هەرێمی کوردستان
بەلجیكا هەوڵی دابینكردنی هاوكاریی زیاتری مرۆیی بۆ ئاوارە و پەنابەران دەدات
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 30/11/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز هاندریك ڤان دیڤێلدا باڵیۆزی بەلجیكا لە ئوردن كرد كە هاوكات باڵیۆزی وڵاتەكەیەتی بۆ عێراق بەڵام لە ئوردن كاروبارەكانی بەڕێوەدەبات.
لە دیدارێكدا خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و دەستخۆشیی لە هێزەكانی پێشمەرگە كرد بۆ ئەو سەركەوتنانەی لە بەرامبەر تیرۆر بەدەستی هێناوە بە تایبەتی لە ڕزگاركردنی شاری شنگال لە چنگی داعش. لە هەمان كاتدا هەوڵ و تەقەلاكانی حكوومەتی هەرێمی بۆ هاوكارییكردنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران بەرز نرخاند كە لە ترسی تیرۆر ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی لە ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و ڕووداوەكانی ئەم دواییەی پاریس و بەلجیكای كرد و جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە هەموو لایەك زیاتر هاوكار و هەماهەنگ بن بۆئەوەی ڕێگری لە دووبارە بوونەوەی ئەو ڕووداوانە بكرێت و هەوڵەكان بە ئاراستەی بنبڕكردنی مەترسیی تیرۆر لەسەر ناوچەكە و ئاسایشی جیهان بن. هەروەك ئاماژەی بەوەش دا كە لە گەشتەكەیدا سەردانی كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان دەكات بۆئەوەی لە نزیكەوە ئاگادری ڕەوش و پێداویستییەكانیان بێت و هەوڵیش دەدات لە ڕێگەی ڕێكخراوی یونسێفەوە هاوكاریی زیاتر بگەیەنرێتە ئاوارە و پەنابەران.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانی بەرێزیانی كرد و لە هەمان كاتدا باسی لە گرینگیی هاوپەیمانی و هەماهەنگی بۆ بنبڕكردنی مەترسیی تیرۆر كرد كە سەرتاسەری جیهانی گرتووەتەوە.
لە لایەكی دیكەی قسەكانیدا بەرێز نێچیرڤان بارزانی باسی لە بارودۆخی هەرێمی كوردستان و گرفتی ئاوارە و پەنابەران و ئەو قەیرانە دارایی و ئابوورییە كرد كە ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە. هەروەك پتەوتر كردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان بە تایبەتی بەلجیكا، دووپات كردەوە.
دەقی وتارەکە ی بەرێز قوباد تاڵە بانی لە کۆنفرانسی نەوت و گاز لە لەندەن
بەرێزان :
سوپاس بۆ ئاماده‌بونتان له‌م كۆنفرانسه گرنگه ولهم كاته هه‌ستیاره‌دا، سوپاس بۆ هاوكاری و پشتگیری بەردەوامتان لە پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان سه‌ره‌ڕای ئەو تهحەدایانەی کە ڕووبەڕوومان دەبنەوە .
وه‌كو هه‌مووتان ده‌زانن، كوردستان زۆر شت ده‌توانێ پێشكه‌شی وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بكات. له‌هه‌مان كاتتدا، ئێمه ده‌زانیین كه بیزنس له بۆشاییه‌وه دروست نابێت وئه‌مڕۆ کاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێكه له مه‌سه‌له‌یه‌كی گه‌وره‌تر چونكه وزه و ئابووری له ئاسایش وسەقامگیری جیاناكرێنه‌وه.
حه‌زمده‌كرد ئێستا باسی ئه‌وه‌م بكردایه كه وه‌زعی كوردستان زۆر باشه و وه‌كه جاران له‌گه‌شه‌کردندایه. به‌ڵام دڵسۆزیتان بۆ هه‌رێم و وه‌به‌رهێنان و شه‌راكه‌ت و دۆستایەتیەکەمان ڕێگه‌م پێنادات کە ئێستا له‌به‌رده‌متاندا بوه‌ستم و بڵێم، هه‌موو شتێك باشه.
له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، بارودۆخمان زۆر لەوە دوورترە کەپێی بڵێین باشه.
به‌ڵام دەتوانم پێتان بڵێم کە دڵنیام له‌وه‌ی بەیەکەوە ده‌توانیین زاڵبین به‌سه‌ر تەحەداکان . لێرەشدا باس لە هەندێ ئەو ڕێگەچارانە دەکەم کە بەهۆیانەوە بتوانین جارێکی ترکارەکان باشتر بکەین .
ئه‌مڕۆ كوردستان به كۆمه‌ڵیك تاقیكردنه‌وه‌ی سەختی سیاسی، ئاسایش و مرۆیی وبێگومان ئابووریش تێپەڕدەبێت. مایه‌ی شانازییه كه تا کو ئێستا توانیومانە ئه‌م قه‌یرانانه بكه‌ین به هه‌لێك بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكورتیه‌كان وچاره‌سه‌ركردنیان.
له‌سایه‌ی قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه و پشتیوانی گرنگی هاوپه‌یمانانمان،ئه‌مڕۆ كوردستان شوێنێکی ئەمینترە لە جاران، هێزه قارەمانەکانمان توانیویانە رووبەڕووی په‌لاماره‌كانی داعش ببنەوە. ئه‌مرۆ هێزی پێشمەرگە مونه‌زه‌متر و كارامه‌تر رووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی تیرۆر وترس و تۆقاندن ده‌بنه‌وه کە خۆی ناوزەد کردووە بە داعش.
به‌پاڵپشتی به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵگای نێودەوڵه‌تی و متمانه‌ی ئێوەی بەڕێز له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، ده‌توانین سه‌ركه‌وتنی گرنگ به‌ده‌ست بێنیین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هەڕەشەکانی داعش.
وه‌كو له پاریس،به‌یروت، شەنگال و شوێنەکانی تر بینیمان، تیرۆریستان له هیچ شتێك ناگه‌ڕێنه‌وه لە كوشتن وتۆقاندنی مرۆڤ له‌هه‌ر شوێنێك. بۆیه ده‌بێ ئێهمهش له‌پێناو پاراستنی به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان له ژیان و ئازادی و شکۆمەندی له یەک سهنگهردابین بۆ له‌ناوبردنیان.
هه‌ر به‌هۆی قه‌یرانی شه‌ری داعش كوردستان رووبه‌ڕووی لێشاوی په‌نابه‌ران بوەته‌وه، زیاتر له 8.1 ملیۆن په‌نابه‌ری سوریا و ئاواره‌ی ناوچه كێشه‌داره‌كانی عێراق ڕوویان لە هەرێم کردووە.
ئه‌مڕۆ كوردستان لانه‌یه‌كی ئارامه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له مه‌ترسی شه‌ری ناسنامە هه‌ڵاتوون،سه‌ره‌ڕای ئەوەی کە هاوكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی لە ئاستی پێویستدا نەبووە، و نەبوونی هاوكاری پێویست له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه،ئەم ئاوارانه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌وه پێشوازییان لێكراوه و له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه خۆراك و شوێنی حه‌وانه‌وه و خزمه‌تگوزارییان بۆ دابین كراوه.
بەهۆی ئه‌م قه‌یرانه مرۆییە ،ئاستی دانیشتوانی هه‌رێم بەرێژەی 30% به‌رزبۆته‌وه. به‌شبه‌حاڵی خۆم، سەربەرزم و بەلامەوە سەیر نەبوو کە دڵفراوانی و خانه‌خوێی خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان ببینم بۆ پێشوازیکردنیان له‌م لێشاوەی پەنابەران له ماوه یەکی ئاوا كورتدا.
مایەی خۆشحاڵیە کە تۆماره‌كانی پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ بۆ تاوانی کینە و ڕەگەزپەرەستی به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان نزیكه له سفرەوە.
له‌م دوواییەدا كوردستان ڕووبەڕووی قه‌یرانێكی سیاسی ناوخۆ بووه‌وه.
ناكۆكی نێوان پارته سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ماوه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پێکهاتەی كابینه‌ی حكومه‌ت گه‌یشته قۆناغێكی زۆر هەستیار. به‌ڵام پێموایه لە قۆناغه قورسه‌كه تێپەڕبووین. لە هەرێمی کوردستان جیاوازی سیاسی هه‌بووه وئێستاش هه‌یه و به‌رده‌وام دەبێت وەکوو به‌شێك له ژیانی سیاسیمان. بەڵام گرنگ ئەوەیە کە هه‌موولایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كێشه‌كان به‌رێگه‌ی دایالۆگ و دانوستاندن چارەسەربکرێن. دەبێت پابەند بین بە بەڵێنەکانمان ،بۆ خەڵکی خۆمان و دۆستەکانمان لە جیهان بسەلمێنین کە ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی شارستانی و دیموکراتی ڕووبەڕووی قەیرانی سیاسی وا ببینەوە .
بەڵام ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه له هه‌موو قه‌یرانه‌كانی تر كاریگه‌رتره و مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌بۆ کوردستان له مه‌ودای دوور ، ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه زۆرترین كاتمان بۆی ته‌رخانكردووه لە کابینەی حکومەت، قه‌یرانی داراییه.
قه‌یرانی ئابووری كوردستان دەرهاویشتەی 3 ڕووداوی هەژێنەر بوو:
بڕینی بە ناحەق و بێ پاساوی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاله‌وه له مانگی شوباتی 2014.دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش قه‌یرانی شه‌ڕی داعش له ناوه‌ڕاستی 2014 له هه‌مان كاتیش‌دا دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌به‌رده‌وامی تا سالی 2015.
ئه‌م سێ ڕووداوە هەژێنەرە بوون به هۆكاری لاوازبوونی خێرای چالاكییه ئابورییه‌كان له كوردستان و بوونه مایه‌ی ئاستەنگیەکی زۆر بۆ پابەند بوونمان بە ئەرکە دارایی و ئابوریەکانمان.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م قه‌یرانانه، ریشه‌ی قه‌یرانه‌كا له 2013 ده‌بینرا.
له‌كاتێكدا كه نرخی به‌رمیلی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا زیاتر له 100$ بوو و به‌شه بوودجه‌ش بە ناتەواوی له به‌غداوه ده‌هات، حكومه‌تی هه‌رێم كورتهێنانی بودجه‌ی به‌بڕی 7.1 ترلیؤن دینار هه‌بوو.
ته‌نانه‌ت ئه‌وكاتیش، كوردستان خەرجیەکانی زیاتر بوو لە داهاتەکەی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ئابووری هه‌رێم تەنها پشتی به داهاتی فرۆشتنی نه‌وت به‌ستبوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین له ساڵانی گه‌شه‌سه‌ندن كه نرخی نه‌وت بەرز بوو، نەمانتوانی ئابوریهكهمان ههمهجۆربكهین به گه‌شه‌پێدانی سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و گه‌شت و گوزار به زیاد كردنی به‌رهه‌م و ڕەخساندنی ده‌رفه‌تی كار، بۆیە كوردستان ئاماده نه‌بوو كاتێك رووبەڕووی یه‌كه‌م ڕووداوی هەژێنەر بووەوە له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014 دا.
بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت توانای دابینكردنی مووچه و خانه‌نشینی و تێچوه‌كانی شه‌ری دژی داعش و دابینکردنی پێداویستیەکانی ئەم ژمارە زۆرەی ئاوارەکانی هەبێت ناچار بووخهرجییهكانی تری حكومه‌ت كهمبکاتەوە .
وه‌به‌رهێنان له پڕۆژهگشتییهكان، ڕێگه وبان، خوێندنگه و دام و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان هه‌ڵپه‌سێردران. سه‌ره‌ڕای ئەوپەڕی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت، پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان وبەڵێندەران دواکەوت.
بۆ ساڵی2014 لە دەرئەنجامی نەناردنی پشکی هەرێم لە بودجەی فیدڕالی بڕی كورتهێنان له بوودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 8 تریلیۆن دینار بوو(5.6 ملیار دۆلار). ئەمەش له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێك پێشینه كه له‌لایه‌ن بانكه ناوخۆییه‌كان، قه‌رزی (سانه‌وی) و فرۆشتنی نه‌وت وبه‌رهه‌می پاڵاوگه‌كان پڕكرایه‌وه.
له 2015 بەردەوامی ڕووداوە هەژێنەرەکان هۆكار بوون بۆ ناپارسه‌نگی دارایی.
دووا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بوودجه له‌سه‌ره‌تادا هیوایه‌كی درووست كرد له سه‌ره‌تای 2015دا، به‌لام ئه‌وه‌ندەی نه‌برد كه هیوا كانمان ره‌وایه‌وه كاتیك كه حكومه‌تی فیدڕالی كه‌مته‌رخه‌م بوو له جێبه‌جی كردنی ئه‌ركه‌كانی خۆی له‌ناردنی به‌شه‌بوودجه.
ده‌مه‌وێت لێره بە روونی قسە بكەم :لەوانەیە به‌غدا خۆی لهتهنگهژهی داراییدابێت، له‌به‌ر هۆكاره سیاسی وداراییهكانیان بڕیارە ئاسانەکەیان دا بە به‌رده‌وامبوون له بڕینی بەشە بودجەی هەرێم لەکاتێکدا کە بەردەوامبوون لە ناردنی مووچه بۆ ناوچه نا كوردییه‌كانی عێراق به‌ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعشیشه‌وه.
من ده‌مه‌وێت ئه‌وه دووباره بكه‌مه‌وه كه لهچهندیین بۆنه‌ی تریشدا وتوومانه: ئیمه ئێستاش به‌باشی ده‌زانیین كه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وین، هه‌موو كاتێكیش ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه. به‌ڵام به‌غدا هیچ ڕێگەچارهیهكی تری بۆ نه‌هێشتوینه‌ته‌وه جگه له‌وه‌ی كه ئیستا به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه.
ناچاربووین كه په‌ره به هه‌نارده‌كردنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت بده‌ین. بە سوپاسەوە بە پاڵپشتی ئێوە کە لەم هۆڵەدان بێگومان هەوڵەکانی وەزیرە ماندوونەناسەکەمان بەرێز ئاشتی هەورامی ، توانای بەرهەمهێنان و هەناردەکردنمان زیادی کردووە، نەوتەکەمان ڕێگای یاسایی خۆی دۆزیوەتەوە بۆ فرۆشتنی لە بازاڕەکانی جیهان ، بەڵام سەڕەرای ئەم پێشکەوتنە ،نرخی نه‌وت له بازاره‌كاندا هه‌ر له دابه‌زین و مووچه و ئه‌ركه داراییه‌كانی ئێمه‌ش هه‌ر له‌زیادبووندایه.
كورت هێنانی بوودجه‌ی 2015 به‌بڕی 2 تا 3 تریلیون دینارخهمڵیندراوه، زۆر باشتره له ساڵی 2014، به‌ڵام هێشتا زۆرە.
ئه‌مڕۆ، لامان روونه كه باری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ناکرێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت و چاكسازی بنه‌ره‌تی پێویستە بۆ ئەوەی هاوسه‌نگی دارایی به‌ده‌ست بێنین.
حكومه‌ت ناتوانێت چیتر بە قەرزکردن خۆی له کێشەکە دەرباز بکات و دواكه‌وتنی زیاترله پێدانی مستحقات ناکرێت بەردەوام بێت.
گێرانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ئابووری نه‌ك ته‌نها پێداویستیەکی سەرەکی ئێستایە به‌ڵكو رێنیشاندهریشه بۆ ئابووریه‌كی تۆكمه تر و بەهێزتر بۆ داهاتووی كوردستان.
ئابووریه‌كی به‌هێز سه‌رچاوه‌یه‌كی گرینگه بۆ ئاشتی، گه‌شه‌پێدان وئارامی بۆ هاوڵاتیان و هەرێمەکەمان.
حكومه‌ته‌كه‌مان 3 ئەولەیەتی دهستنشانكردوه بۆ چاكسازیی دارایی: ئه‌م ئەولەویەتانە پێویستیان بە کارکردنە لە بوارەکانی تر وەک ، کاراکردنی سەرچاوەکانی تری داهات جگە لە نەوت ، کەمکردنەوەی خەرجی دەرماڵەکان.
ئه‌وله‌ویه‌تی یهككهممان له بوواری داڕشتنه‌وی خه‌رجییه‌كان ده‌بێت. به‌تایبه‌تی داڕشتنی سیسته‌مێكی موچه و خانه‌نشینی كه توانای بەردەوامبوونی هە بێت.
نزیكه‌ی 70% بوودجه‌ی هه‌رێم بۆ پێدانی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی و خانه‌نشینی ده‌چێت، ئه‌مه ناکرێت بەردەوام بێت هه‌ربۆیه، حكومه‌ته‌كه‌مان تاوتوێی كۆمه‌ڵێك ڕێگا چاره‌ده‌كات بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی موچه و خانه‌نشینی. له‌مه‌شدا بەلامانەوە گرنگە موچه‌ی پلهکارگێڕیە نزمه‌كان بپارێزین و ئیمتیازات و ده‌ڕماڵه‌ی پله به‌رزه‌كان ڕێک بخەینەوە . له‌هه‌مانكاتدا ،ئێمه لێكدانه‌وه بو دووا پێوه‌ره‌كانی چاكسازی حكومه‌تی فیدڕاڵی ده‌كه‌ین ئەگەر پێویست بێت لەگەڵ چاکسازیەکانی خۆمان دەیانگونجێنین.
ئەولەویەتی دووه‌م و سێیه‌ممان چاكسازییه له بوواری به‌رهه‌مه‌نه‌وتییه‌كان و كاره‌بایه.
ئه‌م دوو بوواره سوودمه‌ندن له پشتگیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم. بۆ نموونه، حكومه‌تی هه‌رێم گاز و غازی سرووشتی به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌به‌خشێت به وه‌به‌رهێنه‌رانی سەربەخۆی كاره‌با. ئه‌م پشتگیریه بو كه‌رتی كاره‌با ساڵانە بڕی 3 مڵیار دوولار له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌وێت.، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخی فرۆشتنه‌وه‌ی كاره‌با نزمه و ڕێژەی كۆكردنه‌وه‌ی كڕێی كاره‌با زۆر کەمە.
سه‌ره‌ڕای بوونی پاڵاوگه تایبه‌تیه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ری تایبه‌تی كاره‌با، حكومه‌تی هه‌رێم ڕۆلێکی ناوەندیانەی زیاد لەپێویست ده‌بینێت له به‌ڕێوه‌بردنی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و كاره‌با.
چەند بژاردەیەکی چاكسازیی ئێستا تاووتوێ دەکرێن، هەندێکی تریش لە بواری جێبەجێکردندان بۆ کەمکردنەوەی پشتگیری لە نرخی بەرهەمە نهوتیەکان وكاره‌با، له‌هه‌مانكاتدا بەردەوام دەبین لە پاراستنی مافەکانی بەکارهێنەرانی ئاسایی ئەم بەرهەمانە.
له پلانی حكومه‌تی هه‌رێمدایه كه ڕۆڵی حكومه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م دوو سێكته‌ره كه‌مبكاته‌وه و ته‌ركیز له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی خزمهتگووزارییهكان وبهرزكردنهوهیان بۆ ستانده‌ره جیهانییه‌كان بکات ، له‌هەمان کاتیش‌دا هانی وه‌به‌رهێنه‌رانی کەرتی تایبه‌ت بدات.
هاوڵاتیانمان له‌سه‌ر به‌خشه‌نده‌یی حكومه‌ت له‌پێدانی مووچه وئیمتیازات و پشتگیری نرخی خزمهتگزارییهكان ڕاهاتوون كه له داهاتی نه‌وت دابیین ده‌كرا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌كرا كاتێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 100$ بوو، ئێستا به‌نرخی 40$ بۆ به‌رمیلێك ناكرێت.
ئەوساش ئێمە هیچ ڕێکخەرێکی ئۆتۆماتیکیمان بۆ خەرجیەکانی حکومەت ڕەچاو نەکردبوو بۆ ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت ، لە هەمان کاتیش‌دا بەئاستی پێویست وەبەرهێنانمان نەکردبوو بە تایبەتیش لە وەبەرهێنانی تایبەت لە بواری تر جگە لە نەوت . ئێستاش کاتەکە گونجاوە بۆ کارکردن و ئەشیکەین .
چاكسازی ئابووری كارێكی گرنگه به‌ڵام ئاسان نابێت. ئێمه ده‌زانیین كه بە تەنها پێمان ناكرێت. بۆیه داوای هاوكاری ته‌كنیكیمان له حكومه‌تی به‌ریتانیا، ولایەته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپی كردووه له دارشتن وجێبهجیكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازییدا.
چاكسازی گرینگه بۆ ئارامیمان و زهمانهتێكه بۆ سه‌ركه‌وتنمان.
سه‌ره‌رای گه‌وره‌یی تهحەداكهانی ڕووبەڕوویان دەبینەوە، من گه‌شبینم كه به‌و ئیرادەیەی هه‌مانه، زاڵ ده‌بیین به‌سه‌ر ئەو ته‌حه‌دا داراییهكانماندا، بوودجهكهمان هاوسەنگ دەکەینەوە، دەست دەکەین بە بەدیهێنانی به‌ده‌ستهێنانی فائز و به‌رده‌وام ده‌بیین له پێدانی پارە لە کاتی خۆی بۆ کەرتی گشتی چاککراو ، مستحقاتی هاوبشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانمان له كه‌رتی تایبه‌ت. له‌هه‌مانكاتدا گه‌شه به داهاته‌كانمان ده‌ده‌ین له بوواره‌كانی به‌ده‌ر له نه‌وت.
ئێمە لە هەوڵداین سوود وەرگرتنی دارایی لە ئامرازەکانمان لەنێوانیاندا ئامرازەکانمان لە ژێرخانی نەوت .
ئێمە دەستمانکردووە بە ئامادەکاری بۆ بە دیجیتاڵکردنی ئەو خزمەتانەی کە حکومەت پێشکەشیان دەکات و لەسەرەتای 2016 دا پۆرتاڵی لە کوردستان بۆ هاوڵاتیان و کەرتی تایبەت ڕادەگەیەنین. لەڕێگەی پۆرتاڵی خزمەتەوە هاوڵاتیان و کەرتی تایبەت وەکو یەک دەتوانن بە وردی و دیاریکراوی بزانن چی پێویستە بۆ سوودمەندبوون لە خزمەتەکانی حکومەت. بە ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی سوودمەندبوون لە خزمەتەکانی حکومەت دەتوانین دەستبکەین بە نەهێشتنی گەندەڵی و پرۆسەی کاری حکومیش ئاسانتر و خێراتر بکەین.
ئێمه پێداچوونه به سیسته‌می باجدا ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها نرخی كاره‌بای كارگه گه‌وره‌كان و ئه‌و پیشه‌سازیانه‌ی كه داواكارییان له‌سه‌ر كاره‌با زووره تا بگه‌ینه ئاستی ستانداردی پیشه‌سازی جیهانی.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پێدانی پشكه دواكه‌وتووه‌كانی كۆمپانیا نه‌وتیه نێودەوڵەتیەکان تا ئه‌وانیش به‌رده‌وامبن له وه‌به‌رهێنان له ژێرخانی نه‌وت به‌مشێوه‌یه‌ش ئاستی ده‌رهێنان و ناردنهدهرهوهمان به‌رزده‌بێته‌وه.
ئێمه سه‌بر و چاوه‌روانی كۆمپانیا نه‌وتییه نێودەوڵەتیەکان به‌رز ده‌نرخێنین،وە به‌رده‌وام ده‌بیین له پێدانی مستحقاتهكانیان پابەندی ئەرکە داراییەکانی خۆمان دەبین.
ئێمه هه‌رگیز ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه له بیر ناكه‌ین كه له ڕۆژه سه‌خته‌كان له‌گه‌ڵماندابوون.
هەوڵ دەدەین له ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین و شه‌فافكردنی پڕۆسه‌كان، خزمه‌تگوزاریه‌كانمان بۆ هاوڵاتیان خاوه‌نكاره‌كان باشتر بكه‌ین
به‌رده‌وام ده‌بین له تێكوشانمان له دژی داعش و ، لەپاراستنی ئاسایش و ئارامی كوردستان، و له‌گه‌ڵ شه‌ریكه‌كانمان له عێراق هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌یه له‌ناوده‌به‌ین و كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین به شوێنیكت ئارامتر بۆ سه‌رمایه‌گوزاری.
ده‌ڵێن تاریكتریین كات پێش رۆژ هه‌ڵاتنه، هه‌رچه‌نده ره‌نگه هه‌موو كه‌س هێشتا نه‌توانێت بیبینێت به‌ڵام به دلنییایهوه دەڵێم ئێمه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر له ئاسۆدا ده‌بینیین.
رێگامان بۆ پیشەوە ئاسان نابێت. لێره‌وه، حه‌زده‌كه‌م به‌بیری خەڵكی كوردستانی بێنمه‌وه، كه باو و باپیرانمان ڕووبه‌ڕووی تەحەدای گه‌وره‌تر بونه‌ته‌وه له‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ ئێمە ڕووبەڕوویان دەبینەوە ، به‌ڵام زاڵ بوون به‌سه‌ریاندا له‌كاتێكدا كه جگه له چیاكان هیچ دۆستێكی تریان نه‌بوو.
ئه‌مرۆ، به دڵنییایه‌وه دەتوانم بڵێم كه جگه له چیاكان دۆستی تریشمان هه‌یه.
جگه له‌سه‌ركه‌وتن هیچ بژاردەیەکی ترمان نییه.
بە یەکیشەوە سەرکەوتوو ئەبین
سوپاس به سه‌رنجتان
سەنتەری كوردستان بۆ جێندەرناسی كرایەوە
رۆژی چوارشه‌ممه 2ی كانوونی یەكەم/دیسەمبەر به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك زۆرلهبهرپرسانی حكومی و حزبی و چالاكانی مافی ژنان له‌مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا سه‌نته‌ری كوردستان بۆ جێنده‌رناسی له قه‌زای سۆران كرایه‌وه.
له وته‌یه‌كدا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای ئاماژه‌کردن به ناوچه‌ی سۆران رایگه‌یاند: ناوچه‌ی سۆران له‌مێژوودا زۆری گرنگی به‌ژن داوه و شوێنی خانزادی میری سۆرانه.
له‌به‌شێكی قسه‌كانیدا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وتیشی: 35% كارمه‌ندانی حكومه‌ت له‌ڕه‌گه‌زی مێن، كه ناتوانین شانازی به رێژه‌ی ژنان بكه‌ین له به‌شداریكردن له بڕیارداندا.
وتیشی: ده‌بێت كار بكه‌ین بۆ به‌شداریكردنی ژنان له‌بڕیارداندا، هێشتا به‌شێكی زۆری كایه‌كانی ژیان له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست پیاوه‌وه‌یه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی جێنده‌ریشه‌وه وتی: یه‌كسانی جێنده‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتووه و ناهاوسه‌نگی جێنده‌ر زیان به ئابووری و ده‌ستی كار ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌باره‌ی بوونی ژنان له پۆسته‌كانی باڵای هه‌رێمی كوردستان قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: له‌كۆی 411 پۆستی باڵا ته‌نها 38 پۆستی باڵا بۆ ژنان ته‌رخان كراوه و له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ته‌نها یه‌ك وه‌زیری ژنمان هه‌یه كه تاقانه‌یه، وتیشی رێژه‌ی به‌شداریكردنی ژنان له پۆسته باڵاكانی هه‌رێم زۆر كه‌مه.
له‌كۆتایی قسه‌كانیشیدا هیواشی خواست كه ئه‌و سه‌نته‌ره خول بكاته‌وه بۆ ژنانی ناو حزبه‌كانی كوردستان بۆ به‌ره‌و پێشبردنی رۆڵی ژنان له بڕیاردان و به‌شداریكردنیان و هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی پلاندانان و ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی كرد كه ده‌رفه‌تیان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره ره‌خساند.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی
ئاماده‌بوانی به‌رێز
جێگای خۆشحاڵیمه كه ئه‌مڕۆ به یه‌كه‌وه له‌پایته‌ختی میرنیشینی سۆران له شاری كه‌ڵه ژنی ناوداری كورد خانزادی میری سۆران سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌ی جێنده‌ر ده‌كه‌ینه‌وه له‌م ناوچه‌یه كه مێژووی ره‌سه‌نایه‌تی و رۆڵی ژن له كۆمه‌ڵگا و به‌رێوه‌بردن له ده‌سه‌ڵات له‌خۆ ده‌گرێت.
ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایانانه بكه‌م كه بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری جێنده‌ر ناسیان له زانكۆی سۆران هێنایه دی.
دیاره ئه‌م دامه‌زراندنه به‌بێ كاروچالاكی پڕ به‌های وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و پلاندانان و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران و به بێ هاوكاری و پشتگیری ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان وئاژانسه‌كانی یوو ئێن وه‌مان و یوو ئن دی پی نه‌ده‌هاته دی.
کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی ئاوها له‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خته ئابووریه‌دا ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی گرفتی ئابووری، كه گرفتێكی گه‌وره ومه‌ترسیداره به‌ربه‌ست نه‌بووه له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانمان به‌ره‌و گه‌شه‌پێدان و به‌هێزتركردنی یه‌كسانی جێنده‌ر كه ئامانجێكی گرنگی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه.
یه‌كسانی جێنده‌ر یه‌كێكه له بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دروست و پێشكه‌وتوو و ئه‌گه‌ر راستیتان ده‌وێت له‌م بواره‌دا ئێمه له كوردستان زۆرمان ماوه.
هیوادارم كه ئه‌م سه‌نته‌ره هاوكارمان بێت چ وه‌كو حكوومه‌ت چ وه‌كو كۆمه‌ڵگا باشتر تێبگه‌ین له‌كاریگه‌ری و گرنگی یه‌كسانی جێنده‌ر له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵگایی كوردستان.پسپۆڕه جیهانیه‌كان له جێنده‌رناسی كۆكن كه نه‌بوونی هاوسه‌نگی جێنده‌ر زیان ده‌گه‌یه‌نێت به باری ئابووری وڵات.نه‌بوونی هاوسه‌نگی له‌نێو ژن و پیاو چ له‌هێزی كار چ له‌كه‌رتی حكوومی و چ له‌ناو به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگامان راستیه‌كه كه ده‌بێت دانی پیابنێین.
راستیه‌كه كه رۆڵی ژن له ساحه‌ی سیاسه‌تی كوردستان و كاریگه‌ری ژن له‌سه‌ر سیاسه‌تی گشتی كوردستان سنوورداره. ئه‌مه راستیه‌كه كه نه‌ك ته‌نها كوردستانی گرتووه‌ته‌وه به‌ڵكو ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی ناوڕاستی گرتووه‌ته‌وه. به‌ڵام ئێمه نابێت ئه‌وه بكه‌ین به بیانوو بۆ كار نه‌كردن. ئێمه له‌وه باشترینله هه‌موو قۆناغه‌كانی په‌روه‌رده تاكو زانكۆش رێژه‌یه‌كی باشی خوێندكار و قوتابی كچن.
به‌ڵام رێژه‌یه‌كی كه‌متریان ده‌بینیت له‌هێزی كار. ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی كه تاكو ئێستا بازار و ئـابووری كوردستان نه‌یتوانیوه به ته‌واوی سوود له‌و ئافره‌ته ده‌رچووانه‌ی قوتابخانه‌و زانكۆمان وه‌ربگرێت،كه به سه‌رپێوه ته‌ماشای ئاماره‌كانی حكوومه‌ت بكه‌یت له سه‌ره‌تادا بۆت ده‌رئه‌كه‌وێت كه رێژه‌یه‌كی باشی فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌تی كوردستان ژنن.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم پتر له 35٪ه، به‌ڵام كه به وردی ژماره‌كان شیبكه‌یته‌وه بۆمان روون ده‌بێت كه رێژه‌یه‌كی زۆری كه‌می ئه‌و ژنانه له پۆستی باڵا یان پۆستی جێبه‌جێكارن. زۆربه‌یان له پۆستی كارگێرین و له ئاستی نزمدان. له 411 پۆستی باڵاوه له ناو حكوومه‌ت ته‌نها ٣٨ ژنمان هه‌یه. له نێو ئه‌م هه‌موو وه‌زیره به‌رێزانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یه‌ك ژنمان تیایه.كه ته‌ماشای پارێزگار و قایمقامیه‌ته‌كان بكه‌یت ژماره‌كان خراپتریشن. راسته ئێره پاریس نیه، سویسرا نیه، ئێره كوردستانه. رۆڵی جێنده‌ر له‌ناو ماڵ و له بیئه‌ی سیاسیمان له‌به‌ر چه‌ند بۆچوونی كۆنه‌په‌رستی و محافزكارانه سنووردار كراوه.
له‌ناو به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگامان قه‌بووڵكراوه كه پیاو سه‌رچاوه‌ی داهاتی بنه‌ماڵه‌یه‌كه و كه ژن و پیاو رۆلی ته‌واوكه‌ری یه‌كتری ده‌بینن نه‌ك هاوسه‌نگی له به‌رپرسیاره‌تی یان رۆڵ له ژیانی رۆژانه. بۆچوونێك له كوردستان زاڵه كه ده‌بێت كچ زوو شوو بكات و رۆله سه‌ره‌كیه‌كه‌ی به‌خێوكردنی منداڵه‌كانیه‌تی و رێكخه‌ری نێو ماڵه.
به‌ڕێزان، ئه‌م بۆچوونانه هه‌ڵه‌ن، هی سه‌رده‌مێكی دیكه‌ن، بۆچوونی ره‌سه‌نی كوردیش نین.
له‌مێژووی گه‌له‌كه‌مان ئه‌م بۆچوونانه هه‌رگیز زاڵ نه‌بوونه، له‌مێژووی كوردستان هاوسه‌نگیه‌كی زۆر زیاتر هه‌بووه له‌نێوان ژن و پیاو له چاو ئه‌مڕۆ.
دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی، بانكی نێوده‌وڵه‌تی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، و هیتریش، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه یه‌كسانی جێنده‌ر گرنگه بۆ حوكمرانیه‌كی دروست، گرنگه بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری وڵات، گرنگه بۆ نه‌هێشتنی بێكاری و بۆ كه‌مكردنی هه‌ژاری.
سیاسه‌تی جێنده‌ری كوردستان، كه به‌شێكی زۆری له پلان و ستراتیجیه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان داڕێژراوه ده‌ستپێكێكی باشه و جێگای شانازیمانه تێكڕای ئه‌و یاسانه‌یه له ساڵانی رابردوو له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پهسهندكراوون، له هه‌مووشیان گرنگتر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی و یاسای رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به خێزان له‌هه‌رێمی كوردستانن به‌ڵام ده‌بێت، به كردار ئه‌م یاسانه جێبه‌جێی بكه‌ین.
ده‌بێت پێكه‌وه، ژن و پیاو، حزبی سیاسی، حكوومه‌ت، رێكخراوی نا حكوومی و به تایبه‌ت چالاكوانی بواری ژنان، به پشتگیری كه‌سانی ئاینی و ریش سپی دێ و عهشیرهتهكانمان بهرپرسبین بۆ به دیهێنانی بهشداربوونێكی زیاتر و به‌رچاوی ژنان له پرۆسه‌ی بڕیاردان، ئه‌مه پێویستی به گۆڕانكاریه‌كی ریشه‌ییه له شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌مان، و له فه‌رهه‌نگی كارمان.
ئه‌م گۆڕانكاریه ده‌بێت له سه‌ره‌وه پاڵی پێوه بنرێت و له ئاسته‌كانی تر پشتیوانی بكرێت. ده‌بێت له په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌وه ده‌ست پێ بكات و له بازاری كار و سیاسه‌تدا خۆی ببینێته‌وه.
رۆڵی چالاكوانی پشتیوانانی مافی ژنان و كچان گرنگه، به‌ڵام به بێ پشتگیری پیاو و كۆمه‌ڵگا به ته‌نها پێیان ناكرێت. گۆڕانكاری له‌م كهموكورتیهمان له كاتێكدا ده‌بێت كه ژن ده‌ورێكی به‌رچاو تر ببینن له بواری سیاسی و حكومڕانیدا.
لایه‌نه سیاسیه‌كانمان ده‌بێت به خۆیاندا بچنه‌وه و هاوسه‌نگیه‌كی گونجاوتر دروست بكه‌ن له هه‌موو ئاسته‌كانیاندا. راسته هه‌ندێك حزب له هه‌ندێكی دیكه باشترن، به‌ڵام هێشتا له باشوری كوردستان سیاسه‌ت وه‌ك یاریه‌كی پیاوان مامه‌ڵه ده‌كرێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئێمه ده‌یان ساڵ له دوای پارته سیاسیه كوردستانیه‌كانی توركیاین، له‌وێ به چاوی خۆم بینیومه چ رێزێك له كادره ژنه‌كانیان ده‌گیرێت و چ رێژه‌یه‌كی زۆریان ئه‌گه‌نه ئاستی به‌رپرسیاره‌تی.
ئێمه له كوردستانی خۆمان له زۆر بواردا پێشكه‌وتووین،له‌بیناسازی، لهرێگاوبان، له‌دامه‌زراندنی داموده‌زگاكان، به‌ڵام له‌هه‌ندێك بواری تردا له چاو خۆمان دوا كه‌وتووین.
كه دێته سه‌ر رۆڵی ژن له كۆمه‌ڵگا، یان له سیاسه‌ت یان له بینینی ده‌وری به‌رچاو له به‌رێوه‌بردن ئێمه له ئاستێكدا نین كه جێی شانازی بێت.
له‌حكوومه‌ت باوه‌رمان به‌وه هه‌یه كه ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێت بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز و به بێ جیاوازی سوود له خوێندن و خزمه‌تگوزاریه‌كان وه‌ر بگرن و هه‌مان ده‌رفه‌تیان هه‌بێت تا ده‌گاته ئاستی ناوه‌ندی بڕیار.
ئه‌م سه‌نته‌ری جێندهرناسیه ده‌توانێت ده‌ورێكی كاریگه‌ر و به‌رچاو ببینێت له گۆڕینی ئه‌م فه‌رهه‌نگه.هیوادارم زوو زوو ده‌وره بكه‌نه‌وه بۆ ئێمه‌مانان له حكوومه‌ت یان بۆ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كان.
هیوادارم ئه‌م سه‌نته‌ره ببێت به پاڵنه‌رێك بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی په‌راوێزخستنی ژنان و نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان و هاوكارمان بێت بۆ به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتنی زیاتر له ئامانجه‌كانمان كه په‌یوه‌ندیدارن به یه‌كسانی جێنده‌ر.
یه‌كسانی جێنده‌ر مافێكه له مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مرۆڤ و چۆن وه‌كو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یك خه‌باتمان كردووه بۆ به‌دیهێنانی مافی چاره‌نووس
ده‌بێت به هه‌مان باوه‌ر خه‌بات بكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی یه‌كسانی جێنده‌ر، و ئـه‌مڕۆ هه‌نگاوێكی گرنگ ئـهنهین به‌ره‌و ئـه‌و ئـامانجه
هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
هه‌ر شاد بن.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: چاكسازی ئیداری ده‌كه‌ین
به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و یوسف گۆران وزیری خوێندنی باڵا و چه‌ند به‌رپرسێكی حكومی و حزبی مه‌راسیمی راگه‌یاندنی كۆتایی ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی ریزبه‌ندی نیشتمانیی بۆ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له‌شاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه بۆ یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له وتارێكدا رایگه‌یاند، "ئێمه مه‌سئول نین به‌ڵكو خزمه‌تكاری هاووڵاتیانین، گرنگه له‌گه‌ڵ خۆمان راستگۆ بین و له‌ویش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان راستگۆتر بین."
سه‌باره‌ت به چاكسازی وتیشی کە هه‌نگاوی چاكسازی هه‌روا ئاسان نییه، به‌ڵام تاكو ئه‌م هه‌نگاوه نه‌نێین، گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی خوێندنی باڵا سنووردار ده‌بێت.
هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند، "له‌په‌روه‌رده تا ته‌ندروستی، له كاره‌با بۆ كشتوكاڵ تا كه‌رتی ئابووری به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان به‌ره‌و چاكسازی ریشه‌یی به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتر."
هەروەها، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "هیچ شتێك رێگر نیه له به‌رده‌م چاكسازی ئیداری و گۆڕینی شێوازی كاركردنمان، له چه‌ند كه‌رتی جیاجیا هه‌نگاوی گرنگمان ناوه به‌ره‌و چاكسازی."
له‌باره‌ی پرۆسه‌ی رێزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی رێزبه‌ندی، له سه‌ر ئاستی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ر پێوه‌ری گونجاو هه‌نگاوێكه له هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێناو گه‌شه‌پێدان به كه‌رتی خوێندنی باڵا.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وتی، "گرنگه ریزبه‌ندی و خۆ ته‌قیم كردن ببێت به مۆدێلێكی حكومڕانی له پێناوی گه‌شه‌كردن و شه‌فافیه‌تدا، ئه‌ركی سه‌ر شانمانه راستگۆ و شه‌فاف بین، و باشتر هه‌وڵ بده‌ین بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانمان. چونكهن هاوڵاتیانمان شایسته‌ی خزمه‌تی زیاترن."
ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
ئاماده‌بوانی به‌رێز
به‌یانیتان باش
به‌خێربێن بۆ مه‌راسمی راگه‌یاندنی ریزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكانی كوردستان.
له‌سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی له‌وه‌زیر و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بكه‌م بۆ ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه و سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و زانكۆیانه بكه‌م كه له‌پێناوی گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی خوێندنی باڵا به‌شداربوون له‌م پرۆسه‌یه.
پرۆسه‌ی رانكینگ، یان ریزبه‌ندی، له‌سه‌ر ئاستی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ر پێوه‌ری گونجاو هه‌نگاوێكه له هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو گه‌شه‌پێدان به كه‌رتی خوێندنی باڵا.
ریزبه‌ندی زانكۆ له زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوودا هه‌یه. بۆ ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان، به ئه‌ركی حكوومه‌تی ده‌زانم كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ داموده‌زگاكانی خۆمان بكه‌ین.
له‌هه‌مان كاتیش مافێكی بنه‌ڕه‌تی هاووڵاتی و دایك و باوك و قوتابیانه تا بزانن ئاستی خزمه‌تگوزاری ئه‌و داموو ده‌زگایانه‌ی خزمه‌تیان ده‌كه‌ن كه ئه‌مڕۆ باسی زانكۆكانمان ده‌كه‌ین له چ ئاستێكدایه.
حكوومه‌ت و هاوڵاتی ده‌توانن سودێكی زۆر له‌و داتایانه وه‌ر بگرن كه له‌پرۆسه‌ی داڕشتنی ریزبهندیهكاندا كۆ ده‌كرێنه‌وه.
بۆنموونه: كام زانكۆ له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌تدا باشتره، كام زانكۆ له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا پێشه‌نگه، و چه‌ند نموونه‌یه‌كی تر.
له‌هه‌مان كاتدا ئالیه‌تێكی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت له ئاستێكی پێویست ته‌شخیسی كێشه‌یه‌ك له زانكۆیه‌ك یان له‌چه‌ند زانكۆدا بكات و هه‌وڵ بدات بۆ هاوكاری كردنی زانكۆكان له‌پێناوی
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كۆسپانه‌ی كه رێگرن له‌گه‌شه‌پێدانی زانكۆكه.
هه‌روه‌ها، هیوادارام وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌وڵی جدی بدات بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌م سیسته‌می قه‌بووڵ مه‌ركه‌زی، و ده‌سه‌ڵات دابه‌زێنێته‌وه بۆ زانكۆكان تاكو خۆیان پێوه‌ر دانێن بۆ قه‌بووڵكردنی خوێندكار، و ده‌رفه‌تیش بده‌ین به قوتابی خۆیان بواری خۆیان هه‌ڵبژێرن له‌و زانكۆیه‌ی كه خۆیان هه‌ڵیده‌بژێرن.
ئه‌زانم ئه‌م هه‌نگاوه ئاسان نیه، به‌ڵام تاكو ئه‌م هه‌نگاوه نه‌نێین، گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی خوێندنی باڵامان سنووردار ده‌بێت.
دانانی ریزبه‌ندی بۆ زانكۆكانمان هه‌نگاوێكی گرنگیشه به‌ره‌و شه‌فافی و دووباره ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌ت و زانكۆكان ده‌كه‌م بۆ بوێریان به ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌نگاوه.
گرنگه له‌گه‌ڵ خۆمان راستگۆ بین، گرنگتره له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانمان راستگۆ تر بین.
به تایبه‌ت كه بابه‌ت په‌یوه‌ندیداره به نه‌وه‌ی ئاینده‌مان. دانانی سیسته‌مێكی ریزبه‌ندی كێبڕكێیه‌كی ته‌ندروست له كۆمه‌ڵگا دروست ده‌كات. كێبڕكێیه‌ك كه دڵنیام ده‌بێته مایه‌ی گه‌شه‌پێدان.گه‌شه‌پێدانیش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوك فێرخواز و حكوومه‌ت.
له‌م كاته‌دا ده‌ست خۆشی له‌و زانكۆیانه ده‌كه‌م كه گه‌یشتنه ئاستی گرووپی "ب". هیوادارم ئه‌مانه هه‌وڵ بده‌ن بۆ ساڵی ئاینده بگه‌نه ئاستی گرووپی "ئا".
هیوادارم زانكۆكانی دیكه خۆیان ماندو تر بكه‌ن، گه‌شه به نمره‌كانیان بده‌ن وهه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستیان بۆ گرووپی به‌رزتر. ئه‌مه ناڵێم بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆكانی كه نمره‌ی باشیان هێنا له‌خۆ بایی بن و لۆمه‌ی ئه‌و زانكۆیانه بكه‌ین كه ریزبه‌ندی باشیان نیه. به‌پێچه‌وانه، ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك بۆ هه‌مو زانكۆكان بۆ ئـهوای ساڵی داهاتوو باشتر بن له‌م ساڵ.
فێرخوازه‌كانمان شایسته‌ی خمه‌تگوزاری باشترن له‌لایه‌ن زانكۆكانمان. هه‌م زانكۆی حكوومی و هه‌م تایبه‌ت. ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تێكی گرنگیشه بۆ ئه‌وه‌ی بیهێنینهو بیرخۆمان كه ئه‌ركی ئێمه، وه‌ك كارمه‌ندی حكوومه‌ت خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانه.
هه‌میشه وتوومه، ئێمه مه‌سئوول نین، ئێمه خزمه‌تكاری هاوڵاتیانمانین. ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویسته باشترین خزمه‌ت بگه‌یه‌نین به هاوڵاتیان، به تایبه‌ت كه روو به روو ئه‌م هه‌موو كێشه‌و قه‌یرانانه بووینه. قه‌یرانه‌كانمان هه‌مه‌جۆرن. هۆكاری جیا جیاشیان هه‌یه. وه‌كو پێشتریش وتوومه، ئه‌گه‌ر ئیڕاده‌مان هه‌بێت، كه هه‌مانه، ئه‌گه‌ر بوێر بین و یه‌ك ریز بین ئه‌توانین روو به روو قه‌یرانه‌كانمان ببینه‌وه.
چاكسازی له بیدایه‌تدا هه‌ندێك ئـازاری ده‌بێت ، به‌ڵام هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ئـهدهی چینی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت بپارێزین.
سه‌ره‌ڕای گرفته‌كانمان دڵنیام كه ئه‌توانین ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر دابین بكه‌ین بۆ هاوڵاتیانمان و هه‌ر وه‌زاره‌تێك ئه‌بێت ڕۆڵی خۆی ببینێت.
له‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆمان، كه توانای داراییمان نیه پرۆژه‌ی بیناسازی ئه‌نجام بده‌ین، و به‌شداربین له رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه یان قوردێله بڕین، هیچ شتێك رێگر نیه له‌به‌رده‌م چاكسازی ئیداری و گۆڕینی شێوازی كاركردنمان.له‌چه‌ند كه‌رتی جیا جیا هه‌نگاوی گرنگمان ناوه به‌ره‌و چاكسازی.
له‌په‌روه‌رده تا ته‌ندروستی، له‌كاره‌با بۆ كشتوكاڵ تا كه‌رتی ئابووری به‌رده‌وامین له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌ره‌و چاكسازی ریشه‌یی. به‌ره‌و خزمه‌تێكی باشتر.
ئه‌مڕۆ هه‌نگاوێكی ترمانه به‌ره‌و گه‌یاندنی خزمه‌تی باشتر. هه‌موو هه‌نگاوێك پاره‌ی ناوێت، به‌ڵام هه‌موو چاكسازیه‌ك پێویستی به روئیایهكه.
هیوادرام ئه‌م روئیای دروست كردنی كێبڕكێیه‌كی ته‌ندروست له رێگای دانانی ریزبه‌ندیه‌وه له كه‌رته‌كانی دیكه‌ش ببینین، لهنهخۆشخانهكانمان، لهقوتابخانهكانمان، له‌داموده‌زگاكانی تری حكوومه‌ت .
گرنگه ریزبه‌ندی و خۆ ته‌قیم كردن ببێت به مۆدێلێكی حكومڕانی له‌پێناوی گه‌شه‌كردن و شه‌فافیه‌تدا. ئه‌ركی سه‌ر شانمانه راستگۆ و شه‌فاف بین، و باشترین هه‌وڵ بده‌ین بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیمان. چونكهن هاوڵاتیانمان شایسته‌ی ئه‌وه زیاترن.
هه‌ر شاد و سه‌ربه‌رز بن.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق كۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ یان کوبیش نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە بار‌و دۆخی سیاسی و ئابوری و ئەمنی عێرا ق و کوردستان کرد.
یان کوبیش داوای کرد لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بە ڕێگەیەکی شارستانی و دیموکراسی چارەسەر بۆ گرفتە سیاسیەکان بدۆزنەوە و یەکڕیزی بکەنە بنەمای گفتوگۆکان، یەکڕێزیش بە دڵنیایەوە بە سازش و دیالۆگ دیتە ئاراوە.
لەلای خۆشیەوە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، گرنگە هەموو لایەك بەرژەوەندی حزبی وەلا بنێین و بەرژەوەندی نیشتمانی بکەینە ئامانجی کاری سیاسی. چونکە لە ئێستادا هەریەکەمان و بە پێی لێپرسراوێتیمان بەرپرسیارێتی مێژووی دەکەوێتە سەرشانمان و دۆخی کوردستان وا دەخوازێت دەبێت بە ئەرکی نیشتمانی خۆمان هەڵسین و پێکەوە بڕیاری بوێر بدەین.
نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پێویستییەكانی قۆناغی ئێستا تاوتوێ دەكەن
نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2015/12/8 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوزای لە بەڕێز فرانك ڤاڵتەر شتاینمایەر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا كە بەرێزان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك وەزیر و كاربەدەستانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیبوون، بەڕێز شتاینمایەر دڵخۆشیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان و ڕزگاركردنی شەنگال لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە دەربڕی و پشتگیریی خۆی و خەڵك و حكوومەتی ئەڵمانیای بۆ خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە پیشان دا و بەردەوامی هاوكارییە سەربازییەكانی وڵاتەكەی بۆ پێشمەرگە دووپات كردەوە.
هەروەها باسی لە قەیرانی ئابووری و هاتنی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر بۆ هەرێمی كوردستان كرد و ئاماژەی بەوە دا كە وڵاتەكەی هەوڵ دەدات كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە سوككردنی ئەو بارگرانییە، هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات. سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستانیش، پشتگیریی خۆی و وڵاتەكەی بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان بە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ پیشان دا.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی كرد و هاوكارییە سەربازی و مرۆییەكانی ئەڵمانیای بۆ هێزی پێشمەرگە و ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان بەرز نرخاند و هیوای خواست هاوكارییە سەربازییەكان بۆ پێشمەرگە بەپێی قۆناغی ئێستای شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش بێت چونكە دوای ئازادكردنی شەنگال، شێوازی شەڕ گۆڕانی بەسەردا هاتووە. بە پێویستیشی زانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و تەنانەت وڵاتانی دەرەوەی هاوپەیمانییەكەش زیاتر هاوكاری و هەمانگیی یەكتری بكەن بۆئەوەی بتوانرێت مەترسی تیرۆر بە یەكجاری بنبڕ بكرێت و ئاسایش و ئارامی بۆ ناوچەكە بگەڕێتەوە.
بەرێزیان هەروەها ئاماژەی بەوە دا كە هەرێمی كوردستان پێویستی بە هاوكاریی مرۆیی زیاتر هەیە بە تایبەت كە ژمارەی ئاوارە و پەنابەران ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە و پێشبینیش دەكرێت دوای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی مووسڵ، ژمارەیان زیاتر ببێت لە كاتێكدا هەرێم بە قەیرانێكی قورسی دارایی و ئابووریدا تێپەڕ دەبێت كە ئەمە بارگرانییەكی یەكجار زۆر دەبێت بۆ سەر هەرێمی كوردستان.
دەربارەی چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە دا كە پێویستە هەموو كێشەكان بە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بكرێن. سەبارەت بە ڕەوشی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیش ئاشكرایكرد كە دیالۆگی جددی لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە بە مەبەستی چارەسەر كردنی ئەو كێشە سیاسیانەی بەم دواییانە سەریان هەڵداوە.
تاوتوێ كردنی بارودۆخی ناوخۆی عێراق و ناوچەكە و پوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەلایەك و هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دەوروبەر لە لایەكی دیكە، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات