هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدارەکانیدا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ میری دەوڵەتی قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەر تاووتوێ کرا.

 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/may/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%84%DB%95%DA%AF%DB%95%DA%B5-%D9%85%DB%8C%D8%B1%DB%8C-%D9%82%DB%95%D8%AA%DB%95%D8%B1-%DA%A9%DB%86%D8%AF%DB%95%D8%A8%DB%8E%D8%AA%DB%95%D9%88%DB%95/

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لە داڤۆس، لەگەڵ فاتیح بیرۆڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دەرفەتەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا لە بواری ڕاهێنان و کاروباری تەکنیکی و سوود وەرگرتن لە سەرچاوەکانی هەمەجۆرەکانی وزە.

 
 
 
 
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/may/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%84%DB%95%DA%AF%DB%95%DA%B5-%D8%A8%DB%95%DA%95%DB%8E%D9%88%DB%95%D8%A8%DB%95%D8%B1%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%DA%98%D8%A7%D9%86%D8%B3%DB%8C-%D9%86%DB%8E%D9%88%D8%AF%DB%95%D9%88%DA%B5%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%88%D8%B2%DB%95-%DA%A9%DB%86%D8%AF%DB%95%D8%A8%DB%8E%D8%AA%DB%95%D9%88%DB%95/

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٥/٢٢ له‌ سلێمانی، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ جیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان بافل تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و عه‌لی باپیر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان‌ و سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و لایه‌نانه‌ كۆبوووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆک و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌ ڕاوێژکاران ئاماده‌ی بوون، دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ته‌حه‌دییه‌کان، تاوتوێ كرا.

له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا جه‌خت له‌ گرنگیی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كرایه‌وه‌ و هاوڕا بوون كه‌ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان و یه‌كده‌نگییان به‌ تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاریگه‌ریی ئه‌رێنی به‌سه‌ر دۆخی گشتیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌بێت و پێگه‌ی كوردستانیش له‌ به‌غدا به‌هێزتر ده‌كات.

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌وڵه‌کانی له‌پێناو یه‌کڕیزی و ته‌بایی له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌ک هه‌میشه‌ به‌ چه‌تری کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه‌.

لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و یه‌كڕیزی و ته‌باییدا، به‌رز نرخاند و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست.

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لوکاس گەسەر باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا کرا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی سویسرای کرد بۆ هەوڵ و کارەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

 
 
 
 
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/may/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%A8%D8%A7%DA%B5%DB%8C%DB%86%D8%B2%DB%8C-%D8%B3%D9%88%DB%8C%D8%B3%D8%B1%D8%A7-%D9%84%DB%95-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D9%88-%D8%A6%D9%88%D8%B1%D8%AF%D9%86-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA/

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/5/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ‏پێشوازى له‌ هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد به‌ڕێز مامۆستا شه‌هرامى نازرى كرد كه‌ ماوه‌يه‌كه‌ به‌ ‏سه‌ردان له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌ و پێرێ دووشه‌ممه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمێكى ڕێزلێناندا خه‌ڵاتى ئاڵتوونيى ‏وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێ به‌خشرا.‏

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌ ديدارى مامۆستا نازرى، ڕێز و ‏ستايش و پێزانينى بۆ مێژوو و خزمه‌ت و كار و به‌رهه‌مه‌ هونه‌رييه‌كانى دووپات كرده‌وه‌ و پێگه‌ ‏و ناوبانگى مامۆستا نازرى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌ و جيهان و ئه‌و خه‌ڵاته‌ نێوده‌وڵه‌تييانه‌ى به‌ ‏ده‌ستى هێناون، به‌ مايه‌ى شانازى بۆ هه‌موو كوردێك و خه‌ڵكى كوردستان به‌گشتى له‌ قه‌ڵه‌م ‏دا. به‌ڕێزيان وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ مامۆستا نازرى، هيواى ته‌مه‌نى ‏درێژ و ته‌ندروستيى باش و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست.‏

لاى خۆيه‌وه‌ مامۆستا شه‌هرامى نازرى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ‏ئه‌و ڕێزلێنان و خه‌ڵاتكردنه‌ى‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان لێى كراوه‌، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ڕێزلێنان و ‏خه‌ڵاتكردنى له‌ كوردستان، لاى ئه‌و له‌ هه‌موو ئه‌و ڕێزلێنان و خه‌ڵاته‌ نێوده‌وڵه‌تييانه‌ زياتر ‏مايه‌ى شادى و مانادارتر و به‌هادارتره‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستى جيهان پێشكه‌شى كراون و ‏خۆشحاڵيى خۆى به‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و ديدارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ‏نيشان دا.‏

له‌ ديداره‌كه‌دا به‌ڕێزان وه‌زيرى ڕۆشنبيرى و بريكارى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى ‏كوردستان، ئاماده‌ بوون.‏

 

https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-famous-kurdish-artist-shahrami-nazri/

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق، -(GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.
لە دیدارەکەدا کە ڕۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵێۆزی ئەمەریکای کرد بۆ هەوڵ و کۆششەکانی لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە ماوەی کارکردنیدا لە عێراق، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
تاووتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ويلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

 
 
 
 
 
 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/١٧ له‌ بارزان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، بۆ ماڵئاوایی پێشوازی له‌ به‌ڕێز ماتیو توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له‌ عیراق کرد که‌ ئه‌رکی له‌ عیراق کۆتایی دێت.

له‌ دیدارێکدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی به‌ڕێز باڵیۆزی ئەمەریكای لە عیراق كرد بۆ هه‌وڵ و یارمەتیدانی لە برەودان بە پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمەریكا و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی تازەیدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە بەڕێز ماتیو تولەر سوپاسی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و دامودەزگا و لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەو هاریكاری و هەماهەنگییەی لە ماوەی ئەركەكەیدا لە عیراق لەگەڵ خۆیان و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا هەیانبووە و هیوای خواست ئەو هاوكاری و هەماهەنگییە بەردەوام بێت.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا هەردوولا پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانیان لەگەڵ ئەمەریكا و برەودان بە بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش و هاندانی سەرمایەی ئەمەریكی بۆ وەبەرهێنان لە عیراق و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ كرد و تیشكیان خستە سەر بارودۆخی عیراق و کێشه‌ و ته‌حه‌دییه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی و هه‌وڵه‌کانی تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌که‌.

دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان، پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان، بەردەوامیی هەڕەشەی داعش لە ناوچەكە و هاندانی چالاكیی ئابووری لە هەرێمی كوردستان، چەند تەورێكی دیكەی دیدارەكە بوون.

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/5/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌شدارى له‌ پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ خه‌ليفه‌ بن زايد ‏ئال نه‌هيان سه‌رۆكى كۆچكردووى ئيماراتدا، گه‌يشته‌ ئه‌بوزه‌بى و له‌لايه‌ن خاوه‌نشكۆ ‏شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيماراته‌وه‌ پێشوازى لێ كرا.‏

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆيان و گه‌لى كوردستانى به‌ ‏خاوه‌نشكۆ شێخ محمه‌د بن زايد ئال نه‌هيان خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى ئال نه‌هيان و ‏حكوومه‌ت و گه‌لى ئيمارات گه‌ياند و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى و ‏هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد ‏بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى بۆ هه‌مووان ببه‌خشێت. ‏

لاى خۆيه‌وه‌ خاوه‌نشكۆ شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات، ‏سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان و سه‌ركردايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى بۆ ‏به‌شدارى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و شاندى ياوه‌رى له‌ پرسه‌كه‌ياندا ‏ده‌ربڕى و ستايشى خۆيان و وڵاته‌كه‌ى بۆ دۆستايه‌تى و هاوسۆزيى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمارات دووپات كرده‌وه‌. ‏

شاندى ياوه‌رى سه‌رۆك نچيرڤان بارزانى له‌ به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك ‏وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان و فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ‏پێكهاتبوو.‏

 

 

https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-participates-in-the-funeral-of-the-late-sheikh-khalifa-bin-zayed-al-nahyan/

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی