هەرێمی کوردستان
قەداسەتى پاپا بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: خۆشحاڵم کە لێرە یەکتر دەبینینەوە
سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/3/7 لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە قەداسەتى پاپا فرەنسیس، پاپاى ڤاتیکان کرد. لە کاتى دابەزینیدا قەداسەتیان پەنجەى بۆ خاک درێژ کرد و بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى گوت: خۆشحاڵم کە لێرە یەکتر دەبینینەوە.
دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێزان مەسروور بارزانى، سەرۆک وەزیران، مستەفا سەید قادر، جێگرى سەرۆک، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیران و مونا قەهوەچى، سکرتێرى پەرلەمانى کوردستان ئامادەیى بوون، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بەخێرهاتنى قەداسەتى پاپای کرد و گوتى: به ناوى هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستانه‌وه، زۆر به گه‌رمى به‌خێرهاتنى قهداسهتتان ده‌كه‌م. سه‌ردانتان ڕووداوێكى مێژووييى مه‌زنه، جێگه‌ى ئه‌وپه‌ڕى شه‌ره‌فمه‌ندى و خۆشحاڵيى ئێمه و شانازيى هه‌موو گه‌لى كوردستانه.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى گوتى: بڕواى ته‌واومان به ئازاديى ئايينى و فره‌ئايينى هه‌يه. لێبورده‌يى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردنى نێوان پێكهاته‌كان، ناسنامه و كولتوورێكى دێرينى كوردستانه، به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پارێزگارى له‌و كولتووره ده‌كه‌ين. ئێمه هه‌ميشه له‌گه‌ڵ ئاشتى و ديالۆگين، تيرۆر و توندڕه‌وى ڕه‌تده‌كه‌ينه‌وه، هه‌رگيز ڕێگه ناده‌ين هيچ پێكهاته‌يه‌كى ئايينى يان نه‌ته‌وه‌يى له هه‌رێمى كوردستان، ببێته قوربانيى تيرۆر و توندڕه‌وى.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى هەروەها گوتى: پێكهاته‌كانى كوردستان ساڵانێكى زۆر پێكه‌وه به‌ره‌نگارى دكتاتۆرى و تيرۆر بوونه‌وه. پێكه‌وه قوربانيى زۆر گه‌وره‌يان داوه. هه‌موومان پێكه‌وه ڕابردوويه‌كى هاوبه‌شمان هه‌يه. هه‌موومان بۆ ئاينده‌يه‌كى هاوبه‌شى باشتر، پێكه‌وه كارده‌كه‌ين. فره‌يى و پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان هێز و ده‌وڵه‌مه‌ندين. نامانه‌وێت مه‌سيحى و ئێزدى و هيچ پێكهاته‌يه‌ك كۆچ بكه‌ن و وڵات جێ بهێڵن.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کردەوە کە مه‌سيحييه‌كان پێكهاته‌يه‌كى ڕه‌سه‌ن و سه‌ره‌كيى كوردستانن، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئاشته‌وان، ڕۆڵێكى گه‌وره‌يان له بنياتنان و پێشخستن و پاراستنى وڵات‌دا گێڕاوه و ده‌گێڕن. چى له ده‌ستمان هاتووه، بۆ پاراستنيان درێغيمان نه‌كردووه.
لە کۆتاییشدا بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان گوتى: سه‌ردانى قهداسهتتان به‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆي‌دا ده‌هێنێت. بۆ يارمه‌تيدانى كوردستان و پێكهاته‌كانى، له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه چاومان له دوعا و پشتگيريتانه.
لاى خۆیەوە قەداسەتى پاپا لە بەشێکى قسەکانیدا گوتى: زۆر سوپاس بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەى لێتان کردین. زۆر دەمێک بوو دەمویست سەرەدانى هەرێمى کوردستان بکەم و خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ بە دەنگ بانگهێشتەکانتانەوە هاتم. زۆر پێزانینم هەیە کە وێڕاى ئەوەى لە شەڕدان بوون، بەڵام پێشوازیتان لە ئاوارە مەسیحییەکان لە مووسڵ و دەشتى نەینەوا و قەرەقووش و لە پێکهاتەکانى دیکە کرد. ئێوە باوەشتان بۆ مەسیحییەکان کردووتەوە.
قەداسەتیان هەروەها گوتى: هاتووم تا پێکەوە لەگەڵ ئێوە دوعا بۆ ئێوە و بۆ مەسیحییەکان و بۆ هەموو مرۆڤایەتى بکەین. دوژمن هات بۆ ئەوەى ئەم وڵاتە تێکبدات، بەڵام ئێوە بە ڕەسەنیى خۆتان خزمەتتان کرد و پێشوازیتان لە ئاوارەکان و پێکهاتەکانى دیکە کرد. شەڕ ڕووخاندن و وێرانکردنە، بەڵام ئێوە دوژمنتان بەزاند و وڵاتەکەتان ئاوەدان دەکەنەوە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا قەداسەتى پاپا گوتى: هاتووم موبارەکەى ئەم خاکە بکەم. ئێوە پاکن، دەستى بەزەییتان بۆ هەمووان درێژ کردووە، بۆ منیش دوعا بکەن. سوپاس بۆ هەموو ئەوەى لەگەڵ هەموو ئایینەکان و هەموو پێکهاتەکان دەیکەن. لە کوردستان ئازادى بەرقەرارە. دووبارە سوپاس بۆ پێشوازیى گەرم و میوانداریتان.
سەردانی پاپای ڤاتیكان بۆ هەرێمی کوردستان
پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ڤاتیکان
له‌دوای شه‌ڕی ئازادیی عێراق كه تیرۆر و توندوتیژی به‌رۆكی ئه‌م وڵاته‌ی گرتبوو، هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر بوو کە نه ته‌نیا كریستیانه‌كانی عێراق، به‌ڵكۆ زۆرێك له پێكهاته‌كانی دیكه‌ش، بۆ پاراستنی كه‌رامه‌ت و ژیانی خۆیان ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردبوو. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوانه‌ی عێراق، یه‌كه‌م دیداری فه‌رمی و راگه‌یێندراوی نێوان به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و ڤاتیكان له ساڵی 2005 بووه، كه ئه‌وكات سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له ڤاتیكان له لایه‌ن پاپا جۆن پاوڵی دووه‌م پێشوازیی لێكرا. پاپا بیندكیتی شازده‌هه‌میش پاپای پێشووی ڤاتیكان، لە ڕۆژی 24 ی شوباتی 2011 له ڤاتیكان پێشوازیی له سه‌رۆك مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی هه‌رێمی كوردستان كرد.
دواتر، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان بۆ یه‌كه‌مجار له ڕۆژی 13ی ئاداری 2013 له ڤاتیكان پێشوازیی له سه‌رۆك مەسعود بارزانی كرد و بۆ دووه‌م جاریش، هه‌ر له ڤاتیكان پاپا فرانسیس و سه‌رۆك بارزانی له رۆژی 30 ئایاری 2014 كۆبوونه‌وه. له‌م دیداره‌دا كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ لێشاوی هاتنی ئاواره‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی پێكهاته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڤاتیكان، باسیان له ره‌وشی كریستیانە ئاواره‌کان و په‌نابه‌رانی سووریا كرد، كه په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێنابوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ردانانه و هاتنی ته‌واوی كریستیانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش بۆ هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڤاتیكان چووه قۆناغێكی نوێوه و ئه‌نجامه‌كه‌شی چه‌ندین دیداری دیكه‌ی نێوان به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم و پاپای ڤاتیكان و به‌رپرسانی دیكه‌ی هەردوو لا به‌دوای خۆیدا هێنا، تا گه‌یشته ئه‌وەی كه بڕیاره پاپا فرانسیس سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
مارتن ئۆرتێگا باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق، ڕۆژی پێنجی ئاداری 2016، لە سه‌ردانێکدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی خەڵک و حكومەتی هەرێمی كوردستانی کرد، كە بە بێ جیاوازی ژمارەیەكی زۆری ئاوارەی دەستی تیرۆر کە ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووە، لە باوەشگرتووە.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی دووی ئاداری 2015 سه‌ردانی پاپا فره‌نسیسی كرد و پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی كوردستان و هه‌روه‌ها ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو، كه له ئه‌نجامی هێرشی تیرۆرستانی داعش ناچار بوون زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان جێ بهێڵن و ڕوو بكه‌نه هه‌رێمی كوردستان.
دووه‌مین دیداری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی كوردستان و پاپا فرانسیس له رۆژی (12) كانوونی دووه‌می 2018 له ڤاتیكان به‌رێوه‌چوو. هه‌ر ئه‌و كات میدیاکان بڵاویانکردەوە كه په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڤاتیكان و ڕه‌وشی كریستیانه‌كانی هه‌رێم و عێراق ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دیداره‌كەیان بووه.
کاردینال پیترۆ پارۆلین سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2018، سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆبووه. پارۆلین رۆژی 27 كانوونی یه‌كه‌می 2018 له دیدارێكدا له مه‌سرور بارزانی ستایشی رۆڵی هه‌رێمی كوردستان بۆ داڵدەدان و دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ ئاوارەکان كرد و گووتی: ڤاتیکان لە پێشکەشکردنی یارمەتی و پشتیوانی بۆ پێشکەوتنی زیاتری هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
ئامانج و پلانی پاپای ڤاتیکان بۆ سه‌ردانكردنی هەرێمی کوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی 19 ی شوباتی 2020، سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكانی كرد و تابلۆیەکی پێشکەش بە پاپا فرانسیس کرد کە گوزارشت لە پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته ئایینی و كلتووری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەکرد.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر ئه‌و ڕۆژه له ڤاتیكان، له‌گه‌ڵ كاردیناڵ پێترۆ پارۆلین، سه‌رۆكوه‌زیرانی ڤاتیكان كۆبووه‌وه و پێداگیریی له‌سه‌ر پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پێکەوەژیانی ئایینی و هاندانی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و هه‌وڵەكانی بۆ قووڵكردنەوەی كلتووری یەكتر قبووڵكردن و ئاشتەوایی و تەبایی گەلان كرد.
سەرۆكوەزیرانی ڤاتیكان به ده‌ربڕینی پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان، پەرۆشی خۆی بۆ په‌ره‌پێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ڤاتیكان و هەرێمی كوردستان خستەڕوو. هه‌روه‌ها ڕۆڵی گەلی كوردستانیشی لە شەڕی دژی تیرۆر و پاراستنی تەواوی پێكهاتەكانی كوردستان و ڕۆڵی مرۆییانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لە پێكەوەژیانی ئاشتییانە و بایەخدان بە هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی ناوچەكە و هاوبەشی پێكردنی هەمووانی بەرز نرخاند، كه سەرەڕای جیاوازیی بیروباوەڕی ئایینی، نموونەیەكی جوانی بەها بەرزەكانی مرۆڤایەتی پیشان دەدات.
ڕێوڕەسمی پێشوازیی کردن لە پاپای ڤاتیکان
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان ڕۆژی (7) ی ئاداری 2021، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان دەكات و سه‌ره‌ڕای دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم، سه‌ردانی هه‌ندێک شوێنی دیكه‌ش ده‌كات، كه دانیشتووانەکانی به‌هۆی هێرشی تیرۆریستان و ناكۆكی تایفی لە عێراق په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه.
– ڕێوەڕەسمی پێشوازیکردن لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوەدەچێت.
– هەمان ڕۆژ سەردانی شاری مووسڵ و قەرەقووش دەکات.
– لە حەوشەی (بەیعە) لە شاری مووسڵ، نوێژ بۆ ئاسوودەیی گیانی قوربانییانی شەڕ دەخوێنێت.
– لە کەنیسەی گەورەی (الطاهرة) لە قەرەقووش، لەگەڵ باوەڕداران نوێژی موژدەبەریی فریشتەیی دەخوێنێت.
– ئێوارەی هەمان ڕۆژ قەداسه‌ی پیرۆزی مەزن لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر ساز دەکات.
كلتووری پێکەوەژیانی ئاشتیانه لە هەرێمی کوردستان و په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و لێقه‌وماوان
كوردستان له دێرزه‌مانه‌وه لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان ئایین، مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان بووه، به دامه‌زراندنی هه‌رێمی كوردستانیش له ساڵی 1992 و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كلتووری پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی گه‌لی كوردستان بۆ ناو دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم گواسترایه‌وه.
هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای گرنگیدان و به فه‌رمی ناسینی جیاوازه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گه‌لی كوردستان، بووه په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی توندوتیژی، سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، ئایینی، مه‌زهه‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی ماڵ و حاڵی خۆیان له‌ده‌ستداوه و له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان به ژیانێكی نوێ كردووه.
پاپا بیندكیتی شازده‌هه‌م، پاپای پێشووی ڤاتیكان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 24 ی شوباتی 2011 له‌گەڵ سه‌رۆك مەسعود بارزانی پێی راگەیاند: "تۆ نوێنه‌ری ئاشتی و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی، ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئێوه له‌و بواره‌دا ده‌یگێڕن جێی فه‌خر و شانازی ئێمه‌یه". ئه‌وه كلتووری پێكه‌وه ژیانی كوردستان بوو كه بووە هۆی ئەوەی له‌و كاته‌دا، پایای ڤاتیكان ئه‌م لێدوانه بدات.
پاپا فره‌نسیس، ڕۆژی (19) شوباتی 2020، له دیداری له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ستایشی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و له باوه‌شگرتنی ئه‌و هه‌موو كریستیانانه كرد، به تایبه‌تی كریستیانه‌كانی نه‌ینه‌وا كه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق ڕووبه‌ڕووی تیرۆر ببوونه‌وه و په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه.
كوردستان وەك هەرێمێكی ئارام لە ناوچەیەكی ئاڵۆزدا، بووه‌تە پەناگەی پاراستن و پەنادانی سەدان هەزار پەنابەر و ئاوارە، لەنێویشیاندا كریستیانەكان، كە لەبەر رەوشی ئاڵۆز و هەڕەشەی تیرۆریستان، ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووە و هەموو مافە ئایینی و نەتەوەیی و خزمەتگوزارییەکانیان لە هەرێمی كوردستان بۆ دەستەبەر كراوە.
كریستیانه‌كانی نه‌ینه‌وا، له حوزه‌یرانی 2014 ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی كۆمه‌ڵكوژی و ئاواره‌بوون بوونه‌وه و بەوهۆیەشەوە سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی كریستیان ڕوویان لە هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌ولێر و دهۆك كرد. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی پێشوازیی له‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌ی عێراقی و په‌نابه‌ران سوریا (رۆژئاوای كوردستان) كرد كه ژمارەیان گه‌یشته نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س.
هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كلتووره ئاشتیخوازییه‌كه‌ی، هه‌رده‌م له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه كه نه ته‌نیا كریستانییه‌كان، به‌ڵكو ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان له وڵاتی خۆیاندا بمێننه و پێكه‌وه ڕووبەڕووی ئاسته‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌كان ببنه‌وه و پارێزگاری له خاك و وڵاتی خۆیان بكه‌ن. ئەم لێدوانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌م كلتوورەوە سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كاتێك کە ڕۆژی (27) كانوونی یه‌كه‌می 2018، لە دیدارێکدا له‌گه‌ڵ پیته‌ر بارۆلین سه‌رۆكوه‌زیرانی ڤاتیكان ڕایگەیاند:"كاتێك داعش په‌لاماری كوردستانی دا، به كریستیانه‌كانم گوت:ئێمه به‌یه‌كه‌وه‌ین، یه‌ك چاره‌نووسی هاوبه‌شمان هه‌یه، به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین و به‌یه‌كه‌وه ده‌مرین. پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هانی كریستیانه‌كان بدات له‌سه‌ر خاكی خۆیان بمێننه‌وه، نه‌ك وڵاته‌كه‌یان به‌جێبهێڵن".
كلتووری پێكه‌وه ژیانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانه‌وه‌ی پێکهاتەکان له وڵاته‌كه‌یان، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆ یه‌كه‌مجار قوربانیدانی گه‌لی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاشتیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و مسۆگه‌ركردنی ئازادی و سه‌قامگیری بۆ پێکهاتەکان و پاراستنی كه‌رامه‌تیان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر وڵاتانی جیهانی دابنێت و له سه‌ر زاری سەرۆک و بەرپرسانی ئه‌و وڵاتانه و ڕێبه‌رانی ئایینیەوە سوپاسی خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و قوناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و جیهان، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پاپای ڤاتیكان بێته ئاراوه.
كریستیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به كۆتا، پێنج كورسی په‌رله‌مانیان بۆ دیاریكراوه و لە هەمان کاتیش‌دا منداڵه‌كانیان به زمانی خۆیان ده‌خوێنن و قوتابخانه‌ی تایبه‌تیان بۆ دابین كراوه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی تایبه‌ت به كاروباری ئایینی كریستیانه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی دامه‌زراوه و کریستیانەکان به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی بوون و شوێن ده‌ستیان له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئەنجومەنی وه‌زیران دیاره و به‌شێكن له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان.
ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی پێكهاته‌كان
له‌ماوه‌ی شه‌ڕی داعش و توندوتیژییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ، كلتووری پێكه‌وه‌ژیان و میواندۆستی و له‌باوه‌ش گرتنی لێقه‌وماوان له لایه‌ن گه‌لی كوردستانەوە گه‌یشته لووتكه و ئه‌م خاكه بووه په‌ناگه‌ی نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر. هه‌ربۆیه، كوردستان و كلتووره جوانه‌كه‌ی بووه سه‌ردێڕی هه‌واڵ و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان، به‌تایبه‌تی ڕۆڵی گەورەی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ پاراستنی پێكهاته ئایینییه‌كان، جارێكی دیكه كلتووری ژیاندۆستی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی گه‌لی كورد، كوردستانی خستنه سه‌ره‌وه‌ی ڕووداوه گرنگه‌كانی جیهان. له‌وانه ناوه‌نده ئایینییه‌كانی ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه به‌هۆی توندوتیژییه‌وه په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه، هه‌میشه ڕێز و سوپاسی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه و ستایشی هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌رێمیان كردووه و زۆرێكیشیان بۆ پیشاندانی پشتگیریی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، چه‌ندین جار سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه.
ئاڵبێرتۆ مارتین ئۆرتێگا، باڵیۆزی ڤاتیكان له عێراق ڕۆژی پێنجی ئاداری 2016، سەردانی سه‌رۆك بارزانیی کرد و به ستایشكردنی رۆڵی قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگە بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش داوای كرد هێزی پێشمەرگە ناوچەكانی ژێر داگیركاریی تیرۆریستان ڕزگار بكات.
ئۆرتێگا، رۆژی (10) تشرینی دووه‌می 2019 له دیدارێكی دیكه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی رایگەیاند ئەو كاره‌ی پێشمەرگە كردی بۆ هەموو مرۆڤایەتی بوو. خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژانی تەنگانەدا ئاوارە و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانیان پاراست و دەرگەیان بۆ كردنەوە.
هێزی پێشمەرگە له ماوه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆر له ساڵانی رابردوودا، به قوربانیدان و له‌خۆبوورده‌یی بووه قه‌ڵغانێكی مرۆیی بۆ پاراستنی پێکهاتەکان و ڕزگاركردنی به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانیان و له‌سه‌ر ئاستی جیهان بووە سیمبۆلی خۆڕاگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پێگەیشت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری هەولێر کرا. سەرۆکی حکومەت سوپاسی وەزیری دەرەوەی فەرەنسای کرد بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکە و ئاماژەی بەوەدا، کە زانیاری نوێ لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بەدەستهاتوون.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی داعش، هێشتاش هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جەختیان لە سەر گرنگیی هەماهەنگی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانە و پتەوی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا دووپاتکرایەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پێگەیشت (gov.krd)
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان كرد
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، كردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەرمەنستانی لە بەغدا و كونسوڵخانەی گشتیان لە هەولێر و ناوەندێكی ڕۆشنبیریی ئەرمەنی لە قەڵای هەولێر، لەگەڵ كاركردن بۆ كردنەوەی گەشتیی ڕاستەوخۆی ئاسمانی لە بەغدا و هەولێرەوە بۆ یەریڤان، بە هەنگاوی باشی برەودان بە پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەرمەنستان لە قەڵەم دا و خۆشحاڵیی خۆی بەم هەنگاوانە دەربڕی.
نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/24 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ئارتاك ئاپیتۆنیان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە بەڕێزان باڵیۆزی ئەرمەنستان لە بەغدا و كونسوڵی گشتییان لە هەولێر ئامادەی بوون، گفتوگۆ سیاسی و دیپلۆماسییەكانی بەڕێز جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان لە بەغدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ ئەرمەنستان، كردنەوەی باڵیۆزخانەیان لە بەغدا و كونسوڵخانەی گشتییان لە هەولێر، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بەتایبەتی لە بوارەكانی خوێندنی زانكۆیی، تەكنەلۆژیا و كشتوكاڵدا، دۆخی ڕەوەندی كوردی لە ئەرمەنستان و پێكهاتەی ئەرمەن لە هەرێمی كوردستان، تاوتوێ كران.
بەڕێز جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان خواستی وڵاتەكەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا دووپات كردەوە و سوپاسی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەو گرنگییەی بە پێكهاتەی ئەرمەن دراوە كە توانیویانە لە پەرلەمانی كوردستان نوێنەرایەتییان هەبێت و كەنیسەیان بكەنەوە و مافەكانیان پارێزراو بێت.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى ئەمەریکا کۆبووەوە
پاشنیوەڕۆى رۆژی چوارشەممە 2021/2/24 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز ماتی‌و تولەر باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە ئەمنى و سیاسییەکانى عێراق و هێرشەکانى سەر هەولێر، دواتر بەلەد و بەغدا تاوتوێ کران و جەخت لە گرنگی و پێویستیى هەماهەنگیى نێوان لایەنه پەیوەندارەکان لە عێراق و هەرێمى کوردستان و بەردەوامیى هاریکارى و پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى کرایەوە.
باڵیۆزى ئەمەریکا پابەندیى وڵاتەکەى بە بەردەوامیى دیالۆگى ستراتیژیى ئەمەریکى ـ عێراقى دووپات کردەوه و سەرۆک نێچیرڤان بارزانییش دیالۆگى ستراتیژى وەک چوارچێوەیەکى گرنگ بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان لە قەڵەم دا، دووپاتیشى کردەوە کە هەرێمى کوردستان خوازیارى پەیوەندییەکى تەندروست و کارایە لەگەڵ حکوومەتى فیدراڵى عێراق و ئامادەیە کێشەکانى لەسەر بنەماى دەستوور چارەسەر بکات.
دۆخى هەرێمى کوردستان و گرنگیى یەکڕیزیى لایەنەکان، دوایین پێشهاتەکانى بڵاوبوونەى ڤایرسى کۆرۆنا و هەوڵەکان بۆ دابینکردنى ڤاکسین، هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق و هاریکاریى نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لەمبارەیەوە، ڕێککەوتنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵ بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى شەنگال، دۆخى دەشتى نەینەوا و چەند پرسیکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەش، خرانە بەر باس.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتیی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانیی عیراقیون دەکات
• عەممار حەکیم: پشتگیریی ئەو ڕێککەوتنە دەکەین کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی هاتووەتەئارا لە سەر بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021
• سەرۆکی حکومەت: هەرێمی کوردستان هەمیشە لەگەڵ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بووە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتیی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عیراقیون کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.
سەرۆکی ڕەوتیی حیکمەی نیشتمانی وهاوپەیمانی عیراقیون، ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان، بە دۆست و هاوپەیمانیی خۆمان دەزانین و پێویستە دەستوور، بکرێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.
گوتیشی ئێمە پشتگیریی ئەو ڕێککەوتنە دەکەین کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی هاتووەتەئارا لەسەر بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 و هيوادارين لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی لە سەر بدرێت.
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێم ، هەمیشە لە گەڵ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بووە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی تایبەتمەندی و قەوارەی فیدراڵی هەرێم و لەبەرچاوگرتنی پرنسیپەکانی هاوسەنگی و شەراکەت و سازان .
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات