هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فیلیپ ڤاندەن بولکه باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق و ھەرێم و دۆخی ئاسایشی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەلجیکا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا ، جەخت لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری کرایەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/5/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز فيليب ڤاندین بولك، باڵيۆزى به‌لژيكا له ئوردن و عيراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كورستان له‌گه‌ڵ به‌لژيكا، ڕۆڵى به‌لژيكا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عيراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش كرده‌وه و هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى عيراق و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش عيراق پێويستى به به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
به‌ڕێز باڵيۆزى به‌لژيكا سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ربرى و دووپاتی کرده‌وه که وڵاته‌که‌ی وه‌ک هاوبه‌شێکى پابه‌ند به پشتگیریی عیراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى به‌لژيكا له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، جه‌ختی له پێویستیی هاریکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپای عیراق و پێشمه‌رگه کردوه به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی بۆشاییی ئه‌منییان هه‌یه.
دۆخی شه‌نگال و ئاواره‌بوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که له ئه‌نجامى پێشهاته ئه‌منييه‌كان، ئه‌رک و کاره‌کانی یوونیتاد له عیراق، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و گرنگیی گفتوگۆ بۆ لێکگه‌یشتن، پرسی ئازادییه‌کان و ئازادیی ڕاده‌ربڕین، په‌تای کۆڤید_١٩ و کاریگه‌رییه‌کانی، دوا پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادان له ئۆكراينا و لێکه‌وته‌کانی، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌حه‌دییه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-meets-with-the-belgian-ambassador/
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی ھاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، بە خۆشی و شادی بەسەر ببەن.
ئومێدەوارین ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و تەبایی گەلی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە عێراق و ناوچەکەدا.
جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان به گه‌رمى له هه‌موو موسڵمانان له كوردستان، عيراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام و ئاسووده بۆ هه‌مووان ده‌خوام.
جه‌ژن له كاتێكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان ئه‌وپه‌ڕى پێويستى به مانا و به‌هاكانى جه‌ژنه له لێبورده‌يى، ئاشته‌وايى، به‌خۆداچوونه‌وه و پێكهاتنه‌وه. بۆيه با هه‌موومان ئه‌م جه‌ژنه بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ هاريكارى و لێكگه‌يشتن، تا له‌سه‌ر ئاستى عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ست له‌ناو ده‌ست، قه‌يران و ئاڵۆزييه‌كان تێپه‌ڕێنين و قۆناغێكى تازه‌ى پێكه‌وه‌يى ده‌ستپێ بكه‌ين، ده‌سكه‌وته‌كان و ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين.
له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستيمان به پێكه‌وه‌يى، ته‌بايى و يه‌كڕيزييه. بۆيه داوا له پارتى و يه‌كێتى وه‌ك دوو هێزى سه‌ره‌كى و هه‌موو لايه‌نه كوردستانييه‌كان ده‌كه‌م جه‌ژن بكه‌نه ده‌رفه‌تێك و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى گه‌ل و وڵات، هه‌رچى كێشه و ناكۆكى هه‌يه به‌لاوه بنێن، خۆيان له هه‌ڵمه‌ت و په‌لامارى ميديايى و يه‌كترشكاندن بپارێزن. پێكه‌وه، يه‌كڕيز و ته‌با، هاريكار و هاوئاهه‌نگ بن تا له‌سه‌ر ئاستى عيراقيش پێگه و ڕۆڵ و كاريگه‌رييان هه‌بێت.
با جه‌ژن بۆ هه‌مووان له هه‌رێمى كوردستان و عيراق ببێته مايه‌ى خێر و خۆشى و كردنه‌وه‌ى ده‌رگايه‌كى ئاسووده‌يى و ئارامى و سه‌قامگيرى. جه‌ژن له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردسان
٢٠٢٢/٥/١
https://presidency.gov.krd/congratulations-to-president-nechirvan-barzani-on-eid-al-fitr/
به‌يانيى رۆژی چوارشه‌ممه 2022/4/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى باڵاى ديپلۆماسى و سه‌ربازيى ئه‌مه‌ريكى به سه‌رۆكايه‌تيى خاتوو ده‌ينا ستروول جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرد كه له به‌ڕێزان ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عيراق، ماتيو ترۆلينگه‌ر جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى سياسى و سه‌ربازى له هێزه هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند به‌رپرسێكى سياسى و سه‌ربازى پێكهاتبوو.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو ستروول جه‌ختى له ڕوانگه و سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكا كرده‌وه كه پابه‌نده به به‌رده‌واميى پشتگيريى سياسى و سه‌ربازى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵ و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعشدا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆردا، دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگى و پێويستيى هه‌نگاونانى لايه‌ن و پێكهاته عيراقييه‌كان بۆ ده‌رچوونى دۆخى سياسيى وڵات له چه‌قبه‌ستوويى و هاتنه‌كايه‌ى حكوومه‌تێك كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانيى هاووڵاتييان بێت و بتوانێت ڕووبه‌ڕووى ته‌حه‌دييه‌كان ببێته‌وه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه جه‌خت له گرنگيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان و به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرايه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جموجۆڵ و په‌لاماره‌كانى داعش له ناوچه جياكانى عيراق و سووريا، به هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددى و مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه له قه‌ڵه‌م دران. له‌و ميانه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق كرده‌وه تا بتوانن به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ره‌نگارى ئه‌و مه‌ترسييه ببنه و داعش يه‌كجارى له‌ناو ببرێت كه هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عيراق و ناوچه‌كه ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دۆخى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى شه‌نگال و ئاساييكردنه‌وه‌ى، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان، خسته به‌ر باس.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-a-high-ranking-us-delegation/
ڕۆژى ڕۆژنامه‌گه‌ريى كوردى و يادى سەد و بیست و چواره‌مين ساڵه‌ی دەرچوونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی كوردستان ـ ى میر میقداد ميتحه‌ت بەدرخان، هه‌روه‌ها بیست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، له هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسانى كورد و كوردستان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا به ڕێز و شكۆوه يادى ته‌واوى ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه كه له هه‌موو قۆناغه‌كاندا، خزمه‌تيان به كايه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌ريى كوردستان كردووه و سه‌رده‌مى شۆڕش و دواى ئازادييش، به كارامه‌يى و پيشه‌يى، ئه‌ركى خۆيان ڕاپه‌ڕاندووه و هه‌ندێكيشيان له‌م پێناوه‌دا سه‌ريان نايه‌وه و گيانيان سپارد.
له‌م بۆنه‌يه‌دا جه‌خت له هه‌ڵوێستى پشتگيريمان له ديموكراسى، ئازادييه‌كان، ئازاديى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ڕاده‌ربڕين، مافه‌كانى مرۆڤ و سه‌روه‌ريى ياسا ده‌كه‌ينه‌وه كه كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كيى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و پێشكه‌وتوون و گه‌لى كوردستان له‌پێناوياندا خه‌بات و تێكۆشانى كردووه و خوێن و گيانى بۆ كردووه‌ته قوربانى، بۆيه هه‌رگيز ده‌ستبه‌رداريان نابێت، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌ميشه به هه‌موو توانايه‌ك پارێزه‌ريان ده‌بين.
هه‌ر له‌م ياده‌دا داكۆكى له بايه‌خ و گرنگيى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ئه‌ركى ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌ميشه ڕه‌چاوى كارامه‌يى و پيشه‌ييبوون بكه‌نه‌وه، ئه‌ركه‌كه‌يان به‌رپرسانه و به دروستى ڕاپه‌ڕێنن، به ويژدانه‌وه ڕاستييه‌كان وه‌ك خۆى بگه‌يه‌نن، به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات بخه‌نه سه‌رووى هه‌موو شتێكه‌وه، به ڕه‌خنه‌ى بنياتنه‌ر و تێبينى و سه‌رنجتان، هاوكار و يارمه‌تيده‌رى داموده‌زگا و دامه‌زرا‌وه نيشتمانييه‌كان بن، بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان و باشتركردنى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/4/22
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان دا و باسی لە سەردانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و گوتی یەکێک بوو لە سەردانەکانم کە هەرگیز لە بیر ناکرێت و هیوادارم دەرفەتی ئەوەم هەبێت جارێکی دیکە سەردانی هەولێر بکەمەوە.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاریکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە . هەروەهاپشتیوانی خۆی بۆ گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕی.
سەرۆک وەزیران بۆریس جۆنسن هەروەها ستایشی هەماهەنگیی و ڕۆڵی ئەرێنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد لە چارەسەرکردنی پرسی کۆچبەران .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی هاریکاری و پشتیوانی بەریتانیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کرد کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش بەردەوامن لە هاریکاریکردنی هەرێمی کوردستان .
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و برەودان بە وەبەرهێنان کرد و هیواشی خواست کە وەبەرهێنانی بەریتانی لە هەرێمی کوردستان زیاتر پەرە بسەنێت، لەم ڕووەشەوە هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەر ئاسانکارییەکی پێویست، پێشکەشی وەبەرهێنەران بکات.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات