هەواڵە جۆراوجۆرەکان سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ناسراو بە "داعش" بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی عێراق ڕەوانەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرا، لەوانە: لە ترساندنی "کەرکووک" و نەبوونی ئیمکانی دەسەڵات بەسەر ئەم ناوچە گرینگەدا بە هۆی خۆڕاگریی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسەوە تا داگیرکردنی مووسڵ، تەکریت و هەوڵ بۆ داگیرکردنی سامەڕا.
ئەگەرچی هێزەکانی سوپا، پۆلیس، ئاسایش و پێشمەرگەی کوردستان بە هاوڕێیەتیی لەگەڵ هەندێک لە عەشیرەکان لە هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونە لەگەڵ ئەم ترسە ماڵوێرانکەرە، بەڵام پێشڕەوی داعش بە هەبوونی ئەم هەمووە هێزانەی سوپا و ئاسایشەوە، زۆر جێگای پرسیارە و گومانە. بە گشتیی، مەسەلەی داعش دیاردەیەکی نوێی نییە و دوای ڕووخانی سەدام و بوونی القاعیدە لە عێراقدا، هەندێک لە هێزەکانی پێشووی وەفادار بە سەدام لە تەنیشت لقەکانی دیکەی القاعیدە، دەستیان دەکرد بە چالاکیی تیرۆریستیی.
دوای قەیرانی سووریا، سەرەداویی بەهێز دەستکەوت لەسەر یەکێتی لە نێوان ئەم هێزانە لەگەڵ هەندێک لە هێزە دەرەکییەکانی بەشداربوو لە سووریا کە دژی حکوومەت لەم وڵاتە شەڕیان دەکرد و دوای ماوەیەک ڕێکخراوەیەک بە ناونیشانی "دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام" بوونی خۆی ڕاگەیاند. هێرشەکانی "داعش" لە "ئەنبار" و "فەلووجە" ڕەنگدانەوەی زۆرتری بوو و ماوەیەک لەم ناوچانە مانەوە. بەڵام ئەوەی کە چۆن و بە چ شێوەیەک لەم ماوە کورتەدا توانیان بەسەر هەندێک لە ناوچەکە گرینگەکانی عێراقدا دەسەڵاتیان هەبێت بابەتەکە پێچاوپێچتر دەکات.
وادیارە ڕۆحییەی هێزەکانی سوپا و ئاسایش هاتۆتە خوارەوە کە نزیکەی 100 هەزار هێزی ئامادەبوو لە مووسڵ نەیانتوانیوە پێش ڕووخانی ئەم شارە بگرن. سیاسەتە نادروستەکان لە تەنیشت جۆری هەوڵسووکەوت لە نێوان گرووپە سیاسییەکان و حکوومەتی عێراق، کەشووهەوای سیاسی بەرەو لایەک بردووە کە هێرشەکانی لەم چەشنە، توانیان خۆیان لەسەر پێی ڕابگرن. هەروەها هەندێک لە نیگەرانییەکانیش لە بوونی بەشێک لە پەیوەندییەکان لە نێوان ئەندامانی ئەم گرووپە لەگەڵ هەندێک لە هێزەکانی عێراقی خرانەڕوو و هۆیەکەشی، چۆنییەتی پێشبینی نەکردنی هێرشێک لەم ئاستەدا لە لایەن "داعش" لە لایەن سوپای عێراقەوەیە.
وێدەچێت بە پێی ناوچەکانی ئەنبار، فەلووجە و نەینەوا کە دانیشتووانی سوننەن و لەگەڵ سووریا دراوسێیە، "داعش" بە شوێن ناوچەیەکی سەربەخۆدا دەگەڕێت. گەورەترین شاری عێراق دوای بەغداد، نەینەوایە و دەستداگرتن بەسەریدا مانای ئەوەیە کە "داعش" لە لایەن ناوخۆ و دەرەوە پشتیوانی دەکرێت.
وەکوو نووسەری ئەم دەقە، لەوبڕوایەدام ئەگەر بتوانن ناوچەیەکی سەربەخۆ پێکبێنن و بیپارێزن، حەتمەن هێرشەکانی خۆیان بۆ سەر شوێنەکانی دیکەی عێراقیش بەربڵاوتر دەکەن. تەنیا رێگایەک کە ماوەتەوە، بەهێزکردنی یەکێتی لە نێوان هێزەکانی عێراقیدایە. هەروەها چاککردنەوەی هێزەکانی ئاسایش، چارەسەرکردنی گرفتە سیاسیی و ئیدارییەکان، چاوخشاندن بە کارکردی دەوڵەتیی قانوون و هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی رێگەچارەیەک بۆ گرفتەکانی سوننەکان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عێراق دایە.
پێکهێنانی هاوکاریی هاوبەش بۆ خۆڕاگریی لە بەرانبەر "داعش"دا دەبێت لە لایەن هەموو هێزەگانی هۆگر بە یەکپارچەیی عێراق جیددی بگیرێت چونکە ئەم گرووپە بۆ سەرتاسەری ناوچەکە، جێگای مەترسییە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پێگەی هێزەکانی خۆی لە ناوچە سنوورییەکاندا بەهێز کردووە و ئەوانەی کە لەم حکوومەتە داخوازیی یارمەتییان کردووە ڕووبەڕووی هاوڕێیەتیی ئەم هێزانە بوونەتەوە. بڕیاردان لەسەر چاودێریی لە هەرێمی کوردستانە و دوای ئەویش، هێزەکانی هەرێم هەر وەکوو ئەو سەردەمەی کە دژی سەدام لە ناوچە جۆراوجۆرەکاندا شەڕیان دەکرد ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ پشتیوانی لە یەکپارچەیی تەواوی عێراق بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردەوە لەو ناوچانەی کە پێویست بێت ئامادە بن. ئەوە پێویستی بە هاوڕێیی حکوومەتی ناوەندیی و داخوازیی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقە.
ڕۆژنامەی شەرق، سەروتار، پێنجشەمە 22ی مانگی خورداد (جۆزەردان)ی 1393، ساڵی یازدەیەم، ژمارە 2037، لاپەڕەکانی 1 و2.