کردنه‌وه‌ی یانه‌ی ئیتنیکه‌کانی ئێران له تاران
یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ئیتنیک و که‌مینه ئایینی و مه‌زه‌بییه‌کان ئێرانی له چاوپێکه‌وتنی "کۆمه‌ڵگای کوردانی نیشته‌جێی پایته‌خت" له دامه‌زراندنی یانه‌ی ئیتنیکه‌کانی ئێران له شاری تاران هه‌واڵی دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: عه‌لی یوونسی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "کۆمه‌ڵگای کوردانی نیشته‌جێی پایته‌خت" له شاری تاران، چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام دا.
له‌م دیداره‌دا یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ئیتنیک و که‌مینه ئایینی و مه‌زه‌بییه‌کانی ئێرانی جه‌ختی کرده‌وه به‌هێز کردن و پشتیوانی دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی وه‌کوو ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌ی کوردانه له یه‌که‌مایه‌تی به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئۆمیددایه و به‌م زووانه به ئامانجی دروست کردنی ناوه‌ندێک بۆ سه‌رجه‌م ئیتنیکه‌کانی ئێران "یانه‌ی ئیتنیکه ئێرانییه‌کان" له شاری تاران به هاوکاری شاره‌وانی ئه‌و شاره داده‌مه‌زرێت.
وه‌زیری پێشووی ئیتیلاعات له ده‌وڵه‌تی ئیسلاحاتی ئێران، باسی ئه‌وه‌شی کرد که هه‌ست به جیاوازی کردن و هه‌ڵاواردن له نێوان ئتنیکه‌کانی ئێران و به‌تایبه‌ت کوردان ده‌بینرێت و جه‌ختی کرده‌وه له ڕێگای پێدانی پۆستی گرینگ و باڵا به کوردان و زیاترکردنی ئاستی به‌شداری کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شداری کردنیان له کاروباره‌کان ئه‌م هه‌سته چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت ناتوانێت و نابیت بواری به‌شداری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه ببات و بۆیه پێویسته که دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کانی ئیتنیکه‌کان، خۆیان هه‌ستن به ده‌وربینینی هه‌رچی زیاتر له‌م بواره‌دا، هه‌روه‌ک له‌م ساڵانه‌ی ڕابردوو زۆربه‌ی کورده‌کان له ناوخۆ و ده‌ره‌ی وڵات توانیویانه تواناکانی خۆیان بخه‌نه ڕوو و ڕێکخراوه ئیتنیکییه‌کان به باشترین شێوه به‌ڕێوه‌ببه‌ن .
جه‌ختیشی کرده‌وه: له بواری ئه‌منی وڵات هیچ ڕێگایه‌ک وه‌کوو به کارهێنانی به‌شداری خه‌ڵک کاریگه‌ر نیه NGO کان و نوخبه و که‌سایه‌تی ئیتنیکه‌کان ده‌توانن به له‌به‌رچاو گرتنی کاریزمای خۆیان له نێو خه‌ڵک، زۆربه‌ی نیگه‌رانییه‌کان لاببه‌ن.
عه‌لی یوونسی له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له ئێستادا و له ئێران دوو نیگه‌رانی سه‌ره‌کی له بواری ئیتنیکه‌کاندا هه‌یه، که یه‌کیان ڕیشه‌ی ئایینی هه‌یه و یه‌کیان ڕیشه‌ی ناسیۆنالیستی له پشته‌وه‌یه و به‌داخه‌وه نیگه‌رانی ئایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ندێ ڕاپۆرتی ڕه‌قه‌به‌ر، سه‌باره‌ت به تێکدانی دیموگرافیای ئایینی حه‌شیمه‌تی بڕێ له شاره‌کان، که کارتێکه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ست و ڕوانگه‌ی ئایینی و به‌تایبه‌ت له لای زانایان و ناوه‌نده ئایینییه‌کان. لای ئێمه هه‌رچه‌شنه هه‌وڵدانێک بۆ گۆڕینی ئایینی خه‌ڵک، وه‌کوو جوڵه‌یه‌کی دژه‌ئه‌منی داده‌نرێت و که‌س بۆی نییه په‌ل بۆ ئایینی خه‌ڵک بهاوێژێت و پێویسته هه‌مووان له کاروباری ئایینی خۆیان ئازاد بن.
بۆ نموونه، له‌م دواییانه هه‌ندێ هه‌وڵی نایاسایی درا بۆ بانگه‌شه و په‌ره‌پێدانی ئایینی مه‌سیحی که به گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێمه، ته‌نانه‌ت لای که‌نیسه‌کانیش جێ قبووڵ کردن نییه. هه‌روه‌ها نیگه‌رانی ناسیۆنالیستی به‌و شێوه‌یه، که به‌هۆی دانانی به‌شێکی تایبه‌ت به یاریده‌ده‌ری ده‌وڵه‌ت له کاروباری ئیتنیک و که‌مینه‌کان، تۆمه‌تی تێکدانی گیانی یه‌کپارچه‌یی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ده‌خه‌نه پاڵ ده‌وڵه‌ت و ده‌ڵێن که پاش ئه‌م هه‌موو ساڵه و له کاتێکدا هه‌موو ئیتنیکه‌کانی ئێران سه‌ره‌ڕای جیاوازی زمانه‌کانیان، توانیویانه خۆیان وه‌کوو یه‌ک گه‌ل له‌م وڵاته ببیننه‌وه، ئێوه ئه‌م هه‌سته لاواز ده‌که‌ن. به‌ڵام هیچ یه‌ک له‌م دوو نیگه‌رانییه بناغه‌یی و ڕێشه‌دار نییه و له ڕێگای گفتوگۆ کردن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و ڕیشه‌یه‌کی گرینگی له پشته‌وه نییه.
جه‌ختیشی کرده‌وه: ئه‌مڕۆکه زۆربه‌ی که‌سایه‌تییه گه‌وره‌کانی وڵات و له‌وان ڕێبه‌ری باڵا و سه‌رۆک کۆمار و... هاوڕای ئێوه‌ن له‌باره‌ی به‌کارهێنانی که‌مینه ئایینی و ئیتنیکه‌کان، له پۆسته باڵاکانی وڵات، به‌ڵام له‌مباره‌وه له‌مپه‌ڕی ئایینی زۆرگرینگتره له له‌مپه‌ڕی ئیتنیکی و من داوام له پارێزگاره‌کان کردووه له هه‌موو ئه‌و شارانه‌ی که زۆرینه‌ی حه‌شیمه‌ته‌که‌یان سوننه‌ن، قایمه‌قامی سوننه دابنێن و هاوکات دوو جێگری پارێزگاریش له سوننه‌کان هه‌ڵبژێرن، داوام له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش کردووه دوو باڵوێزی سووننه‌ش بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات دیاری بکه‌ن، ته‌نانه‌ت له هه‌وڵی ئه‌وشداین پۆستێک بۆ جێگری سه‌رۆک کۆمار له کاروباری سوننه دیاری بکه‌ین.
زیادیشی کرد له ئێستادا لابردنی بێبه‌شییه‌کانی ناوچه‌کانی سوننه و دیکه‌ی که‌مینه ئایینییه‌کانی ئێران، خراوه‌ته یه‌که‌مایه‌تی به‌رنامه‌ی کاره‌کانی ده‌وڵه‌ت و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که ئه‌و ناوچانه هه‌ست به هه‌ڵاواردن ده‌که‌ن له مامڵه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ خۆیان و ده‌بێ ئه‌و هه‌سته نه‌مێنێ.
تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش که خه‌ڵکی ئیلام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ست به بێبه‌شی له ناوچه‌که‌یان ده‌که‌ن، به‌ڵام هۆکاری ئه‌و بێبه‌شییه به‌هۆی ئیلامی بوون یان کوردبوونی خۆیان نازانن، به‌ڵام کورد و به‌لووچ واهه‌ست ده‌که‌ن بێبه‌شی ناوچه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوردبوون یان به‌لووچ بوونیان و ئه‌وه‌ش هه‌ستێکی هه‌ڵه‌یه و ده‌بی به یارمه‌تی نوخبه‌کانی کورد لاببردرێت.
یوونسی ئاماژه‌شی دا به هونه‌رمه‌ندان و زانایانی گه‌وره‌ی کورد و له‌وان مامۆستا شارام نازری، دوکتۆر بایه‌زید مه‌ردۆخی، کۆچکردوو ئیبراهیم یوونسی و به‌هائه‌ددین ئه‌ده‌ب و جه‌ختی کرده‌وه، به‌هره‌مه‌ندی کورد له بواری زانستی و هونه‌ری و وێژه‌ی له سه‌رووی ئه‌وه‌یه که تا ئێستا ده‌رکه‌وتووه.
وتیشی: ئه‌مڕۆ که له چالاکییه فه‌رهه‌نگییه‌کانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات مۆسیقای کوردی، وه‌کوو سه‌مبۆلی مۆسیقای ئێران ده‌ناسرێته‌وه و خه‌ڵکی ئێرانیش زۆر هۆگری مۆسیقای کوردی و لۆڕین و چێژی لێوه‌رده‌گرن.
داواشی کرد که ده‌بێ گه‌نجانی کورد له بواری وه‌رزشدا زیاتر خۆیان بنوێنن چونکوو به‌هره و توانایی زۆریان له‌مبواره‌وه هه‌یه.
له کۆتایی وته‌کانیدا یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئێران، له به‌ڕێوه‌چوونی "کۆربه‌ندی گه‌وره‌ی ئیتنیک، ئایین و مه‌زه‌به ئێرانییه‌کان له ئاوێنه‌ی ئیعتیدال" هه‌واڵی دا و داوای له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ئایینی و ئیتنیکییه‌کان کرد و هاوکاری ئه‌م هه‌وڵه یه‌کێتیبه‌خشه بکه‌ن.
پاش وته‌کانی عه‌لی یوونسی، هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "کۆمه‌ڵگای کوردانی نیشته‌جێ پایته‌خت" باسی ڕوانگه و خواسته‌کانی خۆیان کرد.
له وته‌کانی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردانی نیشته‌جێ پایته‌خت داواکرا بۆ لابردنی دیواری بێ متمانه‌یی له نێوان حکوومه‌تی ئێران و کورده‌کان که له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌کانی هه‌ر دوو لا هه‌ڵچنراوه، گرینگی دان به پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی پارێزگا کوردنشینه‌کان، چاره‌سه‌ری بێبه‌شی و بێ‌کاری له ناوچه کوردنشینه‌کان، گۆڕینی ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر کاروباری ئیتنیکییه‌کان و به‌تایبه‌ت کورد که خۆیان به ئێرانی ترین ئیتنیک ده‌زانن، به‌کارهێنانی توانای کورده‌کان له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و زانستی وڵات و سوودوه‌رگرتن له‌و توانایه له ئاوه‌دانی وڵات، پابه‌ند بوونی سه‌رۆک کۆماری ئێران به به‌ڵێنه‌کانی خۆی که له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌و کوردانه‌ی دا که، زیاترین ده‌نگیان له هه‌ڵبژاردنه‌کان دایه ڕۆحانی و به گشتیی باسی ئه‌م ته‌وه‌رانه له وته‌کانیان کرا.
Read کد خبر: 265 |
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات