سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، به فه‌رمى بانگهێشتى ئيمارات ده‌كرێت
به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2023/2/26، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئيبراهيم سه‌عيد الزاهرى، كونسولى گشتيى ئيمارات كرد.
له ديدارێكدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمارات و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه و دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر به‌غدايان تاوتوێ كرد. هه‌روه‌ها به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئيمارات، بانگهێشتنامه‌يه‌كى فهرميى به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان، سه‌رۆكى ئيماراتى گهيانده سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانى وڵاته‌كه‌ى.
له بانگهێشتنامه‌كه‌دا سه‌رۆك ئال نههيان، وێڕاى سڵاو و ڕێز بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ئاماژه‌ى به خواست و گرنگيدانى وڵاته‌كه‌ى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نيوانيان له بواره جياكاندا كردووه، هه‌روه‌ها بۆ گۆڕينه‌وه‌ى بيروڕا ده‌رباره‌ى بهرژهوهندييه هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، چاوى لهوهيه له ئيمارات پێشوازى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بكات.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ناردنى سڵاو و ڕێز بۆ سه‌رۆك ئال نههيان، به خۆشحاڵييه‌وه بانگهێشتنامه‌كه‌ى بۆ سه‌ردانى ئيمارات قبووڵ كرد و باسى له گرنگيى په‌يوه‌نديى ئيماراتى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
پرسى بودجه و ياساى نه‌وت و گاز له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقدا، دۆخى شه‌نگال و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-an-official-invitation-to-visit-the-uae/
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا،پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمەریکا و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بە تایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و برەودان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا. سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، کە هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەوەی چیتر پرۆسەی هەڵبژاردن دوابخرێت و دەبێت لەم ساڵەدا بکرێت ، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، هەموو ئاسانکاری و ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/february/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-شاندێکی-ئەنجومەنی-پیرانی-ئەمەریکا-دەکات/
كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن كۆتايى هات
پاش ئه‌وه‌ى له 17 تا ئه‌مڕۆ 19ى شوباتى 2023، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشدا كرد، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه كۆتايى به به‌رنامه‌ى ديدار و كۆبونه‌وه‌كانى به‌ڕێزيان هات.
له ماوه‌ى سێ ڕۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و وه‌زيرانى ده‌ره‌وه و به‌پرسانى باڵاى وڵاتان كۆبووه‌وه، له‌وانه به‌ڕێزان: سه‌ركۆمارى ئازه‌ربايجان، سه‌رۆك وه‌زيرانى پۆڵۆنيا، ئه‌رمه‌نستان، عێراق، وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، به‌ريتانيا، ئيتاليا، ڤاتيكان، نه‌رويج، قه‌ته‌ر، كوێت، ئوردن، سه‌رۆكى كۆمسيۆنى ئه‌ورووپا، جێگرى سه‌رۆك و به‌رپرسى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه و سياسه‌تى ئه‌منيى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا، له‌گه‌ڵ دوو شاندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری ئاساییشی نێودەوڵەتی، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی هەماهەنگيی ئابووری و پەرەپێدانى ئه‌ڵمانيا، جێگرى سه‌رۆكى كۆميته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا، شاندى گرووپێكى په‌رله‌مانتارانى پارتى (SPD)ى له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا و چه‌ندين كه‌سايه‌تى و ئاماده‌بووى ديكه‌ى كۆنفرانسه‌كه.
له ديدار و كۆبوونه‌وه‌كاندا دۆخى سياسى و ئه‌منى و ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان و بره‌ودان به بواره‌كانى هاريكاريى هاوبهشيان، دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى كێشه و ناكۆكييهكان، پرسه‌كانى وزه و ئاسايش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى ئاماده‌بووانى كۆنفرانسه‌كه، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گهيشه ئه‌ڵمانيا
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2023/2/17، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بانگهێشتێكى فه‌رمى بۆ به‌شداريى له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، گه‌يشته ئه‌ڵمانيا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له ديدار و گفتوگۆكانى په‌يوه‌ست به بوارى ئاسايش و سه‌قامگيرى و ئه‌و ئاڵنگارييانه‌دا ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووى جيهان ده‌بنه‌وه.
هه‌ر له ميانى سێ ڕۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌ڕێزیان چه‌ندین ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌شداران و ئاماده‌بووانى كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌بێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە خاوەنکاران و وەبەرهێنەری فەرەنسی کۆبووەوە
ئەمڕۆ هەینی 2/17 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ فەرەنسا،
لە نووسینگەی سەرەکی دەزگای بازرگانیی فەرەنسی بۆ کۆمپانیا فەرەنسییەکان Mouvement des entreprises de France (MEDEF) لە شاری پاریس ، لە گەڵ ژمارەیەک خاوەنکار و وەبەرهێنەر و بازرگان و نوێنەری چەندین کۆمپانیای فەرەنسی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر بارودۆخی گشتی ئابووری هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە ڕووی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوازرییە گشتییەکان و پێشکەشکردنی ئاسانکاری پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە .
سەرۆکی حکومەت ، هانی کۆمپانیا فەرەنسییەکانی دا کە زیاتر وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن ، لەم ڕووەوە سەرۆکی حکومەت ئامادەیی هەموو هاریکاریی و هاوئاهەنگییەکی پێویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی .
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان چەندین سەرنج و تێبینی و ڕاسپاردەیان بە ئاراستەی پەرەپێدانی وەبەرهێنانی فەرەنسی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو و سەرۆکی حکومەت وەڵامی پرسیار و تێبینی بەشدارانی کۆبوونەوەکەی دایەوە.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2023/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دوا چالاكيى ئه‌مڕۆيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ئابوورى و پرسى بودجه‌ى عێراق بۆ ئه‌مساڵى 2023، دۆخى سياسيى عێراق به‌گشتى، ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه، ئاماده‌يى و ڕۆڵى عێراق له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا خۆشحاڵيى خۆيان به به‌رده‌وامى و هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ربڕى و هاوڕا بوون كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارى و مه‌ترسييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه، كارى پێكهوهيى و هاريكاريى هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراقى ده‌وێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوا سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ ئه‌مه‌ريكا و ڕێكاره‌كانى حكوومه‌تى عێراق بۆ پاراستنى دۆخى ئابووريى وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جيهان، پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه، خرانه به‌ر باس.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-met-with-prime-minister-al-sudani-2/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى پۆڵۆنيا كۆبووه‌وه
هه‌ر له ميونشن له ئه‌لمانيا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2023/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماتيوس مۆراوسكى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پۆڵۆنيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پۆڵۆنيا، دۆخى سياسيى عێراق، شه‌ڕى دژى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆيان له‌باره‌يه‌وه كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و ئه‌كاديميدا كرده‌وه. لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى پۆڵۆنياى كرد بۆ پشتگيرى و ئه‌و هاوكارييانه‌ى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرده‌وه له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا.
كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا، قه‌يران و كێشه‌كانى وزه و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنيان و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-polish-prime-minister/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئيلهام عه‌ليێڤ كۆبووه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/2/18 له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئيلهام عه‌ليێڤ، سه‌ركۆمارى ئازه‌ربايجان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئازه‌ربايجان كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك كه ئاڵوگۆڕى زياترى بازرگانى و سه‌ردانى شاندى فه‌رمى و بازرگانيى نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان ڕايگه‌ياند كه كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌رۆك عه‌ليێڤ، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بانگهێشت كرد بۆ سه‌ردانى باكۆ.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندين پرسى په‌يوه‌ست به دۆخى ناوچه‌كه و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، تاوتوێ كران.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-president-ilham-aliyev/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
هه‌ر له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2023/2/18 ، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ جۆزيپ بۆرێل، جێگرى سه‌رۆك و به‌رپرسى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه و سياسه‌تى ئه‌منيى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و دهرفهتهكانى فراوانكردنى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، بيروبۆچوونيان گۆڕييهوه.
به‌ڕێز بۆريل جه‌ختی له به‌رده‌واميى پشتگيريى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆر و پرۆسه‌ى بنياتنانى دامه‌زراوه‌كان و سه‌رخستنى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند كه ئارامى و سه‌قامگيرى و خۆشگوزه‌رانيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ يه‌كێتيى ئه‌ورووپا گرنگ و جێى بايه‌خه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپاى كرد بۆ پشتيوانيى سه‌ربازى و مرۆيى و سياسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ئابوورى و ئه‌منى له‌گه‌ڵ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان، پرسى شه‌ڕ له ئۆكراینا و لێكه‌وته‌كانى، چۆنيهتيى چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى وزه له ئه‌ورووپا، دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-the-vice-president-of-the-european-commission/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا ( سێنات) کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/16 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ فەرەنسا، لە پاریس له‌گەڵ ژیرار لارشێ سه‌رۆكى ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال کرا لە سەر بنەمای دەستوور.
سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، بە ڕێز و پێزانینەوە ئاماژەی بە خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد، بەتایبەتی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی پێکهاتە جیاوازەکانى هەرێمی کوردستان .
سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی حکومەت و گەلی فەرەنسا بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی کوردستان ، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەری شنگال و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، نامهيهكى له وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكاوه پێده‌گات
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سەرۆکی حکومەت : زۆر هەوڵیاندا کە کوردستان و ئابووری کوردستان هەرەس بهێنێت، بەڵام نەیانتوانی
- سەرۆکی حکومەت : ڕێگە نادەین هیچ هێزێك ڕێگەی پێشكەوتنی كوردستان‌مان لێ بگرێت
- سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکەن
- په‌یامی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزنی بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له باڵيۆزى ئيتاليا كرد
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له يادى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا
- سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەمەریكی كۆبووەوە
- سەرۆکی حکومەت : کار دەکەین لە پێناو دروستكردنی ژێرخانێكی ئابووریی بەهێز بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان پێشکەوتووتر و سەقامگیرتر بێت