"نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر،سەبارەت بە سەفەری "مەسعوود بارزانی بۆ تاران وتی: لە ئێستادا هەلی سەفەری بارزانی بۆ ئێران نەڕەخساوە و بەرنامەی سەفەرەکەی دانەڕێژراوە.
دەباغ بە بێ ئاماژە بە کاتی سەفەرەکەی بارزانی بۆ تاران، رایگەیاند: هەرکات دۆخی گونجاو ڕەخسا، بارزانی دێتە تاران. ئەو ئامادەی سەفەرە بۆ ئێران و بەرپرسانی ئێرانیش پێشوازی لەو سەفەرە دەکەن و ئێستا ئێمە چاوەڕوانی کات و بەرنامەی ئەو سەفەرەین.
ئەمڕۆ هەندێ تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕایانگەیاندبوو کە دۆخی سەفەری بارزانی بۆ ئێران ئامادەیە و لەم ڕۆژانەدا سەردانی تاران دەکات.