پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2015/1/28، به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ساڵی تازه‌دا ساز كرا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ده‌رباره‌ی دوایین ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند: لێكنه‌گه‌یشتنێك له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه و حكوومه‌تی عیراق پێی وایه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ ڕێژه‌یه‌كی زیاتری نه‌وت له‌وه‌ی كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتووین بداته به‌غدا، به‌ڵام ئێمه به ڕاشكاوی گوتوومانه، له تواناشماندا بێت، له‌و ڕێژه‌یه زیاتر ناده‌ین كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتووین، جگه له‌مه له ڕووی ته‌كنیكیشه‌وه ناكرێت، چونكه ژێرخانی پێویست بۆ نارنى زیاتر نییه. وێڕاى ئه‌وه‌ش جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌كه و له كاتى خۆیدا، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ى له‌سه‌رى ڕێككه‌وتوون، ده‌نێرێت. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێم خوازیاره له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال بگاته چاره‌سه‌ری و به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه پابه‌نده.
ده‌رباره‌ی دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستانیش، باسی له‌وه كرد كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی دارایی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆیه حكوومه‌ت ناچاره هه‌ندێ ڕێكاری تایبه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه بگرێته به‌ر. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لایه‌نه سیاسییه‌كان له حكوومه‌تدا پێكه‌وه‌ن و پێكه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن، كه‌چی له ڕاگه‌یاندندا وا ده‌رناكه‌وێت، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌بینه‌وه و تاوتوێی دۆخه‌كه ده‌كه‌ین.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییانه كرد و ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه كرد، هه‌روه‌ها هاوده‌ردی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌ربڕی. پیرۆزباییی ڕزگاركردنی كۆبانێشی كرد و سوپاسی هه‌ڵوێستی توركیا و به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیای كرد، كه ڕێگه‌ی دا هێزی پێشمه‌رگه و چه‌كی قورس له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بگاته كۆبانێ و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌دی بێت.
دوای ئه‌وه به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابووری، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر دۆخی دارایی له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد و له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كرا، بۆ ئه‌وه‌ی بنێردرێته په‌رله‌مانی كوردستان. له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابووری تیشكی خسته سه‌ر ڕێژه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و به‌رنامه و پلانی وه‌زاره‌تی بۆ چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی دارایی و جێبه‌جێكردنی پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهاته‌كانی له‌م دۆخه‌دا، خسته ڕوو.
پاشان پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، خرایه ڕوو و دوای گفتوگۆ و خستنه‌ڕووی چه‌ند سه‌رنج و تێبینییه‌ك، بڕیار درا لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌یاسایه‌كه ئه‌نجام بده‌ن و بۆ په‌سه‌ندكردن بهێنرێته‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. به‌پێی پڕۆژه‌یاساكه، ئه‌م ده‌سته‌یه سیاسه‌تی نیشته‌جێكردنی گشتی له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند ستراتیژێكی ڕوون له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستییه‌كانی هه‌رێم داده‌ڕێژێت و بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی، سوود له بانك و دامه‌زراوه داراییه‌كان و وه‌به‌رهێنانى بیانی و ناوخۆیی وه‌رده‌گرێت، به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كان و سنوورداریی توانای داراییی كه‌مده‌رامه‌تان بگونجێت.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاپۆرتی لیژنه‌ی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی و پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه، له لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا و تیایدا باس له‌و كار و چالاكییه‌كانه كرا كه له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م كه‌یسه ئه‌نجام دراون. هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر سه‌ردان و دیداره‌كانی لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ داموده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه و دۆكیوومێنته‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كاندا هاتوون. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌ستخۆشی له لیژنه‌كه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌موو پشتگیرییه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشی بۆ لیژنه‌كه دووپات كرده‌وه.
وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ به‌ڕێز ڕێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تدا، كاژێر هه‌شتی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/1/19، به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌وامی ئاساییی خۆیان له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورى ده‌ست پێكرد و سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان وه‌زیر و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسانی داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت كرد.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى و ئابوورى، سه‌ردانى به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى، به پاڵپشتى و هاندانێكى گه‌وره و بره‌ودانێكى زیاتر بۆ ئه‌و چاكسازییه له قه‌ڵه‌م دا، كه له وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌دامه‌زراوه‌ییكردنى داموده‌زگاكان و ڕێكخستنه‌وه‌ى داهاته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه زیاده‌كان و ڕۆتینى كارگێڕى و پلاندانان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزى كار و ده‌ربازبوون له قه‌یرانى دارایى و بره‌ودان به ئابووریى كوردستان و تێپه‌ڕاندنى ئه‌م بارودۆخه، به هاوكاریى ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ستافى وه‌زاره‌ت، ده‌ستى پێكردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه به‌و پێیه‌ى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كابینه‌ى بنكه‌فراوانه، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى به‌شدار له حكوومه‌تدا، به‌شدارییان له سه‌ركه‌وتن و كه‌موكوڕییه‌كانى حكوومه‌تدا هه‌یه. ڕوونیشى كرده‌وه كه به‌هۆى گرنگیى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورییه‌وه، هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك له وه‌زاره‌تدا، كاریگه‌ریى خێرا له‌سه‌ر ته‌واوى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك و به‌ڕێوه‌چوونى كاروبارى حكوومه‌ت هه‌یه. باسى له‌وه‌ش كرد كه ئامانجى وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ى له ڕابردوودا كه‌ڵه‌كه بوون، بۆ كه‌مترین ڕاده كه‌م بكرێنه‌وه و سیسته‌مێكى سه‌رده‌میانه‌ى سه‌ركه‌وتوو بێنێته ئاراوه. هه‌روه‌ها سوپاسى خۆڕاگریى هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و به‌ڵێنده‌رانى كرد كه به‌رگه‌ى قه‌یرانى داراییان گرتووه.
لاى خۆه‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران له وته‌یه‌كدا ته‌واوى پشتگریى خۆى و به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بۆ به‌ڕێز وه‌زیر و وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى بۆ چاكسازی و ڕێكوپێككردنی وه‌زاره‌ت ده‌ستیان پێكردووه، ده‌ربڕى. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه دوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، یه‌كه‌م گرنگترین وه‌زاره‌تى حكوومه‌ت، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه و هه‌ر كێشه و گرفت و كه‌موكوڕییه‌كیش هه‌بێت، هه‌موو حكوومه‌ت و له سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و خودى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانیش لێى به‌رپرسیارن، نه‌ك ته‌نیا وه‌زیرێك، یان حزبه‌كه‌ى.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له هه‌نگاوه‌كانى به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى و ئابوورى كرد و ڕایگه‌یاند "ناكرێ پێشبینیی ئه‌وه بكه‌ین كه وه‌زیرێك ده‌توانێ له ماوه‌ی ته‌نیا شه‌ش مانگدا، هه‌موو شته‌كان ڕێكبخاته‌وه، به‌ڵام دڵنیاین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری دارایى و ئابوورى ده‌ستی پێ كردووه، ڕاستن، بۆیه ئێمه له سه‌رۆكایه‌تى و ته‌واوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، هه‌موو پشتگیرییه‌كی ده‌كه‌ین و كه‌موكوڕییه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانیش، په‌یوه‌ندییان به به‌ڕێز وه‌زیره‌وه نییه، كه له‌م كابینه‌یه‌دا پۆسته‌كه‌ى وه‌رگرتووه". تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ماوه‌ی ڕابردوو هه‌ڵمه‌تێكی دژوار دژی به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى و ئابوورى له ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه، بۆیه گوتى: "پشتگیری ده‌كه‌ین و دڵنیاین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ناویه‌تی، به‌ره‌و چاكسازی ده‌ڕوات.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه "قه‌یرانی دارایی وانه و ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی به خۆماندا بچینه‌وه و چاكسازى بكه‌ین و بزانین كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانمان له كوێین". هه‌روه‌ها له‌پێناوى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى كاروباره‌كانى وه‌زاره‌تدا، داواى له هه‌موو ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى و به‌رپرسان و داموده‌زگاكانى وه‌زاره‌ت كرد به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ببنه هاوكار و پشتگیری له هه‌نگاوه‌كانی به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى و ئابوورى بكه‌ن. دووپاتیشى كرده‌وه كه چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه و كات و بڕیارى قورسى ده‌وێت و به‌ڕێز وه‌زیریش پێویستی به ژینگه‌یه‌كه بتوانێت كاری تیادا بكات، بۆیه هه‌موو هاوكارییه‌كی ده‌كه‌ین. ده‌رباره‌ى بانگهێشتكردنى وه‌زیرانیش بۆ په‌رله‌مان، داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ له ڕێگه‌ى ڕێسا یاساییه‌كانه‌وه و به ڕه‌زامه‌ندیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانیش، له وته‌یه‌كدا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه به ته‌واوى پشتگیری له وته‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له به‌ڕێز وه‌زیر و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ده‌كات. تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه چاكسازی و نوێكردنه‌وه ئاسان نییه و ڕه‌خنه له وه‌زاره‌ت ده‌گیرێت و هه‌وڵی دروستكردنی كێشه‌ى بۆ ده‌درێت. هه‌روه‌ها داواى كرد هه‌مووان له پرۆسه‌ى چاكسازیدا هاوكار و یارمه‌تیده‌رى به‌ڕێز وه‌زیر بن و بۆ ئه‌مه‌ش سوود له شاره‌زاییى پسپۆڕانى بیانى وه‌ربگرن، بودجه‌ی 2015یشى به ده‌رفه‌تێك بۆ چاكسازی له قه‌ڵه‌م دا.
پاشان ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى و به‌رپرسانى داموده‌زگاكانى وه‌زاره‌ت، كۆمه‌ڵێك دید و سه‌ره‌نجى خۆیان بۆ چۆنیه‌تیى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و نوێكردنه‌وه‌ى سیتسه‌مى كار و به‌ڕێوه‌بردن خسته ڕوو. له كۆتاییشدا به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى و ئابوورى، سوپاسى پشتگریى به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى له وه‌زاره‌ت و هه‌نگاوه‌كانى بۆ چاكسازى، دووپات كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2015/1/14، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ’’ئه‌یاد ئه‌مین مه‌ده‌نی’’ ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای ڕێكخراوه‌كه پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران وێڕای به‌خێرهێنانی شانده‌كه، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كورد و كێشه‌ی كورد له عیراق و وڵاتانی دراوسێ پێشكه‌ش كرد و ڕوونی كرده‌وه كه ڕوانگه‌ی كورد له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كێشه‌ی كورد له هه‌ر پارچه‌یه‌ك به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی و له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌و وڵاته‌ی تیایدایه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه، چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و هه‌موو زۆر و سته‌مه‌ی به درێژاییی مێژوو له كورد كراوه و به‌تایبه‌تی باسی له‌و كاره‌سات و مه‌ینه‌تییانه كرد كه له عیراق به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتووه.
له‌باره‌ی عیراقی دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام - یشه‌وه، ڕۆڵی كوردی له دامه‌زراندنه‌وه‌ی عیراقی نوێ به‌بیر هێنایه‌وه و دووپاتی كرده‌وه كه كورد له دوای ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991-ه‌وه به ویستی خۆی گه‌ڕایه‌وه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له بنیانانه‌وه‌ی عیراقی نوێ‌دا به‌شدار بێت، كه‌چی به‌داخه‌وه ئه‌و عیراقه چاوه‌ڕوانكراوه به‌دی نه‌هات كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی تیادا پارێزراو بێت. وێڕای ئه‌وه‌ش ڕایگه‌یاند كه به هاتنه‌سه‌ركاری حكوومه‌تی تازه، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت شانسێكی تازه بداته به‌غدا و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، پشتگیری له حكوومه‌تی تازه‌ی عیراق ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئێستای ئاواره و په‌نابه‌رانیش، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه كه‌وتووه‌ته ژێر بارێكی قورسه‌وه و پێویستی به هاوكاری هه‌یه، بۆیه داوای كرد ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی كه‌ناڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی به‌كار بێنێت، لۆبی بۆ هه‌رێمی كوردستان بكات و هانی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خشی ئیسلامی و به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی توانایان هه‌یه بدات، تا له‌مڕووه‌وه هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز ’’مه‌ده‌نی’’ باسی له مێژووی دامه‌زران و كار و چالاكییه مرۆیی و ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوكارییه‌كانی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی كرد كه دوای ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دووه‌م گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تییه. هه‌روه‌ها باسی له كار و چالاكییه خێرخوازییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه و ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه كرد كه له چوارچێوه‌ی ئاژانس و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌زگاكانی خۆیه‌وه پێشكه‌ش به لێقه‌وماوانی ده‌كه‌ن.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هیوای خواست ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه، به هه‌مان شێوه به‌شه‌كانی دیكه‌ی عیراقیش بگرێته‌وه و ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه وڵات. له كۆتایی دیداره‌كه‌دا شه‌ڕی دژی تیرۆر و دوایین پێشهاته سه‌ربازییه‌كان و بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، تاوتوێ كرا.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر گۆڤاری ’’شارلی ئه‌بدۆ’’ له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، كارێكی تیرۆستییه، كه هیچ پاساوێكی نییه و به توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین. به ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین. له دژی تیرۆر به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له گه‌لی فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ین، وه‌ك چۆن فه‌ڕه‌نسا له شه‌ڕی دژی تیرۆردا له وڵاته‌كه‌مان، پشتگیری له گه‌لی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
7ی یه‌نایه‌ری 2015
پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/1/5 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ناحیه‌ی سنوونێ و مه‌زارگه‌ی شێخ شه‌رفه‌دینی له چیای شه‌نگال كرد.
سه‌ره‌تا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوچه‌كه و نوێنه‌رانی خه‌ڵكی ئێزدی له‌و سنووره، دوایین ڕه‌وش و بارودۆخی ناوچه ئازادكراوه‌كان و پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوان و پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و ڕێكخستنه‌وه و كاراكردنه‌وه‌ی داموده‌زگا حكوومییه‌كانی تاوتوێ كرد و دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی داموده‌زگا كارگێڕییه‌كان و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه و ڕێگه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیان خۆش بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمی تایبه‌تی حكوومی، سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن تا ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر پێویستییه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان ئاماده بكات.
به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی ئه‌و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه ئێزدییانه‌ی كرد، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی داعشه‌وه، له ناوچه‌كه و چیای شه‌نگال مانه‌وه و به‌رگرییان كرد و گوتی: سه‌ری ڕێز و نه‌وازش به‌رامبه‌ر شه‌هیدان داده‌نوێنینن، هه‌ره‌وه‌ها ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و پێزانیمان بۆ ئه‌و قاره‌مانانه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه مانه‌وه و مه‌ردانه به‌رگرییان له ناوچه‌كه و له چیای شه‌نگال و مه‌زاری شێخ شه‌رفه‌دین كرد و به‌تایبه‌تی باسی له ڕۆڵی دیاری فه‌رمانده ئێزدییه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ڕێزان قاسم شه‌شۆ، قاسم سمێر، قاسم دربۆ، خه‌له‌ف مراد عتۆ هه‌بابی و فه‌قیر به‌ده‌ل ئلیاس، كرد.
دوای ئه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی مه‌زاری شێخ شه‌رفه‌دینی به‌سه‌ر كرده‌وه و له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووساندا گوتی: ’’هاتنی ئێمە بۆ مەزارگەی شەرفەدین و دیتنی ئەو قارەمانانەی کە چەندین مانگە بەرگرییان کردووە و ماندوو بوونە لە چیای شه‌نگال، یەکەم شت بۆ ئەوە بووە کە بە ناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه دەستخۆشییان لێ بکەین و پێیان بڵێین ڕێزگرتنی ئێمە بۆ خەبات و ماندووبوونی چەند مانگەی ئەوان و ئەو بەرگرییەی ئەوان کردوویانە لە چیای شه‌نگال یەکجار زۆرە. دووەمیش سەردانمان بۆ مەزارگەی شەرفەدین پەیامی ئێمەیە بۆ خوشک و برا ئێزدیەکانمان و پێیان دەڵێین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزی بۆ ئەوان هەیە و پێیان دەڵێین ئێمە لە برینی قووڵی ئێوە تێدەگەین، بەڵام سوپاس بۆ خودا کە لە ئەنجامی خەبات و ماندووبوونی ئەو قارەمانانە، ئێستا ئەو ناوچەیە بە تەواوی ئازاد کراوە و سوپاسی ئەو قارەمانانە دەکەم کە نەیانهێشت ئەم شوێنە پیرۆزەی ئێزدییەکان بکەوێتە دەستی چەکدارانی داعشه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ناوچه‌كه به تێروته‌سه‌لی باسی هەنگاوەکانی دواترمان کرد لە ڕووی ئاوەدانکردنەوە و گەیاندنی خزمەتگوزاری، کە چۆن خزمەتگوزاریی كارگێڕی بۆ خەڵکی ناوچەکە دەستەبەر بکەین و هیوادارین لە هەنگاوەکانی دواتردا و دوای ئازادکردنی تەواوی شه‌نگال، خزمەتگوزاریی تەواویان بۆ دەستەبەر بکرێت و ژیان بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە و خەڵکەکەشی بگەڕێننەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی ناوچەکە و خەڵکەکەی به‌ڕێز سەرۆک وەزیران گوتی: “بە دڵنیاییەوە هەر من نیم، دوای منیش دیسان لیژنەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ناوچەکە دەکەنەوە و مەبەستی ئێمە ئەوەیە کە هەر شتێک لە توانادا بێت بۆ قەرەبووکردنەوەی خەڵکی ناوچەکە و گەڕانەوەیان، هەر شتێک پێویست بێت و ئەرکی ئێمە بێت، بە دڵنیاییەوە ئێمە وەک حکوومەت ئەرکی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین”.
ده‌رباره‌ی پرسی بەجینۆسایدناساندنی ئەوەی لە شه‌نگال ڕووی داوە، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: ”ئێمە بۆ ئەو مەبەستە ئێمە لیژنەمان پێکهێناوە و دوو وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەکەدا بەشدارن، لەگەڵ هەندێ شایەتحاڵی ڕووداوەکان. هەوڵەکانی ئێمە وەک حکوومەت لەوبارەیەوە بەردەوامن، چونکە بە ڕاستی بڕوای ئێمە وایە ئەو ڕووداوەی بەسەر ئێزدییەکاندا هات، بە هەموو پێوەرەکان جینۆسایدە و هەر هەوڵێک پێویست بکات بۆ بەنێونەتەوەییی ناساندنی ئەو ڕووداوە بە جینۆساید، ئەوا بێ دوودڵی حکوومەت ئەنجامی دەدات”.
لەبارەی وەستانی پێشرەوییەکانی پێشمەرگەشه‌وه بۆ ناو شه‌نگال، به‌ڕێز سەرۆک وەزیران گوتی:”لە ڕاستیدا ئەو بەرنامەیەی کە یەکەمجار دانرا، سەنتەری شه‌نگال لە پلانی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگەدا نەبوو، بڕیار نەبوو جارێ پێشمەرگە بچێتە ناو شه‌نگاله‌وه، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە تەنها بۆ ڕزگارکردنی چیای شه‌نگال و سنوون و دەورووبەری بوو، ئێستا بە دڵنیایەوه پێشمەرگە لە ڕوانگەی سەربازییەوە سەیری شه‌نگال دەکات و هەر کاتێ شه‌نگال ببێتە ئامانجی ڕزگارکردنی لە لایەن پێشمەرگەوە، ئەوا دەکەوێتە ناو بەرنامەی ئۆپەراسیۆنەکانەوە”.
لەبارەی کاتی ڕزگارکردنی ئه‌و ئافره‌ته ئێزدییانه‌شه‌وه كه له لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه ڕفێنراون، به‌رێز سەرۆک وەزیران گوتی: "هەموو بابەتێک لە ڕاگەیاندنەکانەوە باس ناکرێن، بەڵام دەمەوێ هەموو خەڵک و ئێزدییەکان دڵنیا بکەمەوە کە هەوڵەکانمان بەردەوامن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز شێخ ئیسماعیل، پیاوی ئایینیی ئێزدی و مجێوری مه‌زارگه‌ی شێخ شه‌رفه‌دین، ده‌رباره‌ی سەردانی به‌ڕێزان سەرۆک بارزانی سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چیای شه‌نگال گوتی "ئێمە زۆر خۆشحاڵ بووین بە هاتنی به‌ڕێزان سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت بۆ چیای شه‌نگال و مەزارگەی شەرفەددین’’.
هەروەها گوتی: ’’سەردانی به‌ڕێز سەرۆکی حکوومەت بۆ مەزارگەی شەرفەددین بە واتای سەردانی بەڕێزیانە بۆ ماڵی تەواوی ئێزدییەکان و ئەمرۆ بۆ ئێمە بووە جەژن. هیوادارین هاتنەکەی ببێتە خێر بۆ چیای شه‌نگال و هیوای خواست بە پشتیوانی خودا و سەرۆک بارزانی و جەنگاوەرە ئیزدییەکان و قاسم شەشۆ و هەموو ئێزدییەکان، شه‌نگالیش بە تەواوی ئازاد بکرێت’’.
هەروەها گوتی: ’’دوای کردنەوەی ڕێگەی چیای شه‌نگال، هاوکارییەکان بە بەردەوامی گەیشتوونەتە خەڵکەکە و هیوادارین ئەو هاوکاریانە بەردەوام بن و گوتی: دواکاریی هەرە گرنگمان ئەوەیە هەوڵ بدرێت ئەو کچ و ژنە ئێزدییانەی کە تا ئێستا لە دەستی چەکدارانی داعشدان، ڕزگار بکرێن و داوکارایی دووەممان ئەوەیە کە شه‌نگال ببێتە هەرێمیکی ئێزدی کە سەر بە هەرێمی کوردستان بێت و تەزووی کارەباشمان کە بە هێڵەکانی مووسڵەوە بەسترا بوون، لەمەودوا بە هێڵەکانی هەرێمی کوردستانه‌وه ببەسترێتەوە”.
لە لایەکی دیکەوە به‌ڕێز قاسم شەشۆ یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی کوردانی ئێزدی كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له چیای شه‌نگال مایه‌وه و به‌رگری كرد، گوتی:”هاتنی به‌ڕێز سەرۆک بارزانی و ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو ناوچەیە مێژوویەکە، کە هیچ کاتیک لەبیر ناکرێت و جێگەی دڵخۆشی و سەربڵندیی ئێمەیە. دەمانەوێت لە ڕاگەیاندنەکانەوە بەو خەڵکە بڵیین کە پێشتر دەیانگوت پێشمەرگە لە شنگال ڕای‌کرد، با ئێستا بزانن کە پێشمەرگە بە خوێن و شەهیدبوون، برینداربوون، هاتن و ڕێگەی چیای شه‌نگالیان کردەوە و سەرۆک بارزانی هاتە چیای شه‌نگال و مەزارگەی شەرفەدین، وەک چۆن ئێستا دەیبینن کە سەرۆکی حکوومەتیش لەبەردەم دەرگای مەزارگەی شەرفەدینە و بەو خەڵکە دەڵێین؛ ئەوان ناتوانن فێڵمان لێبکەن و گاڵتە بە عەقلی خەڵکی ئێمە بکەن.
هەروەها لەبارەی چەند لێدوانێکەوە کە گوایە دەگوترێ شه‌نگال بکرێتە هەرێمی سەربەخۆ کە سەر بە هەرێمی کوردستان نەبێت، به‌ڕێز قاسم شەشۆ گوتی: "ئێمە لە ڕاگەیاندنەکانەوە هەستمان کردووە کە هەندێ کەس دەڵێن با شه‌نگال هەرێمێکی سەربەخۆ بێت و سەر بە هه‌رێمی کوردستان نەبێت، ئەو کەسانە ناحەزی ئێمەن و ئەوان بەرپرسیار نین لە شه‌نگال و بڕیار لە دەستی ئەواندا نییە، ئێمە بەشیکین لە کوردستان و هەرگیز جیا نابینەوە، بەڵام لە سەرۆکی حکوومەت داواکارین کە شه‌نگال بکرێتە پارێزگا و بە قەزا نەمێنێتەوە’’.
پاشنیوه‌ڕۆش به‌رێز نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر چیای شه‌نگال، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سنووره‌كه و فه‌رمانده ئێزدییه‌كانی پێشمه‌رگه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له چیای شه‌نگال مانه‌وه و فه‌رمانده‌ییی پێشمه‌رگه ئێزدییه‌كانیان كرد و به‌رگرییان له چیای شه‌نگال و ئاواره ئێزدییه‌كان و مه‌زاری شێخ شه‌رفه‌دین كرد، دوایین پێشهاته سه‌ربازییه‌كان و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی تاوتوێ كرد.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2015/1/4، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله‌ی له ناوچه‌ی سحێلا و سنووری زوممار به‌سه‌ر كرده‌وه و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی میحوه‌ره‌كه، بارودۆخی ناوچه‌كه و دوایین پێشهاته سه‌ربازییه‌كان و پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له به‌ره‌كانی جه‌نگی دژی تیرۆرستانی داعشدا تاوتوێ كرد و له پێویستییه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌ره‌كانی جه‌نگی كۆڵییه‌وه.
پاشان به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی زومماری به‌سه‌ر كرده‌وه و سه‌ردانی هه‌ردوو باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی زومماری پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمیته‌ی زومماری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد، كه ته‌نیا دوو باره‌گای حیزبه كوردستانییه‌كانن دوای ڕزگاركردن و ده‌رهێنانه‌وه‌ی زوممار له ده‌ست تیرۆرستانی داعش، گه‌ڕاونه‌ته‌وه شارۆچكه‌كه. له دوو دیداری جیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ردوولادا، باس له ڕه‌وشی شارۆچكه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانی و پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان كرا و به‌تایبه‌تیش جه‌خت له كێشه‌ی نه‌بوونی كاره‌با و په‌له‌كردن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای نیشتمانی كرا. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش ڕایگه‌یاند كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ڕاده‌سپێرێت تا به زووترین كات كار له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه بكرێت و هه‌وڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان بدرێت.
دوای نیوه‌ڕۆش له دوایین وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و سنووره، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، باره‌گای ده‌سته‌ی نه‌وتی نه‌ینه‌وا و كۆمپانیای نه‌وتی باكووری له عه‌ینزاله به‌سه‌ر كرده‌وه. له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و سه‌رپه‌رشتیارانی ده‌سته و كۆمپانیاكه، بارودۆخی ناوچه‌كه و سروشتی كار و گرنگیی پاراستنی ئه‌و دامه‌زراوانه، دوای پاككردنه‌وه‌یان له تیرۆرستانی داعش، خسته به‌ر باس و تاوتوێ كرد.
پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممه له یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌ی 2015دا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان میحوەری گوێڕ ـ مەخمووری به‌ره‌كانی جه‌نگی دژی تیرۆرستانی داعشی بەسەر كردەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ به‌ڕێزان فەرمانده‌ی گشتیی میحوه‌ره‌كه و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌و میحوه‌ره، له نزیكه‌وه دوایین پێشهات و بارودۆخی بەرەكانی شەڕی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا تاوتوێ كرد و تیشك خرایە سەر سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دوو ڕۆژه‌ی ڕابردووی پێشمه‌رگه له‌و سنووره، كه توانرا ناوچه‌یه‌كی فراوانی ئه‌و سنووره له تیرۆرستانی داعش پاك بكرێته‌وه و زیانی زۆریان پێ بگه‌یه‌نرێت. له‌مباره‌یه‌وه دوایین داتا و زانیاری له‌سه‌ر پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه و ئازادكردن و پاككردنه‌وه‌نه‌ی ئه‌و سنووره له تیرۆرستان، بۆ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕوون كرایه‌وه.
دواتر بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بە یاوەریی فەرماندە سه‌ربازییه‌كانی ناوچەكە؛ هێڵەكانی پێشەوەی پێشمەرگەی بەسەر كردەوە و لە وتەیەكدا ڕایگەیاند كە بۆ دەستخۆشیكردن لە سەركەوتنەكانی ئەم چەند ڕۆژانەی دوایی لە میحوەرەكە و ناوچەكانی دیكەی كوردستان سەردانی ئەو سنوورەی كردووە و بە بۆنەی سەری ساڵی تازەوە، پیرۆزبایی لێ‌كردن و هیوای خواست ساڵی 2015 بۆ پێشمەرگە و خانەوادەكانیان و تەواوی گەلی كوردستان، ساڵی سەركەوتن و كۆتاییهاتن و لەناوبردنی یەكجارەكیی تیرۆر و تیرۆرستان بێت و ئاشتی و سەقامگیری و ئاوەدانی بگەڕێتەوە ناوچه‌كه و عیراق و هەرێمی كوردستان. هەروەها باسی لە ڕۆڵی جوامێرانە و قارەمانانەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كرد، كە ڕۆژانە له هه‌موو به‌ره‌كاندا سەركەوتنی گەورەتر تۆمار دەكەن و تیرۆرستان لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دوور دەخەنەوە.
ە درێژەی گوتەكەیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ خانەوادەی شەهیدە قارەمانەكان دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا كە پێشمەرگە قارەمانەكان مه‌ردانه لەپێناو پاراستنی خەڵك و دەستكەوتەكانی كوردستاندا، هەر لە كۆبانێوە تا شەنگال و جەلەولا و سەعدیە بە گیان و خوێنی خۆیان بەرگری دەكەن و قوربانی دەدەن و له شه‌ڕێكدا شەهید دەبن، كه به زۆری به‌سه‌ر خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێنراوه. له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووسانیشدا ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌ت كار بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و به‌نیشتیمانیكردنی ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات ڕه‌وشی ژیانیان باش بكات.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ی دیسه‌مبه‌ری 2014دوایین ڕۆژی ساڵدا به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی خۆی ساز كرد.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران باسی له ڕووداوه‌كانی ساڵی 2014 كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مساڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان ساڵێكی سه‌خت و پڕ له كێشه بوو، چونكه له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕا و دوای ئه‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان به درێژاییی زیاتر له هه‌زار و سه‌د كیلۆمه‌تر، كه‌وته به‌ر هێرشه تیرۆرستییه‌كانی داعش، به‌ڵام وێڕای ئه‌مانه ساڵی 2014 چه‌ندین سه‌ركه‌وتنیشی بۆ كوردستان تێدا بوو.
ده‌رباره‌ی بڕینی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له مێژووی وڵاتاندا یه‌كه‌مجاره به بڕیارێكی تاكه‌كه‌سیی سه‌رۆك وه‌زیران، بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌شێك له وڵات ببڕدرێت، به‌مه‌ش سته‌مێكی زۆری له فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان كرد. هه‌روه‌ها ئه‌م بودجه و مووچه‌بڕینه‌ی به زه‌نگێكی وشیاربوونه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان له قه‌ڵه‌م دا، بۆ ئه‌وه‌ی چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ك به بارودۆخ و سیسته‌می دارایی و كارگێڕیی خۆیدا بكات. باسی له‌وه‌ش كرد كه ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه له دوایین دانوستانه‌كاندا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال، به ڕاشكاوی پێگوتوون: به‌و ڕه‌فتاره، وانه‌یه‌كتان پێداین كه هه‌رگیز جارێكی دیكه نه‌توانین وه‌ك پێشتر مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ڕۆڵی مه‌ردانه و جوامێرانه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا به‌رز نرخاند كه بوێرانه و به خوێن و گیانی خۆیان به‌رگری له كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌كه‌ن و گوتی: "به گه‌وره‌یی و به ڕێز و حورمه‌ته‌وه له قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه و له ڕۆڵى خۆبه‌خشان و كه‌مئه‌ندامانیش ده‌ڕوانین و به ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌ین و پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین، هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین".
ڕوونیشی كرده‌وه كه وێڕای سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه، كه‌موكوڕی و كێشه‌ش هه‌یه و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن. نه‌بوونی هێزێكی نادامه‌زراوه‌یی و دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی به‌نیشتمانیكردنی پێشمه‌رگه و ڕێكخستنی له چوارچێوه‌ی هێزێكی دامه‌زراوه‌ییی نیشتمانیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، به دیارترین ئه‌و كه‌موكوڕی و كێشانه له قه‌ڵه‌م دا، كه هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وای كرد سه‌ره‌تا شێوازی شه‌ڕكردنی داعش بۆ پێشمه‌رگه نامۆ بێت، تا دوایی پێڕا گه‌یشت و توانی قاره‌مانانه به‌ره‌نگاری تیرۆرستان ببێته‌وه و تێكیان بشكێنێت و ڕۆژانه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار بكات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئاماده‌كاری پێویست بۆ شه‌ڕێكی وا چاوه‌ڕواننه‌كراو له هه‌رێمی كوردستان، نه‌بووه.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له 2004ه‌وه و دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، خه‌می یه‌كه‌م و چوارچێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه بووه وڵات ئاوه‌دان بكرێته‌وه و له هه‌موو بواره‌كاندا پێشكه‌وتن به‌دی بێت و خۆشگوزه‌رانی بۆ كوردستانیان فه‌راهه‌م بكرێت، نه‌ك له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكی تیرۆرستیی وه‌ك داعش بكه‌وێته شه‌رێكی نه‌گریسه‌وه. هه‌روه‌ها به ناوی حكوومه‌ته‌وه سوپاسی ئه‌مه‌ریكا و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی كرد كه له شه‌ڕی دژی تیرۆردا یارمه‌تیى كوردستانیان داوه و ته‌قه‌مه‌نی و هاوكاریی سه‌ربازی و مرۆییان پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كردووه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كێتی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان و به‌شداركردنیان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ناوزه‌د كرد، به‌تایبه‌تی له‌م بارودۆخه سه‌خته‌ی كه له ڕووی دارایی و جه‌نگی دژی تیرۆره‌وه، هاتووه‌ته ئاراوه. به ناوی خۆی و به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیشه‌وه، سوپاسی وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانی كرد كه هه‌وڵیان داوه كاری باش بكه‌ن و چاكسازی له وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه و داموده‌زگا حكوومییه‌كاندا بكه‌ن. ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌مباره‌یه‌وه هه‌موو كاره‌كان به جارێك ناكرێن و كێشه‌ش ده‌بێ، به‌ڵام گرنگ به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی چاكسازییه و هیوای خواست هه‌وڵ و كۆششیان بۆ چاكسازی و ڕێكوپێككردنی وه‌زاره‌ته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین له ساڵى 2015دا باشتر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌ڵك و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی كرد كه له‌م قه‌یرانه داراییه‌دا به‌رگه‌ی بێبودجه‌یى و بێمووچه‌یی و دواكه‌وتنی مووچه‌یان گرت و به بیری هێنایه‌وه كه پێشتریش له نه‌وه‌ده‌كان مامۆستایان هه‌مان هه‌ڵوێستیان نواندووه و وێڕای نه‌بوونی مووچه، نه‌یاهێشت پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن ڕابوه‌ستێت. دووباره هه‌موو فه‌رمانبه‌رانیشی دڵنیا كرده‌وه كه مووچه‌ی هیچ كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رێك نافه‌وتێت. سوپاس و ده‌ستخۆشیشى له خه‌ڵكی كوردستان كرد كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بۆ پێشوازی و داڵده‌دانی ئاواره و په‌نابه‌ران، هاوكارییان كردووه.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هیوای ساڵێكی تازه‌ی پڕ له كامه‌رانی و سه‌ركه‌وتنی بۆ كوردستانیان خواست و باسی له‌وه كرد كه ساڵی تازه سه‌ره‌تایه‌كی نوێ ده‌ست پێده‌كرێت و ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پاشان له بڕگه‌ی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابووری له ڕاپۆرتێكدا هێڵه گشتییه‌كانی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2015 خسته ڕوو و ڕوونی كرده‌وه كه له مانگی یه‌كی ساڵی تازه‌دا وه‌زاره‌ت ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی خه‌رجییه‌كانی ساڵی 2014 بڵاو ده‌كاته‌وه و تیایدا چۆنیه‌تیی خه‌رجییه‌كانی ساڵی 2014 ده‌خاته ڕوو. ڕاشیگه‌یاند كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا بودجه‌ی حكوومه‌تی فیدرال په‌سه‌ند نه‌كراوه، بۆیه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش هێشتا ئاماده نه‌كراوه، به‌ڵام كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی زیاده‌ڕۆیی له خه‌رجییه‌كان و دووپاتی كرده‌وه كه وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهاته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌به‌ر قه‌رز و ئه‌و كێشه و پێویستیانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، ساڵی 2015ش له ڕووی داراییه‌وه ساڵێكی ئاسان نابێت و ده‌بێ زۆر ڕێكاری جددی بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانی دارایی ڕزگار ببێت.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابووری كرد و دووپاتی كرده‌وه ده‌بێ ئه‌و پره‌نسیپه جێگیر ببێت و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌وه بزانن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مامه‌ڵه بكه‌ن كه عیراق و هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی ئابووریدان و ده‌بێ خه‌رجییه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه، هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌بێ ئیتر واز له چاره‌سه‌ركردنی كاتی بۆ كێشه‌كان بهێنرێت و هه‌نگاوی جددی و كرده‌یی بۆ زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان بنرێت و میلاك له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ڕێكبخرێته‌وه. ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانیش چه‌ندین سه‌ره‌نج و تێبینیان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه خسته ڕوو.
له دوایین بڕگه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بنه‌ماكانى پرۆژه یاساى پێكهێنانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و دامه‌زراندنى پارێزگار و جێگره‌كانى به‌ده‌ر له یاساى پارێزگاكان په‌سه‌ند كرد. به‌پێى ئه‌م پرۆژه یاسایه كه بۆ په‌سه‌ندكرنى، ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌كرێت، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه داده‌مه‌زرێت و ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ: سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر گرنگ دەبێت
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە