كەسێك هەبێت كە ببێت یان نەبێت بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
ئاوێنە: ئایا دەیانەوێت لەم پرسەدا ناوبژیوانی بكەن؟
نازم دەباغ: دیارە كە وەفد و كەسانی باڵای كۆماری ئیسلامی وەك "قاسمی سلێمانی" و دكتۆر ئه‌میری موقه‌ده‌م دێن بۆ كوردستان، خۆ باسی قسەی خۆش ناكەن، باسی سیاسەت دەكەن.
ئاوێنە: ئەوەندەی تۆ ئاگاداریت پێشنیار و چارەسەرێكی دیاریكراویان پێیە؟
نازم دەباغ: من بەشدار نیم لە كۆبوونەوەكان و لەوێش نیم، تەنها لەوەی دكتۆر ئه‌میری موقه‌ده‌م ئامادە بووم، ئێران لەگەڵ ئەوەیە كە له پرسە چارەنووسسازەكاندا لایەنەكانی كوردستان هاوكاریی یەكتر بن.
ئاوێنە: باس لە ڕۆڵی ئێران دەكرێت لە نزیكبوونەوەی گۆڕان و یەكێتیدا ئەمە بۆ چ مەبەستێكە؟
نازم دەباغ: بەداخەوە زۆر لە چاودێرە سیاسییەكان، چاودێری سیاسیی دروستكردنی قسەن، ئەو دۆخەی لە كوردستان هاتوەتە پێش پێویستی بەوەیە لایەنە سیاسییەكان بۆچوونیان یەك بێت و هاوكاریی و هاوپەیمانییان زیاتر بێت. ئەمڕۆ یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی بەرامبەر ب ەپرسە چارەنووسسازەكان و پرسی سەرۆكایەتی هەرێم یەك بیروبۆچوونییان هەیە، بەبێ ناوبژیوانیش سیاسەتمەدار بە دوای هێزدا دەگەڕێت، بە دوای هاوپەیماندا دەگەڕێت، پێموایە ئەمە ئەنجامی نزیكبوونەوەی بۆچونی وەك یەكیانە نەك ڕۆڵی ئێران، مەگەر ئێران پێشتر هەوڵی نەدا گۆڕان لە یەكێتی جیانەبێتەوە ئەی بۆچی جیابۆوە؟
ئاوێنە: ئەوەندەی تۆ ئاگادار بیت لەمڕۆوە تا 20/8 ئێران بە بەردەوامی لەسەر هێڵه و لە هەرێمی كوردستان دەبێت بۆ ئەوەی بەهۆی پرسی سەرۆكایەتیەوە توشی نائارامی نەبێت؟
نازم دەباغ: ئەمڕۆ هەر نائارامییەك لە هەرێمی كوردستان ڕوبدات، ئەو نائارامییە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر ئێران و توركیاش. ئەگەر ئاگاداریش نەبم دەزانم ئێران بەتایبەتی دوای ڕێككەوتنی لەگەڵ وڵاتانی 5+1 زیاتر بە بەرنامە كار دەكات تا ئەم ڕێككەوتنە ئەو ئەنجامەی هەبێت كە خۆی لە پلانیدایە، هەموو ئەوانەی دۆست و هاوپەیمانی ئێران بوون لە ڕۆژە سەختەكاندا دەبێت جارێكی‌تریش دۆست و هاوپەیمانی ئێران بن، هەروەها ئێرانیش دەبێت هاوپەیمانی ئەوانە بێت لە كاتی ئاشتییدا كە كوردیش یەكێكە لەوانەی بە درێژایی خەباتی خۆی پێیەكی لە ئێران بووە لە ئاوارە بووندا، لە بەرئەوە سیاسەتمەداری ڕاست لە كورد و لە ئێران ئەوەیە كە چارەسەری كێشەكان بكرێت. كۆماری ئیسلامی لە هەوڵدایە كە ناوچەكە ئارامتر بێت، ئەگینا ئەمەریكا بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران دەكات یان ئێران بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ ئەمەریكا دەكات، هەموو ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی بەرقەراركردنی ئاسایش لەگەڵیدان.
ئاوێنە: واتە مانەوەی بارزانی لەدیدی ئێرانەوە دەبێتە هۆی ئەمن و ئاسایش لەم ناوچەیەدایە؟
نازم دەباغ: من ئەوە نازانم، بەڵام پێموایە چارەسەر كردنی كێشەكان دەبێتە مایەی دروستبوونی ئاسایش لە ناوچەكەدا، تا چارەسەركردنی ئەو كێشانەش ئێران پێی لە هەرێمی كوردستان نابڕێت.
وتاری "نازم ده‌باغ" له خەندان: پرۆژەكەی دكتۆر بەرهەم و ڕەتكردنەوە لەپێناو ڕەتكردنەوە
ڕوداوە سیاسیەكان رۆژ لەدوای رۆژ رەنگدانەوە و دەركەوتەكان و هۆكارەكان زیاتر دەبێت. لەدوای چەندین ساڵ ڕاپەرین و هەڵبژاردن و دروستكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و تازە رۆژ لە دوای رۆژ قەیران و گەندەڵییەكان زیاتر دەبێت و نارەزاییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان تا دەگاتە عێراقیش زیاتر دەبێت و خۆی كشاندووە بە خۆپیشاندان و نارەزایەتی كۆمەڵانی خەڵك.
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان داوادەكەن و سەركردە و پارتە سیاسیەكان دەبێت گوێیان لێ بگرن و خۆیان تەكان بدەن لە پێناوی بەدیهێنانی داخوازییەكانیان و دانانی پلان و پێشنیار و پرۆژە بۆ جێبەجێ كردنی داخوازییەكان و ڕوبەروبوونەوەی گەندەڵی ...
ئەدی ئەو هەموو سەركردە مەزن و خاوەن ئەزموون و ڕابوردوو لە كوێن؟ و كام پرۆژەیان پێشكەش كردووە بە نووسین؟ تەنها لە ڕێگای ڕاگەیاندنەكان چەند وشەیەك دەگوترێت ئەویش ئەبێ بەرامبەر بە گەندەڵی و گەندەڵكاران بوەستینەوە و ئەبێت و نابێت ... قەیرانەكان چارەسەر بكەین و پرسی نەوت شەفاف بێت و هێزی پێشمەرگە یەك بخرێت و بەشداری ... هتد.
لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە؛ ئەدی نابێت یەكێك لەو سەركردانە بێت و جورئەت بە خۆی بدات وەكوو پێشمەرگەیەكی قارەمان چۆن پەلاماری دوژمن دەدات و چاوەرێی شەهیدبوون و سەركەوتنە؛ ئاوها ڕاشكاوانە راكانی دەربڕێت و بیكاتە پڕۆژە؟
ئەوەی ئەم كارەی كرد مەگەر دكتۆر بەرهەم نییە؟ كە بوێرانە هات بە نووسین پرۆژەیەكی دیاریكراوی پێشكەشكرد. ئەدی باشە مەگەر ئەم پرۆژەیە وەڵامی هەموو ئەو دروشمانە نییە كە داوای سازان و چارەسەری كێشەكان و قەیرانەكان دەكرێت؟ ئەو پێشنیار و رێگاچارەسەر دەستنیشان دەكات.
دەكرێت پرسیارێك بكەین بۆ ئەوانەی پڕۆژەكە ڕەتدەكەنەوە چ بنەمایەكیان بۆ ڕەتكردنەوە هەیە؟ ...
یان هەر ئەوەیە رڕەتكردنەوە بۆ ڕەتكردنەوەیە یان بۆ پێشكەش كردنی پڕۆژەیەكی تازەیە؟
ئەگەر باس لە درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكی هەرێم دەكرێت خۆ پڕۆژەكە هیچی لەم بارەیەوە تێدانیە. باشە ئەوانەی لە ( ٣٠ ی حوزەیران ٢٠١٣ ) ماوەی درێژكردنەوەیان ئەنجامدا چ پڕۆژەیەكی چاكسازی بۆ چارەسەری قەیرانەكانیان پێ بوو؟
ئەگەر هەموو دژی خۆسەپاندن و تاكڕەوی ببنەوە ئەی سازان لەسەر چی دەكرێت و كێ هەیە ببێتە ناوبژیوان؟ وە لەهەر لایەك كەمێك كەم بكرێتەوە و لە داوا هاوبەشەكان پڕۆژەیەكی هاوشێوەی پڕۆژەكەی دكتۆر بەرهەم پێشكەش بكەن.
لێرەوە دەست خۆشی لە بوێری و سیاسەتی دكتۆر بەرهەم دەكەم و ئومێد دەكەم ئەوانەی پڕۆژەكەی دكتۆر بەرهەم ڕەتدەكەنەوە پڕۆژەی خۆیان بۆ سازان و چارەسەریی قەیرانەكان و بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی و یەكخستنی هێزی پێشمەرگە و ئاسایش و یەك ووتاری پێشكەش بكەن.
ئومێد دەكەم نمونەی دكتۆر بەرهەم لە پێشكەشكردنی پرۆژەی چاكسازی و رێگا چارە بۆ سازان و قەیرانەكان زیاد و زیاتر بێت؛ بۆ ئەوەی سیاسییەكانی تر و جەماوەر دادوەری بكەن كە كامیان باشتر و ساز ترە.
"نازم دەباغ" له‌گه‌ڵ "پێر لینێر" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید لە تاران دیداریی کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، له‌گه‌ڵ"پێر لینێر" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید لە تاران کۆبۆوە.
سەرلەبەیانی ئەمرۆپێنجشهمه رێکەوتی ١٣/٨/٢٠١٥ "پێر لینێر" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید لە تاران سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانیکرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران و "ئەمجەد بابەحاجی" ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانلە تارانپێشوازیی لێ‌کرا.
لە دانیشتنەکەدا دوو لایه‌ن سه‌باره‌ت بە باروودۆخی ئێستای ھەرێمیکوردستان و عێراق و بەرەنگاربوونەوەی داعش، پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق و هه‌روه‌ها ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییەی تورکیا هاتنه ئاخاوتن.
سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید لە تاران و شاندی هاوڕێی پشتیوانی خۆیان نیشاندا بۆ بەردەوام بوون لە پشتیوانی کردنی هەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران تێروانینی حکومەتی هەرێمی لەمەڕ ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە بۆ سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید لە ئێرانباس کرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ساڵیادی دامه‌زراندن له حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پیرۆز ده‌كات
به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
برای به‌ڕێز كاك محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانى مەكتەبى سياسى و سەركردايەتیى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان
سڵاو و ڕێز..
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامەزراندنی حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان ده‌كه‌م، كه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و هێنانه‌دی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه ئه‌مڕۆ تێكڕای گه‌لی كوردستان شانازی پێوه ده‌كه‌ن، مێژووییه‌كی پڕشنگداری هه‌یه. لە ئێستاشدا کە گەلەکەمان ڕووبەڕووی شەڕی داسەپاوی تیرۆرسیتان بۆتەوە، ڕۆڵی ئێوەی بەڕێز و قوربانیدانتان مایەی شانازییە.
لەم دۆخەی ئێستادا گەلەکەمان پێویستی بە یەکڕیزی و هاوخەباتیی زیاتری هەموو لایەنە سیاسییەکان هەیە لەپێناو سەرکەوتن و گەیاندنی گەل و وڵاتمان بەرەو ئارامی و پێشکەوتنی زیاتر.
هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن.
براتان
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
٨ـی٨ـی٢٠١٥
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات