سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 21ی نۆڤەمبەری 2014، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد داوود ئۆغلو سەرۆک وەزیرانی تورکیا و شاندی یاوەری کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوکەدا کە بەڕێزان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرانی ناوخۆ، پێشمەرگە، دارایی و ئابووری، پلاندانان، شارەوانی و گەشتوگوزار، کاروباری پەرلەمان و وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و دوایین پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و شەڕی دژی داعش تاوتوێ کران. هەروەها کێشەکانی هەولێر و بەغدا و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنیان و پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان و برەودان بە پەیوەندییە بازرگانی و دیپلۆماسی و سیاسییەکان، خرانە بەر باس.
بەرێز داوود ئۆغلو تیشکی خستە سەر دیدار و کۆبوونەوەکانی لە بەغدا و ئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی بە ئەرێنی لە قەڵەم دا، هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە تێڕوانینی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان ئەرێنییە و دامەزرانی کابینەی نوێی حکوومەتی عیراقی بە دەرفەتێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چارەسەرکردنی کێشەکان زانی. جەختیشی لەوە کردەوە کە تورکیا لە هەموو بوارەکاندا لە هاوکاریی هەرێمی کوردستان و عیراق بەردەوام دەبێت.
دره‌نگانی شه‌وى ڕابردوو به‌ڕێز ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و شاندێكی باڵای یاوه‌ری له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر له لایه‌ن به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازى لێكرا.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى نۆڤه‌مبه‌ری 2014 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز د. عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وتی عیراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی دۆسیه‌ی نه‌وت و چۆنیه‌تیی هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی تاوتوێ كرا.
كۆبوونه‌وه‌كه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و دانیشتنی دیكه‌ی به‌دوادا دێت، دوای ته‌واوبوونیشی، ڕاگه‌یانراوێك ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆك و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی نۆڤه‌مبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز د. ئێستیڤان میكۆلا وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و بازرگانیی هه‌نگاری و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له به‌ڕێزان وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری به‌رگری، ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئاسایشی وزه و باڵیۆزی هه‌نگاریا له به‌غدا و كونسلی گشتیی هه‌نگاریا له هه‌ولێر، پێكهاتبوو.
شانده‌كه خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی كوردستان و به‌شداریكردنیان له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كونسلخانه‌ی گشتیی هه‌نگاریا له هه‌ولێر ده‌ربڕی و، ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه توانیویه‌تی زۆر پێشكه‌وتنی به‌رچاو له هه‌موو بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنی وڵات‌دا به ده‌ست بێنێت. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشییان له خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد كه توانیویانه ڕووبه‌ڕووی تیرۆر ببنه‌وه و به‌سه‌ر تیرۆرستاندا سه‌ربكه‌ون و ببنه هێڵی یه‌كه‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه وه‌ك چۆن هه‌نگاریا هاوكاریی هه‌رێمی كردووه، له‌مه‌ودواش له پێشكه‌شكردنی هاوكاری به‌رده‌وام ده‌بێت.
په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاریا و چۆنیه‌تیی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانی كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و وزه و سیاسی و دیپلۆماسیدا، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو. هه‌روه‌ها باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه كرا.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسی سه‌ردانی شانده‌كه و هاوكارییه‌كانی هه‌نگاریای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و، ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی لێ‌كردن بۆ كردنه‌وه‌ی كونسلخانه‌ی گشتیی وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر و دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی كونسلخانه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاریا ده‌توانن له زۆر بواردا هاوكار بن و هه‌رچه‌نده ئێستا شه‌ڕی تیرۆر هه‌یه، به‌ڵام له داهاتوودا ده‌رفه‌تی زۆری ئه‌نجامدانی كار و پرۆژه له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
له دیداره‌كه‌دا، به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی عیراقدا و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و سه‌ردانی چاوه‌ڕوانكراوی به‌ڕێز وه‌زیری نه‌وتی عیراق بۆ هه‌ولێر باس كرا، به‌و هیوایه‌ی كه ببێته زه‌مینه‌خۆشكه‌رێك بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ده‌ستپێكردنی گفوگۆكان. هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌ی شاندی هه‌نگاریدا، پرۆتۆكۆلێكی لێكگه‌یشتن له نێوان هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاریادا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له بواره جیاكانی كولتوری، شوێنه‌وار، بازرگانی و چه‌ندین بواری دیكه‌دا، له لایه‌ن به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و سه‌رۆكی شانده‌كه‌دا ئیمزا كرا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه،10ی نۆڤەمبەری 2014، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ نەوت و گاز کە پێکهاتبوون له به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی سەرۆک و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، كه له هه‌مان كاتدا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ن، د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان، ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و عەلی سندی وەزیری پلاندان، دەستی پێ‌کرد.
دانیشتنەکەی پەرلەمان سەبارەت بە گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر ڕاپۆرتى هاوبه‌شى هه‌ردوو لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و لیژنه‌ی پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و گرفتی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی عیراق و ڕاسپارده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ وه‌فدی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان.
لە سەرەتای دانیشتنەکەدا به‌ڕێز د.یووسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان یاداشتی حه‌وت فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستانی خوێندەوە، كه تیایدا ئەو فراکسیۆنانە داوایان کردووە بۆ ڕێکخستنی دانیشتنەکە، ئەندامانی فراکسیۆنەکان لە هەردوو لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری و وەبەرهێنان و لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سروشتییەکان و نوێنەری ئەو فراکسیۆنانەی ئەندامیان لە لیژنانەدا نییە، قسە بکەن. ئەم پێشنیارە خرایە دەنگەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا، بۆ دانیشتنەکەش بە زۆرینەی دەنگ بڕیار درا دانیشنەکە نهێنی نەبێت، بەڵام ڕاستەوخۆ لە میدیاکانەوە پەخش نەکرێت، چونکە هەندێ داتا و زانیاری لە دانیشتنەکەدا دەخرێتە ڕوو، زیانی بۆ ڕەوتی دانوستاندنی هەرێم و بەغدا دەبێت.
دانیشتنەکە کاتژمێر 11 ی سەرلەبەیانی دەستی پێ‌کرد، له‌به‌شی یه‌كه‌مدا هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان د. ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی ڕاپۆرتی خۆیان خوێنده‌وه. به‌ڕێز وەزیری پلاندانان چەند ئامار و داتایەکی لەسەر پرسی ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان خستە ڕوو.
دواتر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی لە وتەیەکیدا بۆ پەرلەمانتاران تیشکی خستە سەر کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و، بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان و پرسی ناردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێم و داهاتی نەوت و مووچەی فەرمانبەران و پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و شەڕی تیرۆرستان و چەند پرسێکی دیكه، تەوەری سەرەکیی وتەکانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان بوو.
پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ پەرلەمانتاران کرایەوە و لە دانیشتنەکەدا نزیکەی بیست پەرلەمانتار پرسیار و سەرنجیان لەسەر داهاتی نەوت و قەیرانی دارایی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد هەبوو. پەرلەمانتارانی لیژنە تایبەتمەندەکانی ئەم بوارانە و ئەو پەرلەمانتارانەی کە فراکسیۆنەکانیان ئەندامیان لەو لیژنانەدا نەبوو، پرسیاریان لە ئەنجومەنی هەرێمی بۆ نەوت و گاز کرد، دواتریش لیژنەکە وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی پەرلەمانتارانیان دایەوە.
به‌ڕێز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای کرد، ئەو پەرلەمانتارانه‌ی لەو لیژنانەدا نەبووبن و نەیانتوانی پرسیار بكه‌ن، دەتوانن پرسیار بۆ لیژنەی ناوبراو بنێرن، كه دەبێت بە زووترین کات وەڵامەکان بگاتەوە بە پەرلەمانتاران.
دوای زیاتر لە8 کاژێر گفتوگۆکردنی نێوان پەرلەمانتاران و ئەنجومەنی هەرێمی بۆ نەوت و گاز، دانیشتنەکە کاژێر 8ی ئێواره کۆتایی هات و لە کۆنگرەیه‌كی ڕۆژنامەنووسیدا هەریەک لە به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی سه‌رۆك و جێگری سەرۆک وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی دانیشتنەکەیان بۆ ڕۆژنامەنووسان خستە ڕوو.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ى نۆڤه‌مبه‌رى 2014ى لیژنه‌ى هه‌رێمى بۆ كاروبارى نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا تیشكیان خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕاگەیاند، هەرێم بە هیچ شێوەیەک کۆنترۆڵی نەوتی خۆی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ ناکات. ئاماژەیشی بەوە دا کە حکوومەتی عێراق بەبێ هەرێم ناتوانێ نەوتی کەرکووک هەناردە بکات. هه‌روه‌ها گوتى: هیوادارین کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکرێن، بەڵام لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنیش، حکوومەتی هەرێم چارەسەری دیکەی هەیە. جه‌خیشى کردەوە، کە بازرگانیکردن لەگەڵ داعش خیانەتی نیشتمانییە.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کاتێک حکوومەتی عێراق بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی، ئێمە هیچ نەوتێکمان هەناردە نەکردبوو، ئەوان تاکلایەنانە بڕیاری خۆیان دا. ڕایشیگەیاند هەرێمی کوردستان دەبێ میکانیزمێک دابڕێژێت کە ئەو دۆخە جارێکی دیكه دووپات نەبێتەوە. دووپاتیشى کردەوە هەرێم بە هیچ شێوەیەک کۆنترۆڵی نەوتی هەرێم ناداتە دەست سۆمۆوە.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا لە مانگی یەکەوە کە مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەهاتووە، هەتا ئێستا بەو سیاسەتەی داماناوە، هەتا ڕادەیەکی زۆر مووچەی فەرمانبەرانمان دابین کردووە. هیوایشی خواست، لە ماوەیەکی کورت‌دا حکوومەتی هەرێمی کوردستان وا بکات کە مەسەلەی پێدانی مووچە نەبێتە هەواڵی ڕاگەیاندنەکان، دڵنیایی خۆیشی ڕاگەیاند، کە حکوومەتی هەرێم بەو ئاستە دەگات.
لە لایەکی دیکەشەوە جێگری سەرۆک وه‌زیران به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئەمه‌ریکا و بەریتانیا و نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانی ئەو دۆخەن و، گوشارێکی زۆریش بۆ حکوومەتی عێراق دەهێنن، بۆ ئەوەی پابەندی ئەو بەڵێنانە بن کە لە کاتی پێکهێنانی حکوومەتدا بە هەرێمی کوردستانیان داوە. به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی گوتیشی بەردەوام لەگەڵ ئەو وڵاتانە لە پەیوەندیداین و، نیگەرانیى خۆیشمان بە نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕاگەیاندووە.
لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگەیاند: ئەولەویەتی سیاسەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە چارەسەرێک لەگەڵ بەغدا بدۆزێتەوە، ئێمەیش پێمان وایە باشترین چارەسەر ئەوەیە لەگەڵ بەغدا ڕێگەچارەیەک بۆ دەرچوون لەو دۆخە بدۆزینەوە. ئه‌وه‌یشى نەشاردەوە كه ئەگەر لەگەڵ بەغدا ڕێک نەکەوتین، ئەوە مانای ئەوە نییە چارەسەرێکی دیکە نەبێت، بێگومان ڕێگەچارەی دیکەیش هەیە، بەڵام ئەولەویەتی هەرێم ئێستا ئەوەیە، لەگەڵ بەغدا بگەینە چارەسەرێکی هاوبەش.
هه‌روه‌ها گوتى: هیوادار بووین له سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق و وەزیر ه نوێیه‌که‌ی نه‌وت، سیاسەتێکی نوێ و بەرچاوڕوونییەکی نوێتریان لە بەغدا بۆ چارەسەركردنی کێشەکان هه‌بێت، ئێستایش ئەو هیوایەمان هەیە کێشەکان چارەسەر بن. ئاشکرایشی کرد كه بڕیار وایە به‌ڕێز وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەرێم بکات و گوتی: چاوەڕێی ئەو دیدارە دەکەین و دوای ئەوە بڕیار لەسەر کاتی چوون بۆ بەغدا دەدەین.
هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه کە هەرێمی کوردستان هەتا کۆتاییی 2015 دەتوانێ بەشە بودجەی 17%ی ڕاسته‌قینه‌ى خۆی پڕ بکاتەوە و ڕایگەیاند، بەغدا سه‌روه‌رى لە بەشە بودجەی هەرێم جیا دەکاته‌وه، دوای ئەوەیش تێچووەکانی حاکیمەیش جیا ده‌كاته‌وه، ئینجا بودجه‌ى هەرێم دادەنێت، ئەوەیش لە کاتێکدایە کە هەرێم بەشێکە لە سه‌روه‌ریى عێراق و، پێشمەرگەی هەرێم بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی عێراق.
به‌ڕێز سەرۆک وەزیران گوتیشی: ئەمڕۆ پێشمەرگە لە هەندێک شوێن ماوەتەوە، کە ئەگەر بۆ پاراستنی خاکی هەرێم بێت، پێویست ناکات لەو شوێنانە بمێننەوە، بەڵام بەوانەیشەوە پێشمەرگە وەکوو بەشێک لە سیستەمی بەرگریی عێراق حیسابی بۆ نەکراوە. ئاماژەی بەوەش دا کە تا مانگی سێی 2015، هەرێم دەتوانێ ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێم ده‌هات، کە لە 11% تێناپەڕێت، له ڕێگه‌ى فرشتنى نه‌وته‌وه پڕ بکاتەوە.
سەبارەت بە دیدارى ئه‌مڕۆى به‌ڕێز پارێزگای کەركووكیش له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، ڕایگەیاند ئەوان بەردەوام پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە. گوتیشی: به‌ڕێز پارێزگاری کەركووك سەردانی تورکیا دەکات و، بەر لە چوونی بۆ تورکیا هاتبووە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ ئێمە بکات و، تێبینییەکانی ئێمە وەربگرێت.
سەبارەت بە ده‌نگۆى بازرگانیکردن لەگەڵ داعش بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: "بازرگانیکردن لەگەڵ داعش بە خیانەتی نیشتمانی دەزانین". لەگەڵ ئەوەش ڕایگەیاند، لە ڕاگەیاندنەکاندا باسی هەندێک ناو دەکرێت، بەڵام تاکوو ئێستا یەکلا نەبوونەتەوە. هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر به جددى له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ڕاده‌وستێت و ده‌بێ تاوانبارن جا هه‌ر كێ بن، به سزاى یاساییى خۆیان بگه‌ن.
ده‌رباره‌ى ئەو فڕۆکەیەش كه هه‌فته‌ى ڕابردوو لە سلێمانی مۆڵەتی نیشتنەوەی پێنەدرا، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هەر فڕۆکەیەک بۆ هەولێر و سلێمانی دێت، دەبێت مۆڵەتی نیشتنەوەی لە بەغدا پێبدرێت، بەڵام ئەو فڕۆکەیە مۆڵه‌تی نەبووە، هەر بۆیەیش لە فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕێگه‌ى نیشتنەوەی پێنەدراوە و، دوای ئەوە فڕۆکەکە چووەتە بەغدا و ئاگادار نین لە بەغدا چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە. له‌سه‌ر بە نرخی بەنزینیش ڕایگەیاند، خوازیارى ئه‌وه‌ین كه نرخه‌كه‌ى كه‌م بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا و له‌م بارودۆخه‌دا حکوومەتی هەرێم ناتوانێ نرخی بەنزین کەم بکاتەوە.
هاوکات به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وه‌زیرانى هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوه قه‌رز وه‌رگرێت، بۆ ئه‌مه‌ش پڕۆژه یاسایه‌كى ناردووه‌ته په‌رله‌مان و خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ کراوە. ئاماژەی بەوەش دا، لەگەڵ پەسەندکردنی ئەو یاسایە، حکوومەتی هەرێم دەتوانێ لە چوارچێوەی ئەو یاسایەدا داوای قەرزی نێودەوڵەتی بكات. ئاشکرایشی کرد، لەگەڵ شاندێکی حکوومەت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانى ئیمارات و بەریتانیاى كردووه، بۆ ئەوەی لە هەندێک بانکی نێودەوڵەتی داوای قەرز بكه‌ن، تا ئەو پارەیە ببێته داهاتێکی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان. گوتیشی، ئەوان قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەران وەرناگرن، بەڵکوو بۆ وەبەرهێنان و پڕۆژەی ستراتیژی بەکاری دەهێنن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌ڕێز مایكل فالۆن وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له به‌ڕێزان باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا و كونسلی به‌ریتانیا له هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی سه‌ربازی پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا بارودۆخی ئێستای مه‌یدانی و ڕه‌وشی به‌ره‌كانی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر تاوتوێ كرا و، سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه و پێداویستییه‌كانی له چه‌كی قورس و ته‌قه‌مه‌نی و پێویستییه سه‌ربازییه‌كانی دیكه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر له جه‌نگی دژی تیرۆرستانی داعشدا كه له‌سه‌ر هه‌موو جیهان بوونه‌ته مه‌ترسی، خرایه به‌ر باس.
به‌ڕێز وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا باسی له به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی خۆی بۆ كه‌مپێكی سه‌ربازی كرد كه تیایدا له لایه‌ن به‌ریتانیاوه مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه ده‌كرێت و خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ركه‌وتوویی و به‌رزیی ئاستی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان نیشان دا. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له هاوكاریكردنی سه‌ربازی و مرۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌پێی گۆڕانكارییه‌كانی قۆناغی داهاتوو، به شێوازی هاوكاریه‌كانیدا ده‌چێته‌وه. ده‌رباره‌ی سوپای عیراقیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سوپاس خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه و هه‌ندێ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كرا و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتری مرۆیی پێشكه‌ش به ئاوره‌كان بكرێت به‌تایبه‌تی كه وه‌رزی سه‌رما ده‌ستی پێكردووه و هاتنی زستان بارودۆخی ئه‌وان دژوارتر ده‌كات، بۆیه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی عیراقیش ده‌بێ هاوكاریی زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ن و خۆیان له ئاواره و په‌نابه‌ران به خاوه‌ن بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیای كرد و داوای كرد كه له كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها ڕۆڵی به‌ریتانیای له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رز نرخاند. ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا سوپاسی ڕۆڵی باڵیۆزی به‌ریتانیای له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان كرد و خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه. به‌ڕێز وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیش تیشكی خسته سه‌ر گرنگیی دوایین سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ له‌نده‌ن و جه‌خت له كاراكردنی لێكگه‌یشتنی دووقۆڵیی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه.
له كۆتاییی دیداره‌كه‌دا كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ كران و به‌رێز وه‌زیر و شاندی به‌ریتانی دووپاتیان كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌یان هه‌موو پشتگیرییه‌ك له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌كه‌ن و هیواخوازن به زووترین كات هه‌موو كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا قورسایی بخه‌نه سه‌ر كێشه‌ی سه‌ره‌كی، كه نه‌هێشتنی تیرۆر و تیرۆرستانه. شانده‌كه دووباره ده‌ستخۆشی و پێزانینیان بۆ رۆڵی پێشمه‌رگه و ئه‌و نه‌به‌ردیانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ده‌ربڕی.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێزان سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، وه‌زیری پێشمه‌رگه، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری حكوومه‌ت له به‌ریتانیا به‌شدار بوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی نۆڤه‌مبه‌ری 2014، به‌ڕێز د. فوئاد مه‌عسووم سه‌ركۆماری عیراقی فیدرال، له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له هه‌ولێر، پێشوازی له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا بیروڕا ده‌رباره‌ی ته‌واوی كێشه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی وڵات، به‌تایبه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش له عیراق و ناوچه‌كه و، گرنگیی سوودوه‌رگرتن له پشتگیریی نێوده‌ڵه‌تی بۆ عیراق له بواری سه‌ربازی و مرۆیی‌دا، ئاڵوگۆڕ كرا. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی و گرنگیی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان و پشتبه‌ستن به ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان، كرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدرال و پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان و، نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان به‌پێی ده‌ستوور و به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای ته‌واوی پێكهاته‌كان و گه‌لانی عیراقدا بێت، تاوتوێ كران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ’’تۆنی بلینكن’’ جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مه‌ریكی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا، پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق، بارودۆخی ئێستای ئه‌منی، پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ی عیراق و به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌ته‌كه‌دا، كه له لایه‌ن شاندی ئه‌مه‌ریكییه‌وه به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنرا و وه‌ك هۆكارێك بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردن و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراقیان له قه‌ڵه‌م درا، تاوتوێ كران، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستخۆشییان له هه‌رێم و ئه‌و وه‌زیره به‌ڕێزانه كرد كه له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه بۆ حكوومه‌تی به‌ڕێز عه‌بادی ده‌ستنیشان كراون.
باری ئه‌منی و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆرستانی داعش له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی عیراق و پێویستیی هه‌وڵدانی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ داڕشتنی پلانێكی تۆكمه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان كه پێویسه له لایه‌ن خودی عیراقییه‌كانه‌وه و به هاوكاریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بكرێت، هه‌روه‌ها به‌شداریی زیاتری لایه‌نه سوننییه‌كان و هێزه عه‌شایه‌ره‌كانی ناوچه جیاجیاكانی عیراق بۆ وه‌ده‌رنانی تیرۆرستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان، خرایه به‌ر باس.
شانده‌كه ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆڕاگرییه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا نواندوویانه و به‌شێكی زۆریان له‌و ناوچانه ئازاد كردووه‌ته‌وه كه له لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه كۆنترۆل كرابوون، هه‌وڵه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تیی مه‌یدانیشیان به‌رز نرخاند و ئاماژه‌یان به‌وه دا كه خۆیان زۆرێك له‌و ناوچانه‌یان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌شیان ڕوون كرده‌وه كاتێك هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی تیرۆرستان بووه‌وه، ئه‌مه‌ریكا بێ هیچ دوودڵییه‌ك به هانایه‌وه هات و هاوكاری كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانی له پێشكه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییانه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باسیان له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه به‌و توانا كه‌مانه‌ی هه‌یه‌تی، به سه‌دان هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ری له ئامێز گرتووه و داڵده‌ی داون و ئه‌مڕۆ له كوردستان جێگیر بوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له میانی دیداریان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، زۆر به ڕوونی هه‌ستیان به‌و پێزانینه كردووه كه بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌یانه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشییان له خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه زۆر به ڕێكوپێكی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه بوونه‌ته‌وه.
باسكردن له مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كانی عیراق و سووریا به گشتی و كۆبانێ به تایبه‌تی به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و تیایدا ڕوونیان كرده‌وه كه بنكه و مۆڵگه‌كانی داعش له ده‌وروبه‌ری داعش بۆمباران ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن، زۆر به نیگه‌رانیشه‌وه سه‌یری بارودۆخه‌كه و ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و وڵاتانی ناوچه‌كه به گشتی و په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا به تایبه‌تی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه حكوومه‌تی فیدرالی عیراق زیاتر بێته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به تایبه‌تی پرسی بودجه و مووچه و ئه‌و بابه‌تانه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژه له نێوان هه‌ردوولادا به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، وێڕای به‌خێرهێنان، سوپاسی سه‌ردانی شانده‌كه و ئه‌و تێبینی و تێڕوانینانه‌ی كرد كه له‌سه‌ر خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پێزانینه‌ی بۆ پێشمه‌رگه هه‌یانبوو، هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌ش به خۆیان و سه‌رۆك ئۆباما و ئه‌مه‌ریكا كرد كه به هانای خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هاتوون و له كاتی پێویستدا دۆستانی خۆیان جێ نه‌هێشت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق به‌شێكه له نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له سه‌ر وڵاته‌كه هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی جددی به‌شداری له حكوومه‌تی تازه‌ی عیراقدا ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌دات تاكوو سه‌ركه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له‌و قه‌یرانه ده‌رباز ببێت و هێزی دڕنده‌ی داعش له‌ناو بچێت، له هه‌مان كاتدا له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوای كرد له‌پێناو چاره‌سه‌رێكی گونجاو‌دا، ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له دیالۆگی نێوان هه‌ردوولا بكات.
له كۆتاییی دیداره‌كه‌دا و ده‌رباره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوچه‌كه، چه‌ندین بیروڕا ئاڵوگۆڕ كران و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی داوای كرد هاوكاریی زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاریگه‌رانه‌تر ڕووبه‌ڕووی تیرۆرستان ببێته‌وه.
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ: سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر گرنگ دەبێت
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە