سه‌رله‌بانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى مایسى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستانى كوردستانى كرد و له لایه‌ن د. یووسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جه‌عفه‌ر ئیبراهیم جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌خره‌دین قادرعارف سكرتێری په‌رله‌مانه‌وه پێشوازى لێكرا.
له دیدارێكدا سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وپه‌ڕى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى كوردستاندا ده‌كات و هه‌میشه بۆ هه‌موو پانگهێشت و لێپرسینه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر پرسیارێكى په‌رله‌مان ئاماده‌یه و هیواى خواست هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌ت له قۆناغى داهاتوودا ببێته هۆى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تى باشتر بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان .
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مان وێڕاى به‌خێرهێنان، سوپاسى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى نێچیرڤان بارزانى كرد كه له‌سه‌ر داواى خۆى ویستوویه‌تى له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر قه‌یرانى بودجه و كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و پرسى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت بدات و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى به نیشانه و ده‌سپێكێكى باش بۆ كارى داهاتووى حكوومه‌ت و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا.
دواى ئه‌وه‌ش له كورته دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران پوخه‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى ئامانجى ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌ش كرد و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى یاسا له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا به نووسین وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه كه له لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ده‌رباره‌ى قه‌یرانى بودجه و پرسى نه‌وت و چه‌ندین پرسى دیكه‌وه ئاراسته‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كراون.
پاشان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا له به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان نێچیرڤان بارزانى به درێژى تیشكى خسته سه‌ر پرسى بودجه و قه‌یرانى مووچه و بابه‌تى نه‌وت و پوخته‌یه‌كى له‌سه‌ر مێژووى كێشه‌كان و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیان له‌گه‌ڵ به‌غدا پێشكه‌ش كرد و ڕوونى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه كێشه‌كه له‌گه‌ڵ به‌غدا له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرا، ئه‌وا هه‌رێمى كوردستان بژارده‌ى دیكه‌ى هه‌یه و ڕێگه‌ى دیكه ده‌گرێته به‌ر.
نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و به‌پیى یاساى په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانى داوه و به‌پێى ئه‌و یاسایه؛ په‌رله‌مان و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان پشتگیرى له فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌ڵوێستى لایه‌نه كوردستانییه‌كانى كرد كه پشتگیری‌یان له فرۆشتنى نه‌وت كرد، بۆیه‌شه فرۆشتنى نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه له پرسى فرۆشتنى نه‌وتدا؛ كۆمپانیاى سۆمۆ هه‌ر له سه‌ره‌تاى پرۆسه‌كه‌وه تا كۆتایى له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه چاودێریى پرۆسه‌كه بكات و له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ناو پرۆسه‌كه‌دا بێت، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌كه ڕاده‌ستى سۆمۆ ناكات و خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تازه هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه نانێت.
ده‌رباره‌ى قه‌یرانى مووچه‌ش، سوپاسى به‌رگه‌گرتنى هاووڵاتیان و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و دڵنیاى كردنه‌وه كه هیچ دینارێكى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان نافه‌وتێت و دووپاتى كرده‌وه كێشه‌كه به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژوه‌ندیى هه‌رێمى كوردستاندا بێت، چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، نێچیرڤان بارزانى سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانی كرد، بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له په‌رله‌مان بۆ پێدانی ئه‌و ڕوونكردنه‌وانه داویانه.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی ئه‌و دۆسێیه به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی پێویست بوو ئه‌مڕۆ وه‌ڵامی هه‌ندێك پرسیارم دایه‌وه و هه‌ندێك پرسیاریشیان هه‌یه، و به‌پێی ئه‌سول له15 ڕۆژدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌نێرینه‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان. سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتیشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان باس له‌چۆنێتی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌دوای پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م كراوه و گوتیشی به دڵنیاییه‌وه هه‌ردوولامان كۆك بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ په‌رله‌مان ڕۆڵی خۆی ببینێت، وه‌كوو ده‌زگایه‌كی چاودێرى و به‌پێی یاسا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌یه بۆ لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه له لایه‌ن په‌رله‌مان وه‌كوو ده‌زگایه‌كی شه‌رعیی هه‌رێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی له‌وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووساندا ڕایگه‌یاند كه په‌رله‌مانی كوردستان شێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای دیاری كردووه له چوارچێوه‌ی عێراقدا و به سیسته‌مێكی فیدرالی و ئه‌وه له ده‌ستووری عێراقیشدا هاتووه و تاكوو ئێستاش ئێمه پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ین و هیچ ئه‌جیندایه‌كی نهێنیمان بۆ هیچ مه‌به‌ستێك نییه.
سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌یشی به‌وه دا كه ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ن له ئێستا و داهاتووشدا له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك و ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و هه‌موو عێراقه، به‌ڵام به گوته‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌رگاكان داخران، بێگومان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كورد ناتوانێ ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دابنیشێت و هیچ نه‌كات، بێگومان هه‌وڵ ده‌دات ڕێگه‌ی خۆی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیانی خه‌ڵكی كوردستان دابین بكات.
نێچیرڤان بارزانی ڕوونیشی كرده‌وه كاتێك له به‌غدا پێمان ده‌گوترێ ئێمه به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی چه‌كدار مووچه‌ی ئێوه‌مان بڕیوه، باشه گفتوگۆ له‌و حاڵه‌ته‌دا چ مانایه‌ك ده‌بێت و به‌و شێوازه قسه‌كردنه گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ر چ مانایه‌كی ده‌بێت؟!. ئێمه نه‌وتمان نه‌فرۆشتبوو كه ئه‌و مووچه‌ی ئێمه‌ی بڕیبوو، ئه‌وه سێ مانگه به‌رگه ده‌گرین، به‌ڵام له‌وه زیاتر به‌رگه ناگرین و هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌گرینه به‌ر. هه‌موو ئه‌وانه‌ش پاڵپشت به‌و یاسایانه‌ن كه له‌و په‌رله‌مانه به‌ڕێزه‌وه ده‌رچووه، ئێمه پاڵپشت به‌و یاسانه ئه‌و كاره‌مان كردووه و بێگومان به‌رده‌وامیش ده‌بین.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا گوشاری بۆ هیچ لایه‌نێك نه‌هێناوه و له ڕاستیدا نه گوشاری بۆ ئێمه هێناوه و نه بۆ توركیاش. به ڕای نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا دیاره و ده‌یه‌وێ هه‌موو لایه‌نێك بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك، له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بووه.
سه‌باره‌ت به گره‌نتیی توركیاش ڕایگه‌یاند ئه‌وه ڕێككه‌وتنێكه كه ماوه‌ی دوو ساڵی خایاندووه و واژۆمان كردووه و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ڕێككه‌وتنه ئه‌و گره‌نتییه به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات كه دڵنیا بێت هیچ ئاسته‌نگێك بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێش نایه‌ت.
سه‌رۆك وه‌زیران سه‌باره‌ت به كوشتنی ئافره‌ته 15 ساڵانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌ڵه‌كچیش به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند وه‌كوو پره‌نسیب ئێمه دژی هه‌موو توندوتیژییه‌ك دژی ئافره‌تانین و له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دڵنیاییه‌وه زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ڕووداوه ده‌كه‌ین كه له هه‌موو نه‌ریتێكی ئاینیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دووره، هه‌ر بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به جددی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌یسه و كه‌یسه‌كانی دیكه‌ش ده‌كات و پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێ سنوورێك بۆ توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان له هه‌رێمی كوردستان دابنرێت و هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ستبه‌رسه‌ركردنی تاوانباران و هێنانیان بۆ به‌رده‌م دادگا بگرێته به‌ر.
هه‌ر له‌سه‌ر پرسی كوشتنی دونیای 15 ساڵان له كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌له‌كچی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ڕایگه‌یاند ئه‌و ڕووداوانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ڕوو ده‌ده‌ن به پاساوی نامووس و نامووسپارێزییه‌وه، ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ست به شه‌رمه‌زاری و ئابڕووچوونێكی گه‌وره ده‌كه‌ین له‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌رامبه‌ر ئافره‌تانی هه‌رێم ده‌كرێت. هه‌روه‌ها گوتى ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه ئه‌وه‌یه ئه‌و كارانه، دڕندانه و وه‌حشیگه‌رییانه‌ن كه به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ده‌كرێت، نه‌ك ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئافره‌تانیان له‌سه‌ر ده‌كوژرێن.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا و له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووساندا نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند سیاسه‌تی واقیعبینیی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ده‌گه‌ینه ئه‌و قۆناغه‌ی بتوانین مووچه و پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی دابین بكه‌ین. ئاشكرایشی كرد ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ به‌نده‌ری جیهانی ده‌نێرین، نزیكه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیله و به‌رده‌وامیش ده‌بین له ناردنی نه‌وت و بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌غداش سیاسه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌رگاكان داخران، بێگومان ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین. ئه‌وه له 100 هه‌زاره‌وه ده‌ست پێده‌كات و ده‌كرێ به 250 هه‌زار به‌رمیل له ڕؤژێكدا و هیواشی خواست هه‌تا كۆتاییی ساڵ ڕۆژانه 450 هه‌تا 500 هه‌زار هه‌نارده بكه‌ن.
هاوكات نێچیرڤان بارزانی ڕوونى كرده‌وه كه حكوومه‌تی عیراق تا ئێستا سكالای له سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم تۆمار نه‌كردووه و ئه‌و سكالایه‌ی له‌سه‌ر توركیاش له نێوان خۆیاندایه و چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یش بكات بێگومان به جددی وه‌ریناگرن.
سه‌رۆك وه‌زیران سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی نووری مالیكیش ڕایگه‌یاند به‌دڵنیاییه‌وه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ئه‌و مادده ده‌ستوورییه‌یه كه ده‌ڵێ غاز و نه‌وت موڵكی هه‌موو عێراقه، جگه له‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ئه‌وه‌یه كه 17%ـی بۆ هه‌رێمی كوردستان و 83%ـی دیكه‌شی بۆ هه‌موو عێراق ده‌بێت، تاكوو ئێستاش هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ كێشه‌كه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام پرسیاری من له هه‌موو گه‌لی عێراق ئه‌وه‌یه بۆ پرسیار ناكه‌ن كه ته‌نیا كه‌سێك له به‌غدا به چ یاسا و مافێك مووچه‌ى هاووڵاتیانی عێراقی ده‌بڕێت؟!
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی ئه‌وه كورد نییه عێراق دابه‌ش ده‌كات، ئه‌وه‌ی عێراق دابه‌ش ده‌كات مامه‌ڵه‌ی خراپی نووری مالیكی یه و ئه‌و عێراق دابه‌ش ده‌كات، نه‌ك ئێمه. ئه‌و كه ئاماده بێت بلێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نانێرم، كه به‌پێی یاسا ئه‌و مووچه‌خۆرانه به‌شێكن له عێراق، له‌وه‌دا په‌یامی ئه‌و بۆ كورد ڕوون و ئاشكرایه و پێی ده‌ڵێ بۆ خۆتان چ ده‌كه‌ن بیكه‌ن، چونكه ئێوه به‌شێك نین له عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه پابه‌ندی ده‌ستووری عێراقین و به‌وپێیه‌ش ده‌ستوور میكانیزم و چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و عێراقی دیاری كردووه كه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و فیدرالییه و تائێستاش بڕیاری دیكه له‌هه‌رێم نییه. جه‌ختیش له‌وه كرده‌وه كه دیاریكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ كورد مافی خۆمانه، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی فیدرالیدا له‌ناو عێراقێكی یه‌كگرتوودا و هه‌تا ئێستاش ئه‌وه سیاسه‌تی ئێمه‌یه.
چوار شەممە, 28 ئایار 2014
له ده‌سپێكى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى مایسى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى له لایه‌ن "ولیه‌م هه‌یك" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیاوه پێشوازى لێ كرا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌ویه‌كدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا گوتى: "خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م سه‌ردانى فه‌رمیدا بۆ به‌ریتانیا پێشوازى له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م. ئه‌م سه‌ردانه ده‌رفه‌تێك و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌رمه‌یه كه له نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمى كوردستانى عیراق له بواره‌كانى بازرگانى و په‌روه‌رده و كه‌لتووریدا هه‌یه."
هه‌روه‌ها خواست و ویستى حكوومه‌تى به‌ریتانیاى بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و پیرۆزبایى له نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا له هه‌رێمى كوردستان هاتوونه‌ته دى، به تایبه‌تیش له بوارى جێگریى ئارامى و سه‌قامگیریدا؛ له ناوچه‌یه‌كى پڕ كێشه و ئاڵۆزى وه‌ك به‌شه‌كانى دیكه‌ى عیراق و سووریا و ناوچه‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه "هیوو ڕۆبه‌رتسۆن" وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران و به‌رپرسان و باڵیۆزى به‌ریتانیا له عیراق ئاماده‌ى بوون، بارودۆخى گشتیى عیراق، پرۆسه‌ى سیاسى، هه‌ڵبژاردنه‌كان، پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و گرنگیى به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌كانى كوردستان له كابینه‌ى داهاتوودا، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، ڕه‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ له عیراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێشهاته سیاسییه‌كانى ناوچه‌كه و ڕه‌وشى ئاواره‌كانى سووریا له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و له‌نده‌ن و چۆنیه‌تیى په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى، وه‌به‌رهێنان، كه‌لتوورى و هه‌ماهه‌نگى له نێوان ده‌زگاكانى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى به‌ریتانیادا جه‌ختى له‌سه‌ر كرایه‌وه و كردنه‌وه‌ى هێڵى ئاسمانیى ڕاسته‌وخۆ له نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ندا و دامه‌زراندنى میكانیزمێكى گونجاو بۆ جێبه‌جێكردن و ڕاپه‌ڕاندنى كاره‌كان و به‌دواداچوونیان له ئاستێكى به‌رزدا، خرانه به‌ر باس.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا نیوه‌ڕۆخوانێكى فه‌رمى بۆ نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى ساز كرد.
شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رله‌وه‌ش له‌گه‌ڵ "ئێد ده‌یڤى" وه‌زیرى وزه و گۆڕنكاریى ژینگه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ساز كرد و تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى دوولایه‌نه و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونى به‌ریتانیا له بوارى ژینگه‌پارێزى و به‌كارهێنانى وزه به ڕێگه و شێوازى گونجاو كرایه‌وه.
شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها دیدارێكیان له‌گه‌ڵ "هیوو پاول" جێگرى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى به‌ریتانیا ساز كرد كه تیادا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ریتانیا كرا و بارودۆخى ناوچه‌كه به گشتى هه‌ڵسه‌نگێندرا.
شانده‌كه له كۆبوونه‌ویه‌كى فراوانیشدا له‌گه‌ڵ "لۆرد لیڤینگستۆن" وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان و چه‌ند به‌رپرسێكى بازرگانى و وه‌به‌رهێنانى به‌ریتانى؛ كار و پڕۆژه‌كانى كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان خسته به‌ر باس و هه‌ردوولا ڕێككه‌وتنێكى لێكگه‌یشتنیان بۆ هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى زیاتر له بواره جیاكانى په‌یوه‌ندییه‌كاندا ئیمزا كرد.
بۆ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش گرووپى پارته‌كانى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ئێواره‌خوانێك بۆ شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ساز ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانى ئه‌مڕۆدا هه‌ر یه‌ك له د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان، د. عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانان، كامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە وەكالەت، قوباد تاڵەبانی بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت، سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت، به‌یانى سامى عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران، یاوه‌رى نێچیرڤان بارزانى بوون.
دوو شەممە, 19 ئایار 2014
دواى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى دوێنێ له لایه‌ن گرووپى پارته‌كانى په‌رله‌مانى به‌ریتانیاوه ئێواره‌خوانێكى بۆ ساز كرا، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى مایسى 2014یش له دووه‌مین ڕۆژى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى له لایه‌ن "بۆریس جۆنسۆن" شاره‌دارى له‌نده‌نه‌وه پێشوازییان لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى ڕاوێژكاران و به‌رپرسانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ناوخۆى له‌نده‌ن به‌شدار بوون، شاره‌دارى له‌نده‌ن خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى بۆ له‌نده‌ن ده‌ربڕى و هیواى خواست ئه‌م سه‌ردانه ببێته ده‌رفێكى باش بۆ په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كارساز و بزنسمانان و وه‌به‌رهێنه‌رانى له‌نده‌ن له هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن و پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر كار و پڕۆژه‌كانى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى له‌نده‌ن پێشكه‌ش خرایه ڕوو كه له هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستان به گشتى كار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها باس له‌و بوارانه كرا كه تیایدا ده‌كرێ له هه‌ولێر سوود له ئه‌زموونه‌كانى له‌نده‌ن وه‌ربگرێت.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌م سه‌ردانه‌ى بۆ له‌نده‌ن، ویستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا دووپات كرده‌وه و جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌بوونى په‌یوه‌ندیى ڕاسته‌وخۆى نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هه‌ولێر و له‌نده‌ن كرده‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش شاره‌دارى له‌نده‌ن و شاندێكى كه‌رتى تایبه‌تى شاره‌كه‌ى بانگهێشتى هه‌ولێر كرد تا باشتر و له نزیكه‌وه هه‌رێمى كوردستان بناسن و وه‌به‌رهێنه‌رانیان هان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن و به تایبه‌تیش له بواره‌كانى گه‌شتیارى و ژێرخاندا ده‌رفه‌تى كار به ده‌ست بهێنن.
له‌م سه‌ردانه‌دا هه‌ر یه‌ك له د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان، د. عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانان، كامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە وەكالەت، قوباد تاڵەبانی بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت، سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت، به‌یانى سامى عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران، یاوه‌رى نێچیرڤان بارزانى بوون.
سێ شەممە, 20 ئایار 2014
فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند : ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2014/5/20 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، به پێی بڕگه‌ی دوازده‌می مادده‌ی ده‌یه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره (1) ی ساڵی 2005 ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (2) ی ساڵی 2006 و یاسای ژماره (1) ی ساڵی 2009 ، هه‌ردوو به‌ڕێزان نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌ستنیشانكران.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی كه سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ واژۆی ئه‌و فه‌رمانه هه‌رێمییه‌ی كرد و به پێی فه‌رمانه‌كه ده‌بێ هه‌ردوو به‌ڕێزان نێچیرڤان ادریس مسته‌فا بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری؛ له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك بهێنن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ى مایسى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێكى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى حكوومه‌تى به‌ریتانیا سه‌ردانى ئه‌و وڵاته ده‌كات، گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ى نۆرت هۆڵد ـ ى تایبه‌تى له‌نده‌ن و له لایه‌ن نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا و باڵیۆزى عیراق و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌ریتانیا و كونسولى گشتیى به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازى لێ كرا و دواى پشوودانێكى كورت به‌ره‌و شوێنى مانه‌وه‌ى به‌ڕێ خرا.
له‌م سه‌ردانه دوو ڕۆژییه‌دا نێچیرڤان بارزانی و شاندى یاوه‌رى كه له هه‌ر یه‌كه له د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان، د. عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانان، كامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە وەكالەت، قوباد تاڵەبانی بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران پێك دێت.
سبه‌ى دووشەممە و ڕۆژى دواتریش لەگەڵ ژمارەیەك لە وه‌زیران و بەرپرسانی حكوومەتی بەریتانیا كۆ دەبنەوە و تیایدا وێڕای پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا، چەندین تەوەری دیكەی گرنگ ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له بواره‌كانی بازرگانی و ئابوورى و هاریكاریی وزە و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان تاوتوێ ده‌كرێن.
یەک شەممە, 18 ئایار 2014
له دوایین ڕۆژى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا، دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى مایسى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ ڕۆبێرت گوودویل وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى به‌ریتانیا كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ریتانیا له هه‌موو بواره‌كاندا و به تایبه‌تیش له بوارى گواستنه‌وه‌دا تاوتوێ كران و داكۆكى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى هێڵێكى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانى له نێوان له‌نده‌ن و هه‌ولێردا كرا كه ڕۆڵێكى دیار له فراونبوونى په‌یوه‌ندییه كه‌لتوورى و ڕ‌ۆشنبیرى و كۆمه‌ڵاتییه‌كاندا ده‌گێڕێت و تیشك خرایه سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانى كردنه‌وه‌ى ئه‌م هێڵه و ده‌سپێكردنى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانیى له‌نده‌ن ـ هه‌ولێر.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌م بیرۆكه‌یه، هه‌موو پشتگیرى و هاوكارى و ئاسانكارییه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كردنه‌وه‌ى هێڵه‌كه و به‌ستنه‌وه‌ى هه‌ولێر و له‌نده‌ن له ڕێگه‌ى هێڵى ئاسمانییه‌وه دووپات كرده‌وه.
له دوایین وێستگه‌ى سه‌ردانه‌كه‌شدا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئالان ده‌نكن وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى هاوكاریى نێوده‌وڵه‌تى كۆ بووه‌وه و بارودۆخى گشتیى ناوچه‌كه و ڕه‌وشى ئاواره‌كانى ناوخۆى ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاستى عیراق له هه‌رێمى كوردستان و داڵده‌دان و هاوكاریكردنیان له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه تاوتوێ كرا.
هه‌روه‌ها به تێروته‌سه‌لى باس له ڕه‌وش و گوزه‌ر‌انى په‌ناپه‌رانى سووریا له هه‌رێمى كوردستان كرا و وه‌زیرى به‌ریتانى ستایشى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه په‌نا و جێگه و ڕێگه‌ى بۆ په‌نابه‌ران دابین كردووه و له ڕووى په‌روه‌رده‌یى و ته‌ندروستییه‌وه هاوكارییان پێشكه‌ش ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانى داواى له وه‌زیرى به‌ریتانى كرد كه ڕێكخراوه خێرخواز و ئێن جى ئۆكانى وڵاته‌كه‌ى هان بدات بێنه هه‌رێمى كوردستان و هاوكارى و یارمه‌تى پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران بكه‌ن و له‌م ڕووه‌وه هاریكارى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، چونكه ئه‌وان پێویستیان به هاوكارى و یارمه‌تیى زیاتره، به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌تى فیدرال له به‌غدا خۆى له‌م پرسه به خاوه‌ن نه‌كردووه و هاوكارییه‌كى واى پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران نه‌كردووه و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو ئه‌ركه‌كه‌ى له ئه‌ستۆ گرتووه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نێچیرڤان بارزانى كۆتایى به سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ى بۆ به‌ریتانیا هێنا و له لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و باڵیۆزى به‌ریتانیا له عیراق و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌ریتانیاوه به‌ڕێ خرا.
له‌م سه‌ردانه فه‌رمییه‌دا بۆ به‌ریتانیا كه دوو ڕۆژى خایاند؛ هه‌ر یه‌ك له د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان، د. عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانان، كامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە وەكالەت، قوباد تاڵەبانی بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت، سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران، یاوه‌رى نێچیرڤان بارزانى بوون.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەری فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سامى ئه‌رگۆشى سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى نێچرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى ئایارى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كرد كه له ژماره‌یه‌ك باڵیۆزى وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له عیراق پێك هاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌ى بوو، سه‌ره‌تا یانا هایپاشكۆڤا باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له عیراق و سه‌رۆكى شانده‌كه؛ پوخته‌یه‌كى له‌سه‌ر ئامانجى سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد و خۆشحاڵیى خۆى نیشان دا كه پێكه‌وه وه‌كوو باڵیۆزانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا هاتوونه‌ته سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كۆ ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه گوێبیستى دید و بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان بن له‌م قۆناغه‌ى ئێستاى عیراق؛ تا تێگه‌یشتنى باشتریان هه‌بێت له دۆخى ئێستا و چاوه‌ڕوانكراوى عیراق.
پاشان پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كرد و ڕایگه‌یاند سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرۆسه‌ى ده‌نگدان مایه‌ى خۆشحاڵیى ئه‌وان و یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بووه و ڕوونى كرده‌وه كه له‌وه تێده‌گه‌ن ئه‌گه‌ر له ڕووى ته‌كنیكى و پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان و ژماردنه‌وه هه‌ندێ كێشه هه‌بووبێت، به‌ڵام ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ده‌ریخست كه گه‌لانى عیراق په‌رۆشن بۆ پرۆسه‌ى دیموكراسى و ئه‌وان له نزیكه‌وه چاودێریى پرۆسه‌كه‌یان كردووه و هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاسته‌قینه بوون و له كاتى خۆیاندا به پێى ده‌ستوو كراون.
هه‌روها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه به‌ر له كۆتایى مانگى شه‌شى داهاتوو؛ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كه نوێنه‌رایه‌تیى بیست و هه‌شت وڵاتى ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن؛ كۆ ده‌بنه‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ عیراق و ئاینده‌ى عیراق، بۆیه ئه‌م سه‌ردانه‌یان زۆر گرنگه تا له نزیكه‌وه ئاگادار بن و بتوانن ڕاپۆرتى خۆیان ئاماده بكه‌ن و په‌یامه‌كانى ئه‌مڕۆ به بیست و هه‌شت پایته‌ختى ئه‌ورووپا بگه‌یه‌ننه‌وه. ڕوونیشى كرده‌وه كه سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان نیشانه‌ى پابه‌ندى و په‌یوه‌ندییانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و پشتگیریى له پره‌نسیپه سه‌ره‌كییه‌كانى وه‌ك دیموكراسى و ده‌ستوور و سه‌روه‌ریى یاسا و مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كه‌ن.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى تێڕوانینى خۆى سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان خسته ڕوو و خۆشحاڵى به سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن نیشان دا كه خه‌ریكه ده‌بێته كو‌لتوورێك و هاووڵاتیان مافى خۆیان به كار ده‌هێنن و له ئاراسته‌كردنى سیسته‌مى حوكمداریدا به‌شدار ده‌بن، هه‌روه‌ها ڕۆژ له دواى ڕۆژ و پرۆسه دواى پرۆسه گه‌لانى هه‌رێمى كوردستان زیاتر ده‌رك به بایه‌خ و گرنگیى به‌شداریى خۆى له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌كه‌ن. ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ده‌رفه‌تێكه هاتووه‌ته پێش، به‌ڵام تا ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتاییى ده‌نگدان و ده‌سپێكردنى پرۆسه‌ى گفتوگۆكان؛ وێنه‌كه زۆر ڕوون نیه ئاخۆ به چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات. ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و پرسى بودجه‌ش، سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ڕووى دا له بڕینى بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه؛ چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو.
ده‌رباره‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عیراقیش نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه بۆ ئه‌مڕۆى عیراق ناكرێت بیر له حكوومه‌تى زۆرینه بكرێته‌وه، چونكه ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانى عیراق ئه‌وه‌یه هاوبه‌شى بدۆزرێته‌وه بۆ به‌شداریى پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كان له پرۆسه‌ى سیاسی‌دا، به تایبه‌تى كه ئێستا به پێى ده‌ستوور سیسته‌مى فیدرالى له عیراق هه‌یه.
سه‌رۆك وه‌زیران سه‌باره‌ت به پرسى یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستیى لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان بیروبۆچوون و هه‌ڵوێستى جیا و كێشه‌ش هه‌بێت، به‌ڵام كه پرسه‌كه هاته سه‌ر كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، لایه‌نه كوردستانییه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست ده‌بن له‌پێناو دابینكردنى ئاینده‌یه‌كى گه‌شتر بۆ هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه به ده‌رفه‌تى كۆتایى ده‌بینن بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى ڕێڕه‌وى حوكمڕانى له عیراق.
له‌سه‌ر پرسى نه‌وتیش دووپاتى كرده‌وه كه سیاسه‌تى نه‌وتیى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و پاراستنى به‌رژوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندایه، بۆیه هه‌رێمى كوردستان سووره له‌سه‌ر موماره‌سه‌كردنى مافه ده‌ستوورییه‌كانى خۆى. هه‌روه‌ها عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانیش دووپاتى كردوه ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له پرسى نه‌وتدا كردوویه‌تى؛ له چوارچێوه‌ى مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و مافى هاوبه‌شیى ڕاسته‌قینه‌دایه له عیراق بۆ مسۆگه‌ركردنى هاوبه‌شى له ده‌سه‌ڵات و داهاتدا، به‌ڵام به‌غدا ئه‌و هاوبه‌شییه‌ى په‌یره‌و نه‌كردووه.
ڕه‌وش و بارودۆخى پارێزگاى ئه‌نبار و ڕه‌وشى ئاوه‌ركانى ئه‌و ناوچه‌یه و په‌نابه‌رانى سووریا له هه‌رێمى كوردستان؛ لایه‌نێكى دیكه‌ى دیاره‌كه بوو كه تیایدا وێڕاى ستایشكردنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ داڵده‌دان و هاوكاریكردنى په‌نابه‌ران، شاندى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ڕایانگه‌یاند له ماوه‌یه‌كى نزیكى داهاتوودا ئۆفیسى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بۆ هاریكاریى مرۆیى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ست به كاره‌كانى ده‌كات؛ تا بتوانێت هاوكاریى ئاواره‌كان و په‌نابه‌ران بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له باڵیۆزانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا چه‌ندین پرسیار و ڕا و سه‌ره‌نجیان له‌باره‌ى كێشه‌كاتى هه‌ولێر و به‌غدا و پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى هه‌رێمى كوردستانه‌وه خسته ڕوو.
له كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌م سه‌ردانه‌ى باڵیۆزانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاى كرد كه به‌م شێوه‌یه پێكه‌وه هاتوون بۆ ئه‌وه‌ى باشتر و له نزیكه‌وه ئاگادارى پرسه‌كان و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست و كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و عیراق ببن. دووپاتیشى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازیارى به‌هێزكردن و پته‌وكردنى بنه‌ماكانى دیموكراسى و په‌ره‌پێدانى دامه‌زراوه‌كانه، له‌مڕووه‌شه‌وه پێویستى به پشتیوانیى به‌رده‌وامى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ئه‌و ئامانجانه به‌دى بهێنێت كه خه‌باتى بۆ كردووه.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات