slideshow
نوێنەری هەرێمی کوردستان له تاران ڕایگەیاند کە هەواڵە بڵاوکراوەکان لە هەندێ دەزگای ڕاگەیاندن سەبارەت بە سەفەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تارانی ڕەت کردەوە و وتی: بارزانی لە دۆخێکی باش و گونجاو‌دا دێتە ئێران.
مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی یۆرۆئاسیا لە وڵاتی کازاخستان نمایشکرا.
فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Ston لە نووسینی هاوبەشی "شەوکەت ئەمین کورکی" و "مەممەد ئەکتاش" و لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" کە بەرهەمی ساڵی 2014ی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیایە لە دووەمین بەشداری نێودەوڵەتیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی کوردستان لە بەشی پێشبڕکێی دەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی یۆرۆئاسیا Eurasia لە وڵاتی کازاخستان نمایشکرا.
ئەم فیلمە کوردییە لەگەڵ 11 فیلم لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئێران، کۆریای باشوور، ئاڵبانیا، ئستونیا، ئیسرائیل، کرۆواسیا، کازاخستان، ژاپۆن و ڕووسیا چووە سەر پەردەی سینەماکان.
ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری 200 فیلم لە سینەماکارانی 30 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی سەرەکی، بەشی "تایبەت بە 30 ساڵ سینەمای کازاخستان"، بەشی تایبەت بە سەدەمین ساڵوەگەڕی لە دایکبوونی فیلمسازی ناوداری کازاخستانی "شاکیم ئیمانۆف"، بەشی "سینەمای کۆریای باشوور"، بەشی "شەوی کورتە فیلم"، بەشی "سینەما پردێک لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا"، بەشی "ڕووداوە تایبەتەکان" و بەشی "سینەمای وریای کازاخستان" لە ڕۆژانی 15 تا 20ی ئەیلوول / سەپتەمبەری 2014 لە شاری ئاڵمائاتی گەورەترین شاری وڵاتی کازاخستان بەڕێوەچوو.
"یێرمەک ئامانشایۆف" لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی دەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی یۆرۆئاسیا گوتی: ئەم فیستیڤاڵە لە هاوکاری نزیک لە نێوان فیلمسازانی کازاخستانی و وڵاتانی ئەورووپی و ئاسایی بۆتە یەکێک لە گرینگ‌ترین ڕووداوەکانی سینەمایی جیهان.
فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە یەکەمین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە ئامادەبوونی "شەوکەت ئەمین کورکی"، ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە "حوسێن حەسەن" و هەروەها نووسەر و بەرهەمهێنەری فیلمەکە "مەمەد ئەکتاش"، بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی کوردستان لە بەشی "ئاسۆکان"ی چل و نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕڵۆڤی ڤاری لە وڵاتی چیک نمایشکرا و لە لایەن بینەران، ڕەخنەگران و ڕۆژنامەنووسانەوە پێشوازیی لێ‌کرا.
ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی 173 فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە ڕۆژانی 4 تا 12ی تەمموز / یۆلیۆی 2014 لە شاری کاڕڵۆڤی ڤاری لە وڵاتی کۆماری چیک بەڕێوەچوو.
مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕڵۆڤی ڤاری لە وڵاتی چیک نمایشکرا.
فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Ston لە نووسینی هاوبەشی "شەوکەت ئەمین کورکی" و "مەممەد ئەکتاش" و لە دەرهێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی"یە کە بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکارە کوردە، ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە "حوسێن حەسەن" و هەروەها بەرهەمهێنەری فیلمەکە "مەمەد ئەکتاش"، لە یەکەمین بەشداری نێودەوڵەتیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی کوردستان لە بەشی "ئاسۆکان"ی چل و نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕڵۆڤی ڤاری Karlovy Vary لە وڵاتی چیک لە سێ سانسی جیاوازدا چووە سەر پەردەی سینەماکان.
ئەم فیلمە کوردییە کە بەرهەمی ساڵی 2014ی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیایە ڕۆژی 6ی تەمموز / یۆلیۆی 2014 لە هۆڵی کۆنگرێس، ڕۆژی 9ی تەمموز / یۆلیۆی 2014 لە ڕۆیچمۆند و هەروەها ڕۆژی 12ی تەمموز / یۆلیۆی 2014 لە سینەما بی B لە میانەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕڵۆڤی ڤاری نمایشکرا و لە لایەن بینەرانەوە پێشوازیی لێ‌کرا.
"بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" دوای نمایش لەم فیستیڤاڵە لە لایەن ڕخنەگران و ڕۆژنامەنووسانەوە پێشوازیی لێ‌کرا و بەرپرس و ڕێکخەریی چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی جیهاندا، دوای ئەم فیلمەیان لە بەرهەمهێنەری فیلمەکە کرد کە لە فیستیڤاڵەکەیاندا بەشداریی پێبکرێت و نمایش بکرێت.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕڵۆوی واری گرینگ‌ترین فیستیڤاڵی ئەورووپای ناوەندیی و ڕۆژهەڵاتی ئەورووپایە و یەکێکە لە گرینگ‌ترین فیستیڤاڵەکانی سینەمای دنیا کە خولی چل و نۆیەمینی بە نمایشی 173 فیلمی سینەمایی، 43 کورتە فیلم و 29 فیلمی دیکۆمێنتاریی لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان و بە ئامادەبوونی 478 فیلمساز و 825 سینەماکاری پیشەگەڕ لە سەرتاسەری دنیا و لە چەندین بەشی پێشبڕکێی سەرەکی، لەوانە: پێشبڕکێی "لە ڕۆژئاواوە و بۆ ڕۆژهەڵات"، پێشبڕکێی "فێررۆم"، پێشبڕکێی "فیلمە دیکۆمێنتارییەکان" و هەروەها بەشی "ئاسۆکان"، "دەرەوەی پێشبڕکێی"، "جۆرێک ڕوانین" و "بەشی تایبەت" لە ڕۆژانی 4 تا 12ی تەمموز / یۆلیۆی 2014 لە شاری کاڕڵۆڤی ڤاری لە وڵاتی کۆماری چیک بەڕێوەچوو.
فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" ساڵی 2014 لە لایەن هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای میتۆس فیلمی Mitos Film ئەڵمانیی بەرهەم هاتووە و لە ئامادەکردنی ئەم فیلمەدا چەندین کۆمپانیا، دەزگای حکومی، ڕێکخراوە و ناوەندیی هونەری کوردی و نێودەوڵەتیی هاوکارییان کردووە، لەوانە: بەشی سینەمای دهۆک و پارێزگاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان، بەڕڵین مێدین بۆرد Berlin Medien Board لە ئەڵمانیا، پۆست رێپابلیک The Post Republic لە ئەڵمانیا، ڤیژن سود ئیست Visions –Est sud لە ئەڵمانیا، ئەنستیتۆی سینەمای دۆحە Doha film Institute لە قەتەر و هەروەها تەلەڤیزیۆنی کوردستان تی ڤی لە هەرێمی کوردستان.
سیناریۆی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" کە لە نووسینی هاوبەشی شەوکەت ئەمین کورکی و مەممەد ئەکتاشە پێشتر خەڵاتی باشترین سیناریۆی لە ئاکادیمیای خەڵاتی ئیسکرینی ئاسیا ـ پەسیفیک APSA لە ئوستوراڵیا، خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیستیڤاڵی گوتێبیرگی سویدی و هەروەها خەڵاتی باشترین سیناریۆی لە شازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی پوسان لە کۆریای باشوور بەدەستهێناوە.
ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" بریتین لە:
دەرهێنەر: شەوکەت ئەمین کورکی
سیناریۆ: مەمەد ئەکتاش و شەوکەت ئەمین کورکی
بەرهەمهێنەر: مەمەد ئەکتاش
بەڕێوەبەری وێنەگرتن: سالم سەڵەواتی
ڕووناکی: ئەدیب سوبحانی
مونتاژ: ئیبراهیم سەعیدی
دەنگهەڵگر: یوهانس کاسشێک و شەهرام ئەحمەدیان
دیزاینی دەنگ: راینر گێرلاش
میکس: ماتیاس سشواب (پۆست رێپابلیک)
دیزاینی هونەری: فازل ژیان و جەلال ساعیدپەناە
بەڕێوەبەری پۆست پرۆداکشێن: تۆماس کویسلێر
یاریدەدەری یەکەمی دەرهێنەر و بەرنامەداڕێژ: جەلال ساعیدپەناە
یاریدەدەری دووەمی دەرهێنەر: ساڵح عارف
چاودێری سکریپت و ڕاکوار: سروە عەلی وەیسی
ڕاوێژکاری سیناریۆ: کامبووزیا پەرتەوی و دێرک دێربیلۆ
بەڕێوەبەری سێت: شەماڵ سەبری
موزیک: جان گورتلێر و ئۆزگور ئاکگول
کالێر کۆرێکشێن: گریگۆر فۆللێر
سپێشیاڵ ئێفێکت: ژان میشێل بۆبیل
بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان: بەنگین عەلی
هاوکاری بەرهەم لە ئێران: محەمەد ئەحمەدی
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنیی گشتیی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی
ئەکتەرەکان:
حوسێن حەسەن، نەزمی کریک، شیما مەلایی، سوعاد ئوستا، ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، هوشیار زێرۆ، بەڕۆژ ئاکرەیی، سەلاح شێخ ئەحمەدی، مازچین عەزیز، ئەڵڵاموراد ڕەشتیانی، تاهیر عەبدوڵڵا، دیمەن زەند،
عادڵ عەبدولڕەحمان، عەبدولقادر بامەڕنی، ساڵح عارف، محەمەد عەلی ئەترووشی، مەسعوود عارف، بەکر مەعرووف، ئاڵا ریانی، نەرەڤ قەچاخ، ئەکرەم کونگفۆ، نێچیرڤان ئەرگووشی، عەمەر تۆڤی، ئەکرەم سلێمان، سەلمان ئومەر، مێهدی کەرەمی، کۆڤان تارق، نیهاد سلێمان، کامیران بێتاسی، بیرهات حوسێن، تەنیا حیسامی، شیار شەریف، شێرزاد عەبدوڵڵا، بەشیر خورکی، میللەت هەروری، هاشم شاجی، زیاد عابد، سنۆڤا بەندیکس، چیا ئەکتاش، عەبدوسەلام سلێمان، پەری عەبدوڵڵا، بەدرخان یۆنس، مەمەد ئەکتاش، ڕێزان یشیلباش، هەڤاڵ نایف، قاسم ڕەمەزان، هەڵکەت ئیدریس، نەشوان محەمەد، موەفەق ڕوشدی، عابد دهۆکی، ئومێد بەهجەت، زیاد محەمەد و مەجید خەلیل.
ئه‌گه‌ر که‌مێک بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو و دواوه‌وه به تایبه‌ت دوای سه‌رهه‌ڵدانی بیری مارکسیزم و لێنینیزم و دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا وه‌کو سه‌رمایه‌دار و کۆلۆنیالیزم دژی بلۆکی رۆژهه‌ڵات و سۆسیالیزم که‌وتنه به‌رنامه‌رێژی بۆ دژایه‌تیکردنی کۆمۆنیزم، هه‌روه‌ها که بینیمان ئه‌مه‌ش له رێگای پشتیوانیکردنی بزووتنه‌وه ئایینییه‌کان به تایبه‌ت بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌کانه‌وه کرا چونکه ئه‌مانه له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت هاوسنوور بوون به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت ئه‌فغانستانی داگیرکرد، که دواتریش ئه‌فغانه‌کان گروپه سه‌له‌فییه‌کانیان پێکهێناو به سه‌رهه‌ڵدانی ئوسامه بنلادهن له عه‌ره‌بستانه‌وه، له لایه‌ن گروپه وه‌هابییه‌کانه‌وه پشتیوانی کراو توانییان تاڵیبان له ئه‌فغانستان پێک‌بێنن، به به‌هێزبوونی ئه‌م گروپه به‌ره‌و ئامانجی دیکه هاندران و له کۆتاییشدا گروپی قاعیده‌ی لێ دروست بوو که بوونه دوو باڵی سه‌ره‌کی توندڕه‌وی له ناوچه‌که‌دا، له درێژه‌دا بوونه دژبه‌ری رۆژئاوا و ئه‌مریکایان کرده ئامانج و لووتکه‌ی ئه‌م دژایه‌تیکردنه‌ش ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ڕه‌کانی رێکخراوی بازرگانی جیهانیی بوو له ١١ی سیبته‌مبه‌ری ٢٠١١.
دوای ئه‌وه ئه‌مریکا که‌وته بیرکردنه‌وه‌ی تۆڵه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوپه‌یمانییان دروست کرد و په‌لاماری ئه‌فغانستان درا و تاڵیبان و قاعیده‌یان شکاند به‌ڵام ئه‌مانه به ته‌واوی له‌ناو نه‌چوون واش دیاربوو که یان نه‌توانرا یان خود مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یان بوو که له داهاتوودا به مه‌به‌ستی هه‌ندێ مه‌رامی تایبه‌ت به‌کار بهێنرێن به‌ڵام ئاکامی نه‌خوازراوی ئه‌م بڕیاره ئه‌وه بوو که قاعیده و ته‌کفیرییه‌کان بوونه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره.
هه‌روه‌ها که بینیمان شه‌ڕی ئه‌فغانستان، داگیرکردنی کوێت و قه‌یرانی عیراق هه‌موویان به هاوپه‌یمانی کراو له عیراقیش سه‌دام رووخێندرا و سیستمێکی نوێی سیاسی هاته ئاراوه، له ئه‌نجامدا هێزه به‌عسی و ته‌کفیری و سه‌له‌فییه‌کان له عیراقدا په‌رش و بڵاوبوونه‌وه‌و که‌وتنه دژایه‌تیکردنی عیراقی تازه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو ئه‌وه بوو که پاشماوه‌کانی ئه‌مانه له گۆڕه‌پانی سیاسی و سه‌ربازی وڵات‌دا دوور نه‌خرانه‌وه که ئه‌مه‌ش پرسیارێکی گرنگ دروست ده‌کات، ئه‌م ره‌وته‌ش رۆژ له‌دوای رۆژ راده‌ی خراپه‌کاری و ته‌قاندنه‌وه‌کانی خۆیان زیادتر کرد و ژماره‌یه‌کیس له قاعیده و به‌عسییه کۆنه‌کان رژانه سوریاوه. که ئه‌وکاتیش سوریا به بیانووی پارێزگاری له پاشماوه‌ی به‌عس و هاوسۆزی بۆیان و دژایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی کورد و شیعه داڵده‌ی ده‌دان.
لێره‌دا پێویسته باسێک بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی له ئه‌فغانستان و عیراق و ناوچه‌که هاته کایه‌وه به خراپ ئیداره‌کردنی رژێمه‌کان و هه‌ست نه‌کردن به ده‌رهاوێشته‌ژکان که بوونه هۆی سازکردنی زه‌مینه‌یه‌ک که هه‌رچی زیاتر ته‌کفیری و سه‌له‌فییه‌کان گه‌شه بکه‌ن و شان به شانی ئه‌وانیش قاعیده جالاکییه‌کانی خۆی گه‌شه پێدا. له ئه‌وروپا و جیهانی ده‌ره‌وه‌شدا ئه‌م بیروباوه‌ڕانه که‌وتنه ناو فیکر و هزری گه‌نجه موسڵمانه‌کانه‌وه که له بارێکی ده‌روونی جیاوازدا ده‌ژیان، هه‌روه‌ها له عیراق و سوریاش زه‌مینه و بارودۆخێک ئاماده کرا که زیاتر گه‌شه بکه‌ن چونکه ده‌سه‌ڵاتی عیراق که‌وته ده‌ست زۆرینه‌ی شیعه‌وه که به خراپ ئیداره‌کردنی رژێم له لایه‌ن مالکییهوه و ده‌رپه‌راندنی سوننه‌کان و باش خزمه‌ت نه‌کردنی هاووڵاتیانی عیراق به تایبه‌ت له ناوچه سوننه‌نشینه‌کانی وایکرد رێژه‌ی ناڕه‌زایی و دژایه‌تی دژی حکومه‌تی عیراق و ده‌وڵه‌تی قانون گه‌شه بکات، تا ئه‌و ئاسته‌ی که چه‌ندین جار خۆپیشاندان و جۆرێک له راپه‌ڕین دروست بوو که بووه هۆی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی فه‌لوجه و ئه‌نبار.
له سوریادا به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و له هه‌ندێ لاوه به تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی سیاسه‌تی تاکره‌وی و خۆسه‌پاندنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د زه‌مینه‌یه‌ک سازکرا که به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه کێشه‌و راپه‌ڕین دروست ببێت، به تایبه‌ت له لایه‌ن ئیخوان و سه‌له‌فییه‌کانی حه‌ڵه‌ب و حمس و ... هه‌روه‌ها ناره‌زایی کورده‌کان له حکومه‌تی ناوه‌ندی که مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه‌و شوناسی کوردی له‌م وڵاته‌دا ساڵانێکی زۆر پشتگوێ خرابوو و سه‌ره‌کیترین مافه ئینسانییه‌کانی کورده‌کان پێشێل کرابوون، له ئاکامدا به دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندی رێگا بۆ چالاکی گروپه سه‌له‌فی و ته‌کفیرییه‌کان کرایه‌وه‌و به‌مه‌ش چالاکییه‌کانی خۆیان به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو گه‌شه پێدا.
جه‌ماعه‌تێکیش به‌ناوی ئه‌رته‌شی ئازاد و نوسره‌ی ئیسلامی و هه‌روه‌ها کورد که‌وتنه دژایه‌تی کردنی به‌شار ئه‌سه‌د، لێره‌دا بوو که تورکیا، عه‌ره‌بستان، قه‌ته‌ر و وڵاتانی ئه‌وروپایی به مه‌به‌ستی جیاواز و به شێوه‌ی راسته‌وخۆ که‌وتنه پشتیوانی کردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی به‌شار ئه‌سه‌د بووبوونه‌وه، جگه له کورده‌کان که ئه‌وانیش رێگایه‌کی دیکه‌یان گرته به‌ر.
له‌م بارودۆخه‌دا قاعیده‌ی عیراق و کۆنه به‌عسییه‌کان به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی خۆیان گواسته‌وه بۆ سوریا و تێکه‌ڵ بوون به ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی سوری و کوردیان په‌راوێز خست، پشتیوانییه بێ حیساب و له‌راده به‌ده‌ره‌کان بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا بووه هۆی به‌هێزبوونی ئه‌وانه‌و له دواییدا سه‌یرکرا که ئه‌مانه له چوارچێوه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌رده‌چن و بێ توانایی ئه‌رته‌شی ئازادی سوریاش وایکرد که به‌عسییه سه‌دامییه‌کان و قاعیده‌ی عیراق زۆر به‌هێزتر بن.
دوای ئه‌م به‌هێزبوونه بوو که قاعیده‌ی عیراق، به‌عسییه کۆنه‌کان، سه‌له‌فییه‌کان، ته‌کفیرییه‌کان و به‌شێک له ئیخوانی سوریا یه‌کیان گرت و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شامیان دروست کرد، واتا "داعش". به‌رنامه‌ی داعش پێکهتابوو له دروستکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، قبوڵنه‌کردنی هه‌موو بیر و باوه‌ڕ و ئایدیۆلۆجیایه‌کی دیکه جگه له خۆیان و ته‌کفیرکردنی هه‌موان، که‌وتنه کاری تیرۆریستی و کوشتن و بڕین و تۆقاندن، له‌م ره‌وته‌شدا تا ئه‌و جێگایه‌ی گه‌شه‌یان کرد که چالاکییه‌کانی خۆیان له سوریاوه گه‌یانده عیراقیش و توانی له ناوچه سوننه‌نشینه‌کانی عیراق، موسڵ، تکریت و به‌شێک له ناوچه‌کانی سامه‌ڕاو که‌رکوک و دیاله بخاته ژێر رکێفی خۆیه‌وه و توانییان ئه‌مانه ببه‌ستن به فه‌لوجه‌و ئه‌نباره‌وه، که هۆکاری یه‌که‌می ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌شیان بێتوانایی سوپای عیراق بوو که مالکی به متمانه له‌سه‌ر کۆنه ئه‌فسه‌ره‌کانی به‌عسی ناو سوپای عیراق پێکی هێنابوو بۆیه له ماوه‌یه‌کی کورتی چه‌ند کاتژمێری نزیک یه‌ک سه‌د هه‌زار سه‌ربازی عیراقی په‌رش و بڵاوبوونه‌وه و ناوچه‌که که‌وته ده‌ست داعش و ته‌نها ئه‌و ناوچانه مانه‌وه که پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی لێ‌بوو.
ئه‌مه ئاکامی ئه‌و بارودۆخه بوو که به هۆی خراپ ئیداره‌کردنی مالکییهوه هاتبووه ئاراوه‌و زۆرینه‌ی سوننه‌ی بێبه‌ش کردبوو که بووه هۆی گه‌شه‌کردنی داعش و دژایه‌تیکردنی مالکی له لایه‌ن سوننه‌کانی لێکه‌وته‌وه.
له رووی مێژووییه‌وه یه‌کگرتنی نێوان به‌عسییه‌کان، قاعیده، سه‌له‌فی و ته‌کفیرییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیرۆکه ئیسلامییه‌ی که له سه‌ره‌تای دامه‌زرادنی به‌عسه‌وه بڕوای به یه‌کگرتوویی سوریا، میسر و عیراق بوو و ئێستاش دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ که‌وتوونه‌ته جێبه‌جێکردنی ئه‌و بیرۆکه‌و هه‌وڵی زیندووکردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی ده‌ده‌ن.
داعش به پشتیوانی ئه‌وانه‌ی که له عیراقی یه‌کگرتوو و به‌هێزبوونی کورد و شیعه رقیان بوو و ماوه‌یه‌ک له بیری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا بوون که‌وتنه زیاتر په‌لاماردان و فراوانکردنی سنووری ده‌سه‌ڵاته‌کانیان که به‌نده له چاوپێکه‌وتنێکدا له رابردوودا باسم له‌وه کرد که له هه‌لێکی ره‌خساودا داعش په‌لاماری کوردستان ده‌دات و ئه‌وه بوو کردی.
ئه‌ڵبه‌ت هێرشی داعش بۆ سه‌ر کوردستان خاڵی وه‌رچه‌رخانی رووداوه‌کانی ناوچه‌که بوو، دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر کوردستان زیاتر له هه‌میشه هه‌ست به مه‌ترسییه‌کانی داعش کرا و بۆیه ده‌م و ده‌ست جیهان شڵه‌ژاو که‌وتنه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین، که له‌م بواره‌دا وڵاتانی ناوچه‌و جیهان له دوو به‌ره‌دا دابه‌ش کران:
1 ـ ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌وتنه جموجۆڵ بۆ پشتیوانیکردنی عیراق و کورد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش
2 ـ ئه‌و وڵاتانه‌ی له نزیک یان دوور بێده‌نگ بوون و هیچ جۆره هه‌ڵوێستێکیان نه‌نواند دژی داعش.
ئه‌م دابه‌شبوونه هه‌ڵگری راستییه‌که، بۆ ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی هاوکاری سه‌ربازی و مرۆڤایه‌تی بوون و له هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نابێت جارێکی دیکه له‌به‌ڕ مه‌رامه تایبه‌تییه‌کان و بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌که کاتی واتا له ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی دیاریکراودا هاوکاریی یه‌کتر بن و دوایی لێبگه‌ڕێن و رووداوه‌کانی داهاتوو هاوشێوه‌ی رابردووی ئه‌فغانستان و عیراق دووپات ببنه‌وه. ئه‌گه‌ڕ چاوێک به ئه‌زموونی وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا بخشێنین ده‌بینین که ئه‌گه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی توکمه و دووربینانه نه‌بێت داعشێکی خراپتر و بریندارتر ده‌که‌وێته گیانی مرۆڤایه‌تی و جیهان و ناوچه‌که تووشی مه‌ترسی ده‌کات. نه‌هێڵین ناوچه‌که‌و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ببنه خۆراکی کێشه‌کان و کێشه دوولایه‌نه و چه‌ندلایه‌نه‌کان له‌سه‌ر گیان و ماڵی ئه‌مان یه‌کلا نه‌بێته‌وه، به‌داخه‌وه زۆر جاریش به له‌ناوبردنی دیکتاتۆرێک، دیکتاتۆرێکی خراپتر هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌مه‌ش وایکردووه که خه‌ڵک هه‌وڵی له‌ناوبردنی به‌رده‌وامی دیکتاتۆره نوێکان ده‌ده‌ن و به‌داخه‌وه ئه‌م بارودۆخه زۆرجار به‌رده‌وام ده‌بێت.
له کۆتاییدا ده‌بێت بڵێم داعش زۆر له‌و قه‌باره‌یه بچوکتره که هه‌یه چونکه پێکهاته‌ی داعش پێکهاتووه له به‌ره‌یه‌کی زۆرێک له‌و سوننانه‌ی دژی حکومه‌تی نوێی عیراقن که خاوه‌ن بیرورای جیاوازیشن به تایبه‌ت له بواری دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و داهاتووی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌که‌و جیهاندا.
نابێت له یادیش بکه‌ین که داعش هێزێکی بێ‌وڵات و بێ نیشتمانه، داعش به جۆرێک یه‌که‌مین رێکخراوی تیرۆریستی جیهانه که فۆرمی نێوده‌وڵه‌تی له‌خۆ گرتووه، له گرنگترین ئامانجیان دامه‌زراندنی وڵات و نیشتمانێکی تایبه‌ت به خۆیانه، له ئێستادا توانیویانه تا راده‌یه‌ک ئه‌م ئامانجه بێننه دی، بۆیه شه‌ڕی ئێستا بۆ ئه‌وان شه‌ڕی مردن و سه‌رکه‌وتن یان مان و نه‌مانه، ئه‌وان به دڵنیاییه‌وه دوای خۆیان و به شکست خواردنیان له عیراقدا، ته‌نها و ته‌نها وێرانی به‌جێ ده‌هێڵن. ئه‌گه‌ریش سه‌رکه‌ون بیر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌نه‌وه که ئه‌ڵبه‌ت هیچ هێزێکی ئیسلامی دیکه پشتیوانی‌یان ناکات، چونکه داعش له خۆیدا ناتوانێت هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه له ئیسلام په‌سه‌ند بکات، بۆیه له‌ناوبردنی و ریشه‌کێشکردنی ئه‌م گروپه پێویسته‌و ده‌بێت به پلانێکی توکمه له‌ناو ببرێن، له هه‌مان کاتدا زه‌مینه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی وه‌ها گروپێک له ناوچه‌که‌دا وشک بکرێت، ئه‌زموونی رابردوو سه‌لماندوویه‌تی به سه‌رهه‌ڵدانی گروپه نوێکان، راده‌ی توندڕه‌وی و تاوان و جه‌نایه‌ته‌کانییان گه‌شه ده‌کات.
سه‌رچاوه: ئاژانسی کورد پرێس
نوێنەرایەتیی هەرێمى کوردستان لە تاران بەشداریی لە ڕێوڕەسمی رۆژى جیهانى ئاشتیدا کرد کە لە لایەن مۆزەخانەى ئاشتى تاران بەرێوەچوو.
لەدواى بانگهێشتێکى فەرمى لە لایەن مۆزەخانەى ئاشتى تاران بەبۆنەى رۆژى جیهانى ئاشتى هەر یەک لە "سۆران عەلی ئەمین" بەرێوەبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنیی نوێنەرایەتیی هەرێمى کوردستان و "سەلام عارف روشدى" ئەندامی نوێنەرایەتیی هەرێمى کوردستان بەشداریان لە ڕێوڕەسمی رۆژى جیهانى ئاشتیدا کرد کە لە لایەن مۆزەخانەى ئاشتى تاران و بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتیی پایەبەرزیی ئێرانی لە هۆڵی مۆزەخانەى ئاشتى لە شاری تاران بەرێوەچوو.
لەم بەرنامەیەدا ژمارەیەک لە دیپلۆماتە بیانییەکان بەشداربوون لەگەڵ هەندێک بەرپرسی کۆمارى ئیسلامى ئێران لەوانە: دکتۆر "سەید محەمەد خاتەمى" سەرۆک کۆمارى پێشووى ئێران، "گری لۆییس" نوێنەریی نیشتەجێی و باڵیۆزی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاران، "ئەحمەد موحیت تەباتەبایی" جێگری سەرۆکی کۆمیتەی نەتەوەیی مۆزەخانەکانی ئێران، "محەمەد بەهەشتی" سەرۆکی کۆمیتەی نەتەوەیی مۆزەخانەکانی ئێران و چەندین کەسایەتیی دیکەی بیانی و ئێرانی.
لە سەرەتای ڕێوڕەسمی رۆژى جیهانى ئاشتیدا پەیامی بریندارانی کیمیایی و هەروەها "ئێستێر کیش لارووش" بەرپرسی نووسینگەی ناوچەیی یۆنسکۆ لە تاران خوێندرایەوە، پاشان "محەمەد ڕەجایی موقەدەم" بریکاریی ناوەندیی زانیارییەکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاران، پەیامى "بانکى مۆن" سکرتێرى گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان خوێندەوە.
لە درێژەی ئەم ڕێوڕەسمەدا دکتۆر "سەید محەمەد خاتەمى" سەرۆک کۆمارى پێشووى ئێران وتارێکی پێشکەش کرد و لە کۆتاییدا "گری لۆییس" نوێنەریی نیشتەجێی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاران چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
دکتۆر "جگەرخوێن" جێگرى نوێنەرایەتیی هەرێمى کوردستان لە تاران، لەگەڵ "الویە دوکوتینى" ڕاوێژکارى باڵیۆزخانەى فەڕەنسا لە ئێران دیداری کرد.
"الویە دوکوتینى" ڕاوێژکارى باڵیۆزخانەى فەڕەنسا لە تاران، ڕۆژى پێنجشەمە رێکەوتى 18-9-2014 سەردانى نووسینگەى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن دکتۆر "محەمەد سەدیق ئەحمەد" (جگەرخوێن) جێگرى نوێنەرى حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە تاران و هەروەها "سۆران علی" بەرێوەبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنیی نوێنەرایەتیی هەرێمى کوردستان بە گەرمی پێشوازیی لێ‌کرا.
لەو دیدارەدا بە شێوەیەکى تێروتەسەل باس لە بارودۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا و "الویە دوکوتینى" باسی لە سووربوونى وڵاتى فەڕەنسا کرد بۆ پشتیوانیی کردنی هەرێمى کوردستان و دوایین هەڵوێستى فەڕەنسا و وڵاتانى هاوپەیمانى ئەورووپاى خستەڕوو و تەئکیدى لەسەر جدیەیی هەڵوێستى فەڕەنسا کرد بۆ پشتیوانى هەرێمى کوردستان.
لە بەشیًکی دیکەی ئەم دیدارەدا جێگرى نوێنەرایەتیی هەرێمى کوردستان لە تاران، باسی لە پێویستیی پشتیوانى نێودەوڵەتیی کرد سەبارەت بە هاوکاریکردنى ئاوارەکان و جەختیشی کردەوە کە هەرێمى کوردستان بۆ بەرگریکردن لە هاووڵاتییانى پێویستیی بە یارمەتی نێودەوڵەتیی هەیە.
مه‌نسوور جیهانیـ فیلمی سینەمایی "مەردان" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی" لە سی و نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی تۆرێنتۆ لە وڵاتی کەنەدا نمایشکرا.
"مەردان" یەکەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری لاوی کورد "بەتین قوبادی" دوای کورتە فیلمی "لە با بپرس"ـنە کە خەڵاتی ورچی بلۆرینی شەستەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەڕڵین لە ساڵی 2010 بەدەستهێنا، لە یەکەمین بەشداری نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی "دۆزینەوەکان" Discovery بە ناونیشانی "داهاتووی سینەمای جیهان" لە 39یەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرێنتۆ لە وڵاتی کەنەدا چووە سەر پەردەی سینەماکان.
"مەردان" کە چیرۆکی پێشمەرگەیەکی کورد بۆ بینەر دەگێڕێتەوە، ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان سازکراوە و تیایدا ئەکتەری ناوداری کورد "حوسێن حەسەن"، گۆرانیبێژی کورد "هێلانە عەبدوڵڵا" (هێلی لۆڤ)، "ئیسماعیل زاگڕۆس"، "فەیاز دۆمان"، "میر موراد بەدرخان"، "بێریتان ئیلدیزتان" و چەندین ئەکتری دیکە ڕۆڵیان بینیوە، لە سێ سانسی جیاوازدا لەوانە: لە ڕۆژانی 6، 8 و 14ی ئەیلوول / سەپتەمبەری 2014 لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرێنتۆ نمایشکرا.
لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا کە ڕۆژی 28ی ئاب / ئۆگۆستی 2014 لە شاری تۆرێنتۆ بەڕێوەچوو، لە لایەن بەرپرسانی فیستیڤاڵەوە بە ڕەسمی ڕاگەیاندرا کە "مەردان" دوایین بەرهەمی "بەتین قوبادی" لە نێوان فیلم گەلێک لە وڵاتانی ئەمەریکا، بەریتانیا، کەنەدا، فەڕەنسا، ئەڕژەنتین، نەمسا، نۆڕوێژ، ئوستوڕاڵیا، پاکیستان، هێندستان و چەندین وڵاتی دیکە لە بەشی "دۆزینەوەکان" بە ناونیشانی "داهاتووی سینەمای جیهان" وەرگیراوە.
فیستیڤاڵی فیلمی تۆرێنتۆ کە یەکێکە لە فیستیڤاڵە گرینگ و پلە یەکەکانی سینەمای جیهان و زۆربەی فیلمە بەرچاوەکانی سینەما لەم ڕێگایەوە چوونەتە ناو فیستیڤاڵە جۆراوجۆرە جیهانییەکان و ئاکادیمیای ئۆسکارەوە، لەم خولەی خۆیدا بە نمایشی 300 فیلم لە فیلمسازانی زیاتر لە 60 وڵاتی جیهان لە بەشەکانی چیرۆکی، دیکۆمێنتاری، ئەزموونی و ئەنیمەیشنی و بە ئامادەبوونی سینەماکارانی بەئەزموون و ئەستێرە ناودارەکانی سینەمای جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "فیلمسازە سەربەخۆکان"، بەشی "دۆزینەوەکان"، بەشی "مامۆستایان"، "کەشفی بەهرەمەندان" و بەشی "دیکۆمێنتاری" لە ڕۆژانی 4 تا 14ی ئەیلوول / سەپتەمبەری 2014 لە شاری تۆرێنتۆ لە کەنەدا بەڕێوەچوو.
لە پوختەی سیناریۆی فیلمی "مەردان"دا هاتووە: پێشمەرگەیەکی کورد کە لە منداڵی‌دا چیرۆکێکی ناخۆشی بۆ دێتە پێشێ دەبێتە مرۆڤێکی دوورەخراو، تەنیا و دوورەپەرێز، ئەو لە سرووشتی کێویی و لە نێوان شاخەکانی کوردستاندا بە شوێن پیاوێکی ونبوودا دەگەڕێت.
"بەتین قوبادی" ساڵی 1979 لە شاری بانە لە دایک بووە. ساڵی 1995 بە شێوەکاری چووە دنیای هونەرەوە و ساڵی 1997 بە سازکردنی کورتە فیلمی "شێوەکاری" بۆ تەلەڤیزیۆنی سنە دەستی بە چالاکی فیلمسازی کرد.
ئەم هونەرمەندە تا ئێستا 6 کورتە فیلمی چیرۆکی سازکردووە، لەوانە: کورتە فیلمی "شێوەکاری"، کورتە فیلمی "حەتمەن ئەمڕۆ" لە ساڵی 1997، کورتە فیلمی "لێرە ئانتین نادات" لە ساڵی 1998، کورتە فیلمی "سەربازێک کە شکا" لە ساڵی 2000، کورتە فیلمی "ئامادە بۆ مردن" لە ساڵی 2008 و هەروەها کورتە فیلمی "لە با بپرسن" لە ساڵی 2009.
بەتین لە تەمەنی 23 ساڵیدا بۆ کامڵ‌بوونی چالاکییە سینەماییەکانی خۆی بەرەو پاریس سەفەری کرد و ئەم شارەی وەکوو زانکۆیەک هەڵبژارد. ئەو چەندین کورتە فیلمی لە فەڕەنسا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا سازکرد. ساڵی 2010 بە کورتە فیلمی "لە با بپرس" توانی خەڵاتی ورچی بلۆرینی شەستەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەڕڵین لە وڵاتی ئەڵمانیا بۆ خۆی مسۆگر بکات.
مەنسوور جیهانی ـ سینەماکاری کورد "مەمەد ئەکتاش" بە سیناریۆی فیلمی سینەمایی "نامەیەک بۆ پاشا" گەورەترین خەڵاتی نۆڕوێژی بە ناونیشانی "ئاماندا"ی بەدەستهێنا و خەڵاتەکەی پێشکەش بە منداڵانی کوردی ئیزەدی کرد کە لە چیای شنگاڵ گیانی خۆیان بەخت کرد.
سینەماکارانی کورد "مەمەد ئەکتاش" و "هیشام زەمان" بە سیناریۆی فیلمی سینەمایی "نامەیەک بۆ پاشا" Letter to the king لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئاماندا" AMANDA لە شاری هاوگسۆن Hevgusan لە وڵاتی نۆڕوێژ بەشدارییان کرد و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە گەورەترین خەڵاتی نۆڕوێژ بە ناونیشانی "ئاماندا" بەم هونەرمەندە کوردانە بەخشرا.
لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەم خەڵاتە ساڵانەیەدا "مەمەد ئەکتاش" سیناریۆنووس و هەروەها "هیشام زەمان" دەرهێنەری فیلمی سینەمایی "نامەیەک بۆ پاشا" ئامادەبوون و لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا لەوانە: بەشەکانی باشترین فیلمی سینەمایی، باشترین ئەکتەری ئافرەت و پیاو، باشترین فیلمی نۆڕوێژی، باشترین دەرهێنان، باشترین فیلمی منداڵان، باشترین دیکۆمێناری، باشترین کورتە فیلم، باشترین سیناریۆ، باشترین وێنەگرتن، باشترین دیمەنە تایبەتەکان، باشترین موزیک، باشترین دیزاینی دەنگ، باشترین دیزاینی سەحنە و باشترین فیلمی بیانی، خەڵات بەسەر هونەرمەندانی سەرکەوتوو دابەشکرا.
دوای بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە گرینگ و گەورەیە کە بە خەڵاتی ئۆسکاری وڵاتی نۆڕوێژ ناسراوە، "مەمەد ئەکتاش" سیناریۆنووسی فیلمی سینەمایی "نامەیەک بۆ پاشا" هاتە ئاخاوتن و گوتی: ئەم خەڵاتە پێشکەش بە منداڵانی کوردی ئیزەدی دەکەم کە لە چیای شنگاڵ گیانی خۆیان بەخت کرد. هیوادارم ئەوانیش وەکوو کوڕی من "چیا"کە لە نۆڕوێژ دەژی لە وڵاتی خۆیان لە کوردستاندا لە ناو ئازادی و ئاشتیدا بژین.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئاماندا" بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە چەندین بەشی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی 16 تا 22ی ئاب / ئۆگۆستی 2014 لە شاری هاوگسۆن لە وڵاتی نۆڕوێژ بەڕێوەچوو.
هەر لەم فیستیڤاڵەدا "ژۆلیت بینووش" Juliette Binoche ئەکتەری ناوداری سینەمای جیهان و هەڵگری خەڵاتەکانی ئۆسکار و چڵەبەڕووی کان، بە فیلمی سینەمایی "هەزار جار شەو خۆش" A thousand times good night لە دەرهێنانی "ئێریک پۆپ" توانی خەڵاتی گەورەی باشترین ئەکتەری ئافرەت بەدەستبێنێت.
فیلمی سینەمایی "نامەیەک بۆ پاشا" لە دەرهێنانی هیشام زەمان ساڵی پار لە فیستیڤاڵی فیلمی یۆتۆبری Göteborg لە وڵاتی سوید گەورەترین خەڵاتی باشترین فیلمی باکووری ئەورووپای بەدەستهێنابوو.
"نازم دەباغ" نوێنەرى هەرێمى کوردستان لە تاران، لەگەڵ باڵیۆزانى وڵاتى سوید لە وڵاتانی تورکیا، عێراق، پاکستان و ئەفغانستان لە ئێوارە خوانێکى باڵیۆزى وڵاتى سوید لە تاران بەشداریی کرد.
بەبۆنەى سەردانى باڵیۆزانى وڵاتى سوید لە وڵاتانی تورکیا، عێراق، پاکستان و ئەفغانستان بۆ شاری تاران، باڵیۆزى سوید لە وڵاتی ئێران "پیتەر تییلەر" ڕۆژی چوارشەممە 17-9-2014 ئێوارە خوانێکى سازکرد و بانگهێشتى چەندین باڵیۆزى وڵاتانى جۆراوجۆری کرد لە تارانی پێتەختی ئێران و هەروەها بانگهێشتى نوێنەرایەتی حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تارانی کرد بۆ ئەم ئێوارەخوانە.
"نازم عومەر دەباغ" لە لایەن باڵیۆزى سوید لە تاران پێشوازیی گەرمی لێ‌کرا و لە ڕێوڕەسمەکەدا نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستانی بە باڵیۆزى سوید لە عێراق "یورگن لیندستروم" ناساد و نزیکەى کاتژمێرێک گفتووگۆ لەسەر رەوشی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا و نوێنەرى هەرێمى کوردستانیش لەلای خۆیەوە ڕا‌وبۆچوونى حکوومەتى هەرێمی لەسەر بارودۆخەکە خستەڕوو. هەروەها باڵیۆزى سوید لە تاران خۆشحاڵی خۆى نیشاندا بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکان و ئاڵووگۆرى سەردانەکان لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە شاری تاران.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە لێدوانێدا ڕایگەیاند: دکتۆر "ئاشتی هەورامی" وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران چاوی بە "بیژەن زەنگەنە" وەزیری نەوتی ئێران و "ڕۆستەم قاسمی" سەرۆکی بنکەی هاوبەشی گەشەپێدانی ئابووری و بازرگانی نێوان ئێران و عێراق کەوت.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە لێدوانێکی تایبەتدا سەبارەت بە سەردانی دکتۆر "ئاشتی هەورامی" وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێی بۆ وڵاتی ئێران گوتی: لەم قۆناغەی ئێستادا بە پێویستی زانرا کە سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان شاندێک بنێرێت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێرانی کە دکتۆر "ئاشتی هەورامی" وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێی دوێنێ سێشەمە 16ی ئەیلوول / سەپتەمبەری 2014 گەیشتنە تاران و چاویان بە ئەندازیار "بیژەن نامدار زەنگەنە" وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها "ڕۆستەم قاسمی" سەرۆکی بنکەی هاوبەشی گەشەپێدانی ئابووری و بازرگانی نێوان ئێران و عێراق کەوت.
گوتیشی: لەم دیدارانەدا دوو لایەن بە دوورودرێژی باسیان لە هاوکاری نەوت و سووتەمەنی لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و لایەنی ئێرانی ئامادەیی تەواوی خۆی نیشاندا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان و گۆڕینەوەی بەرهەمە نەوتیی و گازییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە لە قۆناغی یەکەمدا بریتییە لە ناردنی گازی سروشتیی بۆ هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان بە تایبەتی وێستگەکانی کارەبا و مەحەتە گەورەکان.
ئەویشی خستەڕوو: هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ئەوەی کە دەتوانێت نەوت و گازۆڵیش بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات و ئەگەر پێویست بکات دەتوانێت لە دابینکردنی بەنزینیش لە ڕێگای هێنانی لە دەرەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات.
دەباغ سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گوتی: ئەم پەیوەندییە لە هەموو قۆناغەکاندا ئیستراتیژییە و هەروەها لە کاتی پێویستیشدا هەر دوو لایەن بە هانای یەکترییەوە هاتوون و بۆ ئەو قۆناغانە و ئەو هەنگاوانەی کە پێویست بووە پێکەوە هەماهەنگ بوون. لەم قۆناغەی کە ئێستا هەرێمی کوردستان تێیدایە دیارە لە چوارچێوەی بەرنامەی سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی چ لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعێش جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکی تایبەتدا سوپاسی دکتۆر "حەسەن ڕووحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانی کرد و هەروەها لە دیدار لەگەڵ دکتۆر "محەمەدجەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران جارێکی دیکە تەئکیدکراوە لەسەر ئەوەی کە دۆستایەتیی و پەیوەندییەکان لە نێوان دوو لایەندا گرینگن.
گوتیشی: پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە لە ئاستێکی باڵادا بووە و لە کاتی پێویستدا دەبینین کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیرە بەڕێزەکان سەردانی ئێران دەکەن و لە ئاستێکی باڵاوە، لەوانە: رێبەر، سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەڕڵەمان و وەزیرەکانی ئێران پێشوازییان لێدەکرێت و چاویان بە یەکتری دەکەوێت، کە ئەوە بۆخۆی نیشانەیەکە کە ئەم هاوپەیمانیی و دۆستایەتییەی کە ئێران لەگەڵ کوردەکان هەیەتی هاوپەیمانییەکی تاکتیکی نییە بەڵکوو هاوپەیمانییەکی ستراتیژییە.
نازم دەباغ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: دەریشکەوت کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعێش، ئێران یەکەم وڵات بوو لە نێوان دراوسێکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و تەنانەت لە دونیاشدا کە بە شێوەی کارا و بە جیددی و بە زووترین کات هاوکاری و یارمەتی گەیاندە هەرێمی کوردستان و لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعێشدا ڕۆڵی خۆی بینی.
گوتیشی: بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لەبەردەستدایە هەمیشە ئێران بەردەوامی هەبووە لە هاوکاری و یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان بەڵام بە پێی پێویست و لەو قۆناغانەی کە هەرێمی کوردستان پێویستی پێی بووە و داخوازییان کردبێت هیچ کاتێک لەگەڵ کورد ڕەزیلیان نەکردووە.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ئەم چاوپێکەتنەدا سەبارەت بە دەستکەوتی دیداری دکتۆر "ئاشتی هەورامی" وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێی لەگەڵ لایەنی ئێرانی گوتی: لە داهاتوویەکی نزیکدا لایەنە تەکنیکییەکان دادەنیشن و ئەو پڕۆژە و پڕۆپۆزالە ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت و لە نێوان دوو لایەندا واژۆ بکرێت و لە ماوەیەکی کورت‌دا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ماوەیەکی کورت‌دا بەگشتیی پڕۆژەکە تەواو بکرێت.
More...
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات