هەرێمی کوردستان

   هەرێمی کوردستان

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی یەكی ئایاری ٢٠٢٠، لە پەیامێكدا رۆژی جیھانیی كرێكارانی لە كرێكارانی كوردستان و جیھان پیرۆز كرد.

دەقی پەیامی سەرۆكی حكومەت:

بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران، پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم و ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكەم کە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان گرتووە و لە خزمەتكردنی وڵاتەكەشیان بەردەوامن.

هەروەها سوپاسی پابەندبوونیان بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەین، بەو هیوایەی كە لە ئایندەیەکی نزیکدا ژیانی رۆژانە ئاسایی ببێتەوە.

لەم بۆنەیەدا، پشتگیریی خۆمان بۆ ماف و تێكۆشانی كرێكاران بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری و باشترکردنی دۆخی گوزەرانیان دووپات دەکەینەوە.

٢٠٢٠/٥/١

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/may/%D9%BE%DB%95%DB%8C%D8%A7%D9%85%DB%8C-%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%A8%DB%95-%D8%A8%DB%86%D9%86%DB%95%DB%8C-%D8%B1%DB%86%DA%98%DB%8C-%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86%DB%8C%DB%8C-%DA%A9%D8%B1%DB%8E%DA%A9%D8%A7%D8%B1%D8%A7%D9%86/

 

په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕۆژى جيهانيى كرێكاران

 بە بۆنەی یادی یەكی ئایار، ڕۆژى جیهانیی كرێكارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە كرێكارانی كوردستان و سەندیكا و ڕێكخراوەكانیان، هەروەها پیرۆزبایی لە تێكڕای كرێكارانی عێراق و جیهان به‌گشتى دەكەم.

كرێكارانی كوردستان بازووی ماندوونەناس و كاران و ڕۆڵێكی ديارى بنیادنەرانە لە ئاوەدانكردنەوەی وڵاتدا ده‌گێڕن كه‌ هەمیشە بەرچاو و جێی ڕێز و پێزانینە. لەم یادە پیرۆزەدا، ته‌واوى پشتیوانيی خۆمان بۆ ماف و داوا یاسایی و سەندیكاییيە ڕەواكانیان، گوزەرانی شایستە و هەلومەرجی لەباری كاركردنی كرێكاران و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ ئەو چینە زەحمەتكێشە و تەواوی خەڵكی كوردستان، دووپات دەكەینەوە.

هيوادارين وڵاتەكەمان و جیهان هەرچی زووترە لە قەیران و كێشه‌كانى ده‌رهاويشته‌ى په‌تاى كۆرۆنا دەرباز ببن كە بەداخەوە كاریگەریی خراپی لەسەر ڕەوشی ژیانی هەمووان و بەتایبەتى كرێكاران و ڕەنجدەران دروست كردوە، بەو ئومێدەی ساڵی داهاتوو لە دۆخێكی باشتردا ئەم یادە بكەینەوە.

ڕۆژى جيهانيى كرێكاران له‌ هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

1/5/2020

https://president.gov.krd/congratulations-to-the-president-of-the-kurdistan-region-on-international-labor-day/

 

قوباد تاڵەبانی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدای لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریكا تاوتوێ كرد

 

• قوباد تاڵەبانی: لەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بەشێك دەبین لەچارەسەر لەپێناو بەرقەراربوونی سەقامگیری و چارەسەركردنی كێشەكان.

بەغدا، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەبەغدا، پێشوازی لە ماتیۆ تولەر، باڵێوزی ئەمەریكا لە عێراق كرد و هەردوولا لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی بەغدا و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێم گفتوگۆیان كرد.

لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ شاری بەغدا، قوباد تاڵەبانی سەرۆكی شاندی هەرێمی كوردستان رۆژی ٢٩ نیسانی ٢٠٢٠ لەبارەگای حەوانەی خۆی پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریكا لەعێراق كرد و هەردوولا لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق گفتوگۆیان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی رونیكردەوە بەمەبەستی كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەند لەبەر رۆشنایی دەستووری هەمیشەیی عێراق و لێكگەیشتنەكانی پێشتری نێوان هەردوولا سەردانی بەغدایان كردووە.

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقەوە بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، رایگەیاند كورد نابێتە لەمپەر و رێگر لەبەردەم پێكهێنانی حكومەتی عێراق و بەپێچەوانەوە بەشێك دەبن لەچارەسەر لەپێناو بەرقەراربوونی سەقامگیریی و ئۆقرەیی و رەخسانی دەرفەت بۆ چارەسەركردنی كێشە كەڵەكەبووەكانی عێراق و باشتركردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا.

لەكۆبوونەوەكەدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئامادە بوون.

 
 
 
 
 
 
 

 

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ یونامی و تەندروستی جیهانی رەوشی كۆرۆنایان تاوتوێ كرد

• قوباد تاڵەبانی سوپاسی هاوكاری نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوی تەندروستی جیهانی كرد بەرامبەر هاوكارییەكانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا.

• قوباد تاڵەبانی پابەندیی هەرێمی كوردستانی بە رێنماییە زانستی و تەندروستییەكان دووپات كردەوە تا گەیشتن بەدڵنیایی و كەناری ئارام.


هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نوێنەرانی سكرتێری گشتی UN و نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO ڕەوشی تەندروستی هەرێمی كوردستان و دوا پێشهاتەكانی نەخۆشی كۆرۆنایان لە هەرێم و عێراق و جیهان تاوتوێ كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، رۆژی ٢٦ نیسانی ٢٠٢٠ هەر یەك لە؛ جنین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق و د. ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) رەزامەندی و ستایشی خۆیان نیشاندا بەرامبەر رێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان.

شاندی میوان ئەوەشیان بۆ جێگری سەرۆك وەزیران روونكردەوە کە ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی جیاوازی جۆرەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاون لە عێراق و كوردستان و كیشوەری ئەوروپا، هیچ بنەمایەكی زانستی و بەڵگەداریان نییە. ئاماژەیان بەوەشدا جیاوازی بارودۆخی وڵاتان بەهۆی نەخۆشییەكەوە، تەنها پەیوەستە بە رێكارەكانی خۆپارێزی و خێرایی لە بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكان لە رێگای رێوشوێنەكانی كەرەنتین و دابڕینی كۆمەڵایەتی و پەیڕەوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان.

شاندەكە ئامادەیی هەموو هاوكارییەكیان بۆ هەرێمی كوردستان خستەڕوو لە بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا. لە بەرامبەریشدا قوباد تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی پێشكەش كردن بۆ هاوكارییەکانیان، هەروەها جەختیكردەوە لە سەرەتای گەیشتنی ڤایرۆسەكەوە بۆ كوردستان، پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و تەندروستی خەڵك لە پێشەنگی گرنگیدانی حكومەتی هەرێم بووە، ئێستاش لەبەر رۆشنایی پێشهاتە زانستییەكان و بەپێی ستانداردە جیهانییەكان هەموو توانایەك دەخاتەگەڕ تا گەیشتن بەدڵنیایی و كەناری ئارام.

https://gov.krd/government/deputy-prime-minister/activities/posts/2020/april/%D9%82%D9%88%D8%A8%D8%A7%D8%AF-%D8%AA%D8%A7%DA%B5%DB%95%D8%A8%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%84%DB%95%DA%AF%DB%95%DA%B5-%DB%8C%D9%88%D9%86%D8%A7%D9%85%DB%8C-%D9%88-%D8%AA%DB%95%D9%86%D8%AF%D8%B1%D9%88%D8%B3%D8%AA%DB%8C-%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B1%DB%95%D9%88%D8%B4%DB%8C-%D9%83%DB%86%D8%B1%DB%86%D9%86%D8%A7%DB%8C%D8%A7%D9%86-%D8%AA%D8%A7%D9%88%D8%AA%D9%88%DB%8E-%D9%83%D8%B1%D8%AF/

 

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی و ساڵرۆژی دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ٢١ نیسانی ٢٠٢٠ بە بۆنەی رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی و ساڵرۆژی دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە.

تێكستی پەیامی سەرۆكی حكومەت:

بەبۆنەی (١٢٢) مین ساڵرۆژی رۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی (کوردستان)، گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسان و راگەیاندنکارانی کوردستان دەکەم. هەروەها (٢٢) مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

لەم دەرفەتەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی دەزگاکانی راگەیاندنی هەرێمی کوردستان بکەم کە لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوکردنەوەی رێنماییە تەندروستییەکان رۆڵێکی گرنگیان هەبوو.

رێز و پێزانین بۆ رووناکبیران و پێشەنگانی رۆژنامەگەریی کوردستان و ئەو رۆژنامەنووسانەی لە پێناو گەیاندنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستاندا خزمەتیان کرد و گیانی خۆیان بەخت کرد .

 

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٤/٢١

 

 

نازم دەباغ: هیچ بەڵگەیەک نییە کە مستەفا سەلیمی هاتبێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە

 "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی "بی.بی.سی" BBC فارسی گوتی: هیچ بەڵگەیەک لەبەر دەستدا نییە کە "مستەفا سەلیمی" هاتبێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.  

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی "بی.بی.سی" BBC فارسی وێڕای بە درۆخستەوەی گرتنی "مستەفا سەلیمی" زیندانی بەندیخانەی سەقز لە ناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق گوتی: هیچ بەڵگەیەک لەبەر دەستدا نییە کە "مستەفا سەلیمی" هاتبێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، بە پێچەوانەوە بەڵگە هەیە کە نیشان دەدات ئەو لە دەورووبەری شاری بانە لە پارێزگای کوردستانی ئێران گیراوە.

 

گوتیشی: کەسانێک هەن کە بۆ داڕشتنی ئەم پیلان و بوختانانە، بە شوێن کەمکردنەوەی متمەمانەی هەرێمی کوردستان، خەڵکی و هەروەها یەکێتی نیشتمانی کوردستانن، کە بەم کارەی ئەوان ئەو متمانەیە کەمنابێتەوە و لەم کارەشیاندا سەرکەوتوو نابن.

پەڕەى 109 لەکۆى 344 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی