ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2015/3/21، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ڕێوڕه‌سمی پیرۆزكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا له ئامه‌د، په‌یامی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خوێندرایه‌وه، كه له وه‌ڵامی بانگهێشتكردنی به‌ڕێزیان بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه، ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكانی HDP، DTK و DBPی كردبوو.
له په‌یامه‌كه‌یدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی وێڕای سوپاسكردنیان بۆ بانگهێشتكردنی بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه، نه‌ورۆزی ئه‌وان و هه‌موو كوردستانیان پیرۆز ده‌كات و هیوا ده‌خوازێ جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ ته‌واوی كورد و كوردستانیان و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهان، سه‌ركه‌وتن و شادی بهێنێت.
له په‌یامه‌كه‌یدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی خۆی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری و دوایین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌م پێناوه‌دا نراون، دووپات ده‌كاته‌وه و ئاماده‌ییی هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی ئاشتی نیشان ده‌دات.
له دووه‌مین ڕۆژی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ ئیتالیا، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٣-٣-٢٠١٥، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له ڕۆما له لایه‌ن به‌ڕێز ’’پاوڵۆ جێنتیلۆنی’’ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیاوه پێشواز‌ییان لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا خۆشحاڵیی خۆی بۆ سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ ئیتالیا ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان به‌رده‌وام ئاگایان له بارودۆخی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان و عیراقه، به‌ڵام ئه‌م سه‌ردانه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی له شاندی هه‌رێمی كوردستان خۆیه‌وه، دوایین هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه بزانن.
بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیا، پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه، دۆخی مووسڵ و هه‌وڵ و پلانه‌كان بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و شاره و گرنگیی به‌شداریی هه‌مه‌لایه‌نه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بۆ ڕزگاركردنی، ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا، گرنگیی به‌شداری و هاوبه‌شیی هه‌موو پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ی سیاسیی عیراقدا و بارودۆخی سووریا و كاریگه‌ریی پێشهاته‌كانی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌كه به‌گشتی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ كران.
به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی به هاوكاری و پشتگیریی سه‌ربازی و مرۆیی و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ئیتالیای له هه‌رێمی كوردستان بۆ كونسلخانه‌ی گشتی به نیشانه‌ی بایه‌خدانی ڕۆما به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئیتالیا به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و به هه‌موو به‌ڵێنه‌كانییه‌وه بۆ هاوكاری و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان، پابه‌نده.
ده‌رباره‌ی هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانیش، ڕایگه‌یاند: ئیتالیا له پشتگیریی سه‌ربازی به ناردنی چه‌ك و قه‌قه‌مه‌نی و ڕاهێنه‌رانی سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وه‌ی تا ئێستا له ڕووی مرۆیی و سه‌ربازییه‌وه پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كراوه، دوایین ئاستی هاوكارییه‌كان نه‌بووه. هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی به ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی و پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عیراق دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌ڵوێست و پشتگیرییه‌كانی ئیتالیای كرد و ده‌ستخۆشی له بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی ئیتالیا له هه‌رێمی كوردستان بۆ كونسلخانه‌ی گشتی كرد و هه‌موو پشتگیری و هاوكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ سه‌ركه‌وتنی كاری كونسلخانه‌كه‌یان، نیشان دا. ده‌رباره‌ی په‌یوه‌نیش له‌گه‌ڵ به‌غدا، ته‌واوی پابه‌ندیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به دوایین ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال و یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥-ه‌وه ده‌ربڕی و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه، دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان به پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و كولتووری فره‌نه‌ته‌وه‌یی و فره‌ئایینی و ئه‌و پره‌نسیپانه‌وه پابه‌نده، كه به درێژاییی مێژوو له‌ناو پێكهاته جیاكانی كوردستاندا هه‌بوون و بێ جیاوازی به‌رگری له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان ده‌كات، باسی له ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ش له پاراستن و به‌رگریكردن له هه‌موو ناوچه و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، باڵیۆزی عیراق له ئیتالیا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتالیا، ئاماده بوون. دوای ئه‌وه‌ش به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا سەرەتا بەڕێز وەزیری دەرەوەی ئیتالیا بەخێرهاتنی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری كرد و سەرۆك وەزیرانی هەرێمیش سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئیتالیای كرد بۆ ئەو پێشوازییەی كە لێیان كراوە و گوتی: " من دەمەوێ لەو ده‌رفه‌ته‌دا سوپاسی گەلی كوردستان بە گەل و حكوومەتی ئیتالیا بگەیەنم. سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا، یەكەم سەرۆك وەزیر بوو دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هەرێم، سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و دوای ئەویش جەنابی وەزیری دەرەوە سەردانی كردین.
ئێمە سوپاسی پشتگیریی سەربازی و مرۆییی ئیتالیا دەكەین بۆ هەرێمی كوردستان و خۆشحاڵین بە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان لەگەڵ ڕۆما. لە ئەنجامی ئەو پشتگیرییە سەربازییەی كە لە لایەن ئەمەریكا و وڵاتانی ڕۆژئاواوە لێمان كرا، سەركەوتنی باشمان بەرامبەر داعش بەدەست هێناوە. ئەو شەڕەی ئەمڕۆ لەگەڵ داعش دەیكەین، تەنیا شەڕی كورد نییە؛ بەڵكو شەڕی هەموو مرۆڤایەتییە لە دژی ئەو تیرۆریستانە. پێشمەرگەكانی ئێمە لە شەڕی دژی داعشدا جددین و ئێمە وەك گەلی كورد هیوادارین وڵاتانی ڕۆژئاوا لەو ئەركەی كە ئەمڕۆ كورد لە دژی ئەو تیرۆریستانە بەڕێوەی دەبات، تێبگەن.”
لەبارەی هاوكارییە مرۆییەكانی ئیتالیا بۆ هەرێمی كوردستان، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: "لەگەڵ جەنابی وەزیری دەرەوە باسی ڕەوشی مرۆییی ئەو پەنابەرانەمان كرد كە بەهۆی هێرش و مەترسییەكانی تیرۆریستانی داعشه‌وه ئێستا زیاتر لە ملیۆنێك و پێنجسەد هەزار كەس ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوونە و بەمەش لە ماوەیەكی نزیكدا ڕێژەی دانیشتوان لە هەرێمی كوردستان سەدا بیست و هەشت زیادی كردووە. ئەوەی لە توانای ئێمەدا هەبێت بۆ ئەو خەڵكە ئاوارەیە كە لە كورد و مەسیحی و شەبەك و عەرەب پێكهاتوون، بۆیان دەكەین. جارێكی دیكه سوپاسی حكوومەت و گەلی ئیتالیا دەكەین بۆ هاوكارییە مرۆییەكانیان و هیوادارین بە هاوكاریی هەموولایەك كۆتایی بەو تیرۆریستانە لە هەموو شوێنێك بهێنین."
لەبارەی هاوكارییە سەربازی و مرۆییەكانی ئیتالیا بۆ هەرێمی كوردستان و ئەو كێشە داراییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەریەك له بەڕێزان وەزیری دەرەوەی ئیتالیا و بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاماژه‌یان به‌وه دا كە لە كۆبوونەوەكەیاندا باسیان لەوە كردووە هاوكارییەكانی ئیتالیا بۆ هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا بەردەوام دەبێت، بە تایبەت هاوكارییە مرۆییەكان، چونكە خەڵكێكی زۆری ئاوارە لە هەرێم هەن و پێویستیی زۆریان بە هاوكاری هەیە. لە بارەی قەیرانی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستانیشه‌وه، بەڕێز سەرۆك وەزیران گوتی: "قەیرانێكی جددی دارایی بەرۆكی ئێمەی گرتووە و لەگەڵ جەنابی وه‌زیری دەرەوەی ئیتالیاش ئەو بابەتەمان باس كرد. هەڵوێستی ئیتالیا لەم بارەوە ئەوەیە كە هەردوولامان، واتە هەرێمی كوردستان و بەغدا كێشەكانمان لە ناوخۆی وڵات‌دا چارەسەر بكەین و جەنابی وەزیر ئێمەی هان دا كە كێشەكان لەگەڵ بەغدا لە ڕێگەی دایالۆگه‌وه، چارەسەر بكەین."
لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی قوناغی دوای چارەسەریی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: " ئێمە لە عیراق پابەندی دەستووری هەمیشەیین كە سەدا هەشتای خەڵكی عیراق دەنگی بۆ داوە. ئەوەی كە گرینگە پێویستە بەغدا واقعبینانە سەیری كێشەكان بكات و ئێمە ئامادەین ئەو كێشانەمان لەسەر دەستوور و ئەوانی دیكەش، لە چوارچێوەی عیراقدا چارەسەر بكەین. ئەولەویەتی ئێستای ئێمە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشە و وەك كورد ئێمە لەبەرەی پێشەوەین و پێشمەرگە و گەلی ئێمە لە بەرەكانی پێشەوەی ئەو شەڕی دژی تیرۆریستاندان و بە یارمەتیی وڵاتانی هاوپەیمان، توانیومانە هەڕەشە و هێرشەكانی ئەو تیرۆریستانە لە شوێنی خۆیان ڕابگرین."
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/3/2، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له ڕۆما له لایه‌ن به‌ڕێز ’’مه‌تێیۆ ڕێنزی’’ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیاوه پێشواز‌ییان لێ كرا.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیری و پشتیوانیی مرۆیی و سه‌ربازیی ئیتالیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی هاوینی ڕابردووی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا بۆ هه‌ولێر دووپات كرده‌وه و كات و مانای سه‌ردانه‌كه‌ی به گرنگ و پشتیوانییه‌كی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان له قه‌ڵه‌م دا. پاشان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و پێشڕه‌وی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وامی پێشمه‌رگه و ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌رانی له هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو كه بارێكی قورسیان خستووه‌ته سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌رێم و پێویستی به یارمه‌تی و هاوكاریی زیاتر هه‌یه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ ڕۆما نیشان دا و گوتی: دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه پشتگیری و هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازیمان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر هه‌موو پشتگیرییه‌ك له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، ڕێز و پێزانینی وڵاته‌كه‌یشی بۆ ئازایه‌تیی پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستاندا دووپات كرده‌وه كه وه‌ك گوتی: په‌یامی خۆڕاگری و ئازاییان دایه هه‌موو جیهان.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ته‌شه‌نه‌كردنی ڕێكخراوه تیرۆرستییه‌كان له شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ هه‌مووان پێكه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆر بیبنه‌وه و گوتی: ئیتالیا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه و زیاتر له جاران هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، چونكه هه‌رێمی كوردستان به شوێنێكی ستراتیژی ده‌بینین و خۆمان به دۆستی گه‌لی كوردستان ده‌زانین، بۆیه‌شه ئیتالیا بڕیاری داوه ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له هه‌رێمی كوردستان بۆ كونسلخانه‌ی گشتی به‌رز بكاته‌وه و به‌مه‌ش ده‌مانه‌وێ په‌یامێك بده‌ینه هه‌مووان كه ئێستا ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان له جاران باشتره و ڕایگه‌یاند: بۆ ئێمه گرنگه ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی له كوردستان هه‌یه، به‌رده‌وام بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بارودۆخی مووسڵ و ناوچه‌كه به‌گشتی و چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق و گرنگیی به‌شداری و هاوبه‌شیی هه‌موو پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ی سیاسیی وڵات‌دا تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی سووریا و كاریگه‌ریی پێشهاته‌كانی ئه‌وێ له‌سه‌ر ڕه‌وشی عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتی و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌رێكی سیاسیانه بۆ كێشه‌ی سووریا كرایه‌وه.
شاندی یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، له هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتالیا، پێكهاتبوون.
له به‌رده‌و‌امیی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ڤاتیكان، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/3/2، به‌ڕێز نێچیرڤان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پاوڵ ڕیچارد گاله‌گێڕ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان كۆبوونه‌وه.
له دیدارێكدا به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڤاتیكان ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه كه به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و ئاگایان له ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی هه‌نووكه‌ییی ناوچه‌كه هه‌یه، به‌ڵام خۆشحاڵه كه ئه‌مڕۆ له نزیكه‌وه و له شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆیه‌وه، گوێبیستی بارودۆخ و دوایین پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه ده‌بێت.
له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و پێشڕه‌وه‌ییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه و شكست و پاشه‌كشه‌ی ڕۆژانه‌ی تیرۆرستان له شه‌ڕی دژی تیرۆردا تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و داكۆكی له‌سه‌ر پێویستیی پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتری وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و یارمه‌تیدانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌م بواره‌دا، كرایه‌وه.
به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان سوپاس و ستایشی وڵاته‌كه‌ی بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه كه به‌بێ جیاوازی، كوردستانیان كردووه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌رگریكردن و پاراستنی ته‌واوی پێكهاته‌كان و ناوچه‌كانیان له مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر، به‌رز و به مایه‌ی ڕێز و پێزانینی ڤاتیكان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زانی.
له دیداره‌كه‌دا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڤاتیكان، به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولا، تاوتوێ كران. شاندی یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، له هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتالیا، پێكهاتبوون.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/3/2 له ڤاتیكان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن به‌ڕێز قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان پاپا فرانسیسه‌وه پێشواز‌ییان لێ كرا.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان به‌م دیداره نیشان دا و بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌یان به گشتی تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و شه‌ڕی دژی داعش و باس له گرنگیی پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان كرا، كه نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان و مرۆڤایه‌تی مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ن.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاكان و ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی خسته ڕوو، كه له ئه‌نجامی هێرشی تیرۆرستانی داعشدا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شه‌نگال و ده‌وروبه‌ریان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عیراق، له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی مه‌سیحی، ئێزدی و موسڵمانان، ناچار بوون زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان جێ بهێڵن و ڕوو بكه‌نه هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ جیاوازی و وه‌ك خوشك و برایانی خۆیان پێشواز‌ییان لێ كردوون و هه‌رچی له توانای حكوومه‌تدا بێت بۆ هاوكاری و یارمه‌تیدانی ئه‌وان، هیچ درێغییه‌كیان نه‌كردووه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان به هۆی زۆریی ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه له دۆخێكی زۆر سه‌ختدایه و باری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر قورسه، بۆیه داوای له قه‌داسه‌تی پاپا كرد كه هانی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش و و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بدات بۆ ئه‌وه‌ی باشتر به هانای ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه بێن و له ڕووی مرۆییه‌وه هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
له دیداره‌كه‌دا قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان سوپاس و ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه بێ جیاوازی به پیر ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه چووه و لانه و په‌ناگه‌ی داونه‌تێ و كۆمه‌ك و هاوكاری پێشكه‌ش كردوون. هه‌روه‌ها ستایشی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیان و ته‌باییه‌ی كرد كه له دێرزه‌مانه‌وه له‌نێو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی كوردستاندا هه‌بووه و هه‌یه، ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانیشی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا، به مایه‌ی ڕێز و پێ‌زانین له قه‌ڵه‌م دا.
له‌م دیداره‌دا شاندی یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتالیا، ئاماده بوون.
کۆچی دواییی نووسەری گەورە و ناوداری کورد مامۆستا یاشار کەمال، زۆر خەمبار و دڵتەنگی کردین. یاشار کەمال قەڵەمێکی مەزن و داهێنەرێکی ناودار و پێشکەوتنخواز بوو، نەک بە تەنها بۆ کورد و گەلانی تورکیا، بەڵکوو دەنگی ژیاندۆستی و ویژدانی زیندووی سەردەمەکەی بوو، بانگی ئاشتی و پێکەوەژیان و برایی و ئازادی بوو. هەموو بەرهەمە ناوازەکانی و هەموو ئەو خەڵاتە سەنگینانەی پێی بەخشرا بوون، گەواهیی جوانیی ئەو پەیامە مرۆڤدۆستانەی ئەم نووسەرە مەزنەن، کە ماوەی زیاتر له نیو سەد هه‌وڵی ده‌دا بە گوێی مرۆڤایەتیدا، بدات.
کۆچی دواییی ئەم داهێنەرە پێشکەوتنخوازەی کورد، زیانێكی گەورەیە بۆ سەرجەم دنیای پێشکەوتنخواز و ئازاد، بەتایبەتی لەم سەردەمەدا کە بیر و پەیامی توندڕەوی و مەرگ و تاریكی، بە دڕندانەترین شێوە هەوڵی ناشیرین‌کردنی ژیان و سڕینەوەی بەها جوانەکانی مرۆڤایەتی دەدەن، ئەم سەردەمەی کە لە هەموو کاتێك زیاتر پێویستی بە دەنگ و ڕەنگی وەک یاشار کەمال هەیە.
بە ناوی خۆمان و حکوومەت و گەلی کوردستانەوە، پرسه و سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلی کوردستان و هەموو دۆستانی پەیامی ئاشتی و جوانی و ئازادییەکەی یەشار کەمال دەکەین. سەرەخۆشیی تایبەتیشمان بۆ خانەوادەی بەڕێزی بەهەشتی یەشار کەمال، کە هەمیشە دەنگی ئاشتی و ئازادی و پێکەوەژیان و پێشکەوتنخوازی بووە بۆ هەمو پێکهاتە جیاجیاکانی وڵاتەکەی و گەلانی ناوچەکە و ته‌واوی جیهان.
نێچیرڤان بارزانی
2015/3/1
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا تێكدانی مۆزەخانەی شارستانیی مووسڵی لە لایەن ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە بە توندی شەرمەزار كرد و ڕایگەیاند ئەو كردەوەیەی داعش نیشانی دەدات كە ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە، بۆ سەر مێژوو و شارستانیەتی هەموو جیهان، مەترسییە.
ئەمەش دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی یه:
ئەمڕۆ هەموو خەڵكی عێراق و كوردستان، بە دیمەنەكانی وێرانكردنی مۆزەخانەی شارستانیی مووسڵ، خەمبار بوو. ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بە شێوەیەكی زۆر دڕندانه ئەو پەیكەر و شوێنەوارە مێژووییانەی تێكدا كە هەڵگری مێژووی سەدان ساڵی پێش زایین بوون.
وێرانكردنی ئەو مۆزەخانەیە و تێكدانی ئەو شوێنەوارانە، زیانگەیاندنێكی زۆر گەورە بوو بە شارستانیەتی هەموو جیهان. لەو باوەڕەشداین هەموو جیهان لەگەڵ ئێمەدا خەمگین دەبێت بۆ لەنێوبردنی ئەو هەموو شوێنەوارە مێژووییانەی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا، ئاشوورییەكان، كلدانییەكان، میدییەكان و چاخە كۆنەكانی ئیسلام، ئەوە زیانێكی زۆرە بۆ میراتی مرۆڤایەتی. ئەو كردەوەیەی داعش جارێكی دیكە ئەوەی دەرخستەوە، كە تەنیا دژی مرۆڤ نییە، بەڵكو دژی هەموو میرات و بەها مرۆڤایەتییەكان و شارستانیەتی گەلانیشە.
ئێمە لێرەدا وێڕای بە توندی شەرمەزاركردنی وێرانكردنی ئەو مۆزەخانەیەی كە نیشانەی پێكەوەژیانی گەلانی ناوچەكە بوو، لە هەمان كاتدا دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی پارێزگاری مووسڵ، بۆ ئەوەی داوا لە ڕێكخراوی یوونسكۆ و هەموو وڵاتانی ناوچەكە بكەین، ڕێگە لە دەرچوونی ئەو پارچە شوێنەوارانە بگرن، كە ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش پێش وێرانكردنی مۆزەخانەكە، لەو مۆزەخانەیەی دزیون، چونكە ئەوانە بەشێكن لە سامانی گرنگی عێراق و ناوچەكەمان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
2015/2/26
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٩-٢-٢٠١٥، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له ئه‌نقه‌ره له لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه، پێشواز‌ییان لێكرا.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا، بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عیراق و شه‌ڕی دژی داعش، سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه و شكستی به‌رده‌وامی تیرۆرستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عیراق و كار و وه‌به‌رهێنانه‌كانی توركیا له هه‌رێمی كوردستان خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا داكۆكییان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، به تایبه‌تیش له بواره‌كانی وزه، ئابووری و بازرگانیدا، كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا شاندی یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه سروشتییه‌كان و پلاندان، ئاماده بوون. دوای ئه‌وه‌ش شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه.
دوایین هەواڵەکان
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز