نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بەشداری لە پرسەی حوسێن یۆسف زەمانی کرد

  • پێنج شەممە, 16 ک دووەم 2014

 دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە ڕێوڕەسمی پرسەی موزیکزان و ئاوازدانەری ناوداری کورد حوسێن یۆسف زەمانی لە مزگەوتی نووری شاری تاران بەشداری کرد.

بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی سیاسی، هونەری و کەلتووری ئێران و کوردستان ڕێوڕەسمی پرسەی موزیکزان و ئاوازدانەری ناوداری کورد حوسێن یۆسف زەمانی لە مزگەوتی نووری شاری تاران بەڕێوەچوو، لەوانە: دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، عەلی مورادخانی بریکاری هونەری وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران، موزیکزانی کورد و ئەندامی گرووپی موزیکی کامکاران هووشەنگ کامکار، گۆرانیبێژی کورد بیژەن کامکار، گۆرانیبێژی کورد سەدیق تەعریف، مامۆستای زانکۆی تاران و نوێنەری شاری سنە لە خولی شەشەمی پەڕڵەمانی ئێران دکتۆر جەلال جەلالیزادە، ڕۆژنامەنووس و سەرۆکی ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان لە تاران بەهرام وەلەدبەیگی، مامۆستای زانکۆکانی تاران دکتۆر ئەسعەد ئەردەڵان، ئەندامانی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆڕی کوردانی تاران، موزیکزانی ناوداری ئێرانی دکتۆر کامبیز ڕەوشەن ڕەوان، گۆرانیبێژی ئێرانی بیژەن بیژەنی، توێژەری موزیک و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ماڵی موزیکی ئێران حەمیدڕەزا عاتیفی، ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ماڵی موزیکی ئێران داوود گەنجەیی، ژەنیاری سەنتوور میلاد کیایی، نوێنەری شاری مەریوان لە خولی شەشەمی پەڕڵەمانی ئێران عەبدوڵڵا سۆهرابی، گۆرانیبێژی ئێرانی فازل جەمشیدی، گۆرانیبێژی ئێرانی محەمەد گولریز، توێژەر و وەرگێڕی کورد محەمەد ڕەئووف مورادی، گۆرانیبێژی کرماشانی جەمشید عەزیزخانی، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی ئێرانی مەجید ئەخشابی و چەندین کەسایەتیی دیکە.

موزیکزانی کورد حوسێن یۆسف زەمانی دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ٣١ کانوونی یەکەم/ دیسەمبەری 2013 بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی مێشکی ئێسکان لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی تێهران پارسی تاران ماڵئاوایی لە ژیان و هاوڕێیان و دونیای هونەری موزیک کرد و کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 4ی کانوونی دووەم / یەنایەری 2014 لە پارچە هونەرمەندانی ئێران لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرای تاران بەخاکسپێردرا.

 

 

 

 

 

 

 

 

Read کد خبر: 316

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی