هەرێمی کوردستان
نازم دەباغ: ئەمریکا هەڕەشەکەى جێبەجێبکات قورسە هەرێم بێلایەن بمێنێتەوە
ناس کورد- // نازم دەباغ ڕایگەیاند، لەئەگەرى جێبەجێکردنى هەڕەشەکەى ئەمریکا بۆ داخستنى باڵیۆزخانەکەى لەبەغدا و مانەوەى کونسوڵگەرییەکەى لەهەولێر، مانەوەى هەرێم بە "بێلایەنى" قورسە، بۆیە پێویستە دەسەڵاتدارانى هەرێم هاوشان لەگەڵ دەسەڵاتدارانى بەغدا کاربکەن بۆ نەهێشتنى گرژییەکان.
ماوەى چەند رۆژێکە گرژییەکانى ئەمریکا و ئێران روویان لە هەڵشکانى زیاتر کردووە، بەهۆى هێرشەکانى گروپە چەکدارەکانى سەر بە ئێران بۆ سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەبەغدا، بەو هۆیەشەوە واشنتن هەڕەشەى داخستنى باڵیۆزخانەکەى کردووە ئەگەر عێراق کار بۆ راگرتنیان نەکات.
نازم دەباغ نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئێران بە ناس کوردى ڕاگەیاند "هەرچەندە ئاستى گرژییەکانى ئەمریکا و ئێران لەعێراق روو لە هەڵکشانى زیاترە و ئەمریکا هەڕەشەى داخستنى باڵیۆزخانەکەى دەکات، بەڵام هەمیشە هەوڵ هەیە بۆ چارەسەر و گەیشتن بە رێککەوتن".
وتیشى "وادەردەکەوێت کە ئەمریکا جدى بێت لە هەڕەشەى داخستنى باڵیۆزخانەکەى، بەڵام پەیامە ئاڵوگۆڕکراوەکانى نێوان هەرسێ وڵاتى ئەمریکا و عێراق و ئێران، ئەوەشیان لێدەخوێنرێتەوە کە ئامادەن بگەن بەرێککەوتن بۆ نەهێشتنى گرژییەکان و دۆزینەوەى چارەسەر".
نازم دەباغ جەختیکردەوە ئەم دۆخە پێویستى بە بڕیارى ئازایانە هەیە بۆ نەهێشتنى گرژییەکان، بەتایبەت کە لەم جۆرە دۆخانەدا هەمیشە بازرگانانى شەڕ هەوڵى گرژکردنى زیاترى دۆخەکە دەدەن.
لەبارەى ئەگەرى داخستنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەبەغدا و مانەوەى کونسوڵگەرییەکەى لە هەولێر، نازم دەباغ وتى "لەئەگەرێکى لەو شێوەیەدا رەنگە قورس بێت باس لە مانەوەى هەرێم بکرێت بە بێ لایەنى لەو ململانێیەدا لەچوارچێوەى جوگرافیایەکى سنورداردا، بۆیە پێویستە دەسەڵاتدارانى هەرێم هاوشان لەگەڵ دەسەڵاتدارانى عێراق کاربکەن بۆ ئەوەى ئەمریکا هەڕەشەکەى جێبەجێ نەکات".
https://nasnews.com/kurd/view.php?cat=16573
سه‌رۆك ماكرۆن: فه‌ڕه‌نسا له پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى خۆى و هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا دووپات كرده‌وه و ستایشى ڕۆڵى فه‌ڕه‌نساى له پشتگیریى به‌رده‌وامى له هه‌رێمى كوردستان و مافه ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان و هاوكاریى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان كرد، سه‌رۆك ماكرۆنیش دووپاتى كرده‌وه كه له سه‌ره‌دانى داهاتوویدا بۆ عێراق، خۆشحاڵ ده‌بێت بێته هه‌ولێر و له نزیكه‌وه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/9/2020 له به‌غدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی کوردستان و فه‌ڕه‌نسا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك ماكرۆن ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و تێكشاندنى داعش به‌رز نرخاند و وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى به گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پشتگیریى فه‌ڕه‌نساى بۆ هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه سه‌قامگیریى عێراق به چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ده‌بێت و له‌مباره‌یه‌شه‌وه هاوكاریى فه‌ڕه‌نسا و دۆستانى له كۆمه‌ڵكه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق به پێویست زانرا.
پاراستنى سه‌روه‌ریى عێراق و به‌رده‌وامیى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گژرییهكان و پاراستنى سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولاش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خرانه به‌ر باس كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا و باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له به‌غدا و ئه‌ندامانى شاندى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون.
https://dfr.gov.krd/a/d.aspx?l=13&a=50633
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 37 مین ساڵیادی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان
ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی سەروكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، رۆژی ھەینی ٣١ تەموزی ٢٠٢٠ لە پەیامێكدا بە بۆنەی ٣٧مین ساڵیادی جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان، پێداگریی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مادی و مه‌عنه‌وییان له لایه‌ن حكومه‌تی عێراق كرد. ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌تی:
ئەمڕۆ 37 مین ساڵیادی یەکێک لە مەزنترین تاوانەکانە کە بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجامدرا کە جینۆسایدکردنی بارزانییەكانە. ئەو تاوانە گەورەیەی تیایدا 8000 مرۆڤی بێ‌تاوان، تەنیا لەبەر ئەوەی كورد بوون، لە لایەن رژێمی بەعسەوە زیندەبەچاڵكران.
جینۆسایدکردنی بارزانییەکان سەرەتایەك بوو بۆ جینۆسایدێكی فراوانتری گەلی كوردستان، كە بە چەند قۆناغێكی جیاواز، رژێمی بەعس لە ژێر ناوی ئەنفالدا، هەزاران هاونیشتمانيی بێتاوانی كوردستانی بە ژن و پیاو و گەورە و بچووكەوە، بەرەو بیابانەكانی عێراق گواستەوە و دواتر بە دڕندانترین شێوە زیندەبەچاڵی كردن.
جینۆسایدکردنی بارزانییه‌كان، شاڵاوێکی رەگەزپەرستانە بوو بۆ لەناوبردنی ناسنامە و سڕینەوەی میللەتێكی مافزەوتكراو. ئەگەر خۆڕاگری و بەردەوامبونی گەلی كوردستان لە شۆڕش و داكۆكیكردن لە خاك و نیشتمان نەبووایە، ناسنامە و مانەوەی گەلی کوردستان، ڕووبەڕووی مەترسی گەورەتر دەبووەوە.
لەم بۆنە خەمناکەدا، پابەندبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە پێی توانا دووپات دەکەینەوە. لە هەمانکاتدا لەگەڵ حكومەتی عیراق لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین و پێداگیریی دەکەین بۆ قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری ئەنفالکراوانی کوردستان.
سەری ڕێز و نەوازش بۆ قوربانییانی شاڵاوی جینۆسایدی بارزانییەکان و سەرجەم ئەنفالكراوان و شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دادەنەوێنم.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٧/٣١
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربان
ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی پێنجشه‌م 30 ته‌موزی 2020 له په‌یامێكدا جه‌ژنی قوربانیی له موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز كرد و به ئاماژه‌پێدان به دوخی سه‌ختی ئابووری، هیوای خواست كه هاووڵاتییان پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و متمانه‌یان به حكومه‌ت هه‌بیت، كه بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خورانی هه‌رێم له هه‌وڵێكی به‌رده‌وام دایه. ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌تی:
بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەر ببەن و پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.
بەداخەوە ئەمساڵ جەژنی قوربان، لە دۆخێکی سەختی ئابووریدا بەڕێ دەکەین. ئەم بارودۆخە نەخوازراوە لە دەرەوەی خواست و ویست و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. ئێمە هەر لە سەرەتای دروستبوونی ئەم قەیرانەوە، هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم قەیرانە، لە سەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانمان سنووردار بێت، بەڵام بەداخەوە ئەم قەیرانە داراییە کە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە، زۆر لە توانا داراییەکانی بەردەستی حکومەتی هەرێم گەورەترە، بەڵام سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکانیش، هیوادارم هاووڵاتییانی خۆشەویست، متمانەیان بە حکومەتی هەرێم هەبێت کە لە هەوڵێکی بەردەوامدایە بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان . بەو هیوایەی لە دوای جەژن، لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەینە ڕێککەوتنێکی هاوسەنگ کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت.
ئومێدەوارم بە پشتیوانیی هەموو لایەک، ئەم ڕۆژە سەختانەش تێپەڕێنین و هاووڵاتییانمان، جەژنەکانی داهاتوو، لە دۆخێکی لە بارتردا بەسەر ببەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان
٢٠٢٠/٧/٣٠
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کات
به‌ڕێز عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی
به‌ڕێزان ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانيی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
له يادى یازده ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، به گه‌رمى پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌كه‌تان ده‌كه‌م، هیوای به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له دامه‌زراندنیيه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا كه له‌م یاده‌دا سڵاو بۆ گیانی ده‌نێرین و یادی دهكهينهوه، ڕۆڵێكی دیاری له كایه‌ی سیاسی‌دا گێڕاوه، ئێستاش لایه‌نێكى كاریگه‌ر و سه‌ره‌كیی پێكهاته‌ی حكوومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستانه، هه‌ڵوێسته‌كانیشی به‌رپرسیار و خه‌مخۆرانه‌ن.
هیوادارم ئه‌م یاده گوڕوتینی زیاتر بداته تێكۆشانی سیاسيی بزووتنه‌وه‌كه‌تان له‌پێناو ئامانجه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌ماندا، ئه‌م بۆنانه ببنه ده‌رفه‌تى قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی هاوكاری و پته‌وكردنی هاوخه‌باتی و ده‌ستگرتنی كۆی لایه‌نه تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان به نه‌گۆڕ و ئامانجه نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه.
دۆخی ناله‌بار و كێشه و قه‌یرانه‌كان كه به‌رۆكی كوردستانیان گرتووه، یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پیكهوهیى له هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێت تا بتوانین ئه‌م قۆناغه سه‌خته تێپه‌ڕێنین، گه‌له‌كه‌مان له قه‌یران و كێشه‌كان ده‌رباز بكه‌ین، پارێزگاری لە قەوارەی دەستووريی هەرێمی کوردستان بکەین و هەنگاوی زیاتر بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بنێين.
دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
25/7/2020
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان
ھەولێر، ھەڕێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٧/٢٥ لە پەیامێكدا ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕانی لە رێكخەر و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و ئەندامانی بزووتنەوەكە پیرۆز كرد، ئەمەش دەقی پەیامەكەیەتی:
بەڕێز عومەری سەید عەلی ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان،
بەڕێزان ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان،
بە بۆنەی یازدە ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی گرنگی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
ئومێدەوارم بە هەماهەنگیی و هاوکاریی گشت لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێم، حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت کارنامە چاکسازییە هەمەلایەن و گشتگیرەکەی، بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و هەموومان بەیەکەوە، پارێزگاریی و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانمان لە عێراقی فیدراڵ و قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بکەین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٧/٢٥
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات