هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تەمموزی 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا کە ئۆليڤيێ ديكۆتينێ کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کران.
کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی و چارەسەرکردنیان لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو. سەرۆکی حکومەت، وێڕای دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لە چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور، جەختیشی لەوە کردەوە کە مانەوەی کێشەکان بە بێ چارەسەری و ئاڵۆزکردنی دۆخەکە، لە بەرژەوەندی ئارامی و سەقامگیریی و هاووڵاتییانی عێراقدا نییە.
سەرۆکی حکومەت لە بارەی پرۆسەی سیاسی و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ ، ئاماژەی بە گرنگیی ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشیی و بەشداریی ڕاستەقینە و هاوسەنگیی و سازان کردەوە.
ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/july/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%A8%D8%A7%DA%B5%DB%8C%DB%86%D8%B2%DB%8C-%D9%81%DB%95%D8%B1%DB%95%D9%86%D8%B3%D8%A7-%D9%84%DB%95-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA/

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/7/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئێريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عيراق كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عيراق و هه‌وڵه‌كان ‏بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى ‏هه‌ولێر ـ به‌غدا، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش به‌تايبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى ‏ماده‌ى 140، پێشهاته‌كانى ناوچه‌ى شه‌نگال، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ‏هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، تاوتوێ كران.‏

به‌ڕێز باڵيۆزى فه‌ره‌نسا جه‌ختى له‌ بايه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به‌ بره‌ودانى ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئارامى و سه‌قامگيريى ‏عيراقى بۆ پاراستنى سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ به‌ پێويست و گرنگ زانى.‏

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى ‏هه‌ولێر ـ به‌غدا، كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى عيراقه‌ و هه‌بوونى ميكانيزمێكی بۆ ‏گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان، به‌ پێويست له‌ قه‌ڵه‌م دا.‏

هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پێويستيى و گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكارى و ‏هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عيراق به‌ پشتگيريى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى ‏نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى داعش، به‌تايبه‌تى له‌ ‏ناوچه‌كانى ماده‌ى 140ى ده‌ستوور.‏

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ جێگيركردنى بازاڕى جيهانيى وزره‌ و پێگه‌ و ‏گرنگيى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌مباره‌يه‌وه‌، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ‏له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ‏ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز ئۆليڤيێ ديكۆتينى، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ ‏هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد // نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیەنێت ئێران هەڵوێستی هاوسەنگە بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆمار، ئاماژە بەوەشدەکات ئێران و ئەمەریکا بەرژەوەندییەکانیان کەوتووەتە عیراق و هەرێمی کوردستان.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی هەڵوێستی ئێران لەبارەی پرسی سەرۆک کۆماریی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێران هەڵوێستی هاوسەنگە بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆمار".

سەبارەت بەوەی ئێران لایەنگری یەکێتییە یان پارتی نازم دەباغ وتی "ئێران لایەنگیریی هیچ لایەکیان ناکات لەگەل رێککەوتنە لەسەر یەک کاندید، هەروەها ئێران پێی وایە ئەگەر رێکنەکەون دەبێت لە پەرلەمان یەکلایی بکرێتەوە، بەشێوەیەک ماف و هاوسەنگی یەکتری بپارێزن".

وتیشی "ئێران لە بەرژەوەندیی دانیە ڤشاربخاتە سەر ھیچ لایەک، بەڵکو وەک ناوبژیوانێت رۆڵدەبینێت و کار بۆ رێککەوتن دەکات لە زووترین کاتدا".

 نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی ئەوەی هەیمەنەی ئێران یان ئەمەریکا لە عیراق کامیان بەهێزترن لە وەڵامدا جەختی لەوەکردەوە "پێموایە ھەردووکیان رۆڵ و کاریگەریان ھەیە، ھەروەھا  وڵاتانی دیکەش، چونکە لە رادەبەدەر بەرژەونەندییەکانیان کەوتووەتە عیراق و ھەرێمی کوردستان".

نزیکەی نۆ مانگە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نەیتوانیوە سەرۆک کۆماری نوێی عیراق هەڵبژێرێت بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانەوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار، هەروەها کشانەوەی سەدرییەکانیش لە ئەنجومەنی نوێنەران دۆخەکەی ئاڵۆزترکرد، بەپێی دواین زانیاریی بێت بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عیراق بۆ ئەو پرسە کۆبێتەوە و سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێت.

س.ر

 

https://www.mewdamedia.com/articles/25935

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق, لە تاران باس لە دەنگۆی سەردانی (ئیسماعیل قائانی) بەرپرسی سوپای قودسی ئێرانی دەکات بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، جگە لەوەی وەڵامی چەند پرسیارێک دەداتەوە دەربارەی کۆبونەوەی چەند بەرپرسێکی ئێرانی لە شارۆچکەی تەوێڵە لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

" به‌ڵێ له‌ په‌یوه‌ندیدان و هه‌وڵه‌کانیشیان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کێشه‌ ناوخۆییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت "

هەرچەندە میدیا لۆکاڵییەکانی هەرێم بڵاوییان کردەوە کە پێش جەژنی قوربان، ئیسماعیل ئاقانی سەردانی هەرێمی کوردستان کردووە لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبۆتەوە، بەڵام نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران (نازم دەباغ) دەڵێت" من زانیاریم نییه‌ که‌ جه‌نابی ئاغای قائانی هاتبێت، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌کانی من، هه‌میشه‌ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌ تایبه‌تیه‌کانیان که‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن به‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، به‌ پارتی و یه‌کێتی و هه‌موو لایه‌نه‌کانی تر به‌ڵێ له‌ په‌یوه‌ندیدان و هه‌وڵه‌کانیشیان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کێشه‌ ناوخۆییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن هه‌موو پێکه‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ی مه‌بده‌ئی سازان و هه‌روه‌ها هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ به‌شداربن له‌ پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان که‌ هاوپه‌یمانی زۆرینه‌ی کورد و شیعه‌ پارێزراو بێت به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ برایانی سونه. "

" کۆبونەوەکەی نوێنەری ئێرانییەکان لە تەوێڵە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی "

جگە لەوە هەر بە پێی هەواڵ و چەند وێنەیەکی سەرۆکی یەکێتی کە لە شارۆچکەی تەوێڵە بڵاوکرایەوە، ناوبراو لەگەڵ چەند نوێنەرێکی ئێرانی کۆبوەوە، دواتریش (د. ئاسۆ فەرەیدوون) پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو"له‌دوای جه‌ژن ته‌وێڵه‌ ده‌بێته‌ ناوه‌ندی بڕیاردان)

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی‌ ئێرانییه‌کان ده‌یانه‌وێت له‌ ته‌وێڵه‌وه‌ چی له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق بکه‌ن که‌ ببێته‌ ناوه‌ندی بڕیاردان بۆچی ته‌وێڵه‌؟
نازم دەباغ وتی" ته‌وێڵه‌ ڕابردوویه‌کی هه‌یه‌ من خۆم له‌ به‌شێک له‌و کۆبوونه‌وانه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال و کاک نێچره‌ڤان و جه‌نابی عادل عه‌بدولمه‌هدی و براده‌رانی به‌رپرسی ئێرانی به‌شدار بووم هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵدابوون که‌ له‌ ته‌وێڵه‌ ڕێککه‌وتن کراوه‌، له‌سه‌ر هاوپە‌یمانی کورد و شیعه‌ ئه‌وکاته‌ دیاره‌ هاوپه‌یمانی کورد و شیعه‌ به‌ میحوه‌ری یه‌کێتی و پارتی له‌ هه‌رێمی کوردستان جه‌نابی کاک مه‌سعود و مام جه‌لال، هه‌روه‌ها به‌ میحوه‌ری مه‌جلیسی ئه‌علای ئیسلامی، منیش هه‌ر له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ بیستوومه‌ که‌ جه‌نابی کاک بافڵ له‌ ته‌وێڵه‌ کۆبۆته‌وه‌ چونکه‌ به‌شدار نه‌بووم، به‌ڵام له‌ڕابردوودا ده‌توانم بڵێم به‌شداربووم له‌وانه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ئه‌م قسه‌یه‌ی کردووه‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌ باسیکردبێت که‌ ئه‌و ڕێککه‌وتن و باسانه‌ی له‌گه‌ڵ براده‌رانی ئێرانی له‌ ته‌وێڵه‌ کرابێت ببێته‌ به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی بۆ هه‌موولایه‌ک، به‌ڵام هه‌روه‌کو باسمکرد هه‌میشه‌ کۆماری ئیسلامی ئێران جه‌ختی له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ به‌ڕێککه‌وتن و به ‌ته‌بایی و به ‌سازان ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بدرێت سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت نه‌ک هه‌ریه‌که‌ به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی بێت واته‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌رچاو بگیرێت. "

دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی تەوێڵە؟

دەباغ وتی" من زانیاریم نییه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ی بیستوومه‌ جه‌ختکراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌شداریکردنی کورد له‌ هاوپه‌یمانی کورد و شیعه‌ له‌عێراقدا، هه‌روه‌ها ڕێککه‌وتنی نێوان یه‌کێتی و پارتی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی که‌ له‌نێوانیاندا هه‌یه‌، وه‌ مافی یه‌کتری پارێزراو بێت و هیچ لایه‌ک مافی ئه‌ویتر نه‌خوات. "

" تەوێڵەی ناوێت تەوێڵە، ئێران پێویستی به‌نهێنی نییه‌، به‌ڵکو به‌ئاشکرا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات و به‌ئاشکرا سه‌ردانی سلێمانی ده‌کات"

دوای جه‌ژن ئاگادارن که‌ له‌ ته‌وێڵه‌ و بیاره جارێکی تر یەکێتی و نوێنەری ئێرانییەکان‌ کۆده‌بنه‌وه‌؟

لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی "ته‌وێڵه‌ی ناوێت ته‌وێڵه‌، له‌وانه‌یه‌ په‌یامێک بوو بێت له‌کاتی خۆیدا ئه‌م شته‌ به‌ناوی ته‌وێڵه‌وه‌ بڵاوکرایه‌وه‌ ،په‌یامێک بێت هەروه‌ک وتم من زانیاری وردم نییه‌ ئایا کات که‌م بووه‌ که‌ له‌وێ یه‌کتریان بینیبێت و ڕۆیشتبن یاخود نا، به‌ڵام به‌گشتی ئێران پێویستی به‌نهێنی نییه‌، به‌ڵکو به‌ئاشکرا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات و به‌ئاشکرا سه‌ردانی سلێمانی ده‌کات، هه‌روه‌ها به‌ئاشکراش سه‌ردانی به‌غداد ده‌کات. "

واته‌ کۆبوونه‌وه‌ ناکرێت و بڕیار نادرێت له‌ ته‌وێڵه‌وه‌؟

نازم دەباغ بەمشێوەیە وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە" ناتوانم بڵێم بڕیار نادرێت ناشتوانم بڵێم ده‌درێت، چونکه‌ مه‌رج نییه‌ ته‌وێڵه‌ شتێک بوو وه‌کو هه‌موو ڕووداوه‌کانی پێشوو به‌درێژایی ئه‌و هه‌موو ته‌مه‌نه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ جه‌نابی مام جه‌لال له‌و مه‌سه‌لانه‌ ئاماده‌ییم هه‌بووه‌ له‌ ته‌وێڵه‌ سێ جار کۆبوونه‌وه‌ کراوه‌ ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی که‌ ڕۆیشتووه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ کۆبوونه‌وه‌ی چواره‌م. "

ئێران په‌یامه‌که‌ی چییه‌ له‌ ته‌وێڵه‌وه‌ بیه‌وێت بیگه‌یه‌نێت؟
لەوبارەیەوە نازم دەباغ دەڵێت" من پێموایه‌ په‌یامه‌که‌ی هیچ جیاوازی نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامانه‌ی له‌سلێمانی بیدات یان له‌هه‌ولێر بیدات"

" .....ئاشکرابوو کە کورد چ زیانێکی لێکرد "

ئایا ئێران هیچ فشارێک له‌ یه‌کێتی یان له‌ پارتی ده‌کات بۆئه‌وه‌ی کاندیدی خۆیان بکشێننه‌وه‌ و یه‌کێکیان کاندیدی هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار؟

لە وەڵامدا نازم دەباغ وتی" من هه‌ستم پێنه‌کردووه‌ هه‌تا ئێستا، خۆی له‌ ڕاستیشدا نه‌ک له‌ یه‌کێتی و پارتی هه‌تا له‌عێراقدا نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌و فشاره‌ بکات و بڵێت ته‌نها ده‌بێت ئه‌وه‌ ببێت، به‌ڵکو له‌هه‌وڵدایه‌ که‌ ڕێکبکه‌ون له‌نێوان خۆیاندا چونکه‌ به ‌بڕوای من کێشه‌ی گه‌وره‌ ئێستا سه‌رۆک کۆمار نییه‌ به‌ڵکو کێشه‌ی گه‌وره‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌ . "

سەبارەت بەوەی ئایا ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر ئه‌م داواکاری و ئامۆژگاریانه‌ی (وەک خۆت دەڵێی) ئێران که‌ هه‌میشه‌ پێی وتوون ده‌بێت یه‌کبگرن ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌م ئامۆژگاریانه(وەک خۆت دەڵێیت)‌ نه‌ڕۆن و به‌و شێوازه‌ نه‌که‌ن کورد چی زیانێک ده‌کات؟

لە وەڵامدا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران وتی" پێموایه‌ له‌ڕابردوو هه‌تا ئێستا کورد ئه‌و ئامۆژگاری یان ئه‌و ڕاسپاردانه‌ یان ئه‌و ئاراسته‌ سیاسیه‌ی که‌ کۆماری ئیسلامی ئێران و ولاتانی ھاو پەیمان گه‌یاندویانە به‌هه‌موو به‌رپرسانی کورد، به‌تایبه‌تی له‌مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم ئاشکرابوو کە کورد چ زیانێکی لێکرد، چونکه‌ به‌شێکمان له‌ خاکی کوردستان له‌ده‌ستدا هه‌روه‌ها کێشه‌کان قوڵتر بوونه‌وه‌، ئێستاش ده‌بینین له‌گه‌ڵ عێراقێکداین که‌ هه‌ر ڕۆژه‌ له‌ دادگای فیدڕاڵی بڕیار ده‌رده‌که‌ن و بەھانەیەک دەگرن بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان سنووردار بکرێت، بۆیه‌ پێموایه‌ تاکه‌ هێز و توانا که‌ ده‌توانێت مافه‌کانی کورد دابین بکات تەنھاو تەنھایەکریزی و رێک کەوتنی ناو خۆیە . هه‌تا ڕاده‌یه‌کیش ئێران بۆ ئه‌م بۆچونە‌ پشتیوانه‌ که‌ ده‌بێت کورد له‌نێوان خۆیدا ڕێکبکه‌وێت مافەکانی لە چوارچیوەی دەستور دابین بکات ، له‌کاتێکدا سونه‌ چونکه‌ کێشه‌ی نه‌بوو بۆ ئێرانیش کێشه‌ نه‌بوو ڕێککه‌وتن و سه‌رۆکی په‌رله‌مانیان هه‌ڵبژارد و ته‌واو، به‌ڵام ئێستا سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێکەوە دوکێشەن دوبارەی دەکەمەوە گرنگتر دیاری کردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە بەرێککەوتنی زۆرینەی شیعە"

" من خۆم ترسم هه‌یه‌........ "

نازم دەباغ نەیشاردەوە کە ترسی لەوە هەیە، ئەگەر شیعە ڕێکبکەون، ئەوا چاوەڕێی ڕێککەوتنی کورد نەکەن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، لەو ڕووەوە دەباغ نمونەی بۆ ترسەکەی هێنایەوە، و دەڵێت" خۆم ترسم هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دیاری بکرێت، پێموایه‌ کاتی خۆیشی عه‌بادی وایکرد کاتێک بڕیاریدا حکومه‌تی پێکهێنا کورد له ‌سلێمانی خه‌ریکی کۆبوونه‌وه‌ بوو له‌ماڵی کاک نه‌وشیروان ئه‌و (عەبادی) کابینه‌شی پێکهێنا، ئه‌وکاته ‌بۆی هه‌یه‌ په‌رله‌مانی عێراقی خۆی بڕیار بدات و سه‌رۆک کۆمار ده‌ستنیشان بکات، به‌ڵام به‌ڕه‌چاوکردن و دیاریکردنی ئه‌و کاندیدانه‌ی که‌ کورد هه‌یه‌تی کاندیدێکیان پارتیه‌ و کاندیدێکیان یه‌کێتیه‌ له‌ په‌رله‌مان وه‌کو ئه‌زموونی ساڵی 2018 ساغ ده‌کرێته‌وه‌ ئه‌وکاته‌ لایه‌ک زیان ده‌کات و لایه‌ک قازانج .چونکە ئه‌گه‌ر کورد خۆی ڕێکنه‌که‌وێت خۆ عێراق کارەکانی خۆی دوا ناخات و ئەوەندە پەرۆشی کورد نین.... چاوەروان نابن تا کورد که‌ی ڕێکده‌که‌وێت و کێ ده‌بێته‌ سه‌رۆک کۆمار. "

" ئاگام لێیه‌ ئێران له‌جموجۆڵدایه‌ بۆئه‌وه‌ی ناوبژی بکات یان پێشنیار بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی "

نازم دەباغ وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە، کە دەنگۆی ئەوە هەیە، "ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌دوای جه‌ژن پارتی و یه‌کێتی به‌نێوه‌ندگیری ئێران کۆده‌بێته‌وه"

لەوڕووەوە دەباغ دەڵێت" من نازانم، به‌ڵام ئاگام لێیه‌ ئێران له‌جموجۆڵدایه‌ بۆئه‌وه‌ی ناوبژی بکات یان پێشنیار بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه،‌ به‌ڵام ئێران ناتوانێت بڕیاره‌کانی خۆی فه‌رز بکات به‌سه‌ر یه‌کێتی دا یان به‌سه‌ر پارتیدا، پێویسته‌ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد به‌ پارتی و یه‌کێتیه‌وه‌ خۆیان بتوانن خاوه‌نی ئه‌و بڕیاره‌ بن، تا له‌ جیاتی به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت به‌ڵکو دڵخۆشی و پیرۆزباییان لێبکرێت که‌ بڵێن ئێمه‌ ئه‌وه‌مانکرد له‌ قازانجی کورد و له‌قازانجی عێراقیش. "

"بڕواناکه‌م، به‌ڵام له‌سیاسه‌تیشدا مستحیلات نییه‌"

بۆچی هیچ ئه‌گه‌رێک هه‌یه‌ که‌ به‌سەریاندا بسه‌پێنرێت؟
وەڵامەکەی نازم دەباغ بەمجۆرە بوو" من بڕواناکه‌م، به‌ڵام له‌سیاسه‌تیشدا مستحیلات-مه‌حاڵ نییه، بەڵکو‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه‌. "

ئه‌مڕ‌ۆ لوتكه‌ی سێ قۆڵی سه‌رۆكه‌كانی ھه‌ر سێ وڵاتی ئێران و روسیا و توركیا له‌ تاران به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت، ئه‌گه‌ری ھێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئه‌جێندای سه‌ره‌كی لوتكه‌كه‌ ده‌بێت و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاسان نیه‌ حكومه‌تی ئێران به‌و داوایه‌ی توركیا رازی بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و سێ هێزه‌ نوێ نیه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ گرنگی زیاتری پێده‌درێت.

وتیشی: ئه‌و سێ هێزه‌ پێیانوایه‌ ئه‌مریكا مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌  دروستكردوه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد، كه‌ روسیا په‌له‌ بكات له‌هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی زیاتر بۆ ناوچه‌كه‌و داوای ده‌سه‌ڵاتی خۆی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركیا چاوی له‌گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ویلایه‌تی موسڵ و باكوری كوستان، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێران نایه‌وێت پێگه‌ی خۆی له‌ سوریا لاوازببێت، بۆیه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی وایانكرد كه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵییه‌ ببه‌سترێت.

نازم ده‌باغ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هاتنی جۆبایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سعودیه‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو هانی ئه‌و سێ وڵاته‌ی دا كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ زووتر ببه‌ستن و بتوانن هێزێك له‌به‌رامبه‌ر ناتۆ دروستبكه‌ن و ببنه‌ هاوپه‌یمان.

راشیگه‌یاند: به‌بۆچوونی من له‌م بارودۆخه‌دا مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر كورد به‌گشتی زیاتر ده‌بن، بۆیه‌ گرنگه‌ كورد له‌م كاته‌دا یه‌كده‌نگبێت و مه‌ترسی و ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌چاو بگرێت.

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێران وتیشی: رێككه‌وتنی سایكس بیكۆ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و توركیا ده‌یه‌وێت بێته‌وه‌و ناوچه‌كه‌و پێگه‌ی خۆی به‌هێز بكات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین كه‌ ئاسان نیه‌ ئێران به‌وه‌ رازیی ببێت كه‌ توركیا بێته‌وه‌ ویلایه‌تی موسڵ و باكوری كوردستان.

جێی ئاماژه‌یه‌، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكی وڵاتانی روسیا و توركیا و ئێران له‌تاران، له‌دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ جۆبایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی جدده‌ رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌مریكا ناوچه‌كه‌ چۆڵناكات و پێگه‌ی خۆی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌هێڵێته‌وه‌.

 

https://www.pukmedia.com/KS/Details/192217

لە سێگۆشەی جیهانیی «قەڵای هەولێر»، «کەتیبەی بێستوون» و «هەورامان» تا پاراستنی زمان، ژن، ژینگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان زانایاندا

 

مه‌نسوور جیهانی ـ "عه‌باس غه‌زالی" که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی و نوێنه‌ری پێشووی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان؛ له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی "هەورامان؛ تۆمارکردنی جیهانی، که‌لتوور و گه‌شه‌سه‌ندنی ‌سه‌قامگیر‌" له زانکۆی ڕازی کرماشان؛ سه‌باره‌ت به سێگۆشەی جیهانیی «قەڵای هەولێر»، «کەتیبەی بێستوون» و «هەورامان» تا پاراستنی زمان، ژن، ژینگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان زانایاندا وتارێکی تایبه‌تی پێشکه‌ش کرد. 

 

ده‌قی ته‌واویی په‌یامه‌که‌ی "عه‌باس غه‌زالی" له خواره‌دا هاتووه:  

وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی تۆماری پڕ لە شانازیی ناوچەی هەورامان، لە یۆنسکۆ، وەک میراتێکی بەهاداری مرۆیی لە جیهاندا، دەبێ پێزانینمان بۆ دانەرانی ئەم کارە بەنرخە هەبێت و سوپاسی تایبەتی زانکۆی ڕازی و سازکەرانی پڕ لە هەستی ئەم کۆنفڕانسە دەکەین. هەروەها سوپاسی ئەو کەسانەش دەکەین کە پێشتر بە مەبەستی ناساندنی هەورامان بە جیهان هەنگاویان هەڵێناوە. ئەمڕۆ ئێمە لە هەولێرەوە هاتووین تاکوو بڵێین: قەڵای هەولێر، بێستوون و هەورامان سێ شانازیی گەورەن کە لە یۆنسکۆدا بوونەتە تۆماری جیهانی؛ سێ شوێن کە تا ئێستاش ژیانیان تێدا بەردەوامە و ئەمە خۆی نیشانەی خۆڕاگری و خۆشەویستی ئەم خەڵکەیە بۆ خاکەکەیان. لە ڕاستیدا شانازیی تۆماری جیهانیی هەورامان تەنیا بۆ هەورامان نشینان نیە، بەڵکوو وەک بەشێک لە شارستانیەتی مرۆڤایەتی، شێوازی تایبەتیی هونەری بیناسازی و هەروەها سەمبولی خۆڕاگریی بۆ مانەوەی مرۆڤ لە سەردەمانی کەونارا و ڕەفتاری بەرزی ئەندامانی کۆمەڵگەی هەورامان لەم سەردەمەدا وەک نموونەیەکی بەرز بۆ گشت جیهان جێی شانازییەکی گەورەیە، بۆیە ئەم کۆمەڵگەیە وەک گشت کۆمەڵگەکانی جیهان دەبێ مافی پەرەسەندنیان هەبێت.

 

ئەوەی لێرەدا جێی سەرنجە گرنگی و سەرەکیی بوونی فەرهەنگە؛ فەرهەنگێک کە لە سەردەمی بەجیهانی بوون سنوورەکانی سیاسی به دیدێکی سنووربەزێن و مرۆڤ تەوەرانە و پێشکەوتنخوازانه تێدەپەڕێنێ. لە ڕاستیدا پەرەسەندنی فەرهەنگی وەک پایەیەکی سەرەکیی پێشکەوتن، یەکێکە لە پێویستییەکانی سەرەکیی پەرسەندنی پایەدار. بە دیدێکی ناوچەیی دەبێ بڵێین کە تیرێژی پەرسەندنی فەرهەنگیی هەر کام لە یەکەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین تیشک دەداتەوە سەر یەکەکانی دیکەی ناوچەکە. بە تایبەتی پەرەسەندنی فەرهەنگی لە ناوچەیەک، کە گۆیای هاوبەشییەکی زۆری کەلتووری و لێکهاڵاوبوونی بەشێکی ڕیشەی مێژوویی هاوبەشە، گرنگییەکی دووئەوەندەی هەیە. لەو ناوەدا باسی پەرەسەندن لە کۆمەڵگەکانی بازنەی ژیاری نەورۆز بە جیهانبینییەکی ئازادبیرانە و یه­کسانی خوازانە مژدەی هیوای ئاشتییەکی بەردەوام و پەیوەندییەکی باشی بۆ وڵاتانی هاوسێ پێوەیە. لەبەر ئەوەی نەورۆز وەک ڕۆژێکی نوێ، کە سەرمایەیەکی هاوبەشی فەرهەنگییە لە ناوچەکەدا، دەتوانێت وەک سەمبولی هاوکاری، متمانە، بوردەیی و خۆشەویستی لە لاپەڕەی بەرنامەدانان بۆ داهاتوویەکی درەوشاوە و گەیشتن بە ئامانجی هاوبەش ڕۆڵێکی بونیادنەر و شایستەی هەبێت. بەم نیگایە، پەرسەندنی هەورامان لە قۆناغی یەکەمدا کاریگەرییەکی ئەرێنی لە سەر بەشەکەی تری هەروامان لە هەرێمی کوردستان و دواتر لە سەر زاگرۆس نشینان دەبێ. هیوادارین لە قۆناغەکانی داهاتوودا بازنەی ئەم کاریگەرییە لە ناوچەکەدا فراوانتر بێت.

 

بە تێڕوانینی ئەوەی کە ئەمڕۆ خەڵکی کرماشان، هەورامان و هەولێر توانیویانە میراتی مێژوویی خۆیان لە تاقوەسان و هەورامانەوە تاکوو قەڵای هەولێر وەک شارستانییەتێکی مرۆڤایەتی لە جیهاندا بخەنەڕوو، لەم سەردەمەدا ئەرکی سەرەکیی ئێمە پاراستنی ئەم میرات و کلتوورەیە. پاراستنی ئەم میراتەش لە سێ تەوەردا شیاوی بەدواداچوونە:

 

یەکەم، پێویستە بۆ بەهێزکردن و بڵاوکردنەوەی زمان و زاراوە جۆراوجۆرەکانی کوردی، وەک کرمانجیی سەروو، کرمانجی ناوەڕاست، کەلهوڕی، لەکی و هەورامی وەک پێکهاتەی فەرهەنگێکی دەوڵەمەند، کە وێڕای هەژانە ترسناکەکانی مێژوویی ڕانەقەناون، کار بکرێت. بە تایبەتی دەبێ زاراوەی دەوڵەمەند و ڕیشەداری هەورامی لە زیانی ڕۆژگار بپارێزرێت و، بە بڵاوکردنەوە و نووسینەوەی، مەترسی لەناوچوونی لەسەر نەمێنێت. لەوبارەوە دەبێ بڵێین کە پەیوەندیی نێوان پێشکەوتن، زمان و ژن پەیوەندییەکی نەپچڕاوەیە، چونکە دایکان وەک باشترین مامۆستای مرۆڤایەتی، بە ئاراستەی پێشکەوتندا، بە باشترین شێوە دەتوانن فێرکاریی بکەن، بۆیە پێویستە فێربوون به زمانی دایک ببێتە سەرەکیترین کار.

دووەم، ئەگەر لە لایەک لە ڕابردوودا زاگرۆس نیشتیمان و زمانی ئێمەی لە مەترسیی داگیرکردن و توانەوە پاراستبێ و لە لایەکی تر، تا ئێستاش سەرچاوەیەکی تەژیی لە ئۆکسیجینە، ئەمڕۆ ئەوە ئەرکی ئێمەیە کە بە ئاگایی و ئیرادەیەکی بەهێز، بە مەبەستی بەردەوام بوونی ژیان، ژینگەی زاگرۆس بپارێزین و بە بیانووی بێ بنەمای نائەهوەنی ڕێگەی هەناسە لەم ژینگە دەوڵەمەندە و ئەم سروشتە پاکە نەگرین. لەوبارەوە دەبێ ڕاشکاوانە داکۆکی لەوە بکەین کە ئەم کارە، بە تایبەتی چارەسەرکردنی کێشەی تۆز و غوبار و پاراستنی دارستان و جۆراوجۆریی زیندەوەری لە زاگرۆس، بەبێ هاوئاهەنگی و هاوکاریی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە کارێکی ئەستەمە.

 

سێیەم، پێویستە بە گرێدانی پەیوەندییەکی قووڵ لە نێوان زانایانی مەزن و بە دروست کردنی متمانە و بەشدارییەکی چالاکانەی کەسانی فەرهەنگی بە دوای زیندووکردنەوەی سەرمایەی کۆمەڵایەتیدا بین. بە تایبەتی بە ڕۆڵ پێدان بە ئافرەتان، کە ڕووخساری کوردیان وەک ڕووخسارێکی دێموکراتیک لە هەموو ناوچەکەدا نیشان داوە، دەکرێ ئەم سەرمایە گرنگە وەک دەستکەوتێک دابندرێت تاکوو کۆمەڵگەیەکی تەندروست لە ڕێگەی ئەم سەرمایەوە پەروەردە بکرێت.

بە ئومێدی سەربڵندیی لە بەرانبەر نەوەی داهاتوودا. 

 

کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی "هەورامان؛ تۆمارکردنی جیهانی، که‌لتوور و گه‌شه‌سه‌ندنی ‌سه‌قامگیر‌" به به‌شداری که‌سایه‌تییه بیانییه‌کان، به‌رپرسانی ئێرانی، مامۆستایانی زانکۆ، خوێندکارانی لقه جۆراوجۆره زانستییه‌کان، چالاکوانانی که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی جوولای ٢٠٢٢ ‌له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانکۆی ڕازی له شاری کرماشان به‌ڕێوه‌چوو.

مەنسوور جیهانی ـ "هێمن هەورامی" جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، "ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر و "ڕێباز حەملان" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان له فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" لە دەرهێنانی "توورج ئەسڵانی" کرد. 

 

فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" (بی سرزمین) Landless لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی"، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد مووڤی" MAAD Movie و هەروەها بەرهەمی هاوبەشی "ڕەز هەڵکەوت ڕەشید" لە هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی هەندێک لە ستافی سەرەکییەکەی لەوانە: "توورج ئەسڵانی"، "ڕەز هەڵکەوت ڕەشید" و "شوان عەتووف" و هەروەها "هێمن هەورامی" جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، "ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر، "ڕێباز حەملان" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "شاخەوان ئیدریس" بەڕێوەبەری گشتی سینەمای هەولێر، "حەسەن عەلی" سیناریۆنووس و دەرهێنەری سینەما، "ئەرسەلان دەروێش" شانۆنامەنووس و دەرهێنەری شانۆ و تەلەڤیزیۆن، "هەڵکەوت زاهیر" ئاوازدانەر و دابەشکردنی مۆسیقا، دکتۆر "شوکریە ڕەسووڵ" مامۆستای زانکۆی سەلاحەالدین، "ده‌شنێی موراد" گۆرانیبێژ، چالاکوانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌پارێز، "بیلال شاکر" دەرهێنەری سینەما و تەلەڤیزیۆن، "تۆفان ئه‌بووبه‌کر" ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما و ... لە سینەما "ئێمپایر"ی "فامیلی مۆڵ" لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان نمایش کرا و لە لایەن بینەرانی ئامادەبوو و هۆگرانی هونەری سینەماوە بە گەرمی پێشوازیی لێکرا. 

 

نمایشی گشتی "بێنیشتمان" بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە لە سینەمای شارە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان لە "سیتی سینەما" ی شاری سلێمانی دەستی پێکردوو و لە درێژەدا لە سینەما "ئێمپایر"ی "فامیلی مۆڵ" لە شاری هەولێر، لە سینەما "شین" لە شاری سۆران، لە سینەما "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک، لە هۆڵی "هونەر" لە شاری کەلار و لە سینەما "تایم سەنتەر" لە شاری کەرکووک چووە سەر پەردەی سینەماکان و هەروەها لە داهاتوویەکی نزیکیشدا لە گرینگترین شارە عەڕەبییەکان وڵاتی عێراق نمایش دەکرێت.  

 

لە "بێنیشتمان" سێیەمین بەرهەمی سینەمایی "توورج ئەسڵانی"دا، کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی لەگەڵ "هانی موجتەهیدی" تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: شوان عەتووف، جاهیت شاهین یاڵچین، بوڵەنت کاسێر، ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک ڕەحیم زادە، ڕەوانشاد هاکار عەبدوالقادر محەمەد، تەها عەبدوالکەرەم ئەبووبەکر، ڕواڵ ناڤگوندی، ئاسۆ ڕەفیق، هەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە.  

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە تا ئێستا لە بەشی "ئاسۆی سینەمای جیهان" لە سی و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سینەکۆئێست" Cinequest لە وڵاتی ئەمەریکا لە گرینگترین فێستیڤاڵە فیلمە سەربەخۆکانی دنیا و هەروەها فێستیڤاڵی باوەڕپێکراوی ئاکادیمیای ئۆسکار، لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی" لە هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" Duhok لە هەرێمی کوردستان و هەروەها لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڕێگای هەوریشم" Silk Road لە شاری فوژە لە وڵاتی چین نمایش کراوە و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم ڕووداوە سینەماییەوە خەڵاتی دەرهێنەری نوێخواز و هەروەها تەندیسی "ڕێگای هەرێشمی زێڕین" بە "توورج ئەسڵانی" دەرهێنەری ئەم بەرهەمە کوردییە بەخشرا.

 

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان".

 

 

height: 15px;">height: 15px;">height: 15px;">

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشەممە 5/7/2022 بەڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ سيناتۆرى ناودارى ئه‌مه‌ريكى به‌ڕێز لينزى گرام ‏و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه‌ له‌ خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عيراق ‏و جه‌نه‌رال جۆن برێنان فه‌رمانده‌ى هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و ژماره‌يه‌ك ‏ديپلۆماتكار و پله‌دارانى سه‌ربازيى ئه‌مه‌ريكى پێكهاتبوو.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عيراق و پرۆسه‌ى سياسیی وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى ‏شه‌ڕى دژى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى ‏كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى سووريا و پرسى كورد له‌و وڵاته‌، تاوتوێ كران.‏

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی‌ ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌ و ‏كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مه‌ترسيى تيرۆر و سه‌رهەڵدانه‌وه‌ى داعش هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ‏ڕاسته‌قينه‌يه‌ له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيریی‌ عيراق و سووريا و بۆ ‏به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسييه‌، پێويسته‌ ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ ‏پارێزراو بێت و هه‌مووان له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵ و كۆششيان بخه‌نه‌ گه‌ڕ.‏

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستان ‏بۆ پشتگيرى و يارمه‌تيدانى ئه‌مه‌ريكا بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژى ‏تيرۆردا، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ كليلى سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى عيراق، ‏چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا يه‌ به‌ گفتوگۆ و به‌پێى ده‌ستوور.‏

په‌يوه‌‌‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، ‏دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى ‏هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو.‏

 

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی