"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی وڵاتی بریتانیا لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.

خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی وڵاتی بریتانیا لە تاران، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٠٧/٠٦/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و هەروەها "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، پێشوازیان لێکرا.

له‌م دیداره‌دا، بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی وڵاتی بریتانیا لە تاران، تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نیوان وڵاتی بریتانیا و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و هەروەها باسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقی کرد.

له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، سوپاسی هاوکارییەکانی وڵاتی بریتانیا بۆ هەرێمی کوردستانی کرد و داوای کرد که ئەو هاوکاریی و پەیوەندیانه‌ی نیوان دوو لایه‌ن بەردەوام بێت.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9/6/2022 به‌ سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی خاتوو جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و تیمی پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر به‌ یونامی، له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

كۆبوونه‌وه‌ تایبه‌ت بوو به‌ بابه‌تی ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌‌.

كۆبوونه‌وه‌ به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ی‌ كرد كه‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ 8/6/2022 به‌ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و زیانی گیانی و ماددی هاوڵاتیانی سڤیلی لێكه‌وته‌وه و ئه‌مه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدديی‌ بۆ سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگیریی عيراق لێكدرایه‌وه‌‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ داوا له‌ حكوومه‌تی فیدڕالی عیراق كرا كه‌ پێویسته‌ كۆتایی به‌م ده‌ستدرێژییانه‌ بهێنرێت و به‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی جددی بۆ ڕێگریكردن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ بدات.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق و په‌رۆشییان بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان بۆ داوه‌تنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد.

دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان كۆك بوون له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتووانه‌ به ‌جۆرێك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودان به‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بێت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌رده‌وام ‌بێت له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌م یاسای هه‌ڵبژاردندا ماون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆبوونه‌وه‌ بڕیاری دا سكرتاریه‌تێك پێكبهێنرێت له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی یۆنامی بۆ به‌دواداچوون و به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌‌كان و‌ تا ڕێككه‌وتی 1ی ته‌مووزی 2022 ڕاپۆرتێك له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاماده‌ بكات.

سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمیان به‌رز نرخاند به‌مه‌به‌ستی له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ پاڵپشتیی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بن‌، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیان كرد.

 

https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-has-announced-the-results-of-the-meeting-of-the-political-parties-in-the-kurdistan-region/

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 9 ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد کە لە هەردوو پەرلەمانتار ماکس لوکس و قاسم تاهر ساڵح پێکهاتبوو.
لە دیدارەکەدا، شاندی پەرلەمانی ئەڵمانیا، بە توندترین شێوە، سەرکۆنەی هێرشی تیرۆریستی دوێنێ شەوی سەر شاری هەولێریان کرد و ئاماژەیان بە پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستان دا و جەختیان لە پشتیوانیی ئەڵمانیا لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کردەوە .
سەرۆکی حکومەت، وێڕای سوپاسکردنی ئەڵمانیا بۆ هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش. خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەڵمانیا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە .
چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەجۆکردنی ئابووری ، برەودان بە وەبەرهێنانی ئەڵمانی و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی لە سەر بنەمای دەستوور ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/june/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%B4%D8%A7%D9%86%D8%AF%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%D9%BE%DB%95%D8%B1%D9%84%DB%95%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%A6%DB%95%DA%B5%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA/

"سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیانی ئێرانی له ڕووداویی له‌سه‌ر هێڵ لادانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری مسافره‌کانی ڕێگای مه‌شهه‌د ـ یه‌زد، په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی ئێران کرد.   

 

ده‌قی په‌یامی تویتی "سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ خواره‌وه‌دا هاتووه:

به بۆنه‌ی ڕووداویی خه‌مباری شه‌مه‌نده‌فه‌ر، که بووه هۆی کۆچی دوایی ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیانی ئێرانی، سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌م.

ئاواتم سڵامه‌تی و شیفای هه‌ر چی زوووتریی بریندارانی ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌یه و بۆ بنه‌ماڵه‌ی کۆچکردووانیش له خودای دلۆڤان سه‌بر داواکارم.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کوردستان د.عەزیز گەردی-م بیست. مامۆستا عەزیز گەردی ، ڕۆشنبیرێکی گەورە و بەتوانا و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز و خۆشەویست و ڕێزلێگیراوی کوردستان بوو ، هەموو تەمەنی خۆی بە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێڕان و خزمەتکردنی ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی بەخشی. 
پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم بە بنەماڵە بەڕێزەکەی و نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەگەیەنم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.


مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

06 حوزەیران 2022
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/june/پەیامی-سەرەخۆشی-سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-بۆ-کۆچی-دوایی-دعەزیز-گەردی/

هه‌واڵى كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ئه‌كاديميستى ديارى كورد خه‌مبارى كردين. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى ده‌كه‌م‌، له‌ دڵه‌وه‌ هاوبه‌شى خه‌ميانم. له‌ خواى گه‌وره‌ داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى به‌ درێژاييى ته‌مه‌ن به‌ خامه‌ به‌پێزه‌كه‌ى به‌تايبه‌تى به‌ وه‌رگێڕانى شاكاره‌ ئه‌ده‌بييه‌كانى جيهان بۆ سه‌ر زمانى كوردى، خزمه‌تێكى زۆرى به‌ ئه‌ده‌ب و زمان و ڕۆشنبيریی كوردى كرد و چه‌ندين نه‌وه‌ى ڕۆشنبيرانى كوردستان، به‌ كار و به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و، به‌ ئه‌ده‌بى جيهانى ئاشنا بوون.

به‌و خزمه‌ت و ئه‌ركه‌ زۆره‌ى كێشاويه‌تى، مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى مايه‌ى ڕێز و پێزانينێكى زۆره‌ و جێپه‌نجه‌ى بۆ هه‌ميشه‌ به‌ بوارى ئه‌ده‌بى و ڕۆشنبيريى كوردييه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه‌ به‌ خێر.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/6/6

 

https://presidency.gov.krd/condolence-letter-from-the-president-of-the-kurdistan-region-5/

به‌يانيى رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2022/5/25، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز مارك برايسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عيراق و ‏شاندێكى سياسى و سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى ‏كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عيراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى ‏كوردستان، شه‌ڕى دژى تيرۆر و جموجۆڵه‌كانى داعش به‌تايبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى ‏ماده‌ى سه‌د و چل، گۆڕانى كه‌شوهه‌وا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر عيراق و هه‌رێمى ‏كوردستان و ناوچه‌كه‌، تاوتوێ كران.‏

هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هه‌بوونى تێڕوانين و لێكگه‌يشتنى هاوبه‌شى لايه‌نه ‏عيراقييه‌‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بڕيار و ئيراده‌ى ‏سياسى هه‌بێت، ده‌رفه‌ت هه‌يه‌ لايه‌نه‌كان بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێكى كۆكه‌ره‌وه كه‌ ‏چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى تێپه‌ڕێنێت.‏

هه‌ردوولا نيگه‌رانييان له‌ دۆخى شه‌نگال و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ ده‌ربڕى كه‌ بوونه‌ ‏هۆى دووباره‌ ئاواره‌بوونه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئێزدى و جه‌ختيان له‌ گرنگيى پێكه‌وه‌كاركردنى ‏حكوومه‌تى فيدرالى عيراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ‏ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌. ‏

سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ سلێمانى و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ ‏سياسييه‌كان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق له‌گه‌ڵ ‏ده‌وروبه‌ر و چه‌ند پرسێكى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.‏

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لە گەڵ پیتەر ماورەر، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کار و چالاکیی و هاوکارییەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە برەودان بە هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خاچی سوور کرا لە پێناو یارمەتیدانی ئاوارەکان ، بەتایبەتی ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن.

 
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/may/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%84%DB%95-%DA%AF%DB%95%DA%B5-%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%DA%95%DB%8E%DA%A9%D8%AE%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%8C-%D8%AE%D8%A7%DA%86%DB%8C-%D8%B3%D9%88%D9%88%D8%B1-%DA%A9%DB%86%D8%AF%DB%95%D8%A8%DB%8E%D8%AA%DB%95%D9%88%DB%95/

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی