پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/2/9، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆشكی ئه‌لبه‌حر له ئه‌بوو زه‌بیی پایته‌خت، له لایه‌ن به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان جێنشینی ئه‌بوو زه‌بی، جێگری سه‌ركرده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌بی ‘’’ئیمارات’’ه‌وه، پێسوازی لێ كرا.
له دیدارێكدا به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان، خۆشحاڵیی خۆی به دیداری به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی نیشان دا و سوپاسی به‌ڕێزیانی كرد بۆ به‌شداریكردنی خۆی و شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لوتكه‌ی حكوومه‌ت كه ئه‌مڕۆ له دوبه‌ی كاره‌كانی ده‌ست پێكرد و ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی بانگهێشتكردنی بۆ ئه‌م لوتكه جیهانییه كرد و خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی ئیمارات و به‌شداریكردنی له لوتكه‌ی حكوومیدا ده‌ربڕی.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی و عیراق به‌گشتی له‌گه‌ڵ ئیمارات كرد و جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ به‌ره‌وپێشبردن و چۆنیه‌تیی بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كان و به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا، كرده‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی هه‌نووكه‌ییی مایه‌ی بایه‌خی دوولایهنایان، تاوتوێ كرد.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كۆمه‌ك و هاوكارییه مرۆییه‌كانی ئیمارات دووپات كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه به‌تایبه‌تی تیشكی خسته سه‌ر ڕۆڵی دیار و به‌رچاوی مانگی سووری ئیماراتی كه له چه‌ندین ناوچه‌ی جیا له هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ك و هاوكاری پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران كردووه و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ران و ستافی ئه‌و دامه‌زراوه مرۆییه كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/2/9، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن به‌ڕێز شێخ عه‌بدوڵڵا بن زاید ئال نه‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌بی ’’ئیمارات’’ه‌وه، پێشوازی لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ ئیمارات كرد و تیشكیان خسته سه‌ر چۆنیه‌تیی بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان. له‌مباره‌یه‌وه باس له ڕۆڵی كونسلخانه‌ی گشتیی ئیمارات له هه‌ولێر كرا و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕۆڵی به‌ڕێز كونسل و كونسلخانه‌ی گشتیی ئیماراتی له هه‌ولێر به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ی به هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات كرد. به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتیش ڕۆڵی كونسلخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر به ڕۆڵێكی گرنگ له‌قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ردوولا ڕه‌وش و بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعشیان به‌تایبه‌تی تاوتوێ كرد و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه شه‌ڕی دژی تیرۆر، ته‌نیا به چه‌ك ناكرێت و هاوكات له‌گه‌ڵ لێدان و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، ده‌بێ له ڕووی هزریشه‌وه شه‌ڕی تیرۆر و بیری توندوتیژی بكرێت.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، به بانگهێشتێكی فه‌رمی و به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی حكوومی كه له به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه سروشتییه‌كان، پلاندانان و وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو، بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی حكوومی، دوێنێ ئێواره گه‌یشتنه دوبه‌ی.
لە دووەمین ڕۆژی سەردانیدا بۆ میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەبی ’’ئیمارات’’، نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ 2015/2/10، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری، لە لایەن به‌ڕێز شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەكتووم، جێگری سەرۆكی ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆك وەزیران و حاكمی میرنشینی دوبەیەوە، پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا به‌ڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سوپاسی به‌ڕێزیانی كرد بۆ بانگهێشتكردنی بۆ لوتكەی حكوومی لە دوبەی، بەڕێز شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەكتووم - یش خۆشحاڵیی خۆی بۆ بەشداریی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لوتكەی حكوومیدا دەربڕی.
لە دیدارەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ ئیمارات كرا و هەردوولا خواست و ئامادەییی خۆیان بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان لە بوارە جیاكانی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و كەلتووری و كۆمەڵایەتیدا، دووپات كردەوە.
تاوتوێكردنی دوایین ڕەوشی ناوچەكە بەگشتی و شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش بەتایبەتی و گرنگیی پێكهێنانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی تیرۆر، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو. لە كۆتاییدا بەڕێز شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەكتووم، پەرتووكێكی خۆی بە دیاری پێشكەش بە به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد.
دوای دیدارەكە بەڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوەری، بەشدارییان لە دانیشتنی سەرەكیی ئەمڕۆی لوتكەی حكوومیدا كرد، كە تیایدا بەڕێز شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نه‌یان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات، باسێكی تێروتەسەلی دەربارەی چۆنیەتیی گەشەسەندنی ئابووریی ئیمارات و دامه‌زراندنی ژێرخانی ئه‌و وڵاته، هەر لە ڕۆژی دامەزرانی دەوڵەتەوە تا ئێستا پێشكەش كرد، كە بۆتە یەكێك لە ئابوورییە پێشكەوتووەكانی ناوچەكە و جیهان.
له به‌رده‌وامیی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له دوبه‌ی، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2015/2/10، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له لایه‌ن به‌ڕێز شێخ سوڵتان بن خه‌لیفه بن زاید ئال نه‌یان، ڕاوێژكاری به‌ڕێز سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیماراته‌وه، پێشوازییان لێكرا.
له دیدارێكی دۆستانه‌دا، هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان به دیداره‌كه و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات ده‌ربڕی و داكۆكییان له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه و دانانی میكانیزمێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ده‌ربڕی. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی یاوه‌ری، پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی ڕه‌وش و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاكاندا و خواستی هه‌رێم بۆ بنیاتنانی په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان و هه‌وڵدان بۆ سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه پێشكه‌وتووه‌كانی ئیمارات و نموونه پێشكه‌وتووه‌كانی دیكه‌ی جیهان، دووپات كرده‌وه.
دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش و سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه و شكست و ڕاكردنی تیرۆرستان و ئازادكردن و پاككردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ناوچه‌كان له داعش، هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پشتگیریی پێشمه‌رگه و پێشبینیی ڕێڕه‌وی ڕووداوه‌كان و داهاتووی ناوچه‌كه، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
دوای به‌شداریكردنی له لوتكه‌ی حكوومیدا له دوبه‌ی، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2015/2/11 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه، گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له ماوه‌ی دوو ڕۆژی مانه‌وه‌یدا له میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌بی ’’ئیمارات’’، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، وێڕای به‌شداریكردنی له چه‌ند پانێلێكی لوتكه‌ی حكوومیدا، له ئه‌بوو زه‌بیی پایته‌خت و له دوبه‌ی، له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێزان شێخ محه‌مه‌د بن ڕاشد ئال مه‌كتووم، جێگری سه‌رۆكی وڵات، سه‌رۆك وه‌زیران و حاكمی دوبه‌ی، شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان جێنشینی ئه‌بوو زه‌بی، جێگری سه‌ركرده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان، شێخ عه‌بدوڵڵا بن زاید ئال نه‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وه و شێخ سوڵتان بن خه‌لیفه بن زاید ئال نه‌یان، ڕاوێژكاری به‌ڕێز سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان ساز كرد و ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات و ڕه‌وشی ناوچه‌كه و شه‌ڕی دژی تیرۆر، گفتوگۆیان كرد.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی به بانگهێشتێكی فه‌رمیی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیمارات، بۆ به‌شداری له لوتكه‌ی حكوومی و دیداری گه‌وره به‌رپرسان و ڕێبه‌رانی ئیمارات، به سه‌ردانێكی دوو ڕۆژی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه سروشتییه‌كان، پلاندان، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، یاوه‌ری بوون.
بۆ تاوتوێكردنی ڕه‌وش و بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژه‌تیرۆر و قه‌یرانى دارایى و كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌ش له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/2/2، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ هه‌ر پێنج لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی به‌شداری حكوومه‌ت، كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كانیش ئاماده‌ى بوون، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، سوپاس و ده‌ستخۆشیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌رله‌مانته‌ران و فراكسیۆن و لایه‌نه‌كانى كوردستان له په‌رله‌مانی عیراقى فیدرال دووپات كرده‌وه كه كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدرال، نموونه‌یه‌كی زۆر باشیان له هه‌ماهه‌نگی، یه‌كڕیزی و كاری پێكه‌وه‌یی نیشان دا و ئه‌نجامی ئه‌م كاره‌یان له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستاندا كه‌وته‌وه و به مایه‌ی ڕێز و پێزانینی له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران تیشكى خسته سه‌ر گوتاری میدیاییى لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكوومه‌ت و دووپاتی كرده‌وه كه گوتاری میدیاییی لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدارى حكوومه‌ت، له‌گه‌ڵ بنه‌ماى كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌شیی حكوومه‌تی بنكه‌فراوان یه‌ك ناگرێته‌وه، به جۆرێك كه لایه‌نه سیاسییه‌كان له حكوومه‌تدا یه‌كڕیز و یه‌كگرتوون و له میدیاشدا، ئۆپۆزسیۆنن. جه‌ختیشى له‌سه‌ر گرنگیى هه‌بوونى به‌رنامه و گوتارێكى هاوبه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخى ئێستا كرده‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌مووان پێكه‌وه به هه‌مان گیانى كارى پێكه‌وه‌ییى حكوومه‌تى بنكه‌فراوان و وه‌ك خاوه‌نى حكوومه‌ت و به‌رپرس به‌رامبه‌ر به دۆخه‌كه، ڕه‌فتار بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان وه‌زیرى پێشمه‌رگه ده‌رباره‌ى دوایین ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و پێداویستییه‌كانى پێشمه‌رگه، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى ده‌رباره‌ى قه‌یران و كێشه دارایییه‌كان و به‌رنامه و هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ چاكسازى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دابینكردنى داهات، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانیش ده‌رباره‌ى دۆسیه‌ى نه‌وت و ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسى نه‌وت و توانا و كێشه‌كانى وه‌زاره‌ت و ڕۆڵى وه‌زاره‌ت له دابینكردنى پێداویستییه دارایییهكانى هه‌رێمدا، پوخته‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد و وه‌ڵامى پرسیارى به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، دایه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌چاوكردنى دۆخى هه‌رێمى كوردستان كه به هه‌موو پێوه‌رێك له حاڵه‌تى شه‌ڕدایه، وه‌لانانى ناكۆكییه حزبییه‌كان و گرنگیى یه‌كڕیزى و ته‌بایى و یه‌كهه‌ڵوێستیى لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵگاى كوردستان به‌گشتى، هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیاریى هه‌مه‌لایه‌نه و هاوكاریكردنى حكوومه‌تى بنكه‌فراوان بۆ ڕووبهڕووبوونهى كێشه و قه‌یرانه‌كان و دانانى پلان و به‌رنامه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، به‌هێزكردنى پێشمه‌رگه و به‌ده‌ستهێنانى هاوكارى و پشتگیریى سه‌ربازى بۆ هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى كه‌ناڵه سیاسى و دیپلۆماسییه‌كانى هه‌رێمه‌وه، جه‌ختى له‌سه‌ر كرایه‌وه.
به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه، وێڕاى دووپاتكردنهوهى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى هاوخه‌مى بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و ده‌ستخۆشى و پیرۆزبایى له پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌ش به ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و توركیا و ئێران كرد كه له شه‌ڕى دژى تیرۆردا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و وێڕاى سوپاسكردنى هاوكارییه سه‌ربازى و مرۆییه سنوورداره‌كانى حكوومه‌تى فیدرال، جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تى عیراق ده‌بێ زیاتر هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر، كه ئێستا له جیاتى هه‌موو جیهان له‌گه‌ڵ تیرۆر له شه‌ڕێكى قورسدایه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا له ماوه‌یه‌كى داهاتووى نزیكدا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى لایه‌نه به‌شداره‌كانى حكوومه‌تى بنكه‌فراوان ببه‌سترێت و تیایدا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و قه‌یرانه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، پلان و به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه كه له ئاست ڕووداوه‌كان و دۆخه‌كه‌دا بێت، ئاماده بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری بەوەدا كە لەگەڵ ئەو سەركەوتنانەی لەدژی رێکخراوی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش تۆماری کراون، هێشتا جموجۆڵی هاوپەیمانی ناودەوڵەتی لەو ئاستەدا نییە کە بتوانێ داعش لەناو ببات، بەڵكو پێویستە پرۆسە سەربازییەكان چڕتر بكرێنەوە.
نێچیرڤان بارزانی لەدیمانەیەكدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز گوتی: بەبەردەوامبوونی شەڕی ناوخۆ وناكۆكیەكانی سوریا وبەنەبوونی سوپایەكی راستەقینەی عیراقی كە تەنها لەسەر كاغەز نەک لەسەر زەویدا بوونی هەیە وبە پڕچەکنەکردنی هێزەكانی پێشمەرگە، سەخت دەبێت رێکخراوی داعش لەناوبچێت.
هاوكات ئاماژەی بەوەشدا کە ستراتیژی ئێستای ئەمریكا تەنها دەبێتە هۆی سنورداركردنی تواناكانی داعش كە بەشێوەیەكی زۆر رێكخراوەوە كاردەكات كە دەبێتە مایەی هەڕەشەیەكی گەورە بۆ ناوچەکە وبۆ تەواوی جیهان بۆ چەند ساڵی داهاتوودا.
سەرۆكی حكومەت گوتی، "ئەمە شەڕێکی درێژخایەنە. ئەم رێكخراوەیە 15 ملیۆن كەسیان لەعیراق وسوریا كۆنترۆڵ كردووە وتا ئێستاش کە تواناکانی سنووردار کراون، دەتوانێت هێرشی چەكداری بكات. ئەوان بەشێوەیەكی زۆر رێكخراوەوە دەتوانن خەڵك بۆ خۆیان رابكێشن لەهەموو جیهاندا."
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتیدەكاتەوە تەنها بە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی داعش لە ناوناچێت بەڵكو پێویستە هێزی تایبەت، نەوەك سەربازی ئاسایی، لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوبەش شانبەشانی پێشمەرگە بەشداری ئەم شەڕە بكەن.
ئەوەشی خستەڕوو كە پێویستە ئامانج وسیاسەت وپلانەكان بۆ لاوازكردن یاخود دەركردن ولەناوبردنی ئەم رێكخراوە تیرۆریستیە یەك بێت وڕێوشوێنی دیكەش لەمبارەیەوە بگیرێتەبەر.
هەروەها گوتی، "كورد لەو ناوچانەدا شەڕی داعش دەكات كە بە كوردستانی دزانێ وهەوڵدەدات پێشمەرگە بۆ شەڕی ئەم رێكخراوە لەموسڵ یان لەشارەكانی دیكەی سوننە نشین بەكارنەهێنێت. وەکو کورد، ئێمە نامانەوێ رابەرایەتی هیچ هێرشێك بكەین بۆ ئازادكردنی موسڵ بەڵكو دەمانەوێ خۆمان لەململانێ وشەڕی دیكە بەدوور بخەینەوە."
نێچیرڤان بارزانی كاتی رزگاركردنی موسڵی بەدووبارە رێكخستنەوەی سوپای عیراق بەستەوە كە لەهاوینی ڕابردوودا لەموسڵ شكستی خوارد وگوتی، "پێویستە لەمبارەیەوە واقیعیانە بیر بكەینەوە، ئێستا سوپایەكی عیراقی نیە بتوانێت ئەم كارە بكات، ئەم پرسە كاتی دەوێ هەروەها بەگومانیشم لەوەی تامانگی ئاداری داهاتوو بتواندرێ موسڵ ئازاد بكرێت تەنانەت تا مانگی حوزەیرانیش ئەم كارە ناكرێت."
سەرۆكی حكومەت مانگی سێپتەمبەر/ئەیلول یانیش ئۆكتۆبەر/تشرینی یەکەمی بەكاتێكی گونجاو واقیعی زانی بۆ هێرشكردنە سەر موسڵ وئەم هێرشەشی بەتوانای بەغدای بۆ راهێنانی ژمارەی تەواوی ئەو سەربازانە بەستەوە.
هەرچەندە ستایشی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەكانی ئەمەریكا وهاوپەیمانانی لەدژی داعش كرد، سەرۆكی حكومەت ئەوەی روونكردەوە كە پلانەكانی حكومەتی عیراق وهاوپەیمانان لەدژی داعش لەسەر ستراتیژێكی روون بونیاد نەنراون. گوتی "ئەوان پێویستیان بە پلان وستراتیژی گشتگیر هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، ئەم شتە تا ئێستا بوونی نیە بەرانبەر یەكگرتوویی ورێكخراویی جووڵەی داعش. راستە داعش مەشقی باشیان پێ نەكراوە بەڵام ئەوان پارەیەكی زۆریان هەیە ودەتوانن بەئارەزووی خۆیان خەڵك بۆ خۆیان رابكێشن وشەڕكەری واشیان هەیە كە لەهەر كاتێكدا بێ ئامادەی مەرگن."
نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكردەوە کە هێزەكانی پێشمەرگە لەزۆر شوێندا توانیویەتی نەخشەی هێز بۆ بەرژەوەندی خۆی بگۆڕێت وشكست بە داعش بهێنێت. "بەڵام ئەم هێزانە پێویستیان بەچەكی قورس‌تر هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانیان بەشێوەیەکی توندتر. ئەمە شەڕێکە کە ناتوانی بە چەكی AK-47 و RPG بیبەیتەوە."
نێچیرڤان بارزانی بۆ لە ناوبردنی داعش بەباشی زانی کە ئەولەویەت بدرێت بە داخستنی سنوری نێوان عیراق وسوریا، کە دەبێتە هۆكارێك بۆ راگرتنی دزەكردنی ئەم چەكدارانە وئازادی هاتووچۆیان لەنێوان ئەم دوو وڵاتەدا، كە بەشێكی زۆری ئەم ناوچەیە ئێستا كەوتۆتە ژێر دەسەڵاتیان.
سەرۆكی حكومەت دووپاتیكردەوە تا چارەسەركردنی كێشەی سوریا، رووخاندنی داعش كارێكی ئاسان نابێت.
هەر لەهەمان دیمانەدا، نێچیرڤان بارزانی حەیدەر عیبادی سەرۆك وەزیرانی عیراقی بەكەسێكی واقیعی (پراگماتی) وەسفكرد بە بەراورد لەگەڵ نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق كە سیاسەتێكی تاكڕەوانەی پەێرەوكردو دژایەتی سوننەی كرد کە لەئەنجامدا ئەو ژینگەیە دروستبوو كە وای كرد داعش بەرزببێتەوەو بەشێكی عیراق داگیر بكات. هەروەها مالیكی بە گرفت بۆ عیبادی وەسفکرد چونكە مالیكی تا ئێستا خاوەنی بنکەیەکی هێزە لە ئاستی ناوخۆدا.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە نكۆڵی لەوە ناكرێت کە ئەو عیراقەی دوای ساڵی 2003ـەوە بەهۆی شەڕی تایفەییەوە بارودۆخی تێكچوو، نەیتوانیوە وەكو ولاتێكی یەكگرتوو خۆی نیشان بدات. هیچ وەلا ووابەستەیەك بۆ عیراق نیە.
هەروەها گوتی زۆر گرنگە شێوازێك بۆ پێكەوەژیان لەچوارچێوەی سنووری ئەم وڵاتەدا بدۆزرێتەوە ئەگینا پێچەوانەكەی دەبێتە هۆی خوێنڕشتنی زیاتر وعیراقیش دەبێتە فاكتەرێك بۆ تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە.
له برووسكه‌یه‌كی پیرۆزباییدا بەبۆنەی ڕزگاركردنی شاری كۆبانێوه، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە پێشمەرگە و شەڕڤانان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان كرد و سوپاسی توركیا و هاوپەیمانانیش دەكات لە بەشداریكردنیان لە ڕزگاركردنی كۆبانێ.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەبۆنەی ڕزگاركردنی كۆبانێ، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵكی كۆبانێ، پێشمەرگە، شەڕڤانان و هەموو گەلی كوردستان و ئازادیحوازان و جیهان دەكەین. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی لە بەڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین، كە وەك شه‌نگال و شوێنەكانی دیكەی كوردستان، هەمیشە لە خەمی ڕزگاركردنی كۆبانێدا بووه و هەموو هەوڵێكی دا بۆ ئەوەی هاوپەیمانان هاوكاریی كۆبانێ بكەن و هێزی پێشمەرگە بگاتە ئه‌وێ.
هه‌ر لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی هەوڵ و هەڵوێستی بەڕێزان ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەركۆمار و ئەحمەد داوودئۆغلۆ سەرۆك وەزیرانی توركیا بكەم، كە بەبێ هەڵوێستی جوامێرانەی ئەوان، نەدەكرا هێزی پێشمەرگە بگاتە فریای كۆبانێ، هه‌روه‌ك چۆن ڕۆڵێكی گرنگیشیان لە یارمەتیدانی ئاوارەكانی كۆبانێ گێڕا. سوپاسی هەڵوێستی ئەمه‌ریكا و هاوپەیمانەكانیشی دەكەین، كە بە پشتیوانیی ئاسمانی و گەیاندنی تەقەمەنی لە هەرێمی كوردستانەوە، هاوكاریی كۆبانێیان كرد.
كۆبانێ ببووە سیمبۆلێكی خۆڕاگری و بەرگری بەرامبەر تیرۆریستانی داعش، هەموو حیزبەكانی كوردستان و هەموو كورد لەسەر پێویستیی هاوكاریكردنی كۆبانێ یەكدەنگ بوون، ئەمڕۆش بەبۆنەی ڕزگاركردنییه‌وه لە لایەن پێشمەرگە و كچ و كوڕە شەڕڤانە خۆڕاگرەكانەوە، پیرۆزبایی لە هەموو حیزبەكانی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان و یەك بە یەكی كوردستانیان دەكەم. هیوادارم لە ماوەیەكی نزیكدا هەموو گوندەكانی دەڤەری كۆبانێ و هەموو شوێنێكی كوردستان لە دەست تیرۆریستانی داعش ڕزگار بكرێن.
ئەم سەركەوتنە ئەنجامی هەوڵ و قوربانیدانی شەڕڤانان و پێشمەرگەیە و پێویستە شەهیدانی كۆبانێ و هیچ شوێنێكی دیكەی كوردستان لەبیر نەكەین. حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە گوێرەی توانای خۆی، هاوكاریی خەڵكی ئاوارەبووی كۆبانێی كرد و لە داهاتووشدا بەپێی توانا هاوكاریی خەڵكی ئەو شارە خۆڕاگرە دەكات.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
26/1/2015
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ: سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر گرنگ دەبێت
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە