به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/9/11 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، يه‌كه‌مين پرسه‌نامه‌ى بۆ كۆچى دواييى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م، شاژنى كۆچكردووى شانشینی یەکگرتوو له تۆمارى پرسه‌دا نووسى كه له هه‌ولێر له‌لايه‌ن كونسولخانه‌ى گشتيى به‌ريتانياوه كراوه‌ته‌وه.
له پرسه‌نامه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشيى خۆى و گه‌لى كوردستانى به شا چارلزى سێيه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه و گه‌لى شانشینی یەکگرتوو و وڵاتانى كۆمۆنوێلس گه‌ياند و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به پێگه و خۆشه‌ويستيى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م له‌سه‌ر ئاستى جيهان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه له‌م كاته سه‌خته‌دا بير‌ى خۆى و هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان لاى خاوه‌نشكۆ شا و خانه‌واده‌ى شاهانه‌ى شانشینی یەکگرتووه.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-offers-condolences-to-the-united-kingdom/
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، له‌گه‌ڵ "سایمۆن شێرکلیف" باڵیۆزی به‌ریتانیا کۆبۆونه‌وه.
"نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی 29/08/2022 لەسەر داوای باڵیۆزخانەی به‌ریتانیا، بانگهێشتی نیوەڕۆخوانی باڵیۆزخانە کران و لە لایەن "سایمۆن شێرکلیف" Simon Shercliff باڵیۆزی به‌ریتانیا و خاتوو کالیپسۆن بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌م وڵاته له تاران پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، باسی باروودۆخی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە تایبەتی کرا و پێیان وابوو عێراق تووشی هەلوومەرجێکی سەخت و دشوار دەبێت، بەڵام بە شێوەیەکی حەکیمانە دەبێت بارودۆخەکە هێور بکرێتەوە.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ دکتۆر "ئیبڕاهیم ته‌قی زادە" سەرۆکی زانکۆی پەیام نووری ئێران و شاندی هاوڕێی دیداری کرد.
شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران بە سەرۆکایەتی دکتۆر "ئیبڕاهیم ته‌قی زادە" و بە یاوەری دکتۆر "موجته‌با سوڵتان ئه‌حمه‌دی" سەرۆکی کاروباری نێودەوڵەتی زانکۆ و دکتۆر "وه‌حید ئه‌فشین مێهر" سەرۆکی زانکۆی پەیام نووری پارێزگای تاران، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 03/09/2022 سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، بە گەرمی بەخێرهاتن و پێشوازییان لێ‌کرا.
دکتۆر ته‌قی زادە له سه‌ره‌تای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم دیدار و چاوپێکەوتنە و هیوای بەردەوامی خواست بۆ سەردان و دیداری نێوان هەر دوولا و له درێژه‌ی قسه‌کانیدا سه‌باره‌ت به زانکۆی پەیام نوور، ئه‌رک و کارەکانیان، خوێندکارانی بیانی و ناوخۆیی و هه‌روه‌ها باروودۆخی خوێندنی باڵا له وڵاتی ئێران هاته ئاخاوتن.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سەرۆکی زانکۆی پەیام نووری ئێران، هەروەها باسی وەرگرتنی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان و هاوکاری زانستی و توێژینەوەی زانستی کرد لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
له درێژه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، دکتۆر ته‌قی زادە داوای هاوکاری و یارمەتی لە نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران کرد بۆ ئەوه‌ی که له‌م پێناوه‌دا پاڵپشتی و یارمه‌تیان بدات.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ مامۆستا "عه‌لی باپیر" سکرتیری حیزبی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆبۆوه.
مامۆستا "عەلی باپیر" ئەمیری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتی 04/09/2022
سەردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، "فه‌خرالدین عه‌زیز"، "لوقمان لەتیف" و "هیوا ره‌شید" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەرمی بەخێرهاتن و پێشوازی لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، به گرینگییه‌وه باسی پێگەی نوێنەرایەتی و بەشداربوونی ئەندامانی هەموو پارتە سیاسییەکان لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران کرا و به وردیی ئاماژه به ئەرک و کاروباری نوێنەرایەتییەکان کرا.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هەروەها باسی بارودۆخی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە تایبەتی کرا.
له نزيكه‌وه و به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌غدا و چه‌ند شوێنێکی دیکه‌ی وڵات ده‌ڕوانين. داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆيان‌دا بگرن و ڕێگه نه‌ده‌ن دۆخه‌كه له‌وه زياتر له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت.
خۆپيشاندانى ئاشتيانه مافێكى ده‌ستووريى پارێزراوه، به‌ڵام ئاڵۆزى و ڕاگرتنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه ده‌بێ شكۆى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت پارێزراو بێت و ڕێگرى له ئه‌رك و كاره‌كانيان نه‌كرێت.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هێزه ئه‌منييه‌كان پێويسته به‌وپه‌ڕى ئاگايى و وشيارييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و ڕێگه نه‌درێت خۆپيشاندان و ڕووداوه‌كان ببنه هۆى تێكچوونى زياترى دۆخى ئه‌منى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌نێوان عێراقييه‌كاندا.
دۆخى وڵات ئه‌وپه‌ڕى دانايى و گه‌ڕانه‌وه بۆ لۆژێك و ده‌سپێكردنى گفتوگۆيه‌كى نيشتمانى و به‌رپرسانه و هاريكاريى هه‌مووانى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌و دۆخه سه‌خته ڕزگارى ببێت و كار له كار نه‌ترازێت.
دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه هاريكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى و لێكگه‌يشتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان، بۆيه دووباره هه‌موو هێز و لايه‌نه په‌يوه‌نداره عێراقييه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌ولێر كۆببنه‌وه و ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى جددى بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ى وڵات بكه‌ن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/8/29
https://presidency.gov.krd/statement-issued-by-the-president-of-the-kurdistan-region-7/
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/8/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز سوى وى، باڵيۆزى نوێى كۆمارى چينى مللى و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى بره‌ودانی په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ چين دووپات كرده‌وه. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چين ده‌ربڕى كه له كاتى په‌تاى كۆڤيد_19دا پێداويستيى پزيشكى پێشكه‌ش به دامه‌زراوه پزيشكييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى نوێى چين له عێراق وێڕاى ده‌ربڕينى سه‌رسامى به ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و پێزانينى بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعشدا، جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه عێراق هاوبه‌شێكى گرنگی بازرگانييه له‌گه‌ڵ چين، هه‌روه‌ها هيواى خواست په‌يوه‌ندييه‌كان و ئاستى هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، به‌رز ببێته‌وه.
چالاكييه‌كانى باڵيۆزخانه‌ى چين له به‌غدا و كونسولخانه‌يان له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسولى گشتيى چين ئاماده‌ى بوو.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-kurdistan-region-receives-the-chinese-ambassador/
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/8/24 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر كونسولى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنان، پيرۆزبايى لێ‌كرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌ى نيشان دا.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسولى نوێى ئه‌مه‌ريكا خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا دوا پێشهاته‌كانى عێراق و كێشه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسييان تاوتوێ كرد و له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌رى دۆخى عێراق ته‌نيا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كرێت، هه‌روه‌ها باسى له دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
ده‌رباره‌ى په‌يوەندييه‌كانيش، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه ده‌رفه‌تى هاريكاريى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌يه به‌تايبه‌تى له بوارى وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تايبه‌تدا.
شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، گرنگيى بره‌ودان به ديموكراسى و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادييه‌كان و ئازاديى ڕاده‌ربڕين له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئاب ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئيرڤین هيكس جوونيه‌ر کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا. سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی پشتگیریی و پشتیوانی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە.
کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان. ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا نیشاندا.
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە وەبەرهێنان و پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات