هەرێمی کوردستان
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عەمر مووسا و جۆن مەككین كۆبۆیەوە
ڕۆژی پێنجشەممە 23ـی 1ـی 2014 لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤوس بەڕێز مەسعود بازانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عەمر مووسا سەرۆكی پێشووی كۆمكاری عەرەبی كۆبۆیەوە. لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و كەشوهەوای سیاسیی وڵاتی مسر و دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق تاوتوێ كران.
ھەر ھەمان رۆژ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە گەل سێناتۆری ئەمەریكایی جۆن ماككەین كۆبۆیەوە.
لە كۆبونەوەدا باسی ڕەوشی ئەمنی لە عێراق و بە تایبەتی پارێزگای ئەنبار و پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا كرا و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاش خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل و جێگری سەرۆكی كۆمپانیای شەڤرۆن كۆبۆیەوە
ڕۆژی پێنجشەممە 23ـی 1ـی 2014 لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤوس بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری بە جیا لەگەڵ هەر یەك لە "رێكس تیلەرسۆن" سەرۆكی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل ھەروا و گەڵ "جەی پڕایەر" جێگری سەرۆكی كۆمپانیای شەڤرۆن كۆبوونەوە.
لەم دوو دیدارەدا كه ههریهك له بهڕێزان فوئاد حوسێن سهرۆكی دیوانی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان و ئاشتی ههورامی وهزیری سامانه سرووشتییهكان و فهلاح مستهفا بهرپرسی فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئامادەیبوون ,هەر دوو كۆمپانیا سوپاسی ھاوكاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیان كرد و پوخەتەیەكیشیان لە كار و چالاكییەكانی هەر دوو كۆمپانیا لە ھەرێمی كوردستان بۆ سەرۆك بارزانی باس كرد.
لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی كار و چالاكییەكانی ئەو دوو كۆمپانیا جیهانییەی كرد و جەختیشی لە پاڵپشتیی بەردەوامی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كارەكانی ئەوان كرد لە هەرێمی كوردستاندا.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی پانێڵێكی سیاسی لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی كرد
ئەمڕۆ هەینی 24ـی 1ـی 2014 لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی پانێڵێك بە بەشداریی بهرێز مەسعود بارزانى سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەحمەد داودئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا و محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و ناسر جەودە، وەزیری دەرەوەی ئوردن، ریچارد هاس یەكێك لە نووسەر و شرۆڤەكارە بەناوبانگەكانی ئەمریكا و غەسان سەلامە، سەرۆكی كۆلێژی پاریس بۆ كاروباری نێودەوڵەتی لە شاری داڤۆسی سویسرا بەڕێوەچوو، لەسەر دیپلۆماسیەتی خێرا و گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵی نەوەی نوێ.
لە پانێڵەكەدا سهرۆك بارزانی ئاماژەی بە بارودۆخی سووریا كردو بە "قەیرانی مرۆیی" وەسفیكردو گوتی "ئەوەی لە سووریا روودەدات قەیرانی مرۆییە، كورد لە سووریادا لە مافی هاووڵاتیبوون بێبەش بووە و ئێستایش بەشێكە لە قوربانییەكانی ئەو قەیرانەو دۆخەكە بەتەواوی ئاڵۆز بووە". ئاماژەی بە ئاوارەبوونی كوردانی رۆژئاوا كردو گوتی" 250 هەزار كوردی رۆژئاوا روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە مەترسی شەڕی نێوخۆی سووریا بۆ سەر وڵاتە دراوسێكان كردو رایگەیاند كه هەمان ئەو گرووپە تووندڕەوانەی لە سووریا دەجەنگن رۆژئاوای عێراقیشیان كۆنترۆڵكردووە. گوتیشی "سووریا بووەتە ناوچەیەك كە زۆربەی لایەنەكان دەتوانن دەستی تێوەربدەن".
سهرۆك بارزانی رای خۆی لەسەر چۆنێتی چارەسەركردنی قەیرانی سووریا دەربڕیو گوتی "لەگەڵ چارەسەری سیاسی دام و چارەسەری سەربازی رەتدەكەمەوە".
سهرۆك بارزانی پشتگیریی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی بۆ لایەنە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان راگەیاندو گوتی "ئێمە پشتگیریی هەر بڕیارێك دەكەین ئەگەر كۆدەنگی سەرجەم لایەنەكانی لەسەر بێت".
سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە لە سەدەی بیستەمدا پێكهاتەكانی ئەو ناوچەیە لەژێر نكۆڵی و بێبەشبووندا بوون و لەوەانەیش گەلی كورد و گوتی: " پێویستە هەموو لایەك بە حیساباتی خۆیاندا بچنەوە و پشت بە كولتووری لێبووردەیی و پێكەوەژیان و قبووڵی بەرانبەر ببەستن" و هیوایشی خواست كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای لێكتێگەییشتن و هاوكاری بە دەستی دانیشتوانی بنیات بنرێتەوە.
سهرۆكی ههرێمی كوردستان لەگەڵ میرۆسڵاو پودەخت و ڕاشد خانوش لە داڤوس كۆبۆیەوە
لە ڕۆژی هەینی 24ـی 1ـی 2014 له پهراوێزی كۆڕبهندی ئابووریی جیهانی له داڤۆس بهڕێز مەسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان و شاندی یاوەری بە جیا لهگهڵ "میرۆسڵاو پودەخت" بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی و "ڕاشد خانوش" سەرۆكی بزوتنەوەی نەھەزەی وڵاتی تونس كۆبۆیەوە.
له كۆبوونهوهیەكدا میرۆسلاو پودەخت بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە كۆڕبەندی ئابۆری جیھانی سوپاسی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد بۆ بەشداریكردنیان بۆ جاری دووەم لەم كۆڕبەندە ئابوورییە جیهانییە و ھیوای خواست كە ھەرێمی كوردستان بەردەوام لە سالی داھاتوویشدا بەشداریی ئەم كۆنفڕانسە بكات.
ھەروەها سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ ڕاشد خانوش سەرۆكی بزوتنەوەی نەھەزەی وڵاتی تونس كۆبوونەوە. لەو كۆبونەوەیەدا ڕەوشی سیاسیی تونس لە دوای گۆڕینی سیستەمی حوكمڕانی باس كرا و بارودۆخی سیاسیی عێراق بە گشتی و پارێزگای ئەنبار بە تایبەتی قسەی لەسەر كرا. لەم دیدارەدا ڕاشد خانوش ئارزووی خۆی نیشاندا كە سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی گوتی: "بە خۆشحاڵیەوە لە كوردستان پێشوازیتان لێ دەكەین.
سهرۆكى ههرێمى كوردستان له پهراوێزى كۆڕبهندى ئابووریی جیهانی لە داڤوس لهگهڵ سەرۆك وهزیرانی جۆرجیا كۆبۆیەوە
ئەمڕۆ هەینی 24ـی 1ـی 2014 له پەراوێزی كۆڕبهندی ئابووریی جیهانی له داڤۆس بهڕێز مەسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان لهگهڵ "ئێراقلی گرۆپشپیلی" سەرۆك وەزیرانی جۆرجیا و شاندێكی یاوەری كە پێكهاتبوو لە وەزیرانی دەرەوە و ئابوریی وڵاتی جۆرجیا كۆبۆیەوه.
لەم كۆبوونهوهیەدا، كە فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكانی ھەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان یاوەری سەرۆك بارزانی بوون، پهیوهندیی نێوان ههرێمی كوردستان و جۆرجیا و دوا پهرهسهندنهكانی بارودۆخی سیاسی عێراق باسكران.
لەم دانیشتنەدا سەرۆك وەزیرانی جۆرجیا ویستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی لە گەڵ ھەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە بواری ئابووری بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند. هەر پەیوەست بەم باسە هەر دوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوو وڵات فراوان بكرێت و سەرۆك وەزیرانی جۆرجیا ئامادەیی وڵاتەكەی نیشان دا كە لەپێناو گفتوگۆكردن لەسەر چۆنییەتی هاوكاری و پەرەپەپێدانی پەیوەندیی هەر دوولا شاندێكی تایبەت ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكەن.
سهرۆكی ههرێمی كوردستان و وهزیری دهرهوهی توركیا له داڤۆس كۆبوونهوه
ڕۆژی پێنجشەممە 23ـی 1ـی 2014 له پهراوێزی كۆڕبهندی ئابووری جیهانی له داڤۆس بهڕێز مسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان لهگهڵ ئهحمهد داودئۆغلو وهزیری دهرهوهی توركیا كۆبۆیەوە.
له دیدارێكدا پهیوهندیی نێوان ههرێمی كوردستان و توركیا و، دوا پهرهسهندنهكانی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەروەها ڕەوشی سووریا خرانە بەر باس. لەم كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر گرنگیی و بەردەوامیی ئەو دانوساندنانە كرایەوە كە لەسەر بابەتی هەناردنەكردنی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان لە نێوان هەر دوولادا لە ئارادایە.
لەم دیدارەدا قسە لەسەر كۆنفڕانسی ژێنێڤ 2 كرا و وەزیری دەرەوەی توركیا خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا كە هێزە سیاسییە كوردییەكانی سووریا لە چوارچێوەی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەشداری كۆنفڕانسی ژێنێڤ 2 بوونە. پەیوەندییەكانی هەر دوولا و بارودۆخی سیاسیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەرێكی دیكەی ئەم دیدارە بوون و هەر دوو لا ئەوەیان دووپات كردەوە كە پێویستە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا لە بەرژەوەندیی عێراق بە گشتی بێت. سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش هەر دوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە لەپێناو بەرەوپێشەوەبردنی دیموكراسی لە عێراق ئەم هەڵبژاردنە لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات