ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز فیلیپ هامۆند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق و ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكاران و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی پێكهاتبوون.
له دیدارێكدا به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه دا كاتێك ئه‌مڕۆ له به‌غدا بووه، هه‌ستی به هه‌بوونی كه‌شێكی ئه‌رێنی كردووه له ئه‌نجامی بڕیاری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌تی تازه‌ی عیراقدا و ناردنی وه‌زیره كورده‌كان بۆ به‌غدا، كه ئه‌مه‌ش ئاماده‌یی لای به‌غدا دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا هه‌نگاو بنێت.
هه‌روه‌ها ستایشی به‌ریتانیای بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نیشان دا بۆ پێشوازیكردنیان له ئاواره و په‌نابه‌ران، كه وێڕای سنوورداریی تواناكانیش، به هانایانه‌وه چوون و داڵده و په‌نایان داون، كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش كردوون و زۆرێك له كێشه و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر كردوون. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی زیاتری ئاواره و په‌نابه‌ران بكات، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ن كه به‌ر له ده‌ستپێكردنی وه‌رزی زستان، هاوكاری بكرێن.
ده‌رباره‌ی جه‌نگی دژی تیرۆرستانیش، ڕۆڵی پێشمه‌رگه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ داعشدا به قاره‌مانیه‌تی له قه‌ڵه‌م دا، كه توانیویانه مه‌ترسیی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان دوور بخه‌نه‌وه و زۆر شوێن له ده‌ست تیرۆرستان ڕزگار بكه‌ن. هه‌روه‌ها داكۆكی له‌وه كرده‌وه كه به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی هاوكاری و پشتگیریی سه‌ربازی و مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ك پێویست ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و تیرۆرستان له‌ناو به‌رن، له‌وه‌شدا هاوكار ده‌بن كه عیراق خۆی بتوانێت له بواری شاره‌زایی و پسپۆڕیی سه‌ربازیدا بچێته پێشه‌وه و كاراتر شه‌ڕی دژی تیرۆر بكات.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌ش، ڕوونی كرده‌وه كه به‌ریتانیا خوازیاری په‌ره‌پێدانی هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ندییه و به‌تایبه‌تیش به‌و هه‌موو پرس و بابه‌تانه‌وه پابه‌نده كه له دوایین سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ له‌نده‌ن باس كراون، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كاركردن له‌سه‌ر پلانی كردنه‌وه‌ی هێڵی ڕاسته‌وخۆی ئاسمانی له نێوان له‌نده‌ن و هه‌ولێردا به‌رده‌وامه و هه‌وڵ ده‌درێت په‌له‌ی لێ بكرێت كه بۆ هه‌ردوولا سوودبه‌خش ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌س به به‌ریتانیا كرد كه له ڕووی سه‌ربازی و مرۆییه‌وه هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، به تایبه‌تیش سوپاسی بڕیاری په‌رله‌مانی به‌ریتانیای كرد كه پشتگیری له هاوكاریی سه‌ربازی و مرۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد. باسی له‌وه‌ش كرد كه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هاوكاریی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت باشتر ڕووبه‌ڕووی داعش ببێته‌وه، هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه نزیكه‌ی ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، بۆیه پێویسیتی به هاوكاریی زیاتر و جددیتری نێوده‌ڵه‌تی هه‌یه، به تایبه‌تی كه خه‌ریكه په‌نابه‌رانی كۆبانێ و ئاواره‌ی زیاتری ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراقیش ڕوو له هه‌رێم ده‌كه‌ن.
له كۆتاییدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران باسی له دوایین بڕیاری هه‌رێمی كوردستان كرد به ناردنی وه‌زیرانی خۆی بۆ به‌غدا بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌تی به‌ڕێز عه‌بادیدا و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی بۆ خۆی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ربڕی، ڕایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ش شاندێكی هه‌رێم بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات. دوای ئه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌روه‌ی به‌ریتانیا تیشكیان خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه‌یان و وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه.
لە سەرەتای كۆنگره ڕۆژنامەوانییەکەدا به‌ڕێز سەرۆک وه‌زیران ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی ڕۆڵی بەریتانیامان کرد، لەمەڕ ئەو هاوکارییە سەربازی و مرۆییەی لە هەموو عێراق و هەر‌ێمی کوردستان دەیکات. ئاماژه‌ی بەوەش دا کە زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو پەنابەری ناوخۆی و دەرەوەمان هەیە و ئاشکرای کرد کە داوای هاوکاریمان لە بەریتانیا کردووە و سوپاسی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای کرد کە سەردانی هەر‌ێمی کوردستانی کردووە.
به‌ڕێز وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش فیلیپ هامۆند خۆشحاڵی خۆی لە یەکەم سەردانی خۆی بۆ هەر‌ێمی کوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەوپێشچوونە سیاسی و سەربازییەکان کراوە و لە دژی داعش هاتوونەتە پێش. گوتیشی پرسێکی مرۆی لە ناوچەدا هەیە و تاوتوێی هاوپەیمانییەتییەکی گەورەمان کردووە. هاوکات رایگەیاند کە لە تواناکانی پێشمەرگە بەرامبەر داعش سەری سووڕماوە و دووپاتی کردەوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئامادەیە پشتیوانیی سەربازی و مرۆییی هەر‌ێمی کوردستان بکات. هه‌روه‌ها نەیشاردەوە کە هەرێم تەحەددای گەورەی لەبەردەمدایە، بەڵام گوتی: دڵنیاتان دەکەمەوە کە لە ڕووبەرووبوونەوەی داعشدا بە تەنیا نابن.
هەر لە درێژەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا به‌ڕێز فیلیپ هامۆند ئاماژەی بەوە دا ڕۆژانە ڕووبەڕووی ئەو وێنانە دەبینەوە کە لە کۆبانێ ڕوو دەدەن، بەڵام لە ئێستادا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پرۆژەیەکی درێژخایەنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش هەیە و هاوپەیمانەکان لە پڕۆژەیەکی هاوبەشدا دەیانەوێ گرووپی تیرۆریستیی داعش بنه‌بڕ بکەن.
لە لایەکی دیکەوە به‌ڕێز سەرۆک وه‌زیرانی هەر‌ێمی کوردستان سوپاسی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، بەڵام گوتیشی هەر‌ێمی کوردستان پێویستی بە چەکی قورسی وەکوو دژەتانک و هەلیکۆپتەر هەیە، چونکە دەبێ ئێمەش هاوشێوەی چەکەکانی داعشمان پێ بێت. هاوکات سەبارەت بە چوونی وەزیرەکانی هەرێم بۆ بەغدا ڕایگەیاند: بڕیارمان داوە وەزیرەکانمان بۆ بەغدا دەچن و دوای چوونی ئەوان کاتێک دیاری دەکرێت، بۆ ئەوەی ئێمەش بە شاندێكه‌وه بۆ چارەسەری کێشەکان دەچینە به‌غدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر پێشوازی له به‌ڕێز نیكۆلای میلادینۆف نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا بارودۆخی عیراق و جموجۆڵی تیرۆرستان و دوایین پێشهاته مه‌یدانی و ئه‌منییه مه‌ترسیداره‌كان و، بارودۆخی سووریا و كۆبانێ تاوتوێ كران و، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی تیرۆر و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تیرۆرستان، تاوتوێ كران. هه‌روها باس له پێویستیی به‌رده‌وامی و فراوانكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان و ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ پێشمه‌رگه كرا و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به چه‌كی قورس و مه‌شق و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت باشتر ڕووبه‌ڕووی تیرۆر ببێته‌وه.
ڕه‌وشی مرۆیی و بارودۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له كوردستان به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو كه تیایدا جه‌خت له پێویستیی به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كان له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كرایه و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونی كرده‌وه ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران پێویستی به ئاواڕدانه‌وه‌ی زۆر جددیتری عیراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی هه‌یه، به تایبه‌تی كه وه‌رزی زستان و سه‌رما به‌ڕێگاوه‌یه و ئه‌گه‌ر كاری باشتر له‌مباره‌یه‌وه نه‌كرێت، بارودۆخه‌كه سه‌خت و دژوارتر ده‌بێت و ڕه‌وشی مرۆیی له كه‌مپه‌كاندا خراپتر ده‌كات، چونكه به توانا سنوورداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، ناتوانرێت وه‌ك پێویست هاوكاریی ئاواره‌كان بكرێت.
له دیداره‌كه‌دا باس له پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق و گرنگیی به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا كرا و، به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه دوای دانوستاندن و ڕێككه‌وتنی لایه‌نه كوردستانییه‌كان، وه‌زیره كورده‌كان له به‌غدا ده‌ستبه‌كار ده‌بن، سوپاسی هه‌ڵوێستی دۆستانه‌ی به‌ڕێز نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی و UNی كرد كه به‌رده‌وام هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدای داوه. هه‌روه‌ها پێشوازی له پێشنیاری شانده‌كه كرد كه دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیره كورده‌كان، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی به‌غدا بكات. لای خۆیه‌وه به‌ڕێز میلادینۆف ڕوونی كرده‌وه كه به‌شداریی جددیی هه‌رێم له حكوومه‌تی عیراقدا ده‌بێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێز ’’ستیفن لیچ’’ و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران و یاریده‌ده‌رانی و تیمی كونسولخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، پێكهاتبوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له بەڕێز خاتوو ’’لیلیانە پلاومن’’ وەزیری پەرەپێدانی هاوكاری و بازرگانیی دەرەكیی هۆڵەندی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز وه‌زیری هۆڵه‌ندی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و باسی له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خۆی بۆ كه‌مپه‌كانی خه‌ڵكی ئاواره كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئاگاداری ڕه‌وش و گوزه‌رانیان بێت، هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشی پێشكه‌ش به حكوومه‌تی هه‌رێمی كورددستان كرد بۆ داڵده‌دان و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و، دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هۆڵه‌ندی وه‌ك چۆن پێشتریش هاوكاری كردووه، له پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران تیشكی خسته سه‌ر ڕه‌وشی ئاواره‌كان و سه‌ختی و ده‌رده‌سه‌ریه‌كانیان به تایبه‌تی كه وه‌رزی زستان و سه‌رما به‌ڕێوه‌یه، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رچی له توانایاندا بووه پێشكه‌شیان كردووه، به‌ڵام ژماره‌ی ئاواره‌كان و قه‌باره‌ی قه‌یرانه‌كه زۆر له تواناكانی حكوومه‌ت گه‌وره‌تره، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر به هانای ئاواره‌كانه‌وه بچن و له‌م كه‌یسه‌دا هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. سوپاسی حكوومه‌تی هۆڵه‌ندیشی كرد بۆ هاوكارییه‌كانی و داوای كرد هه‌م له ڕووی مرۆییه‌وه بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و، هه‌م له ڕووی سه‌ربازیشه‌وه بۆ پشتگیریی پێشمه‌رگه، كه قاره‌مانانه ڕووبه‌ڕووی تیرۆر بوونه‌ته‌وه، به‌رده‌وام بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا باسیان له پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق كرد و جه‌ختیان له گرنگیی دروستبوونی حكوومه‌تێك له به‌غدا كرده‌وه كه كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵات بێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پشتگیری و به‌شداری له حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا ده‌كات و خوازیاری ئه‌وه‌یه هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن. به‌ڕێز وه‌زیری هۆڵه‌ندیش ستایشی ئه‌م هه‌ڵوێست و ستراتیژه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد و تیشكی خسته سه‌ر بڕیاری په‌رله‌مان و حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هۆڵه‌ندا له هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگا و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كرد كه ده‌بێته هۆی خزمه‌تكردنی باشتری ئاواره و په‌نابه‌ران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی ئه‌مه‌ریكی كرد كه له به‌ڕێزان جه‌نه‌رال جۆن ئاڵن نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆك ئۆباما بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌ڵه‌تی دژی داعش، ستیوارد جۆنز باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عیراق كه تازه ده‌ستی به كار كردووه و جاری یه‌كه‌مه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، برێت ماكگۆرك یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عیراق و جۆزێف پێنینگتۆن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا دوایین بارودۆخ و ڕه‌وشی سه‌ربازیی ناوچه‌كه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و هه‌ماهه‌نگیی مه‌یدانی. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی له پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كه و پیرۆزبایی له ئه‌مه‌ریكا كرد كه سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌كات و، هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رك و كاره‌كانیدا بۆ خواست، هه‌موو پشتگیری و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له باڵیۆزی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عیراق كرد.
شاندی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی مرۆییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌ك پێویست به هانای ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ر و ئاوارانه‌وه بچێت كه ڕوویان تێكردووه‌ته، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كیش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و جه‌نگی دژی تیرۆر پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه ده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له ئه‌نجامی شه‌ڕی دژی داعش و ئه‌و به سه‌دان هه‌زار ئاواره‌یه‌ی ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، بارێكی قورس كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
شانده‌كه پرسه و سه‌ره‌خۆشییان بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشییان له پێشمه‌رگه كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له جه‌نگی دژی داعشدا به ده‌ستیان هێناون، هه‌روه‌ها باسیان له ڕه‌وشی مه‌یدانی و به‌ره‌كانی شه‌ڕ كرد و تیشكیان خسته پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه و داكۆكی له ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه كرا كه له لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه كۆنترۆل كراون، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان.
له كۆتاییی دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووباره خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی شانده‌كه نیشان دا و سڵاو و ڕێزی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی پێگه‌یاندن.
كاتێك خۆبەخشێك كارەكەی، خێزانەكەى و خۆشەویستانی بەجێ دەهێڵێت و بەرەو وڵاتێكی دوور كۆچ دەكات، تاكوو هاوكاریی خەڵكی ئاواره و بریندار بكات، ئێمە هەمووان دەستخۆشی لێدەكەین، هەر ئەمەش بوو هاووڵاتیی به‌ریتانی ئالان هینینگ ئه‌نجامی دا.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی ڕیفڕندۆمه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆییی سكۆتلاندا، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دایه‌وه. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران له وه‌ڵامی پرسیاره‌كاندا، دید و سه‌رنجه‌كانی خۆی ده‌خاته‌ڕوو، هه‌روه‌ها هیوا ده‌خوازێ كه وه‌ك چۆن له‌نده‌ن ده‌نگی سكۆتلاندییه‌كانی بیست، به‌غداش به‌هه‌مان شێوه، ده‌نگی هه‌رێمی كوردستان ببیستێت.
ئه‌مه ده‌قی وه‌ڵامه‌كانی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی یه:
ماڵپه‌ڕ: به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، ئێمه سه‌رنجمان داوه كه به‌ڕێزتان گرنگییه‌كی زۆره ده‌ده‌ن به ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی سكۆتلاندا، بۆچی؟
سه‌رۆك وه‌زیران: ئه‌م پرۆسه‌یه لای من زۆر سه‌رنجڕاكێشه و پڕه له وانه، بۆ لێ فێربوونی. به‌رتیانیا یه‌كێكه له به‌رده‌وامترین دیموكراسی له دونیادا. نه‌ریتی په‌رله‌مانییان ده‌گه‌ڕێته‌وه به چه‌ند سه‌د ساڵێك. یه‌كێكه له پێكهاته ده‌وڵه‌ته كۆنه‌كان، یه‌كێتیی نێوان گه‌لانی جیاواز. یه‌كێك بوو له ئێمپراتۆرییه مه‌زنه‌كان، چه‌ندین كیشوه‌ری گرته خۆ. له هه‌ندێك كاتی هه‌ره گرنگدا سیاسه‌تمه‌دار و هێزی سه‌ربازی و شۆڕشی پیشه‌سازیی پادشایه‌تیی یه‌كگرتووی ئه‌م دونیایه‌ی پێك هێنا كه ئه‌مڕۆ ئێمه تێیدا ده‌ژین. به‌شی زۆری ده‌وڵه‌تانی ئه‌مڕۆ له دنیادا یا ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن شانشینی یه‌كگرتووه‌وه دروست كراون، یا له‌ژێر كار و ئیلهامی بیری ئازادیی ئابووری، سه‌روه‌ری و مافی گه‌لان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆیان، كه له به‌ریتانیاوه سه‌ری هه‌رڵداوه، دروست بوون.
ماڵپه‌ڕ: هیچ ده‌وڵه‌تێكتان له خه‌یاڵدایه كه له شانشینی یه‌كگرتوو بچێت؟
سه‌رۆك وه‌زیران: به‌ڵێ. كاتێكی به‌ریتانیای مه‌زن عێراقی ئه‌مڕۆی دروست كرد له ساڵانی 1920دا، هه‌ندێك دیپلۆمات و به‌رپرسی به‌ریتانی له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی شانشینی یه‌كگرتووی عێراق كاریان ده‌كرد. ئه‌و كه‌سانه پشگیریی كوردستانیان ده‌كرد كه ببێته شانشین له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی شێخ مه‌حموددا و یه‌ك بگرێت له‌گه‌ڵ شانشینی هاشمی و پێكه‌وه شانشینی یه‌كگرتووی عێراق پێك بهێنن. به‌داخه‌وه له كۆتاییدا ئه‌و بیرۆكه‌یه به‌رجه‌سته نه‌بوو. ئه‌وه‌ی ده‌ست كه‌وت پادشایه‌تی هاشمی بوو.
ماڵپه‌ڕ: به بۆچوونی ئێوه، ده‌كرێت ئێمه چ وانه‌یه‌ك له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی سكۆتلاندا فیر ببین؟
سه‌رۆك وه‌زیران: شتێك كه یه‌كسه‌ر دێته بیری من ئه‌مه‌یه: باشترین شێوه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لانی جیاواز له هه‌ر وڵاتێكدا بێت، پێكه‌وه‌ژیانی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه. ڕێكه‌وتننامه‌ی ئێستای نێوان سكۆتلاند و شانشینی یه‌كگرتوو سێ سه‌د ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی، ته‌نانه‌ت له دیموكراسییه‌كۆنه‌كانیشدا، وه‌ك به‌ریتانیا، خه‌ڵك له هه‌ر كاتێكدا پێكهاته‌ی سیاسی ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه. پارتی ناسیۆنالیستی سكۆتلاندی، ویستی سروشتی دیموكراتیی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی تاقی بكاته‌وه به‌وه‌ی داوای ڕیفراندۆمیان كرد. ئه‌و هه‌له‌یان پێ درا و زۆرینه بڕیاری دا له وڵاته‌كه‌دا بمێنێته‌وه. سه‌رباری ئه‌و هه‌موو هه‌ست و نه‌سته‌ی له گفتوگۆكه‌دا ده‌ربڕدرا، من پێم وایه پڕۆسه‌كه زۆر گرنگ بوو. به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵاتانی كه خه‌بات ده‌كه‌ن تا پێكه‌وه بمێننه‌وه، سیاسه‌تمه‌دارانی به‌ریتانیا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی گه‌وره‌ی دابه‌شبوونی وڵاته‌كه‌یان بوونه‌وه؛ به‌ڵام به‌ڵگه‌ی دیموكراسی و ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌هێزتر بوو. ڕیفراندۆمه‌كه‌ی سكۆتلاندا ڕێی به‌وانه دا كه باوه‌ڕیان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌بوو، تا له خه‌ڵكی سكۆتلاند بپرسن ده‌رباری خواستیان بۆ مانه‌وه له وڵاته‌كه‌دا، یان نا؟. ئه‌مه نموونه‌یه‌كی باڵای پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیی ئاشتیخوازانه‌یه، دوور له شه‌ڕی ناوخۆ، توندوتیژی و داگیركردن، كه له هه‌ندێك به‌شی دیكه‌ی جیهان ده‌یبینین كاتێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆزی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕ: هیچ هاوته‌ریبییه‌ك ده‌بینن له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی ئێمه له كوردستان و له عێراق؟
سه‌رۆك وه‌زیران: به‌ڵی، بێگومان. ئێمه ده‌بێت زۆر به قووڵی و جددی له ڕه‌وشی خۆمان بڕوانین له كوردستاندا. ئێمه ڕێككه‌وتنێكی فیدڕاڵیمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه. چوار له پێنجی ده‌نگده‌ر له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا، ده‌ستووره فیدڕاڵییه‌كه‌ی ئێمه‌ی په‌سه‌ند كرد. له‌و كاته‌وه تا ئێستا چه‌ندین مادده‌ی گرنگی ده‌ستووره‌كه‌مان چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنه.
ئێمه هه‌ڵبژارندنی دیموكراتیمان ئه‌نجام داوه، گه‌له‌كه‌مان چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه: ئێمه ده‌بێت هه‌لومه‌رجی ژیانی هاووڵاتیان باشتر بكه‌ین؛ده‌بێت ئاسایشی كوردستان دابین بكه‌ین؛ ئێمه پێویستمان به بڕیاری كۆتایی هه‌یه ده‌رباره‌ی مادده‌ی 140؛ ده‌بێت دڵنیا بین له‌وه‌ی كه ناكرێینه بارمته‌ی خواستی سیاسه‌تمه‌دار له به‌غدا، تا بزانین كه‌ی، یا ئه‌گه‌ر به‌شی ده‌ستووریی داهاتمان وه‌رده‌گرین یان نا؟؛ ئێمه پێویستمانه هه‌ست بكه‌ین به‌شێكین له وڵاتێك كه تێیدا پێداویستیمان، خه‌ممان و هیوامان به جددی وه‌رده‌گیرێت.
ئێستا، كه به‌شێكی زۆرینه‌ی دیاری ده‌نگده‌ران له سكۆتلاندا بڕیاریان دا له وڵاته‌كه‌دا بمێننه‌وه، ده‌بێت حكوومه‌ت له له‌نده‌ن ببیستێت كه به‌شێكی گرنگی خه‌ڵكی سكۆتلاندا خه‌می په‌یوه‌ندیی داهاتوویانه له‌گه‌ڵ وێستمنستر. من زۆر خۆشحاڵ بووم كه بیستم سه‌ره‌ك وه‌زیران به‌ڕێز ده‌یڤید كامیرۆن به‌ڵێنی دا بۆ شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بۆ به‌شی جیاوازی وڵاته‌كه. ئومێد ده‌خوازم منیش په‌یامی هاوشێوه ببیستم له به‌غداوه، كاتێك خه‌ڵكی كوردستان خه‌می خۆیان ده‌رباره‌ی عێراق ده‌رده‌بڕن. هیوا ده‌خوازم گوێم له سیاسه‌تمه‌دارانی به‌غدا بێت، بڵێن: “گه‌لی كوردستان، ئێمه ده‌نگتان ده‌بیستین و چاره‌سه‌ری خه‌متان ده‌كه‌ین، چونكه ده‌زانین ناتوانین هه‌تاهه‌تایه وه‌ك به‌شدارێكی نا‌ئومێد ڕاتانبگرین، دنیا له‌گۆڕاندایه و ئێمه‌ش ده‌بێت خۆمان بگۆڕین”.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی ئه‌یلوولی 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌ره‌كانی جه‌نگی له دژی داعش، له میحوه‌ری خازر - زه‌رتكی كرد و به یاوه‌ریی به‌ڕێز د. ڕۆژ نووری شاوێس فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كه، پێگه و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له چیای زه‌رتك به‌سه‌ر كرده‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران له نزیكه‌وه گوێبیستی پێشهاته‌كانی میحوه‌ره‌كه و بارودۆخی ناوچه‌كه به گشتی بوو، هه‌روه‌ها له پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌ره‌كانی جه‌نگی كۆڵییه‌وه. له وته‌یه‌كیشدا بۆ پێشمه‌رگه، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك چۆن هه‌میشه له مێژوودا پارێزه‌ری گه‌ل و ووڵات بووه و له پێناو ئازادی و رزگاریی خاك و ووڵاتدا خوێن و گیانی به‌خشیوه، ئه‌مڕۆش به هه‌مان شێوه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و له هه‌موو میحوه‌ره‌كان، گیانبازانه به‌رخودان ده‌كات و به‌رگری له خاك و ئازادیی كوردستانیان ده‌كات.
به‌رێز نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند پێشمه‌رگه هه‌میشه سیمبولی به‌رخودان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داگیركاری و سته‌م بووه، بۆیه بووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی مایه‌ی شانازیی كوردستانییان و گه‌لی كوردستان هه‌میشه شانازی به پێشمه‌رگه‌وه كردووه و پێی سه‌ربڵند بووه. ئه‌مڕۆش پێشمه‌رگه له هه‌موو میحوه‌ره‌كان و له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان، هه‌ر له شه‌نگاله‌وه تا گوێڕ و مه‌خموور و، تا و جه‌له‌ولا و سه‌عدییه و حه‌مرین، ڕۆژانه داستانی نه‌به‌ردی و سه‌ربه‌رزی تۆمار ده‌كات و مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ری بۆ كوردستانییان ده‌نووسێته‌وه كه مایه‌ی شانازیی ئێستامان و نه‌وه‌كانی داهاتوومان ده‌بێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها وربه‌رزی و ئاماده‌ییی پێشمه‌رگه‌ی بۆ فیداكاری له به‌ره‌كانی جه‌نگ، به بنه‌مای سه‌ركه‌وتن و پاككردنه‌وه‌ی كوردستان له تیرۆرستان له قه‌ڵه‌م دا و دووپاتی كرده‌وه، وره‌ی به‌رز و خۆڕاگریی پێشمه‌گه و دڵخوازیی پێشمه‌رگه بۆ پێشڕه‌ویكردن و ده‌ركردنی تیرۆرستان، بڕوایه‌كی به‌تین و وره‌یه‌كی پۆڵایینی به هاووڵاتیانی كوردستان به‌خشیوه و، ڕاپۆرته جیهانییه‌كانیش ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌یان وه‌ك قاره‌مان و هێمایه‌ك بۆ ئازادی و پاراستنی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان گه‌یاندووه‌ته هه‌موو جیهان، هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه وه‌ك پارێزه‌ری به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی له جیهاندا ده‌ناسرێت، كه ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو تاكێكی كوردستان مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی شانازییه.
له كۆتاییی سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هیوای سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی بۆ پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ران و پله‌داران و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه خواست.
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ: سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر گرنگ دەبێت
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەر‌ێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە