بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خۆشك و برایانی خۆشەویستی مەسیحی لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای جەژنێكی پڕ لە خۆشیان بۆ دەخوازم.
ئێستا کە عێراق لە قۆناخی بونیادنانەوە و ڕاستکردنەوەدایە، یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکان پاراستنی پێکەوەژیان و تەبایی پێکهاتە جیاجیا ئایینی و نەتەوەییەکانە و نابێ ڕێگە بدرێت لەژێر هیچ پاساوێکدا ئەو تەبایی و پێکەوەژیانە تێکبدرێت.
بەداخەوە لەم ساڵانەی دواییدا خوشک و برایانی مەسیحی لە عێراقدا کەوتنە بەر هەڕەشە و نکۆڵیکاری، بەڵام مایەی شانازیمانە کوردستان هەمیشە پەناگە و ماڵێکی ئارام بووە بۆ هەموو پێکهاتەکان و ئەرکی سەرەکیی هەموومانە ئەو پێکەوەژیانە بپارێزین.
هیوادارم ئهم جهژنه ببێته مایهی خێروخۆشیی زیاتر بۆ ئێوە و هەموو ساڵێک لە سایەی ئارامی و ئازادی و دیموکراسیدا جەژنەکانتان پیرۆز بکەن.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
24/12/2013